.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بێگومان گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بده‌ین كه تیایدا مه‌دح و وه‌سفی منداڵانی كچ ده‌كات و به‌باشتر و به‌فه‌زڵ تریان ده‌زانێت له منداڵی كوڕ، و له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌می بكۆڵینه‌وه، بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت كه كچ چه‌ند سوودی هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه.
فه‌رمووده‌كه ده‌ڵێت: (من كان له ثلاث بنات فصبر عليهن وسقاهن وكساهن من جرته، يعني ماله ، كن له حجابا من النار). واته: هه‌ركه‌س سێ كچی هه‌بوو (له‌فه‌رمووده‌یه‌ی تر هاتووه ته‌نانه‌ت دوو كچیش) و ئارامی گرت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنیان و ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی به‌هۆیانه‌وه تووشی ده‌بێت و جل و به‌رگ و خواردنی بۆ مسۆگه‌ر كردن له ماڵ سامانی خۆی، ئه‌وا ئه‌و سێ منداڵه كچه ده‌بنه دیوار و په‌رچێك له‌نێوان دۆزه‌خ و دایك و باوكیان واته ناهێڵن بچنه دۆزه‌خه‌وه (به ویستی خوا).
ئه‌وه‌یشی سه‌یره له فه‌رمووده‌كه‌دا، ئه‌م پاداشته هه‌ره گه‌وره‌یه كه به‌هه‌شته، پێغه‌مبه‌رمان له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی كچدا ئاماژه‌ی پێ كردووه و ناوی نه‌هێناوه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی كوڕ، چونكه كچ گه‌ر گه‌وره بێت و بوویه دایك، ئه‌وا (كارگه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی و سۆز)ه و ده‌یبه‌خشێت به‌پێی ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی له منداڵیه‌وه به‌جوانی په‌روه‌رده‌كراوه‌و به چاكی به‌خێو كراوه هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش دڵسۆزی و به‌خته‌وه‌ری ده‌به‌خشێت و هانی ئه‌وانی تر ده‌دات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و پێشخستن له دونیادا. وه ئه‌وه‌یشی (سۆز و خۆشه‌ویستی دایك) جیا ده‌كاته‌وه‌و به‌رز ڕای ده‌گرێت ئه‌وه‌یه هیچ مه‌رجی نیه بۆ ئه‌و خۆشیویستیه و به‌بێ پاداشت دیبه‌خشێت و بناغه‌ی هه‌موو هه‌ست و خۆشه‌ویستیه‌كانی تره و بۆته ئه‌من و ئاسایشی مرۆڤ و پاراستنی، ئه‌وه‌یشی به‌لای مرۆڤه‌وه سه‌یره توێژینه‌وه نوێیه‌كان سه‌لماندویانه ڕێژه‌ی مردن له‌نێو ئه‌و منداڵانه‌ی له نه‌خۆشخانه و شوێنه‌كانی تر به‌خێو ده‌كرێن و بێ به‌شن له (سۆز و خۆشه‌ویستی دایكی) به‌رزتره وه‌ك له ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه: (سووا بين أولادكم في العطية ، فلو كنت مفضلا أحدا لفضلت النساء) واته: یه‌كسان بن له‌نێوان منداڵه‌كانتان كاتێك دیاریان پێ ده‌به‌خشن، وه من گه‌ر یه‌كێكم به‌سه‌ر ئه‌وی تردا هه‌ڵبژاردایه ئه‌وا ئافره‌ته‌كانم هه‌ڵده‌بژارد.
به‌ڵێ (سۆز و خۆشه‌ویستی دایك) هیچ شتێك جێی ناگرێته‌وه، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشمان ده‌فه‌رموێت: (الدنیا متاع وخیر متاعها المرأة الصالحة). ژیان خۆشی و ڕابواردنه، باشترین خۆشیش ئافره‌تێكی چاكه‌كار و ساڵیحه‌یه. هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا به‌هه‌شتی به‌خشیوه به‌و كه‌سه‌ی به جوانی و چاكی منداڵه كچه‌كانی به‌خێو ده‌كات و سه‌بر و ئارامی له‌سه‌ریان ده‌گرێت چونكه هه‌ر كه‌سێك شتێكی نه‌بێت ناتوانێت لێی ببه‌خشێت به كه‌سانی تر، كه‌واته پێویسته هه‌مووان وه‌كو خێزان گرنگی به كچانمان و ئافره‌تانمان بده‌ین و كار بكه‌ین له‌پێناوی ئارامگری و حه‌وانه‌وه‌و به‌خته‌وه‌ریان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و شه‌رعی و هه‌روه‌ها ڕۆشنبیركردنیان، وه به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت پێغه‌به‌ری ئازیزمان (صلى الله علیه وسلم) چۆن مه‌دحی (سۆز خۆشه‌ویستی دایكێتی) كردووه له‌لای ئافره‌تانی قوڕه‌یش، له ئیمام بوخاریه‌وه فه‌رمووده‌كه گێڕڕاوه‌ته‌وه: چاكترین ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سواری حوشتر بوونه ئه‌و ئافره‌ته چاك و صاڵیحه‌یه‌ی قوڕه‌یشن، له‌هه‌موو كه‌س زیاتر سۆز و به‌زه‌ییان بۆ منداڵه‌كانیان هه‌یه، وه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر گرنگی ده‌ده‌ن به‌ماڵی مێرده‌كه‌یان. بۆیه لێره‌دا سۆز و خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی ژنانی قوڕه‌یش ده‌بینین زۆر بووه چ بۆ منداڵه‌كانی بێت یان بۆ مێرده‌كه‌ی.
پاش ئه‌م باسه كورته له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بۆی ڕوون ببێته‌وه گرنگی دان به په‌روه‌رده‌كردنی كچان، وه بۆچی پێغه‌مبه‌رمان مژده‌ی به‌هه‌شتی داوه به‌و كه‌سه‌ی ئارامی بگرێت له‌سه‌ریان و به چاكی په‌روه‌رده‌یان بكات و هه‌مان مژده‌و قسه‌ی نه‌وتووه سه‌باره‌ت به منداڵانی كوڕ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین به‌داخه‌وه زۆر له خێزانه كورده‌كانمان ئه‌وه‌نده‌ی پێویست گرنگی به منداڵه كچه‌كانیان ناده‌ن و پشت گوێیان خستوون و به‌جوانی په‌روه‌رده‌یان ناكه‌ن و هه‌موو سه‌رنجیان ته‌نها بۆ كوڕه‌كانیانه و هه‌روه‌ها مافی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان خواردووه، به‌ڵكو له خۆشی و یاری و ڕابواردن و ته‌رفیهی دنیاش مه‌حروم ده‌كرێن له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێی ده‌كرده‌وه بۆ دایه عائیشه (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ) كه هێشتا ته‌مه‌نی پانزه ساڵی پڕ نه‌كردبوه‌وه منداڵه حه‌به‌شیه‌كان ببینێت كه یاری ده‌كه‌ن و گۆرانی ده‌ڵێن و له‌شوێنێكی تردا پێغه‌مبه‌ر پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
چه‌ند سات و كاتمان تایبه‌ت كردووه بۆ دایشتن له‌گه‌ڵ كچه‌كانمان؟ با له‌گه‌ڵیان بدوێین و هانیان بده‌ین و هه‌ست بكه‌ن گرنگیان پێ ده‌ده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌موو كاتێكی زۆر گرنگن له بیره‌وه‌ریه‌كانی كچه‌كه ده‌مێنێت و بیری لێ ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ژیانی و ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌شی ده‌بێته خاوه‌ن منداڵ.. هه‌ر بۆیه مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه خوشكی پێغه‌مبه‌ر (خوشكی شیری) ناوی شه‌یماء و له منداڵی‌دا گۆرانی بۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌وت:
ئه‌ی په‌روه‌ردگار محمدمان بۆ بهێڵه‌وه
تاكو گه‌وره‌و به‌خۆوه ده‌یبینم
پاشان به گه‌وره‌و سه‌روه‌ر
وه سه‌ربه‌رزی پێ ببه‌خشه به هه‌میشه‌یی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده سته كانت خوش بيت ئه زيزه كه م بودانانى ئه م بابه ته
به راستى بابه تيكى جوانه سه ركه وتوبيت
به خوا راسته سودى كج زوور باشتره له هه نديك كور
وه سوباس بوخوداش كه واى داناوه هه‌ركه‌س سێ كچی هه‌بوو (له‌فه‌رمووده‌یه‌ی تر هاتووه ته‌نانه‌ت دوو كچیش)
و ئارامی گرت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنیان و ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی به‌هۆیانه‌وه
تووشی ده‌بێت و جل و به‌رگ و خواردنی بۆ مسۆگه‌ر كردن له ماڵ سامانی خۆی
، ئه‌وا ئه‌و سێ منداڵه كچه ده‌بنه دیوار و په‌رچێك له‌نێوان دۆزه‌خ
و دایك و باوكیان واته ناهێڵن بچنه دۆزه‌خه‌وه (به ویستی خوا).
زوور سوباس بوخوا من بيجكه خوم سئ خوشكى ترم هه يه
كه دايك و باوكمان هه ستاون به به روه رده كردنمان و ناساندنمان به شته باشه كانى زيــان
بويه داواكارم خودا باداشتى به خيرى هه م‌و ئه و دايك‌و باو كانه بدا ته وه كه به شيوه يه كى جوان كجه كانيان به روه رده ده كه ن
...ده سته كانت خوش هــــاوريم سه رفرازبيت..

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastakant xosh bet chaw jwan gyan
shukur bo xwa emash 2 xwshken
sarkaw twbet gyana



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ستى ئيوه ش خؤش بئ
هيوادارم خوا ته مه ن دريزتان بكات
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةس خؤش بؤ دانانى ئةم بابةتة جوانة


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوباس هاورييان ده ستى ئيوه ش خؤش بئ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه