❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 06:47:43

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌

من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌

له‌ ڕێنماییه‌كانی عبدالله تۆفیق


ئێمه‌ به‌ بینینی که‌سانی دڵخۆش و ڕوخۆش ئیشاره‌تێك وه‌رده‌گرین که‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌ ئاگابوونمان له‌ ئێستاو زۆرجار کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزیتیڤی ده‌بێت له‌سه‌رمان، که‌ ئێمه‌ش که‌م تا زۆر خۆشیه‌ك وه‌رده‌گرین لێیانه‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی بزواندنی هۆرمۆنی /ئیندۆرفین له‌ له‌شمادا که‌ ئه‌ویش ئازار شکێنه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر که‌سانی مات و رووگرژ ببینین له‌وانه‌یه‌ مێشکمان سه‌رقاڵ ببێت به‌ لێکدانه‌وه‌وه‌ که‌ بۆچی ئه‌وکه‌سه‌ له‌و باره‌دایه‌و هه‌ستی به‌زه‌یمان به‌رزده‌بێته‌وه.که‌واته‌ ئێمه‌ ئاوێنه‌ی یه‌کین و به‌باشی کارده‌که‌ینه‌ سه‌ر یه‌کتری ئیتر به‌ باش یان به‌ خراپ.

هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌زۆربه‌ی کاره‌کاندا له‌ دوکان، بازاره‌کان، کارگه‌و داموده‌زگا حکومی ونا حکومیه‌کاندا خاوه‌ن کارو به‌ڕێوبه‌ره‌کان هه‌میشه‌ چه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ پێویسته‌کارمه‌نده‌کانیان کارامانه و به ڕویه‌کی خۆشه‌وه‌ کڕیاره‌کانیان و ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌ردانیان ده‌که‌ن به‌ڕێیان بکه‌ن، که‌ ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ زیاتر فرۆشتنی کاڵاکانیان و زۆرترین سه‌ردانیان بکرێت. ‌هه‌ربۆیه‌ خاوه‌ن کاره‌کان هه‌ندێ جار باژداری خولی تایبه‌ت به‌ کارمه‌نده‌کانیان ده‌که‌ن بۆ گه‌شه‌کردنیان له‌وباره‌وه‌.


ئێمه‌ وه‌ك کڕیارێك خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌رکه‌سێك پاره‌ی کاڵاکانمان لێوه‌رگرێت به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه پێمان بڵی/ خوات له‌گه‌ڵ یان ڕۆژێکی خۆشته هه‌بێ! ئێمه‌ وه‌ك کڕیار هه‌مان زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌و وه سوپاسی میهره‌بانی ده‌که‌ین، که‌وابو ئێمه‌ ئاوێنه‌ی یه‌کین! ئه‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی که‌ ئێمه‌ کردمان له‌ به‌رامبه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌که ی‌ ئه‌و ڕاسته‌و خۆ کۆمه‌ڵێك هۆرمۆنی/ ئیندۆرفینی به‌خۆڕای له‌ له‌ شماندا ڕژاندوخۆشییه‌کی پێبه‌خشین.


ڕێگا زۆرن بۆئه‌وه‌ی خۆشی بڵاوبکه‌یته‌وه، که‌ئه‌ویش له‌ که‌ سێکه‌وه‌ بۆ یه‌کێکیتر له‌وانه‌یه‌ جیاوازی هه‌بێت. مرۆڤ بۆ نمونه‌ ده‌توانێت خۆشی بڵاو بکا‌ته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی قسه‌ خۆشی و نوکته‌ کردنه‌وه‌ که‌ بتوانی که‌سانی ده‌وروبه‌رت بخه‌یته‌ خۆشی و پێکه‌نین، یان هه‌روه‌ك هه‌ندێ ئه‌م جۆره‌ توانایه‌ی هه‌یه‌ ده‌توانیت به‌هۆی جمو‌جو‌ڵکردن به‌له‌ش و لاسای کردنه‌وه،تۆ ده‌توانی خۆشی بڵاو بکه‌یته‌وه‌ به‌هۆی هێنان و گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆش، یان ده‌توانی که‌سێك دڵخۆش بکه‌ێت به‌وه‌ی که‌ هاوسۆزی خۆتی پیشان بده‌‌یت و ئه‌گه‌ر داواکاریه‌کی به ‌تۆ کرا بۆی جێبه‌ جێ بکه‌یت، یان سه‌ردانی که‌سێکی ته‌نها بکه‌یت. تۆ ده‌توانی خۆشی بڵاوبکه‌یته‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ بتوانت ئه‌و سه‌رچاوه‌ شاراوه‌و ڕێلێگیراوه‌ی که‌ که‌سێك  هه‌یه‌تی ئاسانکاری بۆ بکه‌یت هه‌تا بیان دۆزێته‌وه، که‌ یارمه‌تی که‌سێك بده‌یت گه‌شه‌بکات و گۆڕانکاری باش بۆ ژیانی خۆی و ده‌وروبه‌ری و بگاته‌ ئامانجه‌ باشه‌کانی. ‌هه‌رنا ئه‌وا خۆ ده‌توانیت به‌ڕویه‌کی خۆشه‌وه‌ سڵاو له‌ خه‌ڵکی بکه یت‌. که‌س نیه‌ له‌ ئێمه‌ که‌ نه‌توانێت هه‌موو ئه‌م کاره‌ باشانه‌ به‌ئه‌نجام ‌بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌وپیچه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌ باشانه‌یه‌و ده‌وروبه‌ری به‌ که‌سێکی ڕوگرژی ده‌زانن و مرۆڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نابێت و کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپیش له‌ سه‌ر خۆی و ده‌وروبه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێت.
له‌ ئه‌مڕۆوه ‌تواناکانت، ئه‌و توانایانه‌ی که‌ له‌ ناو خودی خۆتدا هه‌یه‌ به‌کاریان بهێنه‌ بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی خۆشی، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی زه‌رده‌خه‌نه‌ی که‌وته‌ سه‌ر لێو به‌هۆی تۆوه‌ ئه‌وکاته‌ تۆ ده‌توانی بڵێی/ که‌من که‌سێکم خۆشی بڵاوده‌که‌مه‌وه!! تۆ گۆڕانکارییه‌کی باش له‌ناوتا دروست ده‌بێت و ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر هه‌ست به‌ خۆشیه‌کانی ژیان ده‌که‌یت و له‌ جاران زیاتر خه‌ڵکت خۆشده‌وێت و خۆشیان ده‌وێیت. ئه‌مانه‌ش به‌ته‌واوی ئارامی له‌ دڵ و ده‌رونتا دروست ده‌کات و ته ندروستتر ده‌ژیت.

مالبةرى  عبدالله تۆفیق

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanw (2009-07-09 06:52:53)

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-09 13:05:36

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌

ده‌ست خۆش نوا گوڵ
سه‌رکه‌وت و بیت به‌قوربان
بابه‌تێکی زۆۆۆۆر  ژوان بو به‌رده‌وام بیت ماله‌که‌م

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-09 13:25:45

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌

dastakant xosh bet hanwy gwlllll
babateke so jwan bw
salkaw twbet kubane
1

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5e9b500791.gif
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-133893222a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-09 14:01:10

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌

ده‌ستت خۆش بێت نوا گیان بابه‌تێکی گه‌لێک جوانه‌ ، سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-20 06:47:21

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌

zor swpastan akam hawrekanm
hywadarm swdy le warbgrn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net