❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شڵه‌ژانت کۆنتڕۆڵ بکه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 06:33:27

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

شڵه‌ژانت کۆنتڕۆڵ بکه

شڵه‌ژانت کۆنتڕۆڵ بکه                                 

ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان

ئایا هه‌ندێ جار توشی شڵه‌ژان و ترس ده‌بیت به‌هۆی خۆئاماده‌کردنته‌وه‌ بۆ کارێك، تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك، چاوپێکه‌وتنێك یان هه‌رململانێیه‌ك بێت؟ زۆر ئاساییه ‌چونکه‌ زۆربه‌مان به‌و شێوه‌ین. به‌ڵام پێویست ناکات وابێت
شڵه‌ژان له‌ ده‌رئه‌نجامی شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانت سه‌رهه‌ڵده‌دات، ستراتیجیه‌کی ده‌روونیه‌ که‌ زۆرجار بێئاگایانه‌یه. به‌ڵام ده‌توانرێت که‌ ئه‌و ستراتیجیه‌ بکرێت به‌ بارێکی به‌ئاگای و ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ بوه‌ستێنرێت


به‌م شێوه‌یه‌ بکه

بیربکه‌ره‌وه‌ له‌ بارێك که‌ تۆ زۆر جار له‌وێدا توشی شڵه‌ژان ده‌بیت. بارێك هه‌ڵبژێره‌ که‌ تۆ به‌باشی بیرت بکه‌وێته‌وه

ئه‌گه‌ر تۆ ئێستا له‌و باره‌دا شڵه‌ژانت هه‌بێت یان ئه‌گه‌ر بته‌وێت شتێك بکه‌یت و شڵه‌ژانت بداتێ، له‌ چ شوێنێکی له‌شتا ئه‌و شڵه‌ژانه‌ت‌ زیاتر هه‌ست پێده‌که‌یت؟ له‌ قاچتا؟ له‌ قۆڵ و ده‌ستا؟ سکت؟ یان له‌وانه‌یه‌ له‌ سنگتا؟

کاتێك دۆزیته‌وه‌ که‌ شڵه‌ژانه‌که‌ت له‌ چ شوێنێکی له‌شتا هه‌ست پێده‌کرێت، ئه‌وه‌ ده‌ست نیشان بکه‌ که‌ ئه‌و هه‌سته‌ چۆن ده‌جوڵێت. ئه‌وه‌ت له‌ بیرنه‌چێت که‌ هه‌مو هه‌ستێك له‌ له‌شدا ده‌جوڵێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ستیان پێبکرێت. به‌دوای ئه‌و هه‌سته‌دا بڕۆ و بزانه‌ به‌ چ لایه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه

پاشان ده‌توانیت ده‌ستت به‌کار بهێنیت و به‌ده‌ستت ئه‌و هه‌سته‌ بگره‌ له‌و شوێنه‌دا که‌ ده‌جوڵێت. له‌ له‌شتا به‌رزی بکه‌ره‌وه‌و بیخه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌شت و هه‌ڵی گه‌ڕێنه‌ره‌وه‌ پاشان بیخه‌ره‌وه‌ شوێنه‌که‌ی خۆی

کاتێك که‌ زانیت هه‌سته‌که‌ت به‌ره‌و کاملا ده‌سوڕێته‌وه، ده‌توانیت تۆ هه‌سته‌که‌ بگریت به‌ده‌ستت و پاشان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بیسوڕینه‌ره‌وه. بیسوڕێنه‌ره‌وه‌ و بیسوڕینه‌ره‌وه‌ ....... بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك


هه‌ر کات ئه‌و شڵه‌ژانه‌‌ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ ده‌ری بهێنه‌و هه‌ڵی گه‌ڕینه‌ره‌وه‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بیسوڕینه‌ره‌وه. به‌م شێوه‌ تۆ ده‌توانیت ڕاهێنانێکی ده‌روونی نوێ تاقی بکه‌یته‌وه‌ که‌ خۆشیه‌کی زۆر هه‌ست پێده‌که‌یت و وزه‌یه‌کی نوێ وه‌رده‌گریت. وه‌ ده‌رگایه‌کی نوێ ده‌کرێته‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاری کێشه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌کانت

مالبةرى عه‌بدوڵا تۆفیق

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-09 13:06:47

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: شڵه‌ژانت کۆنتڕۆڵ بکه

ده‌ست خۆش هانو گیان
سه‌رکه‌وت و بیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-20 06:44:44

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: شڵه‌ژانت کۆنتڕۆڵ بکه

zor swpas Lanya gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net