.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















چیرۆکی گێژاو/ به‌شی دووه‌م
نوسینی / سادق هیدایه‌ت
فه‌رامۆش بكات, هاورِێتیان له قوتابخانه‌وه ده‌ستى پێكردبوو وژیانیان تارِادهیهكى زۆر ئاوێته‌ى یه‌كترى ببوو. له خه‌م و خۆشى یه‌كتریدا هاوبه‌شبوون وهه‌ركات سه‌یرى وێنه‌ى بارامى ده‌كرد بیرهوهریهكانى رِابردوو له پێش چاوى زیندوو ده‌بوونه‌وه‌و بارام له‌پێش چاوى ئاماده‌بوو, به سمێڵى بۆر, چاوى رِهش, ده‌مى بچووك, چهنهگهى باریك وپێكهنینى به‌رز, نه‌یده‌توانى برِوابكات كه مردووه, ئه‌ویش وه‌ها كت ومت..! چ خۆبه‌خت كردنێك مابوو كه بارام سه‌باره‌ت به‌ئه‌و نه‌یكات, له‌ماوه‌ى سىَساڵدا كه هۆمایوون كارمه‌ندى رِاسپێردراوبوو بارام سه‌رپه‌رشتى ماڵى ئه‌وى ده‌كرد, وه‌ك به‌درى هاوسه‌رى وتبووى:((نه‌یهێشت كه ئه‌ندامانى ماڵ هه‌ست به هیچ جۆره دڵگرانیهك بكه‌ن)).
ئێستا هۆمایوون هه‌ستى به قورِسایى بارى ژیان ده‌كرد,و داخى رِۆژانى رِابردووى ده‌خوارد كه وه‌ها یه‌كدڵ له‌م ژووره‌دا به‌ده‌ورى یه‌كترى كۆده‌بوونه‌وه,و تاولهیان دهكردو كات به‌سه‌رده‌چوو بهبىِ ئه‌وه‌ى كه هه‌ست به تێپهرِبوونى بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و شته‌ى كه زۆرتر ئازارى ده‌دا ئه‌وه بوو: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌وان ئه‌وه‌نده یه‌كدڵ وهاودهم بوون وهیچ شتێكیان لێكترى نه‌ده‌شارده‌وه, چۆنبوو كه بارام سه‌باره‌ت بهبرِیارى خۆكوشتنى رِاگۆرِى له‌گه‌ڵ نه‌كردبوو؟ هۆیه‌كه‌ى چی‌بوو؟ شێَتببوو یان نهێنى خێزانى له‌ئارادابوو؟, به‌رده‌وام ئه‌مه‌ى له‌خۆى ده‌پرسى. له‌ئه‌نجامدا وه‌ك ئه‌وه‌ى بیرێكى بۆ هاتبىَ په‌ناى بۆ به‌درى خێزانى برد ولێى پرسى:
((تۆ ده‌ڵێى چی, ده‌زانى بارام ئه‌م كاره‌ى بۆ كرد؟)).
به‌درى كه پێده‌چوو سه‌رقاڵى به‌رگدوورى بوو سه‌رى به‌رزكرده‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ى كه چاوهرِوانى ئه‌م پرسیاره نه‌بێت به‌ساردى ووتى:
((من بۆ بزانم مه‌گه‌ر به‌تۆى نه‌ووتبوو؟)).
((نا...بۆیه پرسیم...چونكه منیش له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رم سوورِماوه... كهلهسهفهر گهرِامهوه هه‌ستم كرد گۆرِاوه. به‌ڵام هیچى پێنهووتم, پێم وابوو ئه‌م په‌شێویه‌ى له‌به‌ر كارى داییره بوو...چونكه كاره‌كه‌ى ده‌روونى دهژاكاند, چه‌ندجارێك پێیووتبووم...به‌ڵام ئه‌و هیچ شتێكى لێنهدهشاردمهوه)).
((خوالێى خۆشبێت! چه‌ند له‌سه‌ره‌خۆ ودڵتهرِبوو, ئه‌م كاره‌ى لێنهدهوهشاوه)).
((نا, خۆى واپیشانده‌دا:هه‌ندێجار زۆر دهگۆرِا. زۆر...كاتێك كه ته‌نیابوو..., رۆژێك چوومه ناو ژوورهكهى نه‌مناسیه‌وه, سه‌رى له‌ناو ده‌ستى گرتبوو وبیرى ده‌كرده‌وه. هه‌ركه بینى من سه‌رسامى ئه‌م شێوه‌یه‌ى ئه‌و بوومه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست خه‌ڵه‌تم بدات پێكه‌نى وده‌ستى بهگالتهكردن كرد. ئه‌كته‌رێكى باشبوو)).
((له‌وانه‌یه ده‌ردێكى ههبووبىَ ترساوه ئه‌گه‌ر پێت بڵىَ خه‌مگین بیت. ئه‌خه هه‌ر نهبىَ تۆ خاوه‌ن ژن ومناڵى, ودهبىَ بیر له‌ژیان بكه‌یه‌وه!)).
به‌درى به‌شێوه‌یه‌كى پرِواتا سه‌رى جوولاندهوه, وه‌ك بڵێى خۆكوشتنى بارام هیچ گرنگیه‌كى نه‌بووبێت. سهرلهنوىَ بێده‌نگى ئه‌وانى خسته‌وه ناو جیهانى بیركردنه‌وه‌وه. به‌ڵام هۆمایوون زانى كه قسه‌كانى ژنى ساختهكارانهو به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یه. هه‌ر ئه‌و ژنه‌ى كه


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak sirwan ba raste jwana u wshkany ba heza sarkwtu be gyan


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه










SaRaB1 ده‌ستی تۆش خۆش ئه‌زیزم بۆ په‌یامه‌که‌ت هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت هیوادارم کاتێکی خۆش له‌گه‌ل چیرۆکه‌کان به‌رنه سه‌ر
ته‌مه‌ن درێژ بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئای ده‌ستت خۆش کاکه سیروان گیان بۆ دانانی ئه‌م چیرۆکه
دهستو په‌نجه‌ت هه‌ر ساخبن برا به‌ریزه‌که‌م
له خۆشیدابیت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستتان خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان کاکه سه‌روه‌ر و به‌رێز راسیان ته‌مه‌ن درێژ بن و سه‌رکه‌وتوو بن هیوادارم تام و چێژ له چیرۆکه‌که وه‌رگرن
دووباره ده‌ستتان خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت کاکه سیروان گیان هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆس کاکه حسێن بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌رێزم ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه