❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایه‌تێک کۆشکی بێ بڕواو مادده‌ په‌رستان و دوژمنانی ئیسلام دێنێته‌ له‌رزین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-05 11:01:43

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئایه‌تێک کۆشکی بێ بڕواو مادده‌ په‌رستان و دوژمنانی ئیسلام دێنێته‌ له‌رزین

ئایه‌تێک کۆشکی بێ بڕواو مادده‌ په‌رستان و دوژمنانی ئیسلام دێنێته‌ له‌رزین


اعوذ بالله من الشيطان الرجيم (يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ‎ ‎الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ‎ ‎اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ‎ ‎مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ‎ (‎‏ {الحج:73} ‏ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت لێره‌دا وردبوونه‌وه‌ و تێڕامانه‌ له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ خواى گه‌وره‌ له‌م ئايه‌ته‌دا بانگه‌واز ئاڕاسته‌ى ‏سه‌رجه‌م مرۆڤايه‌تى ده‌كات و ده‌فه‌رموێت {ئه‌ي خه‌ڵكينه‌ ، نمونه‌و به‌سه‌رهاتێك بۆ ئێوه‌ باسده‌كرێت گوێى بۆ ڕاگرن ‏‏(به‌وپه‌ڕي دڵنيياييه‌وه‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌) ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌بانگى جگه‌ له‌ خوا ده‌كه‌ن و جگه‌ له‌ خوا ده‌په‌رستن ناتوانن ‏مێشێک دروست بكه‌ن!(به‌دى بهێنن)! وه‌ئه‌گه‌ر كۆش ببنه‌وه‌ بۆى هه‌رناتوانن دروستى كه‌ن ، وه‌ ئه‌گه‌ر ‏مێشكه‌ شتێكيشيان لێ بباو بيفڕێنێ ناتوانن لێي بسه‌ننه‌وه‌ !!!!! هه‌م داواكار (بتپه‌رستان) و هه‌م داوالێكراو ‏‏(زاناكانيان) زۆر لاوازن}. ‏ ئه‌گه‌ر وردبينه‌وه‌ له‌م ئايه‌ته‌ قه‌شه‌نگه‌ ، ده‌بينين كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ چ وته‌يه‌كى به‌رز و له‌هه‌مان كاتدا ساده‌و ئاسان ‏نمونه‌ دێنێته‌وه‌ و كۆشكى بێ بڕوا و بت په‌رستان و مادده‌ په‌رستان و ئه‌وكه‌سانه‌ى دژايه‌تى ئيسلام ده‌كه‌ن دێنێته‌ ‏له‌رزين و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئايه‌ته‌دا كه‌ درێژييه‌كه‌ى ناگاته‌ دوو دێڕ چۆكيان پێ دائه‌دات و ملكه‌چ ده‌كه‌ن وه ‌ئه‌گه‌ر يه‌كێك ‏كه‌مێك زمانی عه‌ره‌بی بزانێت هه‌ست ده‌كات كه‌ چ وشه‌ سازييه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌رى تێدا به‌كارهێنراوه‌ ، كه‌ هه‌رگيز ‏مرۆڤ ناتوانێ شتێكى وا دروست بكات (سبحانه‌) وه ‌پڕماناييه‌كه‌ى مرۆڤ ده‌هه‌ژێنێ ، به‌ڵام گه‌ر كه‌سێك دڵی بۆ ‏نه‌كاته‌وه‌ ئه‌و نورو ڕووناكييه‌ ناچێته‌ ناو دڵي داخراوه‌وه‌ ، وه‌ ئايه‌ته‌كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤايه‌تييه‌ ‏و له‌هه‌مان كاتيشدا ساده‌يه‌ و نهێنى زۆرى تێدايه‌ هه‌ر له‌كه‌سێكى ساده‌و نه‌زان تاوه‌كو ئه‌وپه‌ڕى زاناو خاوه‌ن زانست ‏لێى تێده‌گه‌ن و په‌ى به‌ نهێنييه‌كانى ده‌به‌ن !!!! زانستيش ملكه‌چى حوكمى ئه‌م ئايه‌ته‌ ده‌بێت ! ‏ له‌سه‌رده‌مى شيوعيه‌تدا دواي ئه‌وه‌ى زاناكان كڕۆمۆسۆميان دۆزييه‌وه‌ ، وتيان له‌مه‌ودوا ده‌توانين مرۆڤيش دروست ‏بكه‌ين ! به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ويستيان مێشێک دروست بكه‌ن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاتن به‌پێی پێكهاته‌كانى ‏هێلكه‌ى مێش هێلكه‌يه‌كيان دروستكرد ، كۆمه‌ڵێك زانايان كۆكرده‌وه‌ له‌په‌رله‌مانى ڕووسيا (كرملن) وه‌ هێلكه‌يه‌كى ‏ئه‌سڵى مێششيان دانا ، هه‌ردووكيان له‌باروودۆخێكى گونجاو بۆ درووست بوونى مێش ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى ‏خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ مرۆڤ بيگاتێ ، بۆيه‌ پاش چاوه‌ڕێكردن هێلكه‌ دروست كراوه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ ‏مێشێکى لێ درووستبوو! به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌وان نه‌ترووكاو هيچى لێ درووست نه‌بوو هه‌رچه‌نده‌ يه‌ك پێكهاته‌شيان ‏هه‌بوو! پاشان ويستيان به‌شی دووه‌مى ئايه‌ته‌كه‌ به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌ بۆيه‌ هه‌ندێ شه‌كريان بۆ مێشێک دانا ‏مێشكه‌ش هه‌ندێكى لێ فڕاند و ئه‌وانيش مێشكه‌يان گرت بۆئه‌وه‌ى لێى بسه‌ننه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێشبينييان ‏نه‌ده‌كرد ڕوويدا ، مێشه‌‌كه‌ هيچ شه‌كرى له‌ ده‌مدا نه‌مابوو ، چونكه‌ ئه‌نزيمێك له‌ده‌مى مێشدا هه‌يه‌ كه‌ ئه‌و ‏شتانه‌ شيده‌كاته‌وه‌ كه‌ده‌چێته‌ ناو ده‌مه‌وه‌‏‎ ‎‏!.‏ ئا: سه‌رهه‌نگ 



ئیسلام دۆست

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-07 08:18:08

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ئایه‌تێک کۆشکی بێ بڕواو مادده‌ په‌رستان و دوژمنانی ئیسلام دێنێته‌ له‌رزین

ده‌ستت خۆش بێت تینا خان  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-07 08:28:40

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: ئایه‌تێک کۆشکی بێ بڕواو مادده‌ په‌رستان و دوژمنانی ئیسلام دێنێته‌ له‌رزین

ده‌ستت خۆش بێت تینا گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوووده‌ سه‌رکه‌وتووبیت ئه‌زیزم

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-07 09:50:55

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئایه‌تێک کۆشکی بێ بڕواو مادده‌ په‌رستان و دوژمنانی ئیسلام دێنێته‌ له‌رزین

سوپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net