.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






دوبه‌ی میوانداری (جیتێكس 2009) ده‌كات

زۆربه‌ی كۆمپانیا ئه‌لیكترۆنییه زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان دووپاتیانكرده‌وه، به‌شداری له‌پێشانگه‌ی ئه‌مساڵی (جیتێكس 2009)دا ده‌كه‌ن، كه بڕیاره له‌شاری دوبه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره ڕۆژانی 18-22ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌شاری دوبه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ژێر ناونیشانی (جیتێكس 2009) به‌ڕێوه‌بچێت‌و سه‌نته‌ری دوبه‌ی بۆ پێشانگه‌كان‌و كۆنگره‌كان، میوانداری ده‌كات، كه گه‌وره‌ترین شوێنه له‌شاری دوبه‌یدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره پێشانگه‌یانه، هه‌ریه‌كه له‌كۆمپانیاكانی (پاناسۆنیك، سانیۆ، جینیۆس، سۆنی‌و گه‌وره كۆمپانیاكانی دیكه‌ش) به‌شداری له‌م پێشانگه‌یه‌دا ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی جیهان كاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م كۆمپانیایانه.
ئه‌م پێشانگه‌یه زیاتر بۆ خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی كۆمپانیاكانه، له‌ساڵی 2008دا ڕێژه‌ی فرۆشتنی زۆربه‌ی كۆمپانیاكان له‌چاو ساڵانی پێشوودا، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی جیهانه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرا پێشانگه‌ی (جیتێكس 2009) سستی به‌خۆوه ببینێت، به‌ڵام كۆمپانیاكان ده‌یانه‌وێت لێره‌وه ده‌روازه‌یه‌كی دیكه په‌یدا بكه‌ن، بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه نوێیه‌كانیان له‌مساڵدا.
NNA
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه به‌هیوای به‌رده‌وامیت بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته جوانه‌کانت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه