.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مسوڵمان ڕوون و ئاشكرایه كه باوه‌ڕیش وه‌ك هه‌موو شتێكی تر قابیلی زیاد و كه‌م كردنه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (الإيمان يزيد وينقص"، وحين سئل: كيف؟ قال: "يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية) واته: باوه‌ڕ زیاد و كه‌م ده‌كات، كاتێ پرسیاریان لێ كرد: چۆن زیاد و كه‌م ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: به گوێڕایه‌ڵی و مل كه‌چی زیاد ده‌كا، وه به سه‌رپێچی و تاوان كه‌م ده‌كاته‌وه، جا ئیمه‌ی مسوڵمان پێویسته به‌رده‌وام خه‌می زیاد كردنی ئاستی ئیمانی خۆمان بخۆین تا زیاتر له خوای گه‌وره نزیك بینه‌وه و قیامه‌تی خۆمان له ده‌ست نه‌ده‌ین.
كۆمه‌ڵه كارێك هه‌ن كه ئێمه ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین تا باوه‌ڕمان زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه له‌وانه‌ش:
1- زیاتر خواناسین:
یه‌كه‌مین بنه‌مای باوه‌ڕ ناسینی خوای گه‌وره‌یه به ناوه به‌رز و جوانه‌كانی و سیفاته پیرۆزه‌كانی وه كاره ڕه‌نگینه‌كانی، ئایا چۆن ده‌توانی كه‌سێكت خۆشبوێت كه نه‌یناسیت؟ ! چۆن ئه‌و كه‌سه ناناسیت كه هه‌موو بوونه‌وه‌ری به‌دیهێناوه؟ ده‌ست وگوێ و ده‌م و چاو و دڵ و ئه‌م لاشه ته‌واو جوانه‌ی پێ داوی؟ بوونه‌وه‌ری كردۆته خزمه‌تكاری تۆ و ژیانی بۆ ساز كردوی، به‌ڕاستی زۆر پێویسته بۆ مرۆڤی مسوڵمان ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌رباره‌ی ناوه به‌رز و سیفه‌ته پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره نوسراون بخوێنێته‌وه .
2- زیاتر شاره‌زا بوون له ئاینی ئیسلام:
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی مسوڵمانن به‌ڵام كه‌میان شاره‌زای ئه‌و په‌یامه‌ن كه ئه‌م دینه بۆی هێناون و هۆی دابه‌زینی ئیسلام نازانن، هه‌روه‌ها هیچ شاره‌زاییان له ئسولێ دین و بنچینه و بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نی یه، چۆن باوه‌ڕی مسوڵمان زیاد ده‌كات له كاتێكدا هیچ شاره‌زای ده‌رباره‌ی بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نه‌بێت؟ چۆن ده‌توانیت خۆت به یه‌كێك له كۆمه‌ڵیك یزانیت له كاتێك دا هیچ شارهزایهكت ده‌رباره‌ی به‌رنامه و په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئه‌و كۆمه‌ڵه نه‌بێت؟ كه به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی زیاتری كتێبه‌كانی زانسته شه‌رعیه‌كان ده‌كات.
3- خوێندنی پایه‌كانی باوه‌ڕ:
باوه‌ڕ شه‌ش پایه‌ی بنچینه‌یی هه‌یه و كۆمه‌ڵی بنه‌مای تریشی هه‌یه، مسوڵمانی به‌ڕێز فێری پایه‌كانی ئیمان ببه له ماناكانی نزیك به‌ره‌وه كه بریتین له باوه‌ڕ بوون به: خوای گه‌وره، فریشته‌كانی، پێغه‌مبه‌رانی، كتێبه‌كانی، ڕۆژی دوایی، وه قه‌زاو قه‌ده‌ر خێر بێت یان شه‌ڕ.
4- ناسینی خۆشه‌ویستی خوا (محمد):
ناسینی خۆشه‌ویستی خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (سیره) ژیانی پیرۆزی و شاره‌زا بوون له فه‌رموده و ووته به‌رز و پیرۆزه‌كانی تا زیاتر ئاشنای ڕه‌وشتی به‌رز و ڕه‌نگینی ئه‌م زاته به‌ڕێزه بیت و خۆشه‌ویستی له ناخ ودهرونتا زیاد بكات.
5- خۆبه‌خشی ... بهرهنكاربوونهوهی ده‌روون:
له‌دوای فێربوونی زانست هیچ شتێك گرنگ تر نی یه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه بۆ به‌رزكرنه‌وه‌ی باوه‌ڕ، هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی نوێژه فه‌رزه‌كان بده له كاتی خۆیدا و پارێزگاری ڕۆژووی مانگی پیرۆز بكه و هه‌وڵی ئه‌نجام دانی نوێژی سونه‌ت و ڕۆژووی سونه‌ت بده تا پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز بێته‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی زۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز بده تا خوای گه‌وره زیاتر ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆیت به‌سه‌ردا بڕژێنێت و به‌ره‌و كار و كرداری زیاتری وه‌ك شه‌ونوێژ و خه‌تمی قورئان و هتد.... بڕۆی، ڕاسته ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره هه‌روا ئاسان نی یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر مسوڵمان له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیدا بدوێ و له‌خۆی بپرسێت بۆچی هاتۆته دنیا و مه‌به‌ست له دروست بوونی چی یه و چ سودێك ده‌بینێت گه‌ر ڕێگه‌ی دوور له‌خوا و گومڕابوون بگرێت؟ هه‌موو ئه‌م یرسیارانه وای لێ ده‌كه‌ن كه زیاتر له خوای گه‌وره نزیك بێته‌وه.
6- پابه‌ند بوون به دوعاكردن:
دوعا و زیكر و پاڕانه‌وه چه‌كی مسوڵمانه، هیچ شتێ له دوعا گرنگ تر نی یه بۆ مسوڵمان، به‌رده‌وام به له‌گه‌ڵ زیكره‌كانی شه‌وانه و ڕۆژانه و به‌رده‌وام ویردی ڕۆژانه بخوێنه ، ئه‌توانی هه‌ر به زمانی كوردی ئه‌و دوعایانه بكه‌یت كه ده‌ته‌وێ به‌ڵكو خوای گه‌وره دوعا و نزات قبوڵ بكات و پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز بێته‌وه، پیغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) له زۆربه‌ی فه‌رموده شیرینه‌كانی دا ئاماژه‌ی به گرنگی دوعا كردوه بۆ په‌یوه‌ست بوون به خوای گه‌وره و به‌رزبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕی مسولمان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (الدعا‌ء أفضل العباده) دوعا و نزا و پاڕانه‌وه باشترین خواپه‌رستی یه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاورێ گیان بابه‌تیکی زۆر جوانه به ته‌ئکید ئه‌و 6 بنچینه‌یه‌و زۆری که‌ش ئیمانمان زیاد ئه‌کات پشت به‌خوا خوای گه‌وره‌ش پاداستی خیری تۆ باته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس كاك سانكؤ هيوادارم سودت لئ وه ركرتبئ
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خۆش خواپاداشتت باته وه بۆ ئه م بابه ته به سوده


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh xwa padasht batawa chaw jwan gian xwa padashty xert batawa babatakat cwana sarkawtuby

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستى ئيوه ش خؤش بيت هاورييان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh chaw jwan gyan
xwa padashte hamw mwslmanan bdatawa
.....
sarkaw twbet



له‌سه‌ر هێڵ نییه
منيش بيم وايه دوعا و نزا و پاڕانه‌وه باشترین خواپه‌رستی یه.
هه ميشه خودات له بيربيت
وه هيجكات له يادى مه كه جونكه خودا ديارترين جاوديره به سه رمانه وه
به لام ئيمه خومان ده دزينه وه له شته كان و نويز ناكه ين يادى خوا ناكه ين
كه ئه وه شمان نه كرد ده بيت بزانين هه موشتيك باداشتى جاك و خرابى هه يه
ده سته كانت خوشبيت ئه زيزم سه ركه وتوبيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستى ئيوه ش خؤش بيت كولى من بؤ نويز ناكه ي رؤزان كيان ئيمه موسلمانين ئه بئ هه موومان ريجكه ى دينه كه مان بكرين
هيوادارم هاوريان هه مووتان نويز بكه ن و تاعاتى خودا بكه ن
خوا باداشتى يه كه به يه كه تان باته وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet chaw jwan gyan u lahman kata xwda padshty to bda u bekta ganjenky dwa roj sarkwtu bet gullm


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه
بؤ نويز ناكه ي رؤزان كيان ئيمه موسلمانين ئه بئ هه موومان ريجكه ى دينه كه مان بكرين هيوادارم هاوريان هه مووتان نويز بكه ن و تاعاتى خودا بكه ن
جاوجوانكَيان هه رجه نده من نه م نوسيوه كه نويز ناكه م وه يه كيكم له و كه سانه ى
كَه رموكَورم له نويزكردن و وه هه ميشه له يادى خودادام
منيش هيواخوازم كه هه موهاورييان به ر ده وام بن له نويز و يادكردنه وه ى خودا
جونكه دنيا تاسه بوكه س نـامينيت دوباره سه كه وتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه