❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوێك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌زار پیاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-06 23:04:34

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

پیاوێك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌زار پیاو

ه‌نێوماڵێك له‌ماڵه‌كانی شاری مه‌دینه‌دا ،پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب(خوا لێی ڕازی بێت) له‌نێو كۆمه‌ڵێك له‌ هاوه‌ڵه‌كانیدا دانیشتبوو.پێ ووتن خۆزگه‌ بخوازن, یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه‌كان وتی: خۆزگایه‌ من پڕ به‌م ماڵه‌ ئاڵتونم ببووایه‌ بم به‌خشیایه‌ له‌پێناو خوادا. عومه‌ری جێ نشین دووباره‌ ووتی : خۆزگه‌ بخوازن.,یه‌كێكی تر ووتی: خۆزگایه‌ من پڕبه‌م ماڵه‌ یاقوت و زوخروف وگه‌وهه‌رم ببووایه‌ وه‌ له‌پێناو خوای گه‌وره‌ بم به‌خشیایه‌.بۆجاری سێهه‌م عومه‌ر(خوا لێی ڕازی بێت) فه‌رمووی خۆزگه‌ بخوازن.
دانیشتووان وتیان ئه‌ی پێشه‌وای باوه‌ڕداران له‌ مه‌به‌ستت تێناگه‌ین؟ پێشه‌وا عمر(خوا لێی ڕازی بێت) ووتی: من خۆزگه‌ ئه‌خوازم كه‌ پیاوانێكی مه‌ردم له‌ وێنه‌ی ئه‌بوو عوبه‌یده‌ و معازی كوڕی جه‌به‌ل و سالمی كارگوزاری حوزه‌یفه‌م بوایه‌ تا ناوی خواو ئاینی خوام پێ به‌رزبكه‌مه‌وه‌.ره‌حمه‌تی خوا له‌ پێشه‌وا عومه‌ر بێت كه‌ چه‌ند شاره‌زا بووه‌ له‌ دروستكردنی ژیاره‌ كاندا, ڕاسته‌ هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی به‌ر ده‌ست پێویسته‌ بۆ دروستكردن و ڕاگرتنی ژیاره‌كان یه‌ڵام له‌ پێش هه‌موو شته‌كانی تره‌وه‌ پێویستیان به‌ مێشكی بیركردنه‌وه‌ و دڵی كراوه‌ و هیمه‌تی گه‌وره‌ هه‌ن بۆ به‌گه‌ڕخستنیان.
پێویستیان به‌ كه‌سانی مه‌ردو به‌غیره‌ت هه‌یه‌. هێز له‌شان و باڵدانیه‌ له‌ بیرو وهۆش و غیره‌تدایه‌ ,چیبكه‌ین له‌و دادپه‌روه‌ریه‌ی كه‌ له‌نێو ده‌قه‌یاساییه‌كان و ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه‌ نێو په‌رتوكه‌كاندایه‌ ئه‌گه‌ر ویژدانی دادوه‌ر زیندو نه‌بێت و مامۆستا نه‌بێت گیان بكات به‌به‌ر ئه‌و ده‌قه‌ په‌روه‌رده‌یه‌دا ،به‌ته‌نها چی بكه‌ین له‌ لیژنه‌ی دروستكردن ئه‌گه‌ر پیاوانێكی لێهاتویان بۆئاماده‌ نه‌ كه‌ین به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ كاره‌كان ڕاپه‌ڕێنن..پێشه‌وا عمر خۆزگای نه‌خواست بۆ ئاڵتوون و زیوو.
خۆزگه‌ی بۆ ئه‌و پیاوانه‌ خواست كه‌ خه‌زێنه‌كانی زه‌وی و ده‌رگاكانی ئاسمان ئه‌كه‌نه‌وه‌. خالیدی سه‌ركرده‌ له‌گه‌مارۆدانی شاری (حیره‌)دا داوای له‌ ئه‌بوبه‌كر(خوا لێی ڕازی بێت)كرد كه‌ یارمه‌تی بۆ بنێرێت, ئه‌ویش ته‌نها یه‌ك پیاوی هاوه‌ڵی نارد و بۆ خالیدی نووسی ده‌نگی ئه‌م پیاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌زار جه‌نگاوه‌ره‌، عومه‌ری كوڕی خه‌تاب(خوا لێی ڕازی بێت)چوار هه‌زار پیاوی نارد بۆ میصر بۆ پشتگیری كردن له‌ عه‌مری كوڕی عاص وه‌ چواریانی كرده‌ سه‌ركرده‌یان هه‌ریه‌كه‌یانی یۆ هه‌زار كه‌س وه‌ بۆ عه‌مر نووسی هه‌ریه‌ك له‌م چوارپیاوه‌ یه‌كسانه‌ به‌ هه‌زار پیاو. پیاوه‌تی و غیره‌ت به‌ ته‌مه‌ن نیه‌, چه‌نده‌ها پیرهه‌ن كه‌ خه‌مه‌كانیان مناڵانه‌یه‌.
چه‌نده‌ها مێردمنداڵیش هه‌یه‌ كه‌ غیره‌ت و هیممه‌تی چه‌نده‌ها به‌ته‌مه‌نی هه‌یه‌، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ نیشانه‌ی مه‌ردایه‌تی به‌ ناوچاوانیه‌وه‌ دیاره‌. پێشه‌وا عومه‌ر دای به‌لای چه‌ند منداڵێکدا كه‌ عومه‌ریان بینی هه‌موو ڕایان كرد به‌ ته‌نها منداڵێك مایه‌وه‌له‌ شوێنی خۆی نه‌جوڵا،پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووی : ئه‌ی تۆ بۆ چۆڵت نه‌كرد؟ ئه‌ویش ووتی:
هیچ تاوانێكم نه‌كردووه‌ تالێت بترسم، ڕێگاكه‌ش ته‌نگه‌به‌ر نیه‌ تابۆتی چۆڵ بكه‌م.. جارێكیان منداڵێك هاته‌ لای یه‌كێك له‌ خه‌لیفه‌كانی ئه‌مه‌وی به‌ناوی هۆزه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌وته‌ قسه‌كردن,خه‌لیفه‌كه‌ش ووتی: باكه‌سێك بێته‌ پێشه‌وه‌ قسه‌بكات له‌ تۆ به‌ ته‌مه‌نتربێت ،ئه‌ویش ووتی: ئه‌ی پێشه‌وای ئیمانداران ئه‌گه‌ر پێوه‌ر ته‌مه‌ن بێت ئه‌وا كه‌سانی زۆر له‌ تۆ به‌ته‌مه‌نتر شایه‌نی ئه‌م جێگایه‌ن. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ كه‌له‌به‌رچاوودا كه‌م ته‌مه‌نن به‌ڵام به‌هیمه‌ت و پیری موغانن. ئای كه‌ ئه‌م دوونیایه‌ی ئێمه‌ چه‌نده‌ها كه‌سانی به‌ته‌مه‌نی تێدایه‌ به‌ڵام خه‌مه‌كانیان مناڵانه‌ن . عبدالله ی كوڕی مه‌سعود پیاوێكی قاچ باریك و جه‌سته‌ لاواز یوو.ڕۆژێك هاوڕێكانی قاچیان بینی به‌ڕوتی هه‌ندێكیا پێكه‌نین .پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت) فه‌رمووی :
ئه‌وه‌ به‌ قاچه‌ باریكه‌كانی عبدالله‌ پێ ئه‌كه‌نن؟ سوێند بێ به‌و كه‌سه‌ی كه‌منی دروست كردوه‌ .ئه‌و قاچه‌ باریكانه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌ كێوی ئوحود گه‌وره‌تره‌.پیاوه‌تی و كه‌سایه‌تی و مه‌ردایه‌تی هێزێكی ده‌رونیه‌., خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ و خه‌مه‌كانی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن . ئای كه‌ ئه‌مڕۆ ناحه‌زانی ئه‌م دینه‌ به‌ نه‌فه‌سێكی كۆڵۆنیالیزمیانه‌وه‌ له‌ ڕێگای جۆراوجۆره‌وه‌ كاریان كردووه‌ له‌ سه‌ر داماڵینی به‌رگی پیاوه‌تی و مه‌ردایه‌تی ،له‌باتی ئه‌وه‌ی له‌ڕیزی پیاوان سه‌رژمێر بكه‌ین سفر سه‌رژمێر ده‌كه‌ین، ووته‌ی ئه‌و پیاوه‌ مسیۆنێره‌ (ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌) چه‌ند ئازاری دام كه‌ به‌سه‌رسوڕمان و حه‌سره‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ: (ئای كه‌ ئه‌م ئاینی ئیسلامه‌ چه‌ند گه‌وره‌یه‌, ئه‌م ئاینه‌ چ ئاینێكه‌ ئه‌گه‌ر پیاوانی خۆی هه‌بێت)
سه‌رچاوه‌.islamdost

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-07 08:16:39

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: پیاوێك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌زار پیاو

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-07 08:29:51

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: پیاوێك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌زار پیاو

زۆر سوپاس کاکه‌ حوسێن بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتووبیت ئه‌ززیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net