.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
1-هه‌وكردنى كیسى زراو
زۆربه‌ى كات نه‌خۆشه‌كه ئافره‌ته نه‌ك پیاو، ئافره‌ته‌كه له‌وانه‌یه قه‌ڵه‌و بێت. به خواردنى چه‌ور تێك ده‌چێت و قرقێنه و هێڵنجى هه‌یه. 90% زیاترى ئه‌و نه‌خۆشانه به‌هۆى به‌ردى زراوه‌وه‌یه، خۆشبه‌ختانه نیوه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ردى زراویان هه‌یه هیچ نارِهحهتیهكیان نىیه. بۆیه ئه‌مانه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌رى نىیه.ئه‌وانه‌ى تووشى ژانه‌سك دێن ده‌ڵێن ژانهكهى له ئازارى گوله یان قاچ شكان یان منداڵ بوون زیاتره. ئه‌گه‌ر ده‌ست بدرێت له لاى رِاستى سكى نه‌خۆش واته ژێر په‌راسووى لاى رِاست، یه‌كسه‌ر نه‌خۆشه‌كه هاوارى لێ هه‌ڵده‌ستێت. ئه‌گه‌ر پێى بڵێى هه‌ناسه بده، كاتى ده‌ست لێ دان هه‌ناسه‌ى رِادهگرێت واته ناتوانێت هه‌ناسه‌كه ته‌واو بكات. دواى چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایی و به‌كارهێنانى ده‌رمانێكى دژهئازارى گونجاو، نه‌خۆشه‌كه بنێره بۆ نه‌خۆشخانه.
=====================================
2-هه‌وكردنى پهنكریاسى كورت خایه‌ن
ئه‌م ئازاره زۆر قورس و سه‌خته و نه‌خۆشه‌كه ده‌چه‌مێنێته‌وه. زۆربه‌ى كات رِشانهوه و هێڵنجى له‌گه‌ڵه، زۆربه‌یان ناته‌واویان هه‌یه له رِێرِهوى زهرداودا و باشتر وایه رِهوانهى نه‌خۆشخانه بكرێن. ئه‌گه‌ر توانرا فلویدى بۆ هه‌ڵواسرێت تا ده‌گاته نه‌خۆشخانه.
============================================
3-هه‌وكردنى گورچیله و میزڵدان
جگه له میزهچووركێ و ئازارى كه‌له‌كه و میزڵدان، نه‌خۆشه‌كه له‌رز و تاى هه‌یه.
چاره‌سه‌ر:
1- ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كه بكرێت ئاو و شله‌مه‌نى زۆر بخواته‌وه.
2- ده‌رمانى ئازار و دژه تا به‌كاربهێنێت.
3- ئهنتى بایۆتیك وه‌ك:
Amoxicillin cap. 500mg یان Co-trimoxazole adult tab. بۆ ماوه‌ى 7-10 رِۆژ.
4- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه یه‌كه‌م جار بوو ده‌ستنیشان بكرێت، پێویسته رِهوانهى نه‌خۆشخانه بكرێت بۆ پشكنینی زیاتر.
============================================
4-به‌ردى گورچیله و بۆرى میز
رِێژهیهكى زۆرى خه‌ڵكى لاى خۆمان به‌ردى گورچیله‌ى هه‌یه، هه‌ركاتێك به‌رده‌كه بۆ ناو بۆرى میز جوڵه‌ى كرد، ئه‌و كاته نه‌خۆشه‌كه تووشى ئازارێكى زۆرى گورچیله یان رِاستتر بڵێین تووشى ژانى بۆرى میز ده‌بێت. هه‌ندێك كات نه‌خۆشه‌كه ئازارى نىیه به‌ڵام له‌وانه‌یه زوو زوو تووشى میزهچوركێ و هه‌وكردنى بۆرى میز ببێت و رِهنگى میزه‌كه‌ى بگۆرِێت. له‌وانه‌یه نه‌خۆش پێش ئه‌و نۆره ئازاره به‌ردى فرِێدابێت یان نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرابێت.
چاره‌سه‌ر:
1- ده‌رزى ئازار به سمت.
2- ئه‌گه‌ر رِشانهوهى زۆر بوو فلویدى بۆ هه‌ڵده‌واسرێت، پاشان نه‌خۆشه‌كه رِهوانهى نه‌خۆشخانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینی پێویستى بۆ بكرێت.
============================================
5-هه‌وكردنى رِیخۆڵهى درێژخایه‌ن
دوو جۆرى سه‌ره‌كى له‌م نه‌خۆشیه هه‌یه، هه‌وكردنى كولكاوى كۆلۆن Ulcerative colitis و نه‌خۆشى كرۆن Crohn's disease به‌شێوه‌ى سكچوون یان سكچوونى خوێناوى درێژخایه‌ن ده‌رده‌كه‌ون. نهخۆشىى كرۆن زیاتر ئازارى لاى ناوكیان هه‌یه.
============================================
6-گرژبوونى كۆلۆن Irritable bowel syndrome
بڵاوترین نه‌خۆشى كۆئه‌ندامى هه‌رسه و پتر له 30% خه‌ڵكى تووشى ده‌بن، به‌تایبه‌تى له شاره‌كاندا. ئه‌و نه‌خۆشه هه‌ندێك جار قه‌بزه و پیساییهكهى وه‌ك پشقل وایه و هه‌ندێك جار سكى ده‌چێت، به‌تایبه‌ت به‌یانیان دواى نان خواردن. قۆرِهقۆرِى سك یان باوبژى زۆره و به خۆراكى توێكڵدارى وه‌ك نۆك و نیسك و فاسۆلیا و سه‌وزه با ده‌كات. زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه په‌شێوى ده‌روونیان هه‌یه. نه‌خۆشیه‌كه‌یان مه‌ترسى نىیه، زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه سه‌ردانى زۆر پزیشكیان كردووه و جۆره‌ها پشكنینیان بۆ كراوه. هه‌ندێك جار نه‌شته‌رگه‌رى لابردنى زراو یان رِیخۆڵهكوێرهیان بۆ ئه‌نجامدراوه.
به‌هه‌شت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت DiDo گیان بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه و زانیاره به‌سودانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet barezm bo am babata ba swda sarkwtu bet hamesha


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ ئیوه‌ش کاک حسین گیان و سهراب گیان
ده‌ستان خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بن ئه‌زیزه‌کانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه