.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سه‌رئێشه Headache
سه‌رئێشه یه‌كێكه له هه‌ره بڵاوترین ئازاره‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هۆى سه‌رئێشه زۆربه‌ى كات نه‌خۆشیه‌كى ترسناك نى یه.
هۆكاره‌كانى:
1- سه‌رئێشه‌ى لایه‌كى سه‌ر (میگره‌ین Migrain)، سه‌رئێشه‌ى هێشوویی له پیاودا Cluster headache.
2- به هۆى نه‌خۆشیه‌كى ناو مێشك وه‌ك: به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى ناو كاسه‌ى سه‌ر، هه‌وكردنى پهردهكانى مێشك.
3- هه‌موو درمه‌كان Infections له‌وانه‌یه سه‌رئێشه په‌یدا بكه‌ن.
4- هۆكارى دیكه وه‌ك هۆى ده‌روونى: كۆڵنجى ماسوولكه‌كانى ده‌وروبه‌رى سه‌ر Tension headache ، نه‌خۆشیه‌كانى چاو و گوێ و گیرفانهلووتهكان...تاد.
==============================
هه‌وكردنى گوێچكه‌ى ناوهرِاست Otitis media
له كاتى هه‌وكردنى كورتخایه‌ندا، نه‌خۆشه‌كه له سه‌ره‌تادا ئازارى زۆرى هه‌یه هه‌تا په‌رده‌ى گوێ ى ده‌ته‌قێت. پاشان ئازاره‌كه‌ى نامێنێت و كێم له گوێ ى دێته ده‌ره‌وه. له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه تاى هه‌بێت و چه‌ند رِۆژێك پێشتر تووشى هه‌ڵامه‌ت بووبێت.
چاره‌سه‌ر:
- ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كه بكرێت ناو گوێچكه‌ى پاك بكاته‌وه.
- با ده‌رمانى دژه تا و ئازار بخوات ئه‌گه‌ر ئازار یان تاى هه‌بوو.
- پێویستى به ئهنتى بایۆتیك هه‌یه بۆ ماوه‌ى ده رِۆژ.
==============================
سه‌رئێشه‌ى هێشوویی Cluster migraine
ئه‌مه ته‌نها له پیاودا رِوودهدات به تایبه‌تى له ته‌مه‌نى گهنجیهتىدا. شه‌و له خه‌و بێدارى ده‌كاته‌وه و ئازاره‌كه‌ى كورتخایه‌نه و ماوه‌ى نێوان نۆره‌یه‌ك و یه‌كێكى دیكه درێژه. نه‌خۆشه‌كه زوو زوو لایه‌كى سه‌رى دێشێت و چاو و لووتى ئاو ده‌كات و باشترین چاره‌سه‌رى ده‌رمانى دژه‌ئازاره وه‌ك دژه سۆ ناستیرۆیدیهكان بۆ نمونه Indomethacin رِۆژى سێ جار دواى نانخواردن.
==============================
شۆك (الصدمة) Shock
نیشانه‌كانى شۆك:
1- دابه‌زینی فشارى خوێن بۆ كه‌متر له 100 ملم جیوه.
2- به‌رزبوونه‌وه‌ى لێدانى دڵ زیاتر له 100 جار له خوله‌كێكدا، ترپه‌ى دڵى له مه‌چه‌كه‌وه زۆر لاوازه یان له‌وانه‌یه هه‌ستى پێ نه‌كرێت.
3- ساردبوون و ئارهقكردنهوهى ده‌ست و قاچ و ناوچه‌وان.
4- كه‌مبوونه‌وه‌ى میز كه‌متر له 30 مل/ كاتژمێر.
هۆیه‌كانى:
1- هۆكارى دڵ و سوورِى خوێن Cardiogenic shock: جه‌ڵته‌ى دڵ، خوێن به‌ربوونى سه‌خت، سووتانى به‌ربڵاو، سكچوون و رِشانهوهى زۆر وه‌ك كۆلێرا.
2- هۆكارى ده‌مارى (شۆكى ده‌مارى Neurogenic shock) وه‌ك: ئازارى سه‌خت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت.
3- شۆك به‌هۆى هه‌وكردنى به‌كتیرى خوێن Septicaemic (Endotoxic) shock: وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌وكردن له هه‌ر شوێنێكى له‌شه‌وه بۆ ناو خوێن.
نیشانه‌كانى:
نه‌خۆشه‌كه زۆر بێهێز و لاوازه، له‌وانه‌یه ببوورێته‌وه. پێستى بێ رِهنگه و ده‌ست و قاچ و ناوچه‌وانى سارده و ئاره‌قى له‌سه‌ر. فشارى خوێنى زۆر نزمه و لێدانى دڵى زۆر خێرا و لاوازه و له‌وانه‌یه لێدانى دڵى له‌مه‌چه‌كدا هه‌ستى پێ نه‌كرێت. ئه‌گه‌ر به خێرایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه بمرێت بۆ نمونه به‌هۆى سستبوونى یان وه‌ستانى گورچیله.هه‌رچه‌نده ئه‌وه تا رِادهیهكى زۆر به‌نده به هۆیهكهیهوه.
چاره‌سه‌ر:
1- چاره‌سه‌ركردنى هۆكاره‌كه ئه‌گه‌ر كرا.
2- نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پشت پاڵ بخرێت و قاچى به‌رز بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنى زیاتر بۆ دڵ و مێشكى بگهرِێتهوه.
3- نه‌خۆشه‌كه گه‌رم دابپۆشرێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه ساردبوو.
4- زوو كانیولاى بۆ دابنرێت (باشتر وایه له یه‌ك دانه زیاتر بێت). به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شۆكه‌كه به هۆى له‌ده‌ستدانى خوێن یان له‌ده‌ستدانى شله‌مه‌نى زۆر بوو.
5- رِینگهر لاكتهیت گونجاوترین فلویده بۆ به‌كارهێنان یان ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ئایزۆتۆنیك سه‌لاین به‌كارده‌هێنرێت تا ده‌گاته نه‌خۆشخانه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
100 مل/ كگم له 4 كاژێرى یه‌كه‌مدا.
6- زوو زوو فشارى خوێن و لێدانى دڵى له مهچهكیهوه بگرێته‌وه.
7- دواى ئه‌وه به زووترین كات ده‌بێت بگه‌یه‌نرێته نزیكترین نه‌خۆشخانه.
8- ئه‌گه‌ر هۆیه‌كه‌ى هه‌وكردنى به‌كتیرى خوێن بوو، ئهنتى بایۆتیكى پێویستى به خوێنهێنه‌ر بۆ ده‌كرێت.
==============================
ئازارى خواره‌وه‌ى پشت Lowback pain
ئازاره پشت یه‌كێكه له بڵاوترین جۆره‌كانى ئازار. 90% یان چاك ده‌بنه‌وه. ته‌نها رِێژهیهكى زۆر كه‌م 5% ماوه‌ى چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت و مه‌ترسى نه‌خۆشى ترسناكى لێده‌كرێت. له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا رِێژهى پشت ئێشه زیاد ده‌كات. زیاد له 50% ى ئه‌وانه‌ى له‌سه‌رووى 60 ساڵه‌وه‌ن پشت ئێشه‌یان هه‌یه.
هۆكاره‌كانى:
1- هۆى میكانیكی: وه‌ك خزانى خه‌پله‌ى نێوان برِبرِهكانى پشت، گرژبوونى ماسوولكه‌كانى پشت و رِهقیته Muscle spasm.
2- سووتانه‌وه: به هۆى تووشبوون وه‌ك تاى ماڵتا، هه‌وكردنى ئێسقان Osteomyelitis، هه‌وكردنى جومگه‌ى نێوان حه‌وز و كلێنچكه Sacro-ilitis، سیلى برِبرِهكان Pott's diseases.
3- نه‌خۆشى میتابۆلیكى Metabolic disease: وه‌ك ئێسكه نه‌رمه، داخورانى ئێسك Osteomalacia.
4- وه‌ره‌م: شێرپه‌نجه‌ى بڵاوبۆوهى دووه‌مى Secondary metastases، شێرپه‌نجه‌ى مۆخى ئێسقان Multiple myeloma.
5- ئازارى گواستراوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى پشت وه‌ك دوازده‌گرێ، هه‌وكردنى په‌نكریاس، هه‌وكردنى گورچیله، سیلى برِبرِهكان.
له‌م بارانه‌دا نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت رِهوانه بكرێت:
1- ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه به هێواشى له‌سه‌رخۆ درێژه‌ى كێشا.
2- ئازارێكى زۆر كه نه‌خۆشه‌كه پشوونهدات.
3- شه‌وانه بێدارى بكاته‌وه.
4- نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵیدا لاواز ببێت.
5- خوار كلێنچكه ئازارى هه‌بێت.
6- نه‌خۆش میز یان پیسایی به‌خۆیدا بكات.
7- ئازارى پشت بروسكه ئاسا بگوازرێته‌وه بۆ قاچه‌كانى.
به‌هه‌شت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکه حسین گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزه‌که‌م و سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه