❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (4)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 08:24:04

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (4)

هه‌ڵهێنانه‌وه‌ى خوێن Haematemesis
واته‌ رِشانه‌وه‌یه‌ك كه‌ خوێنى تێدا بێت. ئه‌گه‌ر برِى خوێنه‌كه‌ زۆر بوو هه‌ر به‌ سوور و گه‌شى ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرنه‌بوو ئه‌وا رِه‌نگى رِشانه‌وه‌كه‌ قاوه‌یی و گرۆگرۆ ده‌بێت وه‌كو خڵته‌ى قاوه‌، چونكه‌ له‌ ناو گه‌ده‌دا به‌ هۆى كاریگه‌رى ئه‌نزیمه‌كانى هه‌رس، شى ده‌بێته‌وه‌.
بۆ ئه‌وه‌ى كۆكه‌ى خوێناوى له‌ هه‌ڵهێناوه‌ى خوێن جیا بكه‌ینه‌وه‌، سوود له‌م خشته‌یه‌ى خواره‌وه‌ وه‌رده‌گرین:


  هه‌ڵهێنانه‌وه‌ى خوێن
  كۆكه‌ و به‌ڵغه‌مى خوێناوى

1- خوێنه‌كه‌ چۆن دێته‌ ده‌ره‌وه‌؟
به‌ رِشانه‌وه‌ و هێڵنج.
به‌ كۆكین.

2- رِه‌نگى خوێنه‌كه‌ چۆنه‌؟
رِه‌شه‌ یان وه‌ك ده‌نگۆڵه‌ى قاوه‌ وایه‌.
خوێنه‌كه‌ نه‌مه‌ییوه‌، هێڵێكى سووره‌ له‌ ناو به‌ڵغه‌مه‌كه‌دا یان تۆپه‌ڵێك خوێنه‌.

3- نه‌خۆشه‌كه‌ چى دیكه‌ى هه‌یه‌؟
رِشانه‌وه‌كه‌ى خواردنى تێدایه‌ و له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ سك ئێشه‌ى هه‌بێت و شه‌و به‌ هۆى ئازار بێدار ببێته‌وه‌.
له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ سنگى ئازارى هه‌بێت، تاى هه‌بێت، كێشى داببه‌زێت و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى هه‌بێت.



  هۆیه‌كانى:
1- كولكى گه‌ده‌ و دوازده‌گرێ.
2- رِوشانى ناوپۆشى گه‌ده‌ به‌ ده‌رمان یان خواردنى تایبه‌تى وه‌ك: خه‌پله‌ى ئه‌سپرین، خواردنه‌وه‌ى مه‌ى زۆر.
3- به‌مۆم بوونى جگه‌ر (تشمع الكبد) Liver cirrhosis، كه‌ ده‌بێته‌ هۆى خوێن به‌ربوون له‌ ناوپۆشى سورێنچكه‌وه‌ Oesophageal varices.
4- هۆكارى دیكه‌ وه‌ك: شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده‌ یان سوورێنچك، نه‌خۆشى خوێن وه‌ك شێرپه‌نجه‌ى خوێن.
فریاگوزارى:
- كانیۆلا بۆ داده‌نرێت.
- فلوید له‌ رِێگه‌ى خوێنهێنه‌ره‌وه‌ (نۆرماڵ یان رِینگه‌ر لاكته‌یت)، پاشان رِه‌وانه‌ بكرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌.
- هه‌رگیز ده‌رزى دژى رِشانه‌وه‌ى بۆ به‌كارنه‌هێنرێت.

=================================
كۆلێرا Cholera
كۆلێرا نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ هۆى به‌كتریاى ڤیبیریۆ كۆلیرى Vibrio cholera تووشى مرۆڤ ده‌بێت، زۆربه‌ى كات له‌ رِێگه‌ى پیس بوونى ئاوى خواردنه‌وه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌، نه‌خۆشى كۆلێرا نه‌خۆشیه‌كى زۆر درمه‌ و له‌ كاتى تووش بوونى چه‌ند كه‌سێكى ناو كۆمه‌ڵگا، زۆر به‌ خێرایی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سانى دیكه‌. پیسایی نه‌خۆشه‌ تووشبووه‌كه‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى به‌كتریای كۆلێرایه‌.
له‌ هه‌ر بارێك دا نه‌خۆشێكت بینى كه‌ سك چوونێكى به‌هێزى هه‌یه‌ و پیساییه‌كه‌ى وه‌كو ئاوى برنج وایه‌ یان به‌ زوویی نیشانه‌ى ووشك بوونه‌وه‌ى تێدا دیارى داوه‌. به‌ خێرایی كارى پێویستى بۆ بكه‌ و ده‌زگاى ته‌ندروستى به‌رپرس له‌ باره‌كه‌ ئاگادار بكه‌ره‌وه‌.
چاره‌سه‌ر:
سه‌یرى نه‌خۆشه‌كه‌ بكه‌ و رِاده‌ى ووشك بوونه‌وه‌كه‌ى دیارى بكه‌ ئه‌گه‌ر:
1- ووشك بوونه‌وه‌ى نه‌بوو، ئه‌وا گیراوه‌ى دكسترۆلایتى بده‌رێ و ئامۆژگارى بكه‌ شله‌مه‌نى زۆر بخواته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ده‌رمانى پێویستى بدرێتێ وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ باس كراوه‌.
2- ووشك بوونه‌وه‌ى كه‌مى هه‌بوو، هه‌ر وه‌كو سه‌ره‌وه‌.
3- ووشك بوونه‌وه‌ى سه‌ختى Severe dehydration هه‌بوو:
- كانیۆلاى بۆ دابنێ.
- فلوید (رِینگه‌ر یان نۆرماڵ سه‌لاین)، باشتر وایه‌ به‌ دوو كانیولا.
- رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى بكه‌.
- له‌ هه‌موو بارێكى سك چوون، ئه‌گه‌ر گومانى كۆلێرات هه‌بوو یان كۆلێرا له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌بوو، ئه‌نتى بایۆتیكى پێویست (تتراسایكلین، كۆتریمۆكسازۆل، یان فیورازۆلیدۆن) به‌كار بهێنه‌.

=================================
خۆپاراستن له‌ سكچوون

- ته‌نها شیرى دایك بدرێت به‌ منداڵ تا ته‌مه‌نى 4-6 مانگ، پاشان شیرى دایك و خۆراك هه‌تا ته‌مه‌نى دوو ساڵ.
- پاك و خاوێنى تاكه‌ كه‌س و ده‌وروبه‌ر، پاك و خاوێنى خواردن و خواردنه‌وه‌.
- ده‌ست شتن به‌ ئاوو سابوون پێش خواردن و دواى چوونه‌ ئاوده‌ست.
دڵنیا بوون له‌وه‌ى كه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ پاكه‌، ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بوویت، ئه‌وا پاكژى بكه‌ره‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانى كلۆر یان به‌ كوڵاندن.
=================================
زه‌حیرى (دیزانترى)
1- زه‌حیرى به‌هۆى به‌كتریاى چیلكه‌یی Bacillary dysentery: نه‌خۆشه‌كه‌ تاى به‌رزى هه‌یه‌، پێچى سكى هه‌یه‌ و سكچوونه‌كه‌ى خوێنى تێدایه‌.
2- جۆرى دووه‌م زه‌حیرى ئه‌میبىیه‌ به‌ هۆى Entamoeba hystolytica، نه‌خۆشه‌كه‌ كه‌متر تاى هه‌یه‌، به‌ سه‌ختى پیسایی بۆ ده‌كرێت و پیساییه‌كه‌ى زۆر نى یه‌ و خوێن و لیمانى تێدایه‌. به‌ پشكنینی پیسایی نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
چاره‌سه‌ر:
بۆ زه‌حیرى به‌كتریاى چیلكه‌یی:
- شله‌مه‌نى و دكسترۆلایت.
- ده‌رمانى دژه‌تا.
- ئه‌نتى بایۆتیك وه‌ك: ئه‌مپیسیلین، كۆتریمۆكسازۆل، بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك.
بۆ زه‌حیرى ئه‌میبى:
- شله‌مه‌نى.
- میترۆنیدازۆڵ Metronidazole tab. 750 mg رِۆژى سێ جار بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌.
نه‌خۆشه‌كه‌ رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر:
- سكچوونى له‌ دوو هه‌فته‌ زیاتر بوو.
- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ تاى به‌رز بوو، نیشانه‌ى ووشك بوونه‌وه‌ى هه‌بوو یان فشارى خوێنى نزم بوو.
چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى دكسترۆلایت:

مادده‌ى پێویست
رِێژه‌ى مادده‌كه
تێبینى

ئاو
یه‌ك لیتر (1000) مل
ئاوى پاك پاش كوڵاندنى سارد ده‌كرێته‌وه‌، باشتره‌ ئاوه‌كه‌ كلۆرى تێدابێت.

خوێى چێشت (سۆدیۆم كلۆراید).
3.5 گرام
  خوێى چێشتى ئاسایی به‌كار بهێنه‌ به‌ رِێژه‌ی كه‌وچكێكى قاوه‌ یان كه‌وچكى زه‌ڵاته‌.

گلوكۆز

یان سوكه‌رۆز
20 گرام

40 گرام
به‌كه‌مى ده‌ست ده‌كه‌وێت. شه‌كرى ئاسایی ماڵ به‌ رِێژه‌ى هه‌شت كه‌وچكى چێشت.

تراى سۆدیۆم سیتره‌یت

یان سۆدیۆم بایكاربۆنه‌یت
2.8 گرام

2.5 گرام
ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌كه‌وت ده‌توانرێت به‌كارنه‌هێنرێت. سۆده‌ى نان.

پۆتاسیۆم كلۆراید
1.5 گرام
ئه‌گه‌ر نه‌بوو ده‌توانرێت به‌ كارنه‌هێنرێت.


‌
=================================
ئازارى سك Abdominal pain
ئازارى كت و پرِ یان كورت خایه‌نى سك Acute abdominal pain سه‌رچاوه‌یه‌كى پرِ مه‌ترسى یه‌ و شاره‌زایی و لێ ووردبوونه‌وه‌ى گه‌ره‌كه‌، زۆربه‌ى كات وا پێویست ده‌كات نه‌خۆشه‌كه‌ رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ بكرێت.
دوو جۆر ئازارى سك هه‌یه‌:
1- ئازارى سكى كورت خایه‌ن.
2- ئازارى سكى درێژخایه‌ن.
هۆیه‌كانى:
1- كۆئه‌ندامى هه‌رس وه‌ك: كولكى گه‌ده‌ و دوازده‌كرێ، گیرانى رِیخۆڵه‌، هه‌وكردنى رِیخۆڵه‌كوێره‌، هه‌وكردنى په‌نكریاس، هه‌وكردنى كیسه‌ى زراو و ژانى بۆرى زراو.
2- هۆیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌رس وه‌ك: هه‌وكردنى سى یه‌كان، هه‌وكردنى گورچیله‌، به‌ردى گورچیله‌، هه‌وكردنى جۆگه‌ى هێلكه‌دان Acute salpingitis، نه‌خۆشى شه‌كره‌.....تاد.

به‌هه‌شت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net