❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌سه‌رهاتی کچێک به‌شی دووه‌م و کۆتای......

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-02 18:14:18

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329
WindowsXPMSIE7

به‌سه‌رهاتی کچێک به‌شی دووه‌م و کۆتای......

له‌م كاته‌دا بوو كه‌ پورم به‌ باوكمی‌ وت كه‌وا كچ و كوڕه‌كه‌ش یه‌كیان خۆش ده‌وێ‌ بهێڵه‌ بۆیه‌ك بن، كه‌ باوكم گوێی‌ له‌مه‌ بوو زۆر توڕه‌ بوو بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ‌ كردی‌ به‌ ده‌مانچه‌كه‌یدا و بانگی‌ منی‌ كرد ، ڕه‌نگه‌ بپرسن كه‌ باوكم بۆچی‌ ده‌مانچه‌ی‌ هه‌بوو، ئاخر به‌ڕیزان شت هه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌ وایه‌ چاولێكه‌ری‌ و عادات و ته‌قالیده‌ به‌ هه‌ر حاڵ باوكم زۆر به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ بانگی‌ منی‌ كردو پێی‌ ووتم : تاچه‌ند ئه‌مه‌ ڕاسته‌ ؟ تۆ په‌یوه‌ندی‌ چیت هه‌یه‌؟ من ئه‌و هه‌موو متمانه‌یه‌م به‌ تۆ هه‌بوو؟ منیش خێرا قسه‌كه‌م به‌ باوكم بڕی‌ و ووتم : به‌ خوا باوكه‌ گیان ئه‌م قسانه‌ ڕاست نی‌ یه‌ و منوه‌ك برایه‌ك سه‌یری‌ ده‌كه‌م. ئیتر به‌ ده‌م گریانه‌وه‌هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام خۆشه‌ویستان هه‌ر كه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ خێرا چومه‌ سوجده‌و پاڕامه‌وه‌ كه‌ كۆتایی‌ بێت و خوێن نه‌رژێ‌، به‌ڵی‌ خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ سه‌رنج و تێڕامانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماڵی‌ (نه‌نكم) به‌ بێ‌ قسه‌ و هیچ كام له‌و درۆ و بوختانه‌ی‌ كه‌ كردبویان هیچیان باسنه‌كرد و ڕۆشتن . پاشان له‌ خۆشیدا هه‌ستام و نه‌مئه‌زانی‌ چی‌ بكه‌م.
به‌ڵام ئازیزان من هه‌ر ئه‌وكاته‌ چوومه‌ سوجده‌و داوام له‌ خوا كرد ئیتر دیسان غافڵ و بێ‌ ئاگابوومه‌وه‌. بیرم نه‌ئه‌كرده‌وه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ منی‌ ڕزگار كرد له‌ كاتێكدا كه‌ هیچ ڕێگایه‌ك نه‌ما من نه‌یگرمه‌ به‌ر.
ئه‌وه‌ بوو مانگێكی‌ به‌سه‌ردا چوو ماڵی‌ مامم هاتن و كچه‌ مامه‌كه‌م زۆر ئامۆژگاری‌ كردم و پێی‌ ووتم كه‌ گوێ‌ له‌ ناوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ له‌ ڕادیۆ ئیسلامیه‌كان پێ‌ دام و ووتی‌: له‌ فڵانه‌ كات و ڕۆژداده‌یكات.
منیش ئه‌وه‌بوو گوێم لێ‌ گرت و سوپاس بۆ خوا زۆر كاریگه‌ری‌ هه‌بوو له‌سه‌رم، بۆیه‌ دواتر بڕیاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌م دا به‌ره‌و بازنه‌ی‌ ئیمان ، به‌ره‌و خۆشبه‌ختی‌ و كامه‌رانی‌ ، به‌ره‌ و خوای‌ خۆم خوای‌ تاك و ته‌نها كه‌ ته‌نها ئه‌و فریاد ڕه‌سم بوو له‌ ناخۆشی‌ و خۆشیی‌ یه‌كانمادا ، به‌ڵی‌ خۆشه‌ویستان من له‌و ماوه‌یه‌دا واته‌ هه‌ر له‌ مانگی‌ (4 /9) دا بوو كه‌ بڕیاری‌ یه‌كجاریم دا كه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ لای‌ خوای‌ باڵا ده‌ست. پاشان ده‌ستم كرد به‌ نوێژ و زیكر و به‌ندایه‌تی‌ كردن بۆ خوای‌ گه‌وره‌ ، وه‌ سوپاس و ستایشێكی‌ زۆر ، ئیتر به‌رده‌وام سوپاس گوزار بووم و تا ده‌هات خۆشه‌ویستتر ده‌بوم لای‌ هاوڕێكانم و دۆسته‌كانم به‌ تایبه‌ت (باوكم) كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ زانی‌ و بینی‌ له‌ خۆشیدا ئه‌و ڕۆژه‌ (15) له‌چكی‌ بۆ كردمه‌ خه‌ڵات ، به‌ ڕاستی‌ ئازیزان هه‌موو به‌نده‌یه‌ك به‌ دینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وشت به‌رز و جوان ده‌بینرێت .
خۆشه‌ویستان به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌وه‌ له‌سه‌ر ئارامگرتن و سوپاسگوزاری‌ په‌روه‌ردگار. وه‌ به‌رده‌وام دوعام ده‌كرد له‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاڕامه‌وه‌ كه‌ كه‌سێك بچێته‌ ژیانیه‌وه‌ و منی‌ له‌ بیر بچێته‌وه‌ .
به‌ڵی‌ خۆشه‌ویستان ئه‌م ئازار و خه‌مو مه‌ینه‌تیه‌ تا پۆلی‌ (شه‌شه‌می‌ ئاماده‌یی‌ ) خایاند.
به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر ئارمم گرت .
سوپاس بۆ خوا له‌و ماوه‌یه‌دا زانیاری‌ باشم كۆكرده‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ دینه‌كه‌م خۆشه‌ویستان شه‌وێكیان كاتژمێر (10:10) خوله‌كی‌ شه‌و بوو مانگی‌ (1) بوو له‌ ژوری‌ میوانه‌كه‌دا دانیشتبووم سه‌عیم ده‌كرد، له‌ ناكاو خوشكه‌كه‌م هات و ووتی‌ پورم و كاكه‌ ئاوێسه‌ر و نه‌نه‌ به‌ سه‌یاره‌كه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ستاون (دایه‌) وه‌ره‌ بانگت ده‌كه‌ن ، دایكیشم به‌ په‌له‌ چوو منیش له‌ ترسا نه‌مئه‌زانی‌ چیبكه‌م ، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مجاره‌ دڵم خۆش بوو ، چونكه‌ ئه‌مجاره‌ خوام له‌ پشت بوو ده‌مزانی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ منی‌ له‌ یاده‌ و نا ئومێدم ناكات، كه‌ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ هیچ قسه‌یان له‌گه‌ڵ من نه‌كرد ، به‌لامدا تێپه‌ڕین وچوونه‌ لای‌ باوكم ، (باوكیشم) به‌خێرهاتنی‌ كردن و وتیان ئیشمان پێته‌ ئیتر ده‌رگاكه‌یان داخست. منیش خێرا چوومه‌ سوجده‌و ده‌ستم كرد به‌ پاڕانه‌وه‌ له‌ خوای‌ تاك ته‌نیام پاشان گوێم له‌ ده‌نگی‌ ده‌رگاكه‌ بوو كرایه‌وه‌و (باوكم) گوێم لێ‌ بوو هه‌ر ده‌یوت انشا الله هه‌ر مه‌جال هه‌بێت دێین.
ئیتر دواتر كه‌ ڕۆشت (دایكم) هاته‌ ژوره‌وه‌ و خێرا له‌ ئامێزی‌ گرتم و ووتی‌ ڕۆڵه‌ گیان ئه‌وا خوای‌ گه‌وره‌ كێشه‌كه‌ی‌ چاره‌سه‌ر كردی‌ و به‌ری‌ ئارامگرتنه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتن بوو. له‌ خۆشیدا خێرا پرسیارم كرد و ووتم دایه‌ گیان چی‌ بوه‌ ؟ بۆ هاتبوون؟
ووتی‌ : سبه‌ی‌ شه‌كراو خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوێسه‌ره‌ ژنی‌ هێناوه‌، له‌ خۆشیدا ده‌ستم كرده‌ گریان به‌ڵام چی‌ گریانێك گریانی‌ سه‌رگه‌ردانی‌ و گوناهباری‌ و شه‌رمه‌زاری‌ ، كه‌ خوای‌ گه‌وره‌به‌و هه‌موو سۆز و به‌زه‌ییه‌وه‌ فریام كه‌وت و خۆشبه‌ختی‌ گێرایه‌وه‌ بۆ دڵم.

به‌ڵی‌ ئازیزان هه‌ر ئه‌و كاته‌ بوو كه‌ چووم ده‌ست نوێژم گرت و له‌ كاتژمێر (11:00) چوومه‌ سوجده‌ و نوێژ و قورئان خوێندن ڕه‌نگه‌ باوه‌ڕنه‌كه‌ن تاو دوای‌ نوێژی‌ به‌یانی‌ به‌ ئاگانه‌هاتمه‌وه‌و به‌رده‌وام زیكر و تاعه‌تم كرد.
كاته‌كانی‌ هه‌ر له‌ خۆیانه‌وه‌ ڕۆشتن ، چونكه‌ دڵم زۆر خۆش بوو، سوپاس بۆ خوا خۆشه‌ویستان ئێستا باڵاپۆشێكی‌ بێ‌ وێنه‌م له‌ دیندا شاره‌زاییه‌كی‌ باشم په‌یدا كردووه‌ و زۆر هاوڕێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ده‌ستم هیدایه‌تیان وه‌رگرتوه‌.
به‌ڵی‌ خۆشه‌ویستان ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتی‌ ژیانی‌ منه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ دوری‌ له‌ خوای‌ به‌رز و پیرۆز و شت شاردنه‌وه‌ ئاوام لێ‌ به‌سه‌ر هات كه‌ ته‌نها خوا خۆی‌ به‌ فریام كه‌وت و خۆشبه‌ختی‌ بۆ دڵم گێڕایه‌وه‌ كه‌ (4)ساڵ بوو من ناڵاندم به‌ ده‌ست ئه‌و كێشه‌وه‌. به‌ڵام سوپاس بۆ خوا دوابه‌دوای‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ كه‌ ته‌واو بوو (ئاویسه‌ر) ته‌له‌فۆنی‌ بۆ كردم و داوای‌ لێبوردنی‌ لێ‌ كردم، منیش پێم ووت وا بزانه‌ كه‌ هیچ ڕوی‌ نه‌داوه‌ ، ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چی‌ كه‌ (ئاویسه‌ر) كه‌سێك بوو زۆرجار سه‌رخۆش بوو به‌لام داوبه‌دوای‌ ئه‌و كاره‌ چه‌ندین كتێبم بۆنارد تا بیخوێنێته‌وه‌ سوپاس بۆ خوا گۆڕاو ئێستا نوێژه‌كانی‌ ده‌كات.
ئێستا ته‌مه‌نم (18) ساڵه‌و زۆر ده‌رون و بیرو باوه‌ڕم پڕ عه‌قیده‌یه‌ و خوا په‌رستی‌ یه‌و سه‌رقاڵی‌ خوێندنم.

وه‌ ئومێدو هیواو ئاواتم ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچی‌ موسوڵمانانی‌ جیهانه‌ سه‌ركه‌وتوبن و دینه‌كه‌ی‌ (پێشه‌وای‌ مرۆڤایه‌تی‌ محمد) (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) سه‌ركه‌وێ‌ و ببێته‌ به‌رنامه‌ی‌ ژیانی‌ هه‌موو تاكێك (انشا الله) .


کۆتای
سه‌رچاوه‌ \islampaik.org

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-10 14:34:37

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsXPMSIE

Re: به‌سه‌رهاتی کچێک به‌شی دووه‌م و کۆتای......

دةست خوش كاك سامي براكةم بةسةرهاتيكى زور جوان بوو كه بلاوت كردةوه
هيوام سةركةوتنته
بةراستى كجيكى زور ريك و بيك بووه خواى كةوره هةموو موسلمانان بباريزيت
دةبيت له ناخوشى خوشى خواى خومان لةبير نةكةين

Kurdzhin
که‌ده‌ت بینم ده‌نگی دڵم لێدانه‌کانی زیاد ئه‌کات
ئه‌و خه‌فه‌ته‌شی له‌ دڵمایه‌ گوزه‌ر ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-11 22:42:40

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329
WindowsXPMSIE7

Re: به‌سه‌رهاتی کچێک به‌شی دووه‌م و کۆتای......

dastt xosh bet kak karyan gya swpas bo payamakat mn wak xom lam ba sar hatawa awam bo dar kawt xway gawra qad bandakany xoy la bir nakat....dwbara dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net