.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















،كه‌وابێت ئالێره‌وه ئه‌م بازاڕى خودا پهرهستيه دێته ئاراوه ، كه‌س ناتوانێت حيكمهتهكانى و سوده‌كانى بژمێرێت. 9- ده‌ركه‌وتنى نيشانه و توانا بێكۆتاييهكانى خوداى خاوه‌ن فه‌رمانڕوا: له دروستكراوهكانيدا كه‌سانێك هه‌ن دژايهتى پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌ن ، به درۆيان ده‌خه‌نه‌وه ،دوژمنايهتيان له‌گه‌لدا ده‌كه‌ن ،جا ئه‌مانه زۆر پێويستن بۆ خۆشه‌ويستانى خودا ،چونكه خوداى گه‌وره توانا و ده‌سه‌لاتى خۆى له ڕێگاى پێغه‌مبه‌ران و پياو چاكانهوه بۆ ئه‌مانه ده‌رده‌خات ، ئه‌م خهلهتاندنهش بريتى نيه له باو بۆرانى زۆر ، گۆچان ، ده‌ست ، شهقكردنى ده‌ريا ، مردوو زيندوو كردنه‌وه 000000هتد بێگومان ئه‌مانه‌ش بهلگهو نيشانه‌ى تواناى خوداى بهديهێنهره . 10- دروست كردنى له ئاگر بهلگهيه : مادده‌ى ئاگر سوتان و به‌رژه‌وه‌ندى و خراپى تێدايه ،هه‌روه‌ها گه‌شانه‌وه و دره‌و شانه‌وه و ڕوناكى تێدايه ، خوداى كاربه‌جێ هه‌ردووكى لێده‌رهێناوه ، واته ههلر له ئيبليس دا ، چونكه يه‌كه‌م جار باش بوو به‌لام دواى گومڕابوو ، وه‌كو چۆن مادده‌ى خۆل له زه‌ويدا باش و خراپ و خۆش و ناخۆش و سور و سپي و ڕه‌شى تێدايه، جا هه‌موو ئه‌م ده‌رهێنانه بهلگهو نيشانه‌ى كار به‌جێى خوداى داهێنه‌ر و ميهره‌بانه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه به‌وه‌ى كه [لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِير] واته :[ هيچ شتێك به وێنه‌ى خودا نيهو ئه‌وه كه بيسه‌ر و به توانايه ] . 11- به‌ده‌رخستنى شتگه‌لێك كه په‌يوه‌ستن به ناوه‌كانى خوداوه: به ڕاستى ئه‌م سيفاتانه له ناوه پيرۆزهكانيهتى ، (الخافض) واته :(دانه‌وێن) ، (الرافع) واته : (به‌رزكه‌ره‌وه) ، (المعز) واته :(زالكهر) ، (المذل) واته: (زهبوونكهر) ،(الحكم) واته : (فه‌رمان ڕوا) ، (العدل) واته : (دادگه‌ر) ، (المنتقيم) واته : (تۆله سێن) ، جا ئه‌م ناوانه پێويستيا به چه‌ند ياسايك هه‌يه تا ده‌ربكه‌ون له واقيعى ژيانى مرۆڤدا. 12- درخستنى بێكه‌م و كوڕى خاوه‌ن دارێتيهكهى و گشتێتى كرداره‌كانى: له‌و حيكمهتانهش به‌ڕاستى خوداى پاك و بێگه‌رد پادشايهكه خاوهندارێتيهكهى بێكه‌م و كوڕيه ،هه‌روه‌ها له نيشانه‌كانى كاملى ئه‌م خاوهندارێتيه ، وه گشتێتى كرداره‌كانى ئه‌وه يه كه جۆره‌ها ره‌فتارى هه‌يه : پاداشت و سزا به‌خشين و دادپه‌روه‌رى و خۆشه‌ويست كردنى كه‌سانێك و زه‌ليل كردنى هه‌ندێكى ديكه ،بۆيه ده‌بێت كهسانيك هه‌بن يه‌كێك له‌مانه بيان گرێته‌وه ، بۆ نموونه : كه‌سانێك هه‌بن پاداشت وه‌ر بگرن و هه‌ندێكى ديكه سزا وه‌ربگرن. 13- بوونى ئيبليس لهكاملى و كاربهجێى خوداى گه‌وره (الحكم) واته:(كاربه‌جێ) ئه‌مه يه‌كێكه له سيفهتهكانهى، جا كاربه جێى خوداى گه‌وره لهوهدايه كه هه‌موو شتێك له جێگه‌يه‌ك داده‌نرێت كه شايسته‌ى ئه‌و شوێنه بێت، هه‌ر بۆيه دژ يه‌كه‌كانى دروست ده‌كرد، دياره هه‌موو دژێ كۆمه‌لێك ياساو ڕێساى تايبه‌تى خۆى هه‌يه . كه بۆ ئه‌وى دانابێت، جا بوونى ئه‌م جۆرانه له‌گه‌ل ياساو ڕێساكاندا ، توانا و زانايى و دانايى خودا ده‌رده‌خه‌ن . 14- سوپاس كردنى په‌روه‌ردگار: به‌ڕاستى سوپاس كردنى خودا كامل و بێ هاوتا يه،له هه‌موو ڕوويهكهوه ، په‌روه‌ردگارى به‌خشنده له‌سه‌ر جۆره‌ها شت سوپاس كراوه، وه‌كو دادپه‌روه‌رى و نزم كردنه‌وه و تۆله‌كردنه‌وه و سوككردنى تاوانباران ، به‌هه‌مان شێوه‌ش سوپاس كراوه له‌سه‌ر بهخشينى به‌رزكردنه‌وه‌ى كه‌سانێك و هه‌روه‌ها پێدانى نيعمهت به هه‌ندێكى تر ، پاشان خوداى گه‌وره سوپاسى زاتى خۆى ده‌كات، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ران و فريشته‌كان و پياو چاكانيش سوپاسى ده‌كه‌ن ، مرۆڤه به‌ئه‌مه‌ك و بهوهفاكانيش سوپاسى ده‌كه‌ن ، ئه‌م سوپاس گوزاريه له‌سه‌ر داناى و كاربه‌جێ ى زاتى پاكى په‌روه‌ردگاره ، له هێنانه‌دى دروست كراوهكانيدا جا په‌ك خستنى سوپاس و كاربه جێى شتێكى شياو نيه . 15- خوداى گه‌وره له‌سه‌ر خۆى و ئارامگرى خۆى بۆ به‌نده‌كانى ده‌رده‌خات: به ڕاستى خوداى گه‌وره پێى خۆشه له‌سه‌ر خۆى و ئارامگرى و هێمنى و لێبورده‌ى و بهزهييه فراوانه‌كه‌ى بۆ به‌نده‌كانى ده‌ربخات ، جا كه‌سانێك هه‌ن هاوهل په‌يدا ده‌كه‌ن بۆ خودا ، دژايهتى به‌رنامه‌كه‌ى ده‌كه‌ن ، به پێچه‌وانه‌ى فرمانه‌كانى ئه‌وه‌وه ده‌جولێنه‌وه ، هه‌ندێك جار ئه‌مانه خۆيان به خودا ده چونێنن، له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا خوداى به‌توانا جۆره‌ها نيعمهتيان ده‌داتێ ، به‌لام ئه‌مانه گله‌ی له په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن ، خوداى گه‌وره چێژى پێبهخشيون بۆ تامكردنى ڕۆزى ، خراپه‌يان له‌سه‌ر لاده‌بات ، مامه لشى لهگهليان چاكه‌و دادپه‌روه‌ره ، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌وه ، كه هاوهلدانهر و خراپه‌كار و بێباوهڕن ، ئائه‌مانه نيشانه‌ى ئارامگرى و حيكمهتى خودان ، له ئاكاميشدا سوپاس ده‌كرێت و خۆشه‌ويست ده‌بێت له‌لاى پياو چاكان ، پێغه‌مبه‌ر() له‌م باره‌يه‌وه له فه‌رمووده‌يه‌كدا ده فه‌رمووێت: [ لا أحد أصبر على أذى يسمعه من الله عزوجل، أنه يشرك به ، ويجعل له ولد ، ثم هو يعافيهم و يرزقهم] واته :[ كه‌سێك نيه به ئارامتر بێت له خوداى گه‌وره ، كاتێك گوێ بيستى ناخۆشيهك ده‌بێت ، چونكه به‌ڕاستى خودا هاوهلى بۆ بڕيار ده‌درێت ، كوڕى بۆ داده‌نرێت ، ئه‌وجا لێيان خۆشده‌بێت و ڕۆزيان ده‌دات ] (متفق عليه) ، له صحيحى بوخاريدا هاتووه پێغه‌مبه‌ر () فه‌رموويه‌تى : قال الله :كذ بني أِبن أدم ولم يكن له ذلك ، وشتمني ولم يكن له ذلك ، فأما تكذبه أِياي ، فزعم أني لا أقدر أن أعيده كما كان، وأما شتمه أِياي فقوله لي ولد ، فسبحاني أن أتخذ صاحبة أو ولدا] واته :[ خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: بنيادم به‌درۆم ده‌خاته‌وه ، به‌لام واش نيه ، جنێوم پێده‌دات ،به‌لام واش نيه ، به درۆخستنهوهكهى ئه‌وه‌يه واده‌زانێت من توانام نيه كه زيندووى بكه‌مه‌وه وه‌كو يه‌كه‌م جار ، جنێوهكهش ئه‌وه‌يه كه ئه‌لێت من كوڕم هه‌يه ،پاك و بێگه‌ردى بۆ من كه هيچ هاوهل و كوڕم هه‌بێت] . خوداى پاك وبێ وێنه له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ڕۆزى جنێو ده‌ر و به درۆخهرهوهش ده‌دات ، به‌رگرى لێ ده‌كات بانگه‌وازى ده‌كات بۆ به‌هه‌شت ، ته‌وبه‌ى لێوه‌رده‌گرێت ، ئه‌گه‌ر په‌شيمان بێته‌وه خراپهكانيشى بۆ ده‌گۆڕێت به چاكه ، بهزهيشى پێدا دێته‌وه ، پێغه‌مبه‌رانيان بۆ ڕه‌وانه ده‌كات ، فرمانيان پێده‌كات گه گفت نه‌رم و قسه خۆشبن له‌گه‌ل يهكتريدا . فوزهيلى كوڕى عهياز ئه‌فه‌رمووێت: هيچ شه‌وێك تاريك دانايهت تا خوداى ميهره‌بان بانگ نه‌كات ، كێ له من به‌خشنده تره ئه‌ى دروست كراوه‌كان ؟ سه‌رپێچى فرمانى منه مه‌كه‌ن ، به‌لام من چاودێريان ده‌كه‌م لهجێگاكانياندا و ئهيان پارێزم وه‌كو ئه‌وه‌ى تاوانيان نه‌كردبێت ، بهبهخشندهى خۆم سه‌رپێچى كار‌و خراپه‌كار ده‌به‌خشم ، كێ نزاى كردوه و وهلامى نه‌دراوه‌ته‌وه؟ كێ داواى كردوه و پێم نه‌به‌خشيوه؟ من به‌خشنده‌م و به‌خشنده‌ى له منه‌وه يه، من ميهرهبانم و ميهرهبانى لهمنهوهيه ، له بهخشندهيمهوه يه ،وهلامى داواكاران ده‌ده‌مه‌وه‌و پێيان ده‌به‌خشم ، له ميهرهبانيمهوه يه كه ته‌وبه‌كاران ده‌به‌خشم ، وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌ر تاوانيان نه‌كردبێت، جا بۆچى ڕاده‌كه‌ن، له به‌رده‌رگاى منت بۆ كوێ هه‌لدێن ئه‌ى سه‌رپێچى كاران ، له فه‌رمووده‌يه‌كى قودسى دا هاتووه : [قال الله تعالى: أِنيَ والجن و الأِنس في نبأِ عظيم ، أخلق و يعبد غيري ، و أرزق و يشكر غيري] واته: [ خوداى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: له ڕاستيدا من و جنۆكه و مرۆڤ له دهنگو باسێكى گهورهداين ، من دروستم كردون به‌لام كه‌سانيكى غيرى من ده‌په‌ره‌ستن، من ڕۆزيان ده‌ده‌م ، كه‌چى سوپاسى كه‌سانێكى تر ده‌كه‌ن]. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيحدا پێغه‌مبه‌ر() ده‌فه‌رمووێت: [و الذي نفسي بيده لو لم تذنبوا ، لذهب الله بكم ، ولجاء بقوم يذنبون ،فيستغفرون الله تعالى ، فيغفر له‌م](مسلم 2749) واته: [ سوێند به‌و كه‌سه‌ى گيانى منى به‌ده‌سته ، ئه‌گه‌ر تاوان نه‌كه‌ن خوداى گه‌وره ئێوه لاده‌بات و كه سانێكى تر دێنێ ، تا داواى لێ‌خۆش بوون له خودا بكه‌ن ، خوداى گه‌وره‌ش لێيان خۆش ده‌بێت] 16- به هۆي بوونى شهيتانهوه خۆشه‌ويستى بۆ خودا دێته ئاراوه : به هۆي ئه‌م دوژمنه سه‌رسه‌خت و ياخى بووه له په‌روه‌ردگار ، چه‌نده‌ها خۆشه‌ويست په‌يدا بووه بۆ خووداى بالا ده‌ست ، ئه‌گه‌ر به هۆى ئيبليسهوه خراپه‌و سه‌رپێچى كردن بێته دى ، ئه‌وا به‌هۆى ئيبليس و سهربازهكانيهوه چه‌نده‌ها گوێڕايهلى دێته دى ، كه زۆر خۆشه‌ويستن لاى په‌روه‌ردگار ، خوَشهويسترين شت به‌لاى خۆشويستراوهوه ئه‌وه‌يه كه خۆشه‌ويسته‌كه‌ى ببيستێ له پێناوى ئه‌ودا ئارام ده‌گرێت ، له سه‌ر ناخۆشى و ده‌رده سه‌رى ، دياره ئه‌مه‌ش بهلگهيه بۆ ئه‌و خۆشه ويستيه. له پيناوى تۆدا ، ڕووم كردووه به‌زه‌وى ***بۆ جنێو ده‌رو حه‌سود، هه‌تا تۆ ببى ڕ‌ازى ئا خو ئه‌م ئاكاران چه‌ند به‌رز بن لاى خودا ، كاتيچك خۆشه‌ويسته‌كانى ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر ئازارى دوژمنانى خودا ، بۆ ڕه‌زامه‌ندى زاتى په‌روه‌ردگار، پاشان ئه‌م به‌نده چاكه‌كاران سهرئهنجاميان چه‌ند ڕۆشن و به‌خته‌وه‌رن له به ده‌ست هێنانى به خشندهى خۆشهويستهكهيان ، به‌لام ئه‌م خۆشه‌ويستيه قه‌ده‌غه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى ئينكارى خۆشه‌ويستى خودا ده‌كه‌ن ، وه به پێچه‌وانه‌ى فهرمايشتهكانيهوه ده جولێنهوه ، جا ئائه‌وانه له‌م چێژه ڕوحيهو له‌م تامى ئيمانه بێبهرين ، چونكه له‌م ده‌روازه‌ى ئاسودهيهوه نه هاتنه ژووره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م شيتانه په‌روه‌ردگار توڕه بكات ، بێگومان كه‌سانێكى زۆر هه‌ن كه عهودالن به‌دواى ڕ‌ازى كردنى په‌روه‌ردگاردا ، ئا ئه‌م عهوداليهش زۆر گه‌وره‌تره له و توڕهكردنه ، ئه‌گه‌ر كه‌سانى ياخى و سه‌رپێچى كار خودا له خۆيان ده‌ڕه‌نجێنن ، به‌لام په‌روه‌ردگارى پاك و بێگه‌رد، زۆر خۆشحاله به په‌شيمان بوونه‌وه‌ى به‌نده‌كانى ، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ى كه وولاخهكهى له ده‌ستى ڕاده‌كات به كۆل به‌لام له‌ساتى ماندووێتى دا ئه‌ى دۆزێته‌وه . هه‌رچه‌نده خواردنى ئاده‌م له داره‌كه ، خودا ناڕازى ده‌كات ،به‌لام ته‌و بهكردنهكهى و پهشيمانيهكهى و ملكهچيهكهى بۆ په‌روه‌ردگار ئه‌بێته مايه‌ى ڕه‌زامه‌ندى خودا. جا ئه‌گه‌ر ده‌ركردنى پێغه‌مبه‌ر() له مه‌ككه له لايه‌ن دوژمنهكانيهوه ، توڕى ده‌كات ، به‌لام چوونه ژووره‌وه‌ى له‌كاتى ڕزگار كردنى مه‌ككه دا به‌و جۆره زۆر جێگه‌ى ڕه زامهندى زاتى بهديهێنهره . ئه‌گه‌ر ناڕازييه به‌تاوانى به‌نده‌كان ، به‌لام شايهتى فريشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و پياو چاكان له‌سه‌ر فراوانى لێبوردن و لێخۆشبوو‌ن و به‌خشنده‌ى ڕ‌ازى ده‌كات ، ئوجا سوپاس كردن و به‌گه‌وره ڕگرتن و ستايش كردنى زياتر مايه‌ى ڕ‌ازى بوونيه‌تى تا نه‌هێشتنى ئه‌و تاوانه . 17- خوداى گه‌وره پێى خۆشه ببێته په‌ناگه‌و پشتيوانى خۆشه‌ويسته‌كانى: ئيبن قيم(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ئه‌فه‌رمووێت: وه‌كو چۆن خوداى گه‌وره ستايش ده‌كرێت له‌سه‌ر كه‌مالى سيفهتهكانى و به‌خشنده‌ى و ميهرهبانى ، به‌لام هه‌ندێك سيفه‌تى تريش هه‌ن ، وه‌كو په‌نا پێ‌گرتن له‌لايه‌ن بهندهكانيهوه ، پاشان سه‌ريان ده‌خات و بهفريايان ده‌كه‌وێت له‌كاتى ته‌نگانه‌دا ، هه‌روه‌ها كه‌مالى خاوه‌ن مولك لهوهدايه كه خۆشه‌ويسته‌كانى په‌ناى پێده‌گرن و دهيكهنه په‌ناگه‌ى خۆيان ، مه‌به‌ستمان لێره‌دا ئه‌وه‌يه فرمان ڕه‌واى فرمان ڕواكان پێى خۆشه به‌نده‌كان په‌ناى پێبگرن، هه‌روه‌ها فرمانى به پێغه‌مبه‌ران كردووه كه په‌نا به خوا بگرن له شه‌يتانى نه فره‌ت لێكراو ، به‌مه‌ش ته‌واوى نيعمه‌ته‌كانى به‌سه‌ر بهندهكانيهوه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌كاتێك كه هاناى بۆده‌به‌ن و په‌ناى پێده‌گرن له لاى دوژمنه سهرسهختهكهيان كه شه‌يتانه، جا به هانا هاتنى په‌روه‌ردگار بۆ به‌نده‌كانى ،نيعمهتێكى زۆر گه‌وره‌يه و هه‌روا به ساناى نابێت سه‌ير بكرێت ، خوداى گه‌وره پێى خۆشه نيعمه‌ته‌كانى ته‌واو فه‌راهه‌م بكات بۆ به‌نده بڕوادارهكانى ، سه‌ريان ده‌خات و زاليان ده‌كات به سه‌ر دوژمنه كانياندا، پارێزگاريان لێده‌كات و دليان خۆش ده‌كات ، به‌جۆرێك دنيايان بۆ ده‌كات به به‌خته‌وه‌رى ، دياره كه بێباوهڕهكانيش له نيعمهت بێبهرين. زنجيره باسى دووه‌مى شه‌يتان كييه ليرهدا ،كۆتاى به به‌شى دووه‌مى باسه‌كه‌مان ده‌هێنن خواى گه‌وره پشتيوانبيت ، له زنجيرهكانى داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بين وباسى حيكمهتى هێشتنه‌وه‌ى ئيبلس تا كۆتاى ژيان ده‌كه‌ين ، له دوعاى خێر بێبه‌شمان مه‌كه‌ن ،خواى گه‌وره يارمه‌تى ده‌رمان بێت بۆ ته‌واو كردنى ئه‌م باسه،هه‌زاران دروود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گيان پاكى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان وه بۆ سه‌ر يارو ياوهرانى تاڕۆژى دواى . وسلام عليكم ورحمه الله
ئیسلام دۆست

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش هه‌ربژیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆشبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش كولى من ماندوو نه بى هه ربزيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس چاوجوانی من سه‌رکه‌وتوبیت گوڵه خان
له‌سه‌ر هێڵ نییه