❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی ماچی ماسیه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-02 23:04:51

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

چیرۆکی ماچی ماسیه‌کان

ئاوه‌که‌ تا سه‌ر سینگی هاتبوو ، له‌سه‌رماندا دانه‌چۆقه‌ی پێکه‌وتبوو، له‌به‌ر یه‌ک که‌وتنی دانه‌کانی ئاوازێک له‌ ده‌مییه‌وه‌ ده‌رده‌چوو هه‌موو گیانی که‌وتبووه‌ له‌رزین له‌ تاو ئازاری مردنا ڕه‌نگ به‌ ڕوویه‌وه‌ نه‌مابوو ، ئه‌گه‌ر گوریسی سه‌ر یه‌کێک له‌ ته‌خته‌کانی به‌له‌مه‌ شکاوه‌که‌ نه‌بوایه‌ ده‌ست به‌ جێ ده‌خنکا ، هه‌رچه‌نده‌ مه‌له‌وانێکی باش بوو ، به‌ڵام له‌ ترسی ئه‌و گێژاوه‌ی که‌ به‌خۆیه‌وه‌ هه‌ڵپێچابوو به‌له‌مه‌که‌ پارچه‌ پارچه‌ کرد هه‌موو شتێکی له‌ بیر چووه‌وه‌ ، هه‌تا وه‌کو ناوی خۆی هاوار و ئاخاوتنش ئه‌م دۆستێکی به‌وه‌فای ده‌ریا وبه‌له‌مه‌که‌ی بوو،چونکه‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ هاوڕێی گیانی به‌ گیانی بوو ، به‌ڵام له‌م کاره‌ساته‌دا هیچکامێکیان به‌ هانایه‌وه‌ نه‌هاتن ، به‌له‌مه‌که‌ له‌ ڕقی ئه‌م جه‌سته‌ی خۆی پارچه‌ پارچه‌ کردو ده‌ریاش وا خه‌ریکه‌ ئه‌م ده‌کاته‌ خواردنی ماسیه‌ په‌راگه‌نده‌کانی سکی، له‌وه‌ ده‌چێت چی دی به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو تاوان و کوشتنه‌ی ئه‌م نه‌گرن و بیانه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو ماسیه‌ کوژراوانه‌ی لێ بکه‌نه‌وه‌که‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا ڕاوی کردوون ده‌رخواردی خه‌ڵکی داون،ئه‌مانیش بیانه‌وێت ئه‌مڕۆ ئه‌م ده‌رخوادی وه‌چه‌کانی ئه‌و ماسیه‌ ڕاوکراوانه‌ بده‌ن، تروسکایی یاده‌وه‌رییه‌ک له‌ مێشکیدا چه‌که‌ره‌ی کرد کاتی ئێواره‌و دیتنی فیلمه‌که‌ی تایتانیکی هاته‌وبیر ، کاتێک له‌ کۆتایی فلیمه‌که‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچه‌که‌ نه‌خنکێت ،کوڕه‌ جوانه‌که‌ کرده‌ قوربانی گیانی ئه‌و له‌ ناو ئاوه‌که‌دا ڕه‌ق بووه‌وه‌ له‌و کاته‌شدا ژنه‌که‌ی به‌ ئه‌می گوت : ( چه‌ند جوانه‌ پیاوێک به‌و هه‌موو جوانیه‌وه‌ له‌ سه‌روو هه‌موشیه‌وه‌ گیانی خۆی بکاته‌ قوربانی هه‌ناسه‌یه‌کی ژنێک ) ئه‌میش به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ( ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێک خۆمان ده‌که‌ینه‌ قوربانی هه‌ناسه‌یه‌کی ژنێک و ماسی بۆ ڕاو ده‌که‌ین ) ژنه‌که‌ی به‌ گاڵته‌وه‌ ته‌ماشای کردو و گوتی : ( تۆ به‌و هه‌موو ناشرینیه‌وه‌ ماسیمان بۆ ڕاو ده‌که‌یت و ئه‌ویش به‌ هه‌موو جوانیه‌وه‌ خۆشه‌ویستی ، تۆ گیاندار ده‌کوژیت بۆ ئه‌وه‌ی بژیت ، به‌ڵام ئه‌و گیانی خۆی ده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بژی) سیمای زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک خه‌ریک بوو له‌سه‌ر لێوه‌کانی دابگیرسێ به‌ڵام زوو کوژایه‌وه‌ له‌ ناو چوو،چونکه‌ هه‌ستی به‌ قورس بوونی جه‌سته‌ی کرد و جله‌کانی ته‌واو ئاوی هه‌ڵمژی و بێجگه‌ له‌ بۆنی مردن هه‌ستی به‌ هیچی تر نه‌ده‌کرد، چۆن ده‌یزانی ئه‌مرۆ له‌م ده‌ریایه‌دا دوور له‌ چاوی ئازیزانی گیانی ده‌سپێرێت و بواری ئه‌ویش نابێت به‌ ژنه‌که‌ی بڵێت منیش وه‌ک کوڕه‌ جوانه‌که‌ خۆم کرد به‌ قوربانی تۆ، له‌ تاو ئازارو و ترسی مردن وه‌ک دوا په‌لاقاژه‌ خۆی تا ده‌هات په‌نجه‌ ته‌زیوه‌کانی زیاتر له‌ گوریسه‌که‌ توندتر ده‌کرد و ئازاری ناو ده‌ستیشی زیاتر ده‌بوو ، به‌ هۆی زبری گوریسه‌که‌ وه‌ ده‌سته‌کانی بریندار بوبوون خوێن له‌ په‌نجه‌کانیه‌وه‌ ده‌چۆڕان و تێکه‌ڵ به‌ ئاوی ناو ده‌ریاکه‌وه‌بوو ، ویستی هاوارێک بکاته‌ هاوڕێ و هاوکارانی خۆی له‌ ناو ده‌ریاکه‌دا به‌ڵام بۆی ده‌که‌وت له‌م نیوه‌ شه‌وه‌دا له‌به‌ر تریفه‌ی ئه‌م مانگه‌ شه‌وه‌دا بێجگه‌ له‌ چاوانی ئه‌م و مانگ هیچ که‌س پوله‌که‌ بریسکه‌راره‌کانی سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌ریا نابینێت و ته‌نها ڕووخساری ئه‌م و مانگیشه‌ له‌م نیوه‌ شه‌وه‌دا سه‌ر یاو که‌وتووه‌ پاش که‌مێکی تر به‌ قوڵایی ده‌ریاکه‌دا ده‌چنه‌ خواره‌وه‌ و ده‌خنکێن ، له‌ چاوه‌ڕوانی و نووقم بوون دابوو ، له‌ ناکاو چوار قوڵابی ئاسنین پارچه‌کانی گوشی به‌ره‌و قوڵایی ده‌ریاکه‌ ڕاکێشیان کرد ، به‌ڵام ئه‌م به‌رگری کرد و توند خۆی به‌ پاشماوه‌ی به‌له‌مه‌ شکاوه‌که‌وه‌ نوساند، به‌لای ڕاستدا ئاوڕی دایه‌وه‌ تا بزانێت ئه‌و قولابه‌ئاسنیانه‌ چین ، ناگاهن ڕاچڵه‌که‌ی و گیانی هێنده‌ تر قورس بوو ، چونکه‌ هه‌مان ڕوخساری بینی که‌ پێمج ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ناو ده‌ریاکه‌دا بینیبووی، ڕوخساری هه‌مان که‌س که‌له‌ یه‌کێک له‌ شه‌ڕه‌کان سێ فیشه‌کیان پێوه‌ نابوو ، یه‌کێکیان له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانی تر به‌ نێو چاوی و ناو ده‌میه‌وه‌ هه‌ندێ ورده‌ به‌ردیشیان خستبووه‌ گیرفانیه‌وه‌ فڕێیان دابویه‌ ناو ئاوه‌که‌ ، له‌ سوێنی هه‌ر سێ فیشه‌که‌که‌شه‌وه‌خوێنێکی خه‌ست قوڵپه‌ی ده‌کرد و تێکه‌ڵ به‌ ئاوی ناو ده‌ریاکه‌ ده‌بوو، هه‌ر وه‌ک ئه‌و به‌یانیه‌ی که‌ به‌ مردویی بوو به‌ تۆڕه‌که‌ی ئه‌مه‌وه‌ ئه‌میش به‌ خه‌ونی ماسیه‌کی گه‌وره‌و سه‌گین هه‌ڵی کێشاو دواییش بێجگه‌ له‌ کوژراوی جه‌سته‌ کون کونین هیچی دیکه‌ نه‌بوو، ویستی هاواری لێ بکات که‌ ده‌ربازی کات ، یاخود هیچ نه‌بێت به‌ری بدات تا نقوم نه‌بێت به‌ڵام ده‌ست به‌ جێ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وت که‌ زمانی شکاوه‌ و هه‌وڵی دا به‌سه‌ر ڕاوه‌شاندن یاخود به‌ زمانی چاو تێگه‌یه‌نێت وه‌لێ پیاوه‌ کوژراوه‌که‌ تا ئه‌م په‌له‌قاژه‌ی بکردایه‌ ئه‌م زیاتر به‌ ده‌می خوێنینه‌وه‌ ده‌یدایه‌ قاقای پێکه‌نین و ده‌سته‌کانی توندتر له‌ قاچه‌کانی گیررت ده‌کرد، دوای بێ هیوابوونی ، به‌لای چه‌پیدا ئاوڕی دایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوو قولاپه‌ سه‌نگینه‌که‌ی تر که‌ قاچیان گرتبوو ، دیسانه‌وه‌ چاوی به‌ یه‌کێک له‌ دۆسته‌ کۆنه‌کانی که‌وت که‌ یه‌کێک له‌ سه‌فه‌ره‌کانی هه‌نده‌رانه‌ له‌گه‌ڵ بیست هاوڕێی تریدا که‌وتوبونه‌ ناو ده‌ریاوه‌ جه‌سته‌کانیشیان بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ نه‌دۆزرانه‌وه‌ له‌ دوای خۆشی دنیایه‌ک یاده‌وه‌ری و فرمێسکی له‌ لای ئه‌م به‌ جێهێشت ، ئه‌میش هه‌ر وه‌ک پیاوه‌ کوژراوه‌که‌ به‌ جه‌سته‌ ئاوساوو زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌که‌وه‌ ئاو له‌ ده‌میه‌وه‌ فواری ده‌کرد و توند په‌نجه‌کانی له‌ لاقی گیر کردبوو، وه‌ک که‌سێکی نه‌ناس و دوژمنێکی سه‌رسه‌خت ده‌یویست له‌ ئاوه‌که‌دا نوقمی بکات تابێته‌ خۆراکی ئه‌و ورده‌ ماسیانه‌ی که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ئه‌م دایک و باکیانی ڕاو کردن و له‌ نێو قوڵایی و تاریکی ده‌ریادا ئه‌وانی هه‌تیو کردووه‌ ، خه‌می ئه‌م دوو پیاوه‌ ته‌واو نه‌بوو، هوژومی ماسیه‌کان ده‌ستی پێکرد و له‌هه‌ر چوار لاوه‌ ماسیه‌کان سه‌ریان ده‌رهێناو و یه‌ک یه‌ک ماسیه‌کانی ده‌ناسی ، له‌ هه‌موو جۆره‌کانی تێدا بو له‌وانه‌ی که‌ ئه‌م به‌ درێژایی ته‌مه‌نی ڕآوی کردبێت وه‌ک جۆره‌کانی گه‌را ، سوره‌ ، حکومی ، مشار ...هتد ماسیه‌کان له‌ چاو تروکانێکدا هێرشێکیان کرده‌ سه‌ری وهه‌رصی جله‌کانی به‌ری بوو پارچه‌ پارچه‌یان کرد و پرزیان له‌به‌ریه‌وه‌ نه‌هێشت ، ئه‌میش له‌ ترسی ئه‌وان زمانی به‌ربوو ، هێنده‌ به‌ توندی ده‌یقیژاند وهاواری ده‌گه‌یشته‌ که‌شکه‌ڵانی فه‌له‌ک، به‌ڵام هیچ فریادڕه‌سێک به‌ دادیه‌وه‌ نه‌هات، دوای ئه‌وه‌ی ڕوتیان کرده‌وه‌ جه‌سته‌ی که‌مێک سوک بوو ، به‌ڵام به‌هۆی ده‌نوک و جه‌سته‌ی لوسی ماسیه‌کانه‌وه‌ که‌به‌ر جه‌سته‌ی ده‌که‌وت ، هه‌موو گیانی ختوکه‌ ده‌هات و سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕا، ئه‌میش له‌ تاو ختوکه‌ی ماسیه‌کان و ئازاری مردنا گریان و پێکه‌نینی تێکه‌ڵاو کردبوو ، ماسیه‌کانش به‌ یه‌ک ڕیز و به‌سه‌ره‌ هه‌ر له‌ نوکی پێیه‌وه‌ هه‌تا وه‌کو ته‌وقه‌سه‌ری خۆیان پێوه‌ ده‌خشان و له‌ دواییدا جه‌سته‌ ڕووته‌که‌شیان ماچ باران ده‌کرد، ئه‌میش له‌ تاوا هه‌ر هاواری ده‌کرد و تکای له‌و دوو پیاوه‌ ئاوساوه‌ ده‌کرد ڕزگاری بکه‌ن که‌ توند لاقیان گرتبوو به‌ دیاریه‌وه‌ قاقا پێده‌که‌نین و ده‌نگی پێکه‌نینیان له‌ناو کاسه‌ی سه‌ریدا ده‌نگی ده‌دایه‌وه‌. پاش که‌مێک ماچ بارانی ماسیه‌کان جۆرێکی تری لێهات ، هه‌موو به‌ جاریک چاویان سوربووه‌وه‌ و باڵه‌کانیان تیژکرده‌وه‌ هه‌ر که‌ ده‌گه‌یشتنه‌ لای و ده‌میان له‌ جه‌سته‌ ڕووته‌که‌ی گیر ده‌کرد و هه‌رچی خوێن له‌ ده‌ماره‌کانیدا هه‌بوایه‌ هه‌ڵیان ده‌مژی هه‌تا ده‌ماره‌کانی وشک نه‌بوو نایه‌ته‌وه‌ به‌ریان نه‌ده‌دا ، هێنده‌ خوێنیان له‌ ده‌ماره‌کانی هه‌ڵمژی هه‌تاوه‌کو گیانی وشک بووه‌وه‌و هه‌موو گیانی به‌ ته‌واوی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا ، دوای دڵنیا بوونیان له‌ ته‌واوبوونی خوێنه‌که‌ی پاشان به‌ربوونه‌ جه‌سته‌ ڕووته‌که‌ی و که‌وتنه‌ خواردنی گۆشته‌ زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌که‌ی گیانی و ئه‌میش هه‌ر له‌سه‌ر په‌له‌قاژه‌و جوڵانی خۆی به‌رده‌وام بوو، له‌ گه‌رمه‌ی خۆ ڕاته‌کاندنه‌کانیدا بوو دیتی له‌و به‌ره‌وه‌ شه‌پۆل و گێژاوێکی تری گه‌وره‌ به‌ره‌و ڕووی هات و ئه‌ویشی بۆ ده‌رکه‌وت هه‌ر ئێستا ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌میش وه‌ک به‌له‌مه‌که‌ی پارچه‌ پارچه‌ ده‌کات ، بۆیه‌ له‌ حه‌یبه‌تا پڕ به‌ گه‌رووی هاواری کرد و ڕاست بووه‌وه‌ کاتێ چاوه‌کانی کرده‌وه‌ زانی له‌ ژووره‌که‌ی خۆیدایه‌ شایه‌تومانێکی هێنا و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی که‌ته‌ سه‌ر لێوانی.

کتێب/ئه‌فسونی ئاوێنه‌ ڕه‌شه‌که‌
نووسه‌ر/ حه‌سه‌ن نازدار.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-02 23:37:55

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ماچی ماسیه‌کان

ده‌ستت خۆش بێت هانا گیان بۆ دانانی ئه‌م چیرۆکه‌ جوانه‌ سه‌رکه‌وتو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت هاورێ گیان له‌ ژیاندا ،
وه‌ هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم له‌م کاره‌ جوانانه‌تدا هاورێ گیان ،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-03 08:21:45

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی ماچی ماسیه‌کان

dastt  xosh bet  hana gyan  bo  am  cherwka  jwana   hiwe brdwam  bwnt bo axwazm  guli mn

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-03 22:32:10

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: چیرۆکی ماچی ماسیه‌کان

چیرۆکێکی جوانه‌ هانا خان بژیت ئازیزم
سه‌رکه‌وتوبیت هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆتۆ به‌ریزم

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-04 09:54:04

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی ماچی ماسیه‌کان

زۆر سوپاس کاک یادگار گیان زۆر خۆشحاڵ بووم که‌ به‌دڵت بوو خوازیاری ته‌مه‌ن درێژی بۆ تۆی به‌ڕێزش.

ده‌ستی تۆش خۆش بێت sarab گیان هیوادارم چێژی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی پێت به‌خشیبێ.

سوپاس کاک سه‌روه‌ر گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت هاوڕێی ئازیز.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-08 18:47:16

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی ماچی ماسیه‌کان

سوپاس به‌ڕێز راسیان سه‌رکه‌وتوو بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net