.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











به‌ناوی خوای گه‌وره‌ترین و پیرۆز ترین ئه‌و زاته‌ی به‌ندایه‌تی بۆ ده‌كه‌ین
نازانم سه‌ره‌تای باسه‌كه‌م له چی یه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م، له سۆز و خۆشه‌ویستی و ڕه‌حمی خوای گه‌وره یان سه‌رگه‌ردانی و گوناهباری خۆم.
خۆشه‌ویستان من كه‌ناوم (شیفا ) له خێزانێكی قه‌له‌باڵغ و زۆر به‌خته‌وه‌ر پێك هاتبووین كه پێكهاتبووین له (باوكم و دایكم و چوار خوشك و چوار برا) كه من دووه‌م منداڵی خیزانه‌كه‌م بووم، خوشكه گه‌وره‌كه‌م دووساڵ له خۆم گه‌وره‌تر بوو پاشان من كه ته‌مه‌نم (14) ساڵ بوو ، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌و خوشكهمدا بووم هه‌موو كاته‌كانمان به یه‌كه‌وه ده‌برده سه‌ر تا قۆناغی (1)ی ناوه‌ندی پێكه‌وه بووین پاشان ئه‌و به هۆی كزی چاوه‌كانیه‌وه وازی له خوێندن هێنا .
(دایكم ، تا بڵێی دایكێكی میهره‌بان و ڕۆح سووك بوو وه هه‌روه‌ها (باوكیشم) به هه‌مان شێوه باوكێكی زۆرباش بوو هه‌موو كارێكی ده‌كرد تا به‌خته‌وه‌رمان بكات، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توڕه بوو كه‌ئه‌مه‌ش وای كردبوو سامێكی زۆری هه‌بێت له ماڵدا و هه‌موو ڕێزمان ده‌گرت ، وه زۆر جار ئه‌و توڕه‌ییه‌ی وای كردبوو كه دایكم زۆر شتی لێ بشارێته‌وه كه به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو نه‌ك هه‌ر بۆ ئێمه به‌ڵكو بۆ هه‌موو خێزانێك وه (برا) گه‌وره‌كه‌شم كه 13 ساڵ ته‌مه‌نی بوو ساڵێك له خۆم منداڵ تر بوو (باوكم) زۆر نازی دابوو پێی هه‌ر له منداڵیه‌وه به نازو پاره به‌خێوكرا ، به‌تایبه‌ت كه دایكم له دوای دوو كچ ئه‌م كوڕه‌ی بوو وه له دوای ئه‌میش دوو كچی تری بوو كه ئه‌مه‌ش وای كردبوو كه نازی زۆری پێبدرێت و به شێوه‌یه‌ك كه زۆرجار ئه‌و زاڵ بوبوو به سه‌رمدا به‌لام باش بوو كه هێشتا منداڵ بوو.
لێتان ناشارمه‌وه خوشهیستانم كه ئێمه واتا (من و خوشكه‌كه‌م و براكه‌م) كه ته‌مه‌نمان تێ په‌ڕی بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركه‌كانی ئیسلام به جێ بهێنین و به‌ندایه‌تی بكه‌ین به‌ڵام به داخه‌وه هیچ كاممان ئاگای خواپه‌رستیمان نه‌ده‌زانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مۆدێلات و گه‌ڕان و خۆسه‌رقاڵكردن به شتی پڕوپوچه‌وه خه‌ریك كردبوو.
(باوكم) كه له‌سه‌ر كار ده‌گه‌ڕایه‌وه زۆر ده‌یدواندین و زۆر ئامۆژگاری ده‌كردین زۆر پێی خۆش بوو كه ببینه بالا پۆش و خزمه‌ت به ئیسلام بكه‌ین ، به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز پێمان خۆش نه‌بوو وه ئه‌ویش زۆری لێ نه‌ئه‌كردین ، به‌ڵام هه‌ستمان ده‌كرد كه زۆری پێ ناخۆش بوو له كاتێكدا كه ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دین په‌روه‌ر و به‌ڕه‌وشت و شێخ بوون . لێتان ناشارمه‌وه كه زۆرجار (باوكم) ئامۆژگاری ده‌كردین و باسی ئیسلامی بۆ ده‌كردین من گوێی خۆم ده‌گرت و له دڵی خۆمدا گۆرانیم ده‌ووت.
جاروبار (باوكم و دایكم) ده‌بوو شه‌ڕ و ده‌نگه ده‌نگیان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه(باوكم) زۆرجار نه‌یده‌هێشت كه (دایكم) بچێته‌وه بۆ ماڵی (باوكی) ئاخر هه‌ر له زووه‌وه نیوانیان تێكچوبو جارێك ئاشت بوون جارێك به‌شه‌ر ده‌هاتن و عاجز ده‌بوون كه‌ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه ئێمه زۆرجار به دویهوه بچینه ماڵی نه‌نكم (نه‌نكم) دوا جار كه بووه شه‌ڕیان ئه‌وه بوو كه ئێمه چووین بۆ ماڵیان نانی ئیواره‌مان خوارد و پاشان من و خوشكه‌كه‌م له‌وێ ماینه‌وه ماڵه‌وه‌ش هاتنه‌وه كه ئه‌كاته ساڵی 2004 بوو ، پاشان بۆ به‌یانیه‌كه‌ی من له‌گه‌ڵ كچی پوره‌كه‌م چوین ڕهسممان گرت.
بیرم چوو باسی ماڵی نه‌نكم بكه‌م، ئه‌وان پێك هاتبون له (نه‌نكم) و (خاڵێكم) كه خوێندكاری زانكۆ بوو، وه پوره گه‌وره‌كه‌م كه مێرده‌كه‌ی مردبوو وه منداڵی نه‌بوو هه‌ر بۆیه منی به‌خێو كرد تا (6) ساڵان دواتر كه بووه عاجزیمان (باوكم) منی له‌و سه‌نده‌وه. وه هه‌روه‌ها پورێكی ترم كه مێرده‌كه‌ی وازی لێ هێنابوو له هه‌نده‌ران ژنی تری هێنابوو كه ئه‌م پوره‌م دوو منداڵی هه‌بوو كچێك و كوڕێك .
كچه‌كه ناوی (لیدا) بوو له ته‌مه‌نی خۆمدا بوو وه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا پێكه‌وه بووین وه براكه‌شی ناوی (ئاویسه‌ر) بوو ئه‌و (18) ساڵی ته‌مه‌ن بوو ، وهخوێندكاری (په‌یمانگا) بوو یه‌كه‌م ساڵی بوو . كوڕێكی باش و جوان بوو ، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه چووم ڕه‌سم بگرم له‌گه‌ڵ (لیدا) زۆر ڕۆژێكی گه‌رم بوو به ڕاستی ڕۆژێكی خۆش بوو كه هاتینه‌وه (من و خوشكه‌كه‌م و لیدا و ئاوێسه‌ر) شه‌ڕه ئاوێكی زۆرمان كرد، به‌ڵام جار جارههستم به نیگاكانی (ئاوێسه‌ر) ده‌كرد كه بۆی ده‌كردم و زه‌رده‌خه‌نه‌كانی كه ئه‌یویست به هه‌ر جۆریك بێ سه‌رنجم بۆلای خۆی ڕاكێشێ. هه‌ركه هه‌ستم پێ كرد زۆر ترسام به‌لام یه‌كه‌مجار وتم ڕه‌نگه گومان بێت و هیچی تر به‌لام دواجار كه ویستی سه‌تڵی ئاوه‌كه‌م لێ وه‌ربگرێ زانیم كه ده‌یه‌وێت ده‌ستم بگرێ بۆیه زوو به جێم هێشتن و له یاریه‌كه وازم هێنا ، چونكه زانیم نیه‌تی خراپه ، ئاخر ئێمه هه‌ر وه‌كو خوشك و براوابوین دواتر زۆر بێتاقه‌ت بووم حه‌زم ده‌كرد ده‌قه‌یه‌ك زوتر بڕۆینه‌وه ، چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا تێپه‌ڕی، له شه‌وێكی كۆتایی مانگی (12)دا، شه‌وه‌كه‌ی خۆمان گۆڕی و به جلی كوردیه‌وه ڕۆشتین هه‌موومان بۆ ئاهه‌نگی پێشوازی كردن له سه‌ری ساڵی تازه‌ی (2005) كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده نه‌فام بووم زۆر به گه‌رمی به‌ره‌و پیری ده‌چووم و پیرۆزباییم له هاوڕێكانم ده‌كرد له كاتێكدا هه‌ر نه‌مده‌زانی سه‌ری ساڵی كۆچی چی یه‌وه له چ كاتێكدا یادیه‌تی .
زۆرجوان خوم گۆڕیبوو به جلێكی ته‌نكه‌وه كه بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی نیگاكانی (ئاوێسه‌ر) و ده‌یان كوڕی تری وه‌ك ئه‌و زیاتر تێم بڕوانن، به‌ڵام من هه‌رگیز نه‌ك هه‌ر ئه‌و بگره بیرم لای هیچ كوڕێكی تر نه‌بوو ، چونكه من هێشتا منداڵ بووم و خوێندكارێكی زۆر زیره‌ك بووم هه‌موو ئاواتێكم ئه‌وه‌بوو خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م ، ئه‌و شه‌وه‌ش كه ڕۆشتینه ده‌ره‌وه من له‌گه‌ڵ (خاڵم‌دا) له پێشه‌وه ده‌ڕۆشتم و قۆڵم له قۆڵی دابوو حه‌زم ده‌كرد هه‌رچۆنێك بێ خۆم له به‌رچاوی (ئاوێسه‌ر) ون بكه‌م پاشان كه هاتینه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ ماڵی (نه‌نكم) كرا پێیان ڕاگه‌یاندن كه (خاڵه محمد)یان مردووه كه له (ئیران) ده‌ژیا به ڕاستی ئه‌و شه‌وه خۆشه بوه شه‌وێكی ناخۆش و گریان له پێكه‌نینه‌وه بۆ گریان، به‌ڵی ئازیزان خوای گه‌وره زۆر به ده‌سه‌ڵاته و ئێمه زۆر بێ ئاگاین ئه‌و شه‌وه زۆر خۆمان گوناهبار كرد و چوین پێشوازی له جه‌ژنی گاور بكه‌ین ، به‌ڵام خوای گه‌وره نه‌یهێشت ئێمه زیاتر ڕۆبچین له تاواندا بۆیه هه‌رزوو ئاگاداری كردینه‌وه ، به هه‌رحاڵ هه‌واڵیان دا به (دایكم و ماڵه‌وه‌مان) به‌یانی (باوكم) هات و دایكم‌و مناڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ بوو پاشان (پورم) به باوكمی ووت كه بیان بات بۆ تهعزێكهی خاڵیان ،به‌ڵام (باوكم) ئاماده نه‌بوو كه بچی بۆیه ڕوخسه‌تی لێ خواستن كه بچێته‌وه بۆ ده‌وامه‌كه‌ی ، چونكه ئهمڕۆكاری زۆره ، (پورم) ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی (باوكمی) زۆر پێ ناخۆش بوو بۆیه بوه شه‌ڕو عاجزییهكی گه‌وره (باوكم) نه‌یهێشت (دایكم) بێته‌وه پاشان ئێمه‌شی برده‌وه ، دواتر دوای سێ ڕۆژ (دایكم) به هه‌زار فه‌رته‌نه تا هاته‌وه .
ئیتر (باوكم) نه‌یهێشت بچێت تا (20 /5 /2005) كه خوشكه‌كه‌م خوازبێنی هاتو زواجی كرد ، كه ماڵی (نه‌نكم) زانیان خۆیان هات و وتیان هه‌موو كاتێ كچ شوو ناكات و كوڕیش ژن ناهێنی ، بۆیه (باوكم) ئه‌مجاره‌ش قبوڵی كردن و هه‌موو شتێكی وه‌لا نا ، به‌ڵام ئه‌مه له نه‌گبه‌تی من بوو، چونكه ماڵی (نه‌نكم) زانیان كه خوشكه‌كه‌م شوی كردووه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه تا بێنه خوازبێنی من ، ئیتر كارت دابه‌ش كرا‌و شه‌وی ماره‌كردن نزیك بووه‌وه میوانێكی زۆرمان هه‌بوو خۆمان گۆڕی بوو هه‌موومان وه‌ماڵی مامیشم هاتبوون كه ماڵی مامم زۆر پاپه‌ند بوون به دینه‌وه به تایبه‌ت كوڕه مامه‌كه‌م كه زۆر ئامۆژگاری ده‌كردم ئه‌و شه‌وه كوڕه مامهكهشم هاتبوو (ئاوێسهریش) بۆ ته‌نها سانییهكیش چاوی له‌سه‌رم هه‌ڵنه‌ئه‌گرت پاشان هه‌ڵپه‌ڕكێ و به‌زم ڕه‌زم ده‌ستیان پێ كرد كه (ئاوێسه‌ر) ئه‌مه‌ی به هه‌لزانی و هاته ده‌ستم ، پاشان (براكه‌م) بانگی كردم كه كوڕه مامه‌كه‌م فێری كردبوو . باوكم ئه‌م به‌زمه‌ی پێ خۆش نه‌بوو بۆیه هه‌رزوو كۆتاییان پێ هێنا ، دیسان له كاتی شیرینیهكهدا كه دابه‌شكرا ماڵی (نه‌نكم) به‌زمێكی تریان سازكرد و دیسان شه‌ڕ و عاجزی ده‌ستی پێ كرده‌وه (باوكم) ئه‌مجاره سوێندی داین كه نه‌چینه ماڵیان ئه‌مه درێژه‌ی كێشا تا ماوه‌یه‌كی زۆر .
ڕۆژێكیان كه له مه‌كته‌ب هاتمه‌وه زه‌نگی ته‌له‌فون لێی دا كه هه‌ڵم گرت ئینجا زانیم كه (ئاوێسه‌ره) دوای هه‌واڵ پرسین داوای ئه‌وه‌ی لێكردم كه زواجی له‌گه‌ڵ بكه‌م ، به‌ڵام من رازی نه‌بووم و خێرا وه‌ڵامم دایه‌وه و وتم كه ناتوانم له‌به‌ر خوێندنه‌كه‌م ، ئه‌ویش وتی چاوه‌ڕوانیت ده‌كه‌م تا خوێندن ته‌واو بكه‌ی وه كۆمه‌ڵی قسه‌ی هه‌نگویناوی بۆ كردم ، به‌ڵام من له لایه‌ك خوێندن و له لایه‌كیش (باوكم) كه هه‌میشه كێشه‌یانه بۆیه به خێرای جوابم كرد‌و دامخسته‌وه به توندی ، به‌ڵام ئه‌و زۆر ڕق ئه‌ستور بوو ئه‌مه‌ی هه‌ر له بیر نهئهچویهوه بۆیه هه‌ر ئه‌وكاته له بیری تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌دا بوو. كه خوێندن ده‌ستی پێكرده‌وه له سێی ناوه‌ندی ده‌وامم ده‌كرد نزیكه‌ی مانگێ بوو ده‌وامم ده‌ستی پێكردبوو ، ڕۆژێك ده‌واممان نیوه‌ڕوان بو كه هاتینه‌وه دره‌نگ بوو كاتی ئیواره بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌مدا به‌ره‌و ماڵ ده‌هاتینه‌وه هه‌ستمان كرد كه سه‌یاره‌یه‌ك هه‌ر به دواماندا دێت كه سه‌یاره‌یه‌كی سپی بوو ، پاشان هاته به‌رده‌ممان و له پڕ وه‌ستا كه سه‌یرم كرد زانیم كه (ئاوێسه‌ره) له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دا بوو ، به‌ره‌و ڕووم هات و ووتی : چاوه‌ڕێی جوابتم ، منیش زۆر به توڕهییهوهپێم ووت : به چی حه‌قی هاتویته‌ته سه‌ر ڕێم پاشان من ده‌میكه جوابم كردوی زۆر نه‌فامی خۆ من جوابی خۆم داوه پێت ، به‌ڵام ئه‌و ئه‌م شتانه نه‌چوو به گوێیدا ، ووتی ده‌بێ هه‌ر ڕازی بیت ده‌نا پیسترین به‌ڵات به‌سه‌ر دێنم به‌ڕاستی ترسام هه‌موو لاشه‌م ده‌له‌رزی كه هاتمه‌وه خێرا به (دایكم) ووت به‌لام دایكم ووتی به باوكت نه‌ڵییت باشتره خۆت نازانی چه‌ند توڕه‌یه بزانێ ده‌ست به‌جێ ده‌یكوژێت.
ئه‌و شه‌وه هه‌ر خه‌و نه‌ئه‌چووه چاوم زۆر ترسابووم ، ئیتر چه‌ند جارێكی تریش هاته سه‌ر ڕێم وام لێ هاتبوو هه‌موو كه‌سم لێ ببوه ئه‌و له هه‌موو سێبه‌رێك ده‌ترسام ، تا وام لێ هات به ئامۆزاكه‌م ووت ئه‌ویش چوو بوو بۆ (په‌یمانگا) بۆ لای و پێی ووتبوو كه ده‌مه‌وێ قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م ، سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر نه‌ت ئه‌وت خوێندكاری (په‌یمانگا)یه ، زۆر بێ ڕه‌وشت بوو ، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا زۆر سوكایه‌تیان پێ كردبوو ، ئیتر زۆر ده‌ترسام نه‌مده‌زانی چی بكه‌م ژیانم لێ تاڵ بووبوو ، ده‌چومه بازاڕ به دوامه‌وه بوو ده‌ستم هه‌ر به ده‌ستی دایكمه‌وه بوو هه‌موو دهمووچاوهكانم لێ ببوه ئه‌و ، ڕۆژێكیان له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌م چووم بۆ عیاده هه‌رچه‌ند ووتم تاقه‌تم نی یه به‌ڵام هه‌ر به زۆر بردمی كاتێ كه خوشكه‌كه‌م چوه ژوری دكتۆر من ته‌نها مامه‌وه له پڕ هاته ته‌نیشتم و دانیشت كه بینیم خورپه‌یه‌كی زۆر لێدام و تاسام ، به‌لام ئه‌و زۆر به ده‌نگی به‌رز و پێكه‌نیناویه‌وه ووتی بۆكوێ ده‌ته‌وێ بڕۆی خۆ من هیچ ئیش و كارم نی یه ته‌نها چاودێری تۆ نه‌بێت پێم بڵی كێ له دڵتایه ؟ ئێخه‌ی گرتم و ووتی : سوكت ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆش بێت پێت ئه‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون هه‌موو سه‌یریان ده‌كردم پاشان ڕۆیشت ،ئیتر ته‌واو هه‌موو ڕۆژی ژیانم بوه دۆزه‌خ له‌و كاته‌وه هیچ شتی ئیدی بۆ من بونی نه‌بوو ، ووتم ته‌واو تازه ئه‌و هاتۆته ژیانمه‌وه تا كارێ نه‌كات ناڕواته ده‌ره‌وه ، پاشان ئه‌و ڕۆژه زۆر ئه‌شكم ڕشت ، خوشكه‌كه‌م زۆر توڕه بوو ئه‌یوت بزانم بۆ وا ئازارت ده‌دات .
دوای ماوه‌یه‌ك ماڵی كوڕی پوری زاواكه‌مان هاتنه داوام باوكیشم زۆر به‌دڵی بوون ، به‌ڵام نه‌یئه‌زانی كچه‌كه‌ی له چی ئازار و حاڵێكدایه، بۆیه ووتم ناتوانم ده‌مه‌وێ خوێندن ته‌واو بكه‌م و هێشتاش منداڵم ، پاشان هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوڕێیه‌كه‌م بۆ براكه‌ی پێی ووتم كه له ڕه‌سمدا منی بینی بوو ، به‌ڵام هه‌ر نه‌متوانی بۆیه داوای لێ بوردنم لێ كرد‌و وتم باوكم حه‌ز ناكات زواج له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا بكه‌م ، ئیتر ته‌واو بێزار بوبوم ئێواریه‌ك كاتژمێر (5:30) خوله‌كی ئێواره بوو ماڵی پورم ته‌له‌فۆنیان كرد قسه‌یان له‌گه‌ڵ (دایكم) كرد كه به‌نیاز بوون بێنه خواز بێنیم منیش كه گوێم لێ بوو خێرا ته‌له‌فۆنه‌كه‌م له دایكم وه‌رگرت و زۆر قسه‌م پێ ووتن ، به‌ڵام له‌وكاته‌دا (ئاوێسه‌ر) قسه‌ی كرد‌و ووتی : قازانجته كه ڕازی بیت و لای باوكتدا بڵیی كه منیش ئه‌وم خۆش ده‌وێ ده‌نا (ڕه‌سمه‌كه‌ت كه‌له‌گه‌ڵ لیدادا) گرتوته پیشانی ده‌ده‌م و ده‌ڵیم ئه‌وه‌ی داوه پێم و په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ یه‌ك به راستی كه ئه‌مه‌ی ووت به گریانه‌وه به توندی وتم: تۆ زۆر زاڵمی ئه‌وه بوختانه بۆ منی ده‌كه‌ی ، به‌ڵام ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخسته‌وه له نه‌گبه‌تی من (لیدا)ش له‌گه‌ڵ باوكی چو بوه‌وه بۆ هه‌نده‌ران ئاخر له ده‌ستی ئه‌مان هه‌ڵاتبوو چو بوه لای باوكی ئه‌و ئێواره‌یه خوشكه‌كه‌م و زاواكه‌مان زۆر وتیان كه بچم بۆ ماڵیان به‌لام من تاقه‌تی هیچم نه‌بوو نه‌چوم.هه‌ر ئه‌وشه‌وه بوو كه (باوكم) كاتژمێر (11:00) ی شه‌و بوو ته‌له‌فۆنیان بۆ كرد كه هه‌ندێ كاریان هه‌بوو پێی له كۆمپانیا، منیش هێشتا له تاو خه‌م و گریان خه‌و نه‌چوو بووه چاوم وئاگام لێ بوو كهڕۆشت بۆیه هه‌ستام و شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی زۆری بۆ دروست كردم ده‌رگای سه‌لاجه‌كه‌م كرده‌وه چی ده‌رمانی تێدا بوو له (عیلاجهكانی شه‌كره‌ی باوك و زه‌ختی دایك و حه‌بی سه‌ر ئێشه هه‌موویم خوارد) ئیتر ئاگام له خۆم نه‌ما و كه‌وتم سه‌رم زۆر ئازاری هه‌بوو پاشان له هۆش خۆم چووم كاتێ به هۆش هاتمه‌وه له‌نه‌خۆشخانه بووم ، دكتۆره‌كان وتبویان زه‌بری زۆر به سه‌ری گه‌یوه زۆر دكتۆره‌كان هه‌وڵیان دا بزانن كێشه‌كه‌م چی یه ، به‌لام من هیچم نه‌وت پێیان چونكه له‌وه دڵنیا بووم كه چاره‌سه‌ری نی یه .
خوشكه‌كه‌م و زاواكه‌مان چوبونه سه‌ر ماڵی نه‌نكم و هه‌واڵه‌كه‌یان پێ دابوون زۆر هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردبوون ، به‌لام (ئاوێسه‌ر) به پێكه‌نینه‌وه به درۆ وای له خۆی كردووه ئه‌زانێ من له‌م ماوه‌یه‌دا دێمه خوازبێنی ئیتر له‌و كاته‌وه من سه‌ر ئێشه‌یه‌كی توندم گرت به جۆرێك وام لێ هات كهههفتهیهك ده‌وامم ده‌كرد و هه‌فته‌یه‌ك له ماڵه‌وه (باوكم) زۆر ده‌گریا بۆ ئهوحاڵهم هه‌ر ده‌یوت خۆزگه بمزانیایه بۆ وای لێ هاتوه؟ بۆ خۆی ده‌رمانخوارد كرد؟ ئیتر ماڵه‌وه‌مان ژیانیان لێتاڵ بوو بوو هه‌ر ده‌گریان بۆم ، باوكم زۆر دكتۆری گه‌ڕانم ده‌یوت باشترین دكتۆرت ده‌به‌م ده‌تبه‌م بۆ تاران به‌لام خۆم نه‌چووم ڕازی نه‌بووم ، چونكه ده‌مویست درێژه به خویندنهكهم بده‌م.
پاش ماوه‌یه‌ك ( داستان) ی هاوڕێم كه نزیكترین هاوڕیم بوو ئاگاداری بارودۆخه‌كه بوو خاڵی له هه‌نده‌ران گه‌ڕابوه به نیازی ژن هێنان بوو بۆیه داوای له من كرد ، منیش له لای خۆمه‌وه ڕازی بووم هه‌موو شتێكم خسته لاوه ته‌نانه‌ت خوێندنه‌كه‌شم كه گه‌وره‌ترین ئاواتی ژیانم بوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕۆم و ڕزگارم بێت له ده‌ست ئه‌و خوانه ناسه پاشان هاتن و قسه‌یان له‌گه‌ڵ (باوكم) كرد ، به‌ڵام له نه‌گبه‌تی من (باوكم) ڕازی نه‌بوو ده‌یوت هه‌رگیز ناتوانم كچه‌كه‌م بنێرمه ده‌ره‌وه وه ناتوانم به‌رگه‌ی ئه‌و دوریه بگرم ، وه ده‌یوت كچه‌كه‌م نه‌خۆشه كێ ئاگاداری بێت له‌وێ ؟ به ڕاستی ئه‌م سه‌ر ئێشه‌یه‌ی منیش درێژه‌ی كێشا تا پۆلی (4) ی ئاماده‌ییم.
ڕۆژێكیان (پورم واته دایكی ئاوێسه‌ر) هات بۆ قوتابخانه‌كه‌مان و ووتی كه‌وا له‌م شه‌وانه‌دا دێنه داوام وه تۆش ده‌بێ بڵێی كه شوی پێ ده‌كه‌م، چونكه باوكت دڵت ناشكێنێ ، منیش ده‌ست به‌جێ ووتم ده‌مه‌وێ ئه‌مشه‌و قسه له‌گه‌ڵ (ئاوێسه‌ر) بكه‌م شه‌و ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و وتم : توخوا وازم لێ بهێنه به خوا سوێند بێت كه من تۆم ناوێ و ناتوانم ژیانت له‌گه‌ڵ پێك بهێنم دڵنیابه ژیانمان هیچ خۆشیه‌كی تیانابێت ، به‌ڵام ئه‌و هیچ ئه‌م قسانه‌ی منی به‌لاوه گرنگ نه‌بوو بۆیه زۆر به ئاساییه‌وه ووتی تۆ هه‌رچه‌نده ڕقت لێم بێت من هه‌ر تۆم ده‌وێ ئیتر ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخسته‌وه .
خۆشه‌ویستان پێویسته ئه‌وه‌شتان لێ نه‌شارمه‌وه كه من ته‌مه‌نم (16) ساڵان ده‌بوو هێشتا نه‌مده‌زانی نوێژكردن چی یه یادی خوا كردن چی یه له كاتێكدا باوكم نوێژه‌كانی له مزگه‌وت نهبوایهنهدهكرد.
خۆشه‌ویستان من هه‌موو ڕێگاچارهیهكم گرته به‌ر كه هیچ چاری نهبووتهنها رێی خوا نه‌بێت كه به داخه‌وه من ئه‌م تاكه ڕێگایه‌م كه نه‌ك ته‌نها ڕێگای خۆشی و سه‌ركه‌وتنی منه ، به‌ڵكو هی هه‌موو مرۆڤێكه گه‌ر بیگرێته به‌ر دڵنیا بن كه‌خۆشبه‌ختی دنیا و قیامه‌ت ده‌بن. به‌ڵی ئازیزان هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌م ماوه‌یه‌ش هه‌روا تێ په‌ری و منیش ده‌رچووم بۆ (پێنجی ئاماده‌ی ) مانگی (9) بو شه‌وێكیان ماڵی (نه‌نكم) هاتن و باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یان كرد بۆ (باوكم) كه ده‌یانه‌وێت خزمایه‌تی نزیكتر بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام (باوكم) كه گوێی له‌مه بوو زۆر پێی ناخۆش بوو وه خێراقههڵچوو ووتی كه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك من كچ ناده‌م به خزم پاشان ئه‌م خویندنیشی له به‌رده‌میدایه.
له‌م كات و وه‌خته‌دا من له ژوری پشته‌وه بووم كه خۆم پێ نه‌ده‌گیرا و هه‌موو له‌شم ده‌له‌رزی و به ده‌م گریان و به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه داوای دوعام له خوا ده‌كرد كه به هانامه‌وه بێت ، به ڕاستی نازانم به چی ڕویه‌كه‌وه كه‌وا داوای دوعام له په‌روه‌ردگار ده‌كرد له كاتێكدا من هه‌رگیز یادی خوام نه‌كرد بوو ، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه له یادی من هه‌موو بهندهكانیایهتی .
له‌م كاته‌دا بوو كه پورم به باوكمی وت كه‌وا كچ و كوڕه‌كه‌ش یه‌كیان خۆش ده‌وێ بهێڵه بۆیه‌ك بن، كه باوكم گوێی له‌مه بوو زۆر توڕه بوو بۆیه ده‌ست به‌جێ كردی به دهمانچهكهیدا و بانگی منی كرد ، ڕه‌نگه بپرسن كه باوكم بۆچی ده‌مانچه‌ی هه‌بوو، ئاخر به‌ڕیزان شت هه‌یه كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه وایه چاولێكه‌ری و عادات و ته‌قالیده به هه‌ر حاڵ باوكم زۆر به توڕه‌ییه‌وه بانگی منی كرد‌و پێی ووتم ...
sarchawa \ islampaik.org
چاوه‌ڕێی به‌شی دووه‌م و کۆتای بن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sami990 (2009-07-02 18:07:34)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet
hawre gian chawm kwer bw hamweym xwendawa ballam
kotayy neya booooo
له‌سه‌ر هێڵ نییه





bbura xambar gyan awa aw rozha hamwim pekawa dana serm nakrd bzanm tawawa yan na eysta bashakay tr ba jya da anem chwnka hamwy ba yak jar jegay nabetawa ....swpas bo aw katay lagal babatakam ba sart brd w chawt nayashet...sami
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sami990 (2009-07-02 18:03:22)
له‌سه‌ر هێڵ نییه