.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خۆراکی چه‌ور ده‌بێته تێکدانی کاتژمێری ناووه‌کی
خۆراکی چه‌ور به‌ته‌نها نابێته هۆکاری قه‌ڵه‌وکردنی مشك، به‌ڵکو ڕیتمی نۆرماڵی ڕۆژانه‌یان تێکده‌دات. توێژه‌ران هیواده‌خوازن، که بتوانن ئه‌م کاریگه‌رییه له مرۆڤدا بدۆزنه‌وه، تا له‌ڕێگایه‌وه بتوانن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زۆری کێشی پێبکه‌ن.
"Joseph Bass" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Northwestern University" له "Evanston" تێبینی چه‌ند مشکێکیان کرد، ئه‌وانه‌ی له‌نیوه‌شه‌ودا له‌ناو به‌فرگره‌کاندا به‌دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕان. لێره‌دا بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که ئه‌و مشکانه سه‌ره‌ڕای کاتی پشوو و خه‌وتن، خه‌می پڕکردنی گه‌ده‌ی خۆیان ده‌خۆن.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشوو ده‌ریانخستبوو، که ئه‌و مشکانه‌ی دووچاری تێکچوونی کاتژمێری ناووه‌کی ده‌بنه‌وه، به‌بێ ڕه‌چاوکردنی کات خۆراك ده‌خۆن و به‌هۆیه‌وه زیاتر دووچاری زۆرکێشی ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیان. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که خۆراکی چه‌ور ده‌بێته هۆکاری تێکدانی کاتژمێری ناووه‌کی و به‌هۆیه‌وه کاتی پشوودانی خۆراك خواردنی پێ تێکده‌چێت.
تیمی زانستی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه مشکه‌کانیان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شکرد: گروپێکیان خۆراکی ئاسایی خۆیان پێده‌درا، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی گروپی دووه‌م خۆراکی چه‌وریان پێده‌درا. بۆ نه‌هێشتنی کاریگه‌ری ڕێتمی ڕۆژانه توێژه‌ران هه‌ڵسان به تاریکردنی جێشوێنی مشکه‌کان.
پاش تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌ستپێکردنی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران توانییان یه‌که‌مین کاریگه‌ری پێوه‌ر بکه‌ن: خۆراکی چه‌ور بووه هۆکاری درێژکردنه‌وه‌ی ڕیتمی ڕۆژانه‌ی مشکه‌کان، ئه‌وه‌ش پێش ده‌رکه‌وتنی یه‌که‌مین نیشانه‌کانی زۆرکێشی. هاوکات هه‌ڵسوکه‌وتی مشکه‌کان ڕووی له گۆڕانکاری کرد، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیان.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له میتابۆلیزمییه دیاریکراوه‌کان له بلانس ده‌رچوون، له‌وانه‌ش هۆرمۆنی تێربوون (Leptin) و ئاستی شه‌کره‌ی ناو خوێن و بڕی ئه‌نسۆلین له‌ناو له‌شدا و خه‌ستی ترشه چه‌وره‌کانی ناو خوێن. ئه‌مانه‌ش بێجگه له گۆڕینی چالاکی هه‌ندێك له جینه‌کان، ئه‌وانه‌ی کاتژمێری ناووه‌کی مرۆڤ کۆنترۆڵ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له لاپه‌ڕه‌ی 414ی به‌رگی 6ی گۆڤاری "Cell Metabolism"دا ده‌ینووسن.
توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که خۆراکی چه‌ور مشك به‌ره‌وو هه‌ڵدێری زۆر خواردن ده‌بات و هانی زیاتر خواردنی ده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌بێ ڕه‌چاوکردنی کاته‌کان و ڕێتمی ڕۆژانه.
له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران هیواده‌خوازن، که بتوانن زیاتر له زۆرکێشی، شه‌کره و تێکچوونی خه‌وی مرۆڤ تێبگه‌ن و له‌ڕێگایه‌وه چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ ئه‌و دیارده بڵاوه‌ی کۆمه‌ڵگا بدۆزنه‌وه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه