.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌وانه‌ى هه‌میشه ده‌پرسن؟وه چاره‌سه‌ریش ئه‌كه‌ن:
وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك ویستم نه‌خشه‌ى ژیانى داهاتوم جوان بێ پرِ بێ له به‌خته‌وه‌رى ,زۆر هه‌وڵده‌م خێزانێكى ئاسوده پێك بهێنم
خوێندنم ته‌واو كرد و زور سه‌ركه‌وتو بوم , دلم خوش بوو دنیا بۆم پێئه‌كه‌نى وام هه‌ست ئه‌كرد ته‌نیا جوانى دنیا بۆ من دروست كراوه و هه‌ر من هه‌م , به‌تا یبه‌ت (س) م خۆش ویست و هاوسه‌رى داهاتوم بوو ، خه‌ون وخه‌یالم بوو،زور بیرم لێ ئه‌كرده‌وه و هه‌مو هیوام بوو , به لاَم له‌وه ده‌چوو قه‌ده‌ر ه جوانه‌كان دوور بن له‌من ، بۆ خوازبێنى ناردم لام سه‌یر بوو
دایكى به هیچ شێوه‌یه‌ك رازى نه‌بوو، چه‌ند جارێ دوباره‌م كرده‌وه , بێ سود بوو، زور دلم ته‌نگ بوو ، بێزار بوم له ژیان ، دواتر هه‌ولى ترم دا ، دواجار كۆتا یى پێ هاتوو ئیتر دایكى وه‌لاَمى كۆتایى دا، خۆزگه‌م به مردن خواست ، ژیان بریتى بوو
له تاریكى بو من ، هه‌موو رِۆژێ مردنێ بوو ، هیوام نه‌ما ، ئه‌ویش (س) وه‌ك من بوو ، هه‌ردوكمان بێ ده‌سه‌لاَت خۆمان دایه ده‌ستى رَِۆژكار و به شوین به‌ناو ژیانى خومان كه‌وتین ، ئاگام لێى نه‌ما ، به‌لاَم هێشتا قه‌ده‌ر وازى لێنه‌هێنام ئه‌وه به‌س نه‌بوو بۆ من ، رۆژگار‌و هات و چوو ، زور سه‌یره بێ ئاگا م له‌م هه‌موو چاره‌نوسه ؟ دایكم هاته لام و وتى : كچى ئاموزاكه‌تم بۆ دوا كردوى هه‌موو شت براوه‌ته‌وه ، هه‌مووان رازین ، ئه‌بى توش رازى بى ، ئه‌م قسانه بۆمن وه‌ك گوله وابون ، خۆزگه گوله بان
نه‌ك گه‌یشتبامه ئه‌م رِۆژه ، به‌بى َ ویستى خۆم مه‌راسیمى به‌ناو زه‌واج كۆتایى پێ ها ت و منیش وه‌ك بت ،بێ جوله ،به ئاره‌زوى ئه‌وان ، ئه‌هاتم و ئه‌چوم ، هه‌ستم به‌بونى خۆم نه‌ده‌كرد ، چونكه له ناخمدا هیچ نه‌بوم ، روخاو ، دور له‌وولاتى سۆز وخۆشه‌ویستم ، سه‌رارى ئه‌وه‌ش هیچ جۆره هه‌ستێكم بۆ به‌ناو خیزانم نه‌بوو ، ئیستا وا نزیكى دوو ساڵه له ناو دۆزه‌خ دام
نه‌ك كه‌ژاوه‌ى هاوسه‌ردارى ، له ناو ئاگردام نه‌ك سۆز و خۆشه‌ویستى ، له بێ ئارامی دام نه‌ك ئاسوده‌یى ، دلم وون كردوه
روحم تینوه ، ناخم پرِ له‌هاواره ، ئه‌مه‌وێ بمرم ، چونكه ئه‌م ژیانه هه‌موو رِۆژ و چركه‌و سانییه‌ك مردنه بۆ من مردنێكى هێواش، زور به ئازاره ، ئه‌م روح كێشانه‌م زۆر به سۆیه ، من ئیستا قوتابى زانكوم و وا هه‌ست ناكه‌م مر‌ۆڤم به دره‌نگه‌وه هاتمه ناو زانكۆ ، ووتم به لكه كه له مال َ دور بم ، كه‌مى َ پشو بده‌م ؟ وه من هیچ هه‌ستێكم نیه بۆ هاوسه‌رم ، وه من نه‌مهێشتوه منالمان بێت تا ئه‌ویش نه‌بێته قوربانى( قوربانى ئێمه) ، هه‌مان ئازار نه‌چێژێ ،خۆ ئه‌ویش تاوانى نیه
بۆته قوربانى و دلى لیم بیسه و ئه‌ویش ئاسوده نیه؟ وه‌من مافى خویم پێ داوه‌و سته‌مى لێ ناكه‌م ، چونكه ویژدانم رێم پێ نادا، به‌لاَم وا سته‌م له دڵى خوم ئه‌كه‌م و له‌م ته‌مه‌نه‌م كه (28) سالم هیچ هیوام به ژیان نه‌ماوه‌و تاكه هیوام مردنه؟؟
به‌ره‌ئى ئیوه چى بكه‌م؟ بۆ كوێ برۆم؟ له‌وانه‌یه زورتان بلێن سه‌ره‌تا رازى نه‌باى ؟ ئه‌م قسه ته‌نها به ناو خوشه بۆ كۆمه‌لگه‌ى
كورده‌وارى كه‌تا ئیسته‌ش عه‌قلى خیله كى و دواكه‌وتوى باوه ؟ ده‌مه‌وێ به‌هه‌موو جیهان بلیم تاكه‌ى ؟ تاكه‌ى چاره‌نوسى كوران و كچان دیارى ده‌كه‌ن ؟ ده‌س تیوه‌ردان تاكه‌ى ؟ ئه‌م په‌روه‌رده تا كه‌ى ؟خیزانى نا ته‌ندروست تا كه‌ى؟ من تازه‌خه‌مى خۆم نیه ..
چونكه واهه‌ست ئه‌كه‌م ژ یان بۆ من هیچ ماناى نیه ؟ به‌س نه‌وه ى نوێ نه‌بیته قوربانى و ئه‌م با جه نه‌دات.....و ه تاكه هیواشم خێزانى ئاسوده‌یه ئه‌گه‌ر چى خۆم نه‌بینى .....
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
هاووڕێی خۆشەویستم دەستەکانت خۆش بێ بۆ ئەوو بابەتە بەسوودە
هەر سەفراز بیت بەڕێزم
نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاسته‌که‌م هاوڕێ گیان...
سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت کاکه باوان کاره‌ساتێکه ئه‌مه
سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاستانه‌که‌م هاوڕییان...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه