.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دوو گەنج هاتنە لای عومەری کوری خەتاب و پیاوێکی دەشتەکیان هێنابوو ، ووتیان : ئەی ِرابەری موسڵمانان ئەم پیاوە باوکمانی کوشتوە .. عومەر ڕووی کردە پیاوەکەو فەرموی ڕاستە: ووتی بەڵی ، جونکە هاتبوە ناو زەوی من و منیش پاڵم نا و نەڕۆیشت لەدواییدا بەردێکم تێ گرت و مرد ..عومەر : فەرمووی :
سزای کوشتن هەر کوشتنە هیچ مناقەشەو نوسینی ناوێت ..ئامادە بە ، نەی پرسی ئەم دوو کورە کێن یان ئەم پیاوە چ کارەیە و چ هۆزە .. ئەمانە لای عومەر بایەخیان نیە و لەسەر شەریعەت و یاسای خوا دەم بەدەمە نیە . هەتا ئەگەر کوری خوی پیاوکوژ بێت دەبی تەمبێ بکرێ ..دەشتەکییەکە ووتی : ئەگەر ماوەم بدەن تەنها شەوێک بچمەوە ماڵەوەو ماڵئاواییان لێ بکەم و تێیان گەیەنم ، چونکە جگە لەمن کەسی تریان نیە ،،عومەر :: سەری سورماو نەیزانی چی بکا ،هەر بۆیە ڕوی کردە ئامادەبوان و وتی : کێ دەبێتە کەفیلی ؟ هیچ کەس وەڵا می نەدا چونکە کەس ئەم پیاوە ناناسێ و سزاکەش سەر برینە ، ابو زەری غفاری بە پیری و راستگۆیی و پاکی خۆی ووتی من ئەبم ، چونکە سیمای برواداری تیا ئەبینم و درۆ ناکا انشاللە هەر دەگەڕێتەوە .. عومەر ووتی : ابوزەر وا ئەزانی کە نەهاتەوە من وازت لێدێنم .. ابو زەر ووتی :
خوا گەورەیە .. سێ ڕۆژ ماوەیان دا و رۆیشت .. دوای سێ ڕۆژەکە خەڵکی کۆبونەوە و دووگەنجەکە هاتن وکاتی خۆی هات و دەمەو عەسر بوو ..عومەر ووتی: کوا پیاوەکە ؟ ابو زەر ووتی : نازانم و سەیری خۆری کرد و ئەم ناوە تەواو بێ دەنگ بوو...ڕاستە ابو زەرلە ناو دڵی عومەرە و زور خۆشی ئەویت بەڵام ئەوە شەریعەت و یاسا و بەرنامەو فەرمانی خواییە و هیچ گورانکاری و جیاوازی تیا نیە .. ..
کاتی خۆر ئاوا بوون بەچەن چرکەیەک بەپەلە و هیلاکی دەشتەکی هاتەوەو ووتی فەرمون وا لەبەر دەستانم ،،، عومەر ووتی : خۆ ئەتتوانی نەیەیتەوە و کەس پێتی نەئەزانی .. دەشتەکی ووتی : لەدەست کێ خۆم بشارمەوە و هەر ئەمبینێ واللە وتم با نەڵێن وەفا و پەیمان نەماوە هەر بۆیە هاتمەوە ..ابو زەر یش ووتی :
واللە بۆیە منیش بومە کەفیل ترسام بڵێن چاکە وخێر نەماوە .عومەر تک تک فرمێسکی لە چاوان ئەهاتنە خوارو ڕووی کردە دووگەنجەکە و ووتی چی ئەلێن : وتیان گەردنی ئازا بێ و لێی خۆش بوین لەبەر خوا، نەوەک بڵێین لێخۆش بونی بەرامبەر نەماوە ،، عومەر دەستی کرد بە اللە اکبر و فرمێسکەکانی بەسە ر ریشی دا ئەهاتنە خوارو ووتی خوای گەورە پاداشتتان بداتەوە ئەی دووگەنجە بڕوادارەکە بەهۆی لێخۆش بونتان وە تۆش ابو زەر بەهۆی یارمەتیدانت وە تۆش ئەی دەشتەکی بەهۆیڕاست گۆیی و بەڵێنت.. ڕاست ووتراوە کە بەختەوەری باوەرو و ئیسلام لەگەڵ عومەر کفن ودفن کرا
ستاندهر

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش کاکه ( ئهحمهد ) سهرکهوتووبیت.


لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس خهڵات گیان بۆ پهیامهکهت سهرکهوتووبیت ئهزیزم
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس نهوا گیان بۆ پهیامهکهت سهرکهوتووبیت ئهزیزم
لهسهر هێڵ نییه








dastt xosh bet kaka a7mad
daxakam ka kase wa namawa lam dnyaya



لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس لاڤه گیان بۆ پهیامهکهت سهکهوتووبیت گیانه
لهسهر هێڵ نییه