.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






باوكێك دەرگا لە كوڕەكەی ناكاتەوە
تا ئەو كاتەی محەممەد كاسبی دەكرد، كوڕە عاقڵ و باشەكەی باوكی بوو، بەڵام كە ئۆتۆمبێل لێیدا و باری دەروونی تێكچوو، ئیدی محەممەد چیتر ئەو كوڕە باشەی باوكی نەما و لە ماڵ دەركرا و، ئێستا مزگەوت بووەتە ماڵی محەممەد.
محەممەد رەسوڵ، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵە و دانیشتووی رانیەیە، پێنج ساڵ لەمەوبەر بەهۆی رووداوی هاتووچۆ چاوەكانی لەدەستدان و باری دەروونیشی بەرەو خراپی رۆیشت . دواتر لەلایەن كەسوكارییەوە دەركراو ئێستا خەڵك هاوكاری محەممەد دەكات.
ئەو گەنجە لەسەر زاری خۆی باسی نەهامەتییەكانی ژیانی خۆی كردو گوتی "پێنج ساڵ لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێكی لاندگرۆزەر لێیدام، پێش ئە و كاتە رۆژانە كاسبیم دەكرد و ئێواران پارەكەم دەدایە باوكم ئەویش دەستی بۆ بەسینگەوە دەنام، بەڵام لەو كاتەوە كە ئۆتۆمبێل لێیدام، لەماڵەوە دەریان كردم بێ ئەوەی هۆكارەكەی بزانم".
محەممەد وەك خۆی باسیكرد تائێستا چەند جارێك لە دەرگای ماڵی باوكی داوە، بەڵام ئەوان دەرگەی لێناكەنەوە"باوكم سەرەڕای ئەوەی دەریكردم، پارەیەكی زۆریشی لەو شوفێرە وەرگرت كە لێیدام، بەڵام یەك فلسی نەدامێ". ئە و گەنجە بەهۆی ئە و روداوەی هاتووچۆ باری دەروونی تێكچووە و دەڵێت "مێشكم تێكچووە و لایەكی رۆیشتووەو چەند جارێك جەڵتە لێیداوم و دنیا لەلام سەراو بن بووەو گۆڕاوە".
محەممەد بەر لەوەی باری دەروونی تێكبچێ خێزاندار بووە، ئەو لەبارەی چارەنووسی خێزانەكەی گوتی "لەكاتی رووداوەكە خوشكم بە خێزانەكەمی گوتبوو مردووە، ئەویش لە داخان خۆی سووتاندو مرد".
جاران محەممەد باكی بە كەس نەبوو، خەڵك چاوی لە دەستی محەممەد بوو، باوكی ئێواران چاوەڕێی ئەو چەند دینارەی دەكرد، كە محەممەد بە ئارەقەی نێوچەوانی پەیدای دەكرد، بەڵام ئێستا محەممەد چاوی لە دەستی خەڵكەو، لە گەنجێكی كاسبەوە گۆڕا بۆ گەنجێكی سواڵكەر.
محەممەد دەڵێت "ئێستا رۆژانە خەڵك خێرم پێ دەكات و رۆژانی هەینی لە مزگەوتەكان دادەنیشم"، محەممەد دەڵێ " زۆر بێزارم لە و ژیانە، چونكە ئەو تەمەنەی من هی ئەوە نییە سواڵ بكەم، ئەوە كەی باوكە من هەمە، تائێستا پێم ناڵێ لە كوێی چەند جارێك چوومەتەوە دەریان كردووم، بۆیە داواكارم لە خوا یان چاك ببمەوە یا بمرم و لە و ژیانە رزگارم ببێت".
گرفتی ئە و گەنجە لەوەدایە كە بەتەنها باوكی نییە كە خۆشی ناوێت، بەڵكو بەپێی وتەكانی سەرەتا دایكی باش بووە لەگەڵی، بەڵام دواتر ئەویش خراپ بووە و خوشك و براكانیشی لێیدەدەن و جنێوی پێدەدەن و دەڵێت "جاران گەنج بووم و كاسبیم دەكرد، ئە وكاتە كاكە بووم ئێستا بوومەتە شەمشەمە كوێرە".
ئە و گەنجە ئێستا شەوانە لە مزگەوتەكان دەمێنێتەوەو خەڵك بەتانی و جلی دەداتێ و ترسی لەوەش هەیە كە شەوێك بكوژرێت، بۆیە دەڵێت "داواكارم كە هاوكاری بكرێم و شوێنێك بمگرێتە خۆ بۆ ئەوەی لە و ژیانە رزگارم بێت".
محەممەد بە خۆزگەیەكی زۆریشەوە گوتی "هەموو خۆزگەم ئەوەیە چاوەكانم چاك ببنەوە و خانوویەكی دوو نهۆم و ئۆتۆمبێلێكی راقیم هەبێ و ژن بێنم".
به راستى زوور كَوناحه زوور خوا يارمه تى بدات اين شه ئه الله
خودا ئه كَه ر له مدنياش يارمه تى نه دات له ودنيا به به هه شتى شادبكات
خواده روى خيرى ليبكاته وه
ئاماده كردنى بابه ت
فەرمان چۆمانی
رووداو -رانیە
سه رجاوه :روداو نيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه





ba rasty shteky zorrr naxosha , xwa haqy la dayk w bawky bsanet
لهسهر هێڵ نییه










دهست خۆش رۆژان بۆ دانانی ئهم بابهته سهرنج راکێشه بهراستی جێی گلهییهکی زۆره بۆ خانهوادهی ئهم گهنجه داماوه خودا پشت و پهنای بدات و سهبوری دلی بداتهوه . خوا ئهو دایک و باوکهش هیدایهت دا تا ئهم گهنجه بهێننهوه لای خۆیان ..
دووباره دهستت خۆش


لهسهر هێڵ نییه








وای زۆر گوناحه خۆ جهرگ ههر جهرگه ئهمه چ دڵیکیان ههیه ئهم خێزانه چۆن شهوان خهون دهچێته چاویانهوه خوا هیدایهتیان بدات.
خوا شیفا و لانهیهکی بکاته قسمهت با خانووی دوو نهۆم و ئۆتۆمبێلێکی راقیش نهبێت . سهرکهوتوو بیت رۆژان گیان.


لهسهر هێڵ نییه
زووور سوباس بو پهیامهكــــانتان هاورى خوشه ويسته كانم
سوباس بو كَفتوكَو كانتان خوشحالبووم
منيش هيوادارم خوا سه ركه وتوى بكات و ره حمى بيبكات ئينشه الله
بمينن هاورئ خوشه ويسته كانم شاد و سه ركه وتوبن
لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت بةلام بةسةرهاتيكى زؤر ناخؤشة رؤزان كيان
باشة جؤن باوكيك ئةتوانى كورةكةى خؤى دةربكات دةرةوة
رةوانةى سةرجادةى بكات بةلام كة باوكيك ئةوها بيت بةرامبةر بةكوركةى
ئةمة ج باوكيكة

لهسهر هێڵ نییه









baraste rozhan gyan negran bom bo am rwdawa zor ba daxwa ka shewazi parorda krdn u mamle ganj haya baw shewaze ma7amd rasta ema hich daslatekmn neya wak hawkreke tawawe aw kura bas alem xwda ra7my pe bkat u dli kas u kare narm bkat bo aw ganja be gwan7a dastt xosh bet rozhan gyan


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
لهسهر هێڵ نییه








dast xosh rozhan gyan
xwa hedayate aw daik w bawka bdat
wa ra7m ba m7amadesh bkat
sarkaw twbet



لهسهر هێڵ نییه