.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














1-میزى خوێناوى Haematuria
میزى خوێناوى بریتیه له بوونى خوێن له میزدا، ئه‌گه‌ر خوێنه‌كه زۆر بێت ئه‌وا رِهنگى میزه‌كه دهگۆرِێت (لێڵ) و سوور ده‌بێت، ئه‌گه‌ر رِێژهى خوێنه‌كه كه‌م بێت ته‌نها به مایكرۆسكۆپ ده‌ستنیشان ده‌كرێت Microscope haematuria. ده‌شێت میزه‌كه له‌سه‌ره‌تادا خوێنى تێدا نه‌بێت به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌ى دا چه‌ند دڵۆپێك خوێن بێته خواره‌وه وه‌ك له نه‌خۆشى به‌لهارزیا. هه‌ندێك جار خوێنه‌كه كڵۆكڵۆ دێته خواره‌وه وه‌كو له‌وانه‌دا كه شێرپه‌نجه‌ى پرۆستاتیان هه‌یه یان له دواى نه‌شته‌رگه‌رى پرۆستات. هه‌ندێك جار میز به هۆى چه‌ند جۆرێك خواردن و خواردنه‌وه یان به هۆى ده‌رمانه‌وه سوور ده‌بێت وه‌ك له دواى به‌كارهێنانى كه‌پسوولى رِیفامپین Rifampin یان هه‌ندێك له‌و خهپلهلانهى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌بزى به‌كارده‌هێنرێن، خواردنى رێژه‌یه‌كى زۆر چه‌وه‌نده‌رى سوور یان هه‌ندێك رِهنگى خۆراكى. هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى میزى خوێناویان هه‌یه پێویسته رِهوانه بكرێن.
هۆیه‌كانى:
1- هه‌وكردنى كورتخایه‌ن یان درێژخایه‌نى گورچیله و میزڵدان.
2- به‌ردى گورچیله و بۆرى میز و میزڵدان.
3- شێرپه‌نجه و گرێى گورچیله و میزڵدان Tumours.
4- هۆى دیكه وه‌ك: هه‌ڵاوسانى پرۆستات Benign prostatic hypertrophy، به‌ركه‌وتنى ئێسقانى حه‌وز و پشت له كاتى رِووداودا Trauma، هیمۆفیلیا، شێرپه‌نجه‌ى خوێن و سیلى كۆئه‌ندامى میز.
============================================
2-هه‌وكردنى میزڵدان Acute cystitis
له مێینه‌دا زیاتره، میزهچوركهیان هه‌یه، میزه سووتهیان هه‌یه واته ده‌چنه ئاوده‌ست چه‌ند دڵۆپێك میزیان به گرانى بۆ ده‌كرێت.زۆربه‌ى كات تاقیكردنه‌وه‌ى میزه‌كه‌یان هیچ شتێكى گرنگ پیشان نادات. ئه‌گه‌ر هه‌وكردنه‌كه سه‌خت بوو ئه‌وا ئازاریان هه‌یه له‌به‌ر میزڵداندا و له‌وانه‌یه میزه‌كه‌یان خوێناوى ببێت.
چاره‌سه‌ر:
- ئاو و شله‌مه‌نى زۆر بخۆنه‌وه.
- Amoxicillin cap. یان Co-trimoxazole tab. 2x2 بۆ ماوه‌ى پێنج رِۆژ.
- ده‌رمانى دژه‌ئازار.
============================================
3-شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات Prostatic carcinoma
زۆر نه‌خۆشیه‌كى ده‌گمه‌نه، نه‌خۆشه‌كه له‌وانه‌یه میزى خوێناوى هه‌بێت به‌بێ ئازار. بۆ دۆزینه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه ئیندۆسكۆپى بۆ میزڵدان پێویسته، ده‌بێت پارچه‌یه‌ك Biopsy له‌شانه‌ى پرۆستات وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه به ته‌واوى ده‌ستنیشان بكرێت. بۆ چاره‌سه‌ر، نه‌خۆشه‌كه پێویستى به ده‌رمانى دژهشێرپهنجهى تایبه‌ت یان نه‌شته‌رگه‌رى هه‌یه.
============================================
4-هه‌ڵاوسانى پرۆستات Benign prostatic hypertrophy
زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه ته‌مه‌نیان له 60 ساڵ پتره. هه‌رچه‌نده پێش ئه‌وه پرۆستات ده‌ست به گه‌وره‌بوون بكات. نه‌خۆشه‌كه گورِى میزى كه‌م ده‌بێته‌وه و میزهچوركهیان هه‌یه، شه‌وانه چه‌ند جارێك بۆ میزكردن خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه. پاش میزیان هه‌یه، میزه‌كه دڵۆپه ده‌كات و جله‌كانى ژێره‌وه‌یان تهرِ ده‌كات. هه‌ندێك جار نه‌خۆشه‌كه له پرِ میزى ده‌گیرێت. پێویسته ئه‌م نه‌خۆشانه رِهوانهى پزیشكى پسپۆرِ بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى به سۆنار نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكرێت. هه‌ندێك جار شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات هه‌مان نیشانه‌كانى هه‌ڵاوسانى پرۆستاتى هه‌یه به‌ڵام پاش پشكنینی تاقیگه‌یی پارچه‌یه‌كى شانه‌ى پرۆستات، شێرپه‌نجه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
============================================
5- كه‌مخوێنى Anemia
كه‌مخوێنى یان ئه‌نیمیا واته كه‌م بوونه‌وه‌ى رِێژهى هیمۆگڵۆبین له رِێژهى ئاسایی خۆى له هه‌ردوو نێر و مێدا. ئه‌گه‌ر خوێنى ئافره‌ت له خوار (11.5 گرام/10 س س)وه خوێنى پیاو له خوار (12.5 گرام/10 س س) ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به كه‌مخوێن داده‌نرێت.
- له ئافره‌تدا له 11.5 گرام كه‌متر هه‌تا 9 گرام پێى ده‌گوترێت كه‌مخوێنى سووك Mild anemia.
- له پیاودا 12.5 گرام كه‌متر تاكو 9 گرام پێى ده‌گوترێت كه‌مخوێنى سووك Mild anemia.
- له ئافره‌ت و پیاودا له 9-6 گرام پێى ده‌گوترێت كه‌مخوێنى مامناوه‌ندى Moderate anemia.
- له ئافره‌ت و پیاوداله 6 گرام كه‌متر پێى ده‌گوترێت كه‌مخوێنى سه‌خت Severe anemia.
هۆیهسهرهكیهكانى كه‌مخوێنى:
1- كه‌م دروستكردن یان دروست نه‌بوونى خوێن به هۆى وه‌ستان یان بێهێزى مۆخى ئێسقان.
2- كه‌م دروستكردنى خوێن به هۆى كه‌مى ئاسن، فۆلیك ئه‌سید یان ڤیتامین B12 (واته هۆى خۆراكى).
3- له‌ده‌ست چوونى خوێن به‌هۆى لێرِۆیشتنهوه (خوێنرێزى) Bleeding: خوێنرێزىى كورتخایه‌ن، یان خوێنرێزى ى درێژخایه‌ن.
4- تێكشكانى خرۆكه سووره‌كان بۆ نمونه نه‌خۆشى تالاسیمیا Thalassemia.
نیشانه‌كانى:
- زوو ماندووبوون، ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و دڵه كوتێ.
- بێ رِهنگى پێست و ناو پۆشى ده‌م و دیوى ناوه‌وه‌ى پیڵووى چاو Conjunctiva.
- سه‌رئێشه، رِێشكه و پێشكهى چاو، كهمخۆراكى.
- قاچ ئاوسان و سنگهدرِێ.
============================================
6-كه‌مخوێنى به‌هۆى كه‌مى ئاسنه‌وه Iron deficiency anemia
بڵاوترین شێوه‌ى كه‌مخوێنیه له جیهاندا. به تایبه‌تى له ئافره‌تاندا به هۆى زۆر له‌ده‌ست دانى خوێن له ئه‌نجامى نارِێكى سوورِى مانگانه‌دا (واته یان سوورِهكه له 5 رِۆژ زیاتر ده‌خایه‌نێت، یان برِى خوێنه‌كه‌ى له نیو پیاڵه واته 55 مللتر زیاتره و مانگانه دووباره ده‌بێته‌وه). ئافره‌تى سكپرِ تووشى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێت چونكه رِۆژانه پێویستى به 3.5 گرام ئاسن هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى گۆشت ناخۆن و رِووهكین.
بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م جۆره كه‌مخوێنیه، ئه‌گه‌ر كه‌مخوێنیه‌كه سووك بوو ئه‌وا ده‌توانن به خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه رِێژهیهكى باش ئاسنیان تێدایه چاره‌سه‌رى بكرێن وه‌كو: گۆشتى سوور، جگه‌ر، دڵ، هێلكه، سپێناخ و سه‌وزه به گشتى.
ئه‌گه‌ر كه‌مخوێنیه‌كه مامناوه‌ندى یان سه‌خت بوو ئه‌وا پێویسته Ferrous sulphate tab. 200mg وه‌ربگرن رِۆژانه سێ جار دواى نانخواردن.ئه‌و ده‌رزیانه‌ى مادده‌ى ئاسنیان تێدایهله خه‌پله‌كه كاریگه‌رتر نین و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌بێت له ژێر چاودێرى پزیشكى پسپۆرِدا به‌كاربهێنرێن.
به‌هه‌شت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت DiDo گیان بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه و زانیاره به‌سودانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet barezm bo am babata ba swda sarkwtu bet hamesha


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان و ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بن ئه‌زیزه‌کانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه