❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تــاقـــانـــه‌ له‌نێـــــوان نـــاز و گـــازدا ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-03 11:53:00

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

تــاقـــانـــه‌ له‌نێـــــوان نـــاز و گـــازدا ...


تاقانه‌كان به‌رده‌وام كێشه‌ی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییان هـه‌یه‌"

«ئه‌و نازه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌یاندامێ ‌وایلێكردبووم منداڵێكی نازدار ده‌ربچم، ته‌نانه‌ت هه‌ستمده‌كرد له‌ منداڵانی تر جیاوازم، تا ئێستاش هه‌ر زۆریان خۆشیانده‌وێم‌و گرنگی تایبه‌تم پێده‌ده‌ن، هه‌میشه‌ش باوكم نه‌یهێشتووه‌ هیچ ئیشێك بكه‌م‌و پێمده‌ڵێت: تۆ تاقانه‌ی چۆن ده‌هێڵم هیلاك بیت".

ئه‌مه‌ ‌وته‌ی‌ محه‌مه‌د بوو، كه‌ به‌وته‌ی‌ خۆی‌ له‌ دوای 6 خوشك له‌ دایكبووه‌ محه‌مه‌د ده‌رباره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ ژیانی‌ منداڵی‌ ئه‌وه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می‌ منداڵیدا، هه‌موو جۆره‌ یاریه‌ك، كه‌ ده‌هاته‌ بازاڕه‌وه‌ سفتاحه‌كه‌ی‌ ئه‌و بووه‌، جوانترین پاسكیلی‌ هه‌بووه‌، ‌وتی‌  «بۆ كه‌س نه‌بوو به‌ من بڵێ‌ بۆ ‌واده‌كه‌ی‌، رۆژانه‌یه‌كی‌  زۆرم هه‌بوو به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ندێجار  له‌ قوتابخانه‌ مامۆستا گومانی‌ لێده‌كردم كه‌ ئه‌و پاره‌ زۆره‌م ئاخۆ له‌ كوێ‌ هێنا بێت؟«.

محه‌مه‌د ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه‌منداڵه‌كانی‌ هاوڕێی‌  ئیره‌ییان پێبردووه‌، باسله‌وه‌شده‌كات كه‌ ئه‌و گرنگییه‌ی به‌و دراوه‌ له‌ هه‌موو  خوشكه‌كانی‌ زیاتر بووه‌، ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ بۆی‌ دروستبووه‌، محه‌مه‌د هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هه‌میشه‌ ناوی‌ له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ زۆر هاره‌كانی‌ قوتابخانه‌دا بووه‌، ‌وه‌ك خۆی‌ باسیده‌كات ناتوانێت په‌یوه‌ندی‌ هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ببه‌ستێت.

تاقانه‌ له‌نه‌ریتی‌ میلله‌تاندا گرنگی‌ پێدراوه‌ له‌ یاسای‌ سه‌ربازی‌ عێراقیدا تاقانه‌ له‌ هه‌ندێ‌ داواكاری‌ به‌خشرابوو. ‌وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ ناردنی‌ بۆ به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ، له‌ كلتووری‌ به‌شێك له‌میلله‌تانی‌ جیهانیشدا نیشانه‌ی‌ ناسینه‌وه‌ی‌ كه‌سی‌ تاقانه‌ هه‌بووه‌، ‌وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ باشوری‌ ئه‌فه‌ریقا گواره‌یان له‌ گوێ ده‌كرد.

باوكان‌و دایكانی‌ منداڵی‌ تاقانه‌ باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ گرنگی‌ زیاد له‌ پێویست به‌ منداڵه‌ تاقانه‌كانیان ده‌ده‌ن، هۆكاری‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ كلتووری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌وایكردووه‌ كه‌ گرنگی‌ پێبده‌ن.

هه‌ر چه‌ند له‌لای هه‌ندێك دایك‌و باوك ئه‌گه‌ر تاقانه‌كه‌ كوڕ بێت ئه‌وه‌ زیاتر خۆشیانده‌وێ‌و گرنگی زیاتری پێده‌ده‌ن، هه‌ندێكیشیان ئه‌وه‌ ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ جیاوازی هه‌بێت له‌ نێوان تاقانه‌ی‌ كچ یاخود كور.

عه‌لی‌ ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 40 ساڵ، كه‌ خۆی‌ خاوه‌نی‌ منداڵێكی‌ تاقانه‌یه‌ باسیله‌وه‌كرد كه‌ كوڕه‌كه‌ی‌ زۆر خۆشده‌وێت به‌وته‌ی‌ خۆی‌ هه‌رچی بوێت بۆی ده‌كات، ئه‌و به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ پرسی‌ «ئه‌ی‌ من چه‌ند كوڕم هه‌یه‌؟«. عه‌لی‌ ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ‌وایكردووه‌ خۆشیبوێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاقانه‌كه‌ی‌ كوڕه‌. ‌وتیشی‌ «ئه‌گه‌ر كچ بوایه‌ ئه‌وه‌م بۆ نه‌ده‌كرد، كه‌ بۆ كوڕه‌كه‌می ده‌كه‌م«.

هه‌ندێكی‌ تر  به‌ پێچه‌وانه‌ی (عه‌لی)یه‌وه‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كچ‌و كوڕ له‌حاڵه‌تی تاقانه‌دا جیاوازییان هه‌بێت، سوعاد عه‌بدوڵا 37 ساڵ ژنی ماڵه‌وه‌. هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد  تاقانه‌ هه‌ر نازی خۆی هه‌یه‌ كچ بێت یاخود كوڕ، ‌وتیشی‌ «من كچێكم هه‌یه‌ كه‌ تاقانه‌یه‌، دوای چوار كوڕ له‌ دایكبووه‌، به‌من‌و هاوسه‌ره‌كه‌م‌و كوڕه‌كانم خزمه‌تی ده‌كه‌ین هه‌ر چه‌ند منداڵیشه‌، به‌ڵام له‌ ئێستاوه‌ چی ده‌كات قسه‌ ناكه‌ین«.

سوعاد ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێوازی نهێنی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كچه‌ تاقانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێ، له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت «هه‌ستمده‌كرد هه‌ندێك له‌ براكانی به‌ ته‌واوی بێ هیوابوون، ‌وایانده‌زانی ئه‌وانمان خۆشناوێت،  بۆیه‌ رقیان له‌ خۆشكه‌ تاقانه‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو، ناچاربووم له‌به‌ر چاوی ئه‌وان ئه‌وه‌ ده‌رنه‌خه‌م كه‌ زۆرم خۆشده‌وێت«.

به‌شێك له‌ شاره‌زایانی‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌ باس له‌ جیاوازی‌ منداڵی‌ تاقانه‌ ده‌كه‌ن، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ منداڵی‌ ئاساییدا،  هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌به‌و هۆیه‌وه‌ كێشه‌ی‌ تایبه‌تییان بۆ دروستبووه‌.

له‌تیف حامید توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ خوێندكاره‌ تاقانه‌كان كێشه‌ی‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌،‌وه‌ك ئه‌و ‌وتی‌ «كێشه‌كانیان بریتین له‌ جووڵه‌ی‌ زۆری‌ نا ئاسایی‌و قسه‌كردنی‌ زۆرو شه‌ڕه‌نگێزیی‌«، ئه‌و توێژه‌ره‌ ‌وتیشی‌ «مامۆستای‌ به‌ ئه‌زموون ده‌توانێ خوێندكاری‌ تاقانه‌ له‌ پۆله‌كاندا بدۆزێته‌وه‌«.

مامۆستایانیش جه‌خت له‌ قسه‌كانی‌ ئه‌و توێژه‌ره‌وه‌یه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ماندووبوونی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ  خوێندكاره‌ تاقانه‌كاندا دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د عوسمان كه‌ ماوه‌ی‌ 23 ساڵه‌ پیشه‌ی‌ مامۆستایه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی تاقانه‌ن له‌ نێوقوتابخانه‌ش جیاوازن له‌ هاوڕێكانیان كه‌ زۆرجار هه‌مان ئه‌و نازه‌ی له‌ ماڵ ده‌یكات له‌ قوتابخانه‌و له‌نێو هاوڕێكانیدا ده‌یكات.

مامۆستا ئه‌حمه‌د ‌وتی‌ «هه‌ندێكجار ئه‌و منداڵانه‌ كێشه‌ بۆ مامۆستاش دروستده‌كه‌ن، كه‌ ناتوانی ‌وه‌كو پێویست ئامۆژگاری، یان لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت له‌سه‌ر سه‌عی نه‌كردن، یان ئاژاوه‌و شه‌ڕ كردن له‌ نێو قوتابخانه‌«.

ئه‌و نمونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه‌و باسله‌وه‌ده‌كات كه‌ رۆژێك مامۆستایه‌كی هاوڕێی‌ له‌ خوێندكارێكی پۆلی سێی سه‌ره‌تایی تووڕه‌ده‌بێت، له‌سه‌ر نه‌كردنی ‌واجبه‌كانی ماڵه‌وه‌ی، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ كه‌ رۆشتبووه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ دایكی ‌وتبوو مامۆستا زۆری لێداوم، بۆیه‌ دایكی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه‌.

به‌ پێی‌ ‌وته‌ی‌ شاره‌زایان ئه‌گه‌ر منداڵ نازپێدراو بوو، ئاسته‌نگی‌ بۆ دروستده‌بێت، له‌ رووی‌ ده‌روونیشه‌وه‌ به‌‌وته‌ی‌ شاره‌زایانی‌ ده‌روونی‌ كه‌سی‌ تاقانه‌ كێشه‌ی‌ ده‌روونییان هه‌یه‌.

له‌نجه‌ ئه‌حمه‌د رێنماییكاری‌ ده‌روونی‌، باسیله‌وه‌كرد كه‌ به‌ هۆی‌ ئه‌و نازه‌ زۆره‌ی‌ خێزان ده‌یدا به‌ منداڵی‌ تاقانه‌، تووشی‌ خۆپه‌رستی‌‌و هه‌ندێ‌ جاریش شه‌ڕه‌نگێزی‌ ده‌بن.

له‌نجه‌ هۆشیاریدایه‌ دایكان‌و باوكان به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خاوه‌نی‌ منداڵی‌ تاقانه‌ن، ‌وتی‌ «له‌ سه‌ره‌تاوه‌ رێنمایی په‌روه‌رده‌یی ‌وه‌ربگرن بۆ شێوازی‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یاندا«.

ئه‌و رێنماییكاره‌ ده‌روونییه‌، ‌وتیشی‌ «منداڵی‌ تاقانه‌ هه‌ندێ‌ جار كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خودی‌ خۆیاندا هه‌یه‌، له‌خۆ رازین، بۆیه‌ پێویستییان به‌ مامه‌ڵه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌«.

به‌ وته‌ی‌ به‌شێكی‌ تر له‌ به‌شداربووان كه‌ تاقانه‌بوون‌و ئێستا گه‌وره‌بوون، خۆزگه‌ ده‌خوازن كه‌ ئه‌و نازه‌ زۆره‌یان ‌وه‌رنه‌گرتایه‌. ئامانج گه‌نجێكی‌ تاقانه‌ی‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌یه‌ باسله‌وه‌ده‌كات كه‌ كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره‌كه‌یدا هه‌یه‌.

وه‌ك ئه‌و باسیده‌كات ته‌بیعه‌تێكی‌ عه‌مه‌لی‌ بۆ دروستبووه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت خواردنی‌ ده‌ره‌وه‌ش له‌به‌رچاوخراوه‌. به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌منداڵیدا زۆر گرنگی‌ پێدراوه‌. ئامانج ‌وتیشی‌ «وه‌ك هاوڕێكانم ئاسایی‌ نیم، به‌رگه‌ی‌ ته‌نانه‌ت نه‌خۆشییه‌كی‌ ساناش ناگرم، جاران به‌منداڵی‌ هاوڕێكانم خۆزگه‌یان به‌ ئێمه‌ ده‌خواست، به‌ڵام له‌ گه‌وره‌یدا ئێمه‌ خۆزگه‌ به‌وان ده‌خوازین«.

به‌وته‌ی‌ شاره‌زایانی‌ بواری‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی‌ منداڵی‌ تاقانه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خێزان پێویسته‌ داواكارییه‌كانی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ بزانێت، پێویسته‌ منداڵ فێری‌ پاداشت‌و سزای‌ بكات، رووبه‌ڕووی‌ چه‌ند شاره‌زاییه‌كی‌ قورس‌و گران بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ‌وه‌ك مرۆڤێكی‌ ئاسایی ئه‌و كه‌سه‌ بژی‌.

سایتی هاوڵاتی...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-03 13:24:46

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: تــاقـــانـــه‌ له‌نێـــــوان نـــاز و گـــازدا ...

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ باوان بابه‌تێکی جوانه‌

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-03 13:52:22

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تــاقـــانـــه‌ له‌نێـــــوان نـــاز و گـــازدا ...

dastt xosh bet
babateki jwana
sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-04 13:33:07

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: تــاقـــانـــه‌ له‌نێـــــوان نـــاز و گـــازدا ...

ده‌ستت خۆش ىێت باوان گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیاندا ،،

رێزم هه‌یه‌ به‌ۆ هه‌موو تاقانه‌کان ،،به‌ڵام به‌خوا به‌رێزم تاقانه‌ له‌م وڵاته‌ی خۆمان زیاد له‌ حه‌د نازیانداو پێ ،زۆر جار ئه‌م نازه‌ وای لێ کردووه‌ به‌ره‌و شتی خراپی ببات به‌ تایبه‌تی زیاتر تاقانه‌ی کور که‌ زۆر جار هۆکاری تاقانه‌ی خۆی به‌ ئاقارێکی خراپدا بردووه‌،،

بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر دایک و باوکان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆ منداڵه‌ تاقانه‌که‌یان دابین ده‌که‌ن له سه‌رجه‌م پێویستیه‌کانی ژیاندا ، که‌مێکیش له‌ رووی په‌روه‌رده‌ کردنه‌وه ‌گرینگی به‌ منداڵه‌کانیان بده‌ن هه‌میشه‌ ئاگادری هه‌ڵسوکه‌وتیان ببن تاکو له‌ دوا رۆژدا نه‌بێته‌ مایه‌ی ئێش و ئازار بۆ دایک و باوکیان ،،

ئینجا کاکه‌ باوان گیان من دوو هاورێم هه‌یه‌ هه‌ردوو کیان تاقانه‌ن له‌ ته‌مه‌نیشدا گه‌وره‌ن و منداڵ نین له‌ سه‌روی 20 ساڵه‌وه‌ن هه‌رکه‌ له‌ ماڵ دوور ده‌که‌ونه‌وه‌ ئیتر سه‌د ته‌له‌فونیان بۆ دێت پێان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ له‌ کوێت ؟ له‌ گه‌ڵ کێ ده‌رچویت ؟ ئیتر نازانم هه‌زار پرسیاریان لێده‌که‌ن ،، ئینجا زۆر جار خۆشیان ده‌ڵێن چۆن بوینه‌ به‌ په‌ند به‌ ده‌ست ئه‌م تاقانه‌ییه‌وه‌ هههههههههههههه،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-04 22:17:44

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تــاقـــانـــه‌ له‌نێـــــوان نـــاز و گـــازدا ...

ده‌ستت خۆش بیت کاک باوان ، بابه‌تێکی جوانه‌ به‌ڕاستی
زۆۆر ڕاسته‌ تاقانه‌ زۆر کێشه‌ دروست ئه‌کات به‌هۆی ئه‌و هه‌موو نازه‌ی پێی ئه‌درێت ،  به‌ڵام هیواش هه‌یه‌ تاقانه‌ نییه‌ ، هه‌ر ئه‌و نازه‌ی پێدراوه‌جیاواز له‌ خوشکو براکانی که‌ی ، ئه‌وه‌ش زۆۆرهه‌یه‌ ، که‌شتێکی باشنییه‌

ده‌ستت خۆش دوباره‌و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆتۆ

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-08 07:12:10

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: تــاقـــانـــه‌ له‌نێـــــوان نـــاز و گـــازدا ...

زۆر سوپاستانه‌که‌م هاوڕێیان...

کاکه‌ یادگار گیان قسه‌کانت زۆر جوانن..به‌خوا ڕاسته‌که‌ی...ئه‌و نازه‌ زیاده‌یه‌ که‌ ئه‌درێ به‌ مناڵی تاقانه‌ زۆر به‌ سه‌لبی شکاوه‌ته‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و

مناڵه‌دا...من براده‌رێکم هه‌یه‌ تاقانه‌یه‌و ئێستا زه‌واجی کردووه‌ به‌س باوه‌ڕ بکه‌ ئێستاش هه‌نێ ته‌سه‌روفاتی مناڵانه‌یه‌..له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆی...

هه‌موو شتێک له‌ سنوری خۆی ده‌رچوو ده‌رئه‌نجامی خراپی ئه‌بێت...

ســـــــــــه‌رکه‌وتوبن...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net