.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















حوكمه شه‌رعییه‌كانی خۆ ڕازاندنه‌وه .
دكتۆره كوێستان عبدالله .
سه‌ره‌تا به‌مه‌سه‌له‌ی دهمو چاوههڵگرتن ده‌ستپێده‌كه‌ین، دهمو چاو هه‌ڵگرتن بۆ ئافره‌ت هه‌ندێك را جیاوازی له‌سه‌ره به‌پێی جیاوزای حاڵه‌تی ئافره‌ته‌كه وه‌ك ئیمام نهوهویو زانایانی تر گوتویانه ده‌مووچاو هه‌ڵگرتن حه‌رامه، چونكه نه‌فرینی لێكراوه. به‌ڵام ( ئیبن الجوزی ) گوتویه‌تی: لابردنی موو له ده‌مووچاودا بۆ خۆجوان كردن بۆ مێرد دروسته، ئه‌و نه‌فرینه بۆ ئافره‌تانی خراپه‌كار(فاجرات)ه شێخ (ئیبن الجوزی) یش هه‌ر هه‌مان ڕای هه‌یه . هه‌روا له په‌یڕه‌وانی ئیمام ئه‌حمه‌دیشه‌وه ده‌ڵێن: ده‌مووچاو هه‌ڵگرتن به‌پرسی مێرده‌كه‌ی دروسته ته‌نها ئه‌گه‌ر بۆ فێڵ بێ ئه‌وه ئه‌و كاته حه‌رامه . ئیمامی ( العینی ) له كتێبی(عمده القاری وشرح صحیح البخاری) دا گوتویه‌تی: ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه په‌ڵه‌ی ده‌مووچاو لادهباتو ده‌مووچاو جوان ده‌كا بۆ مێرد قه‌ده‌غه ناكرێت، هه‌روه‌ها لابردنی موو له ده‌مووچاو قه‌ده‌غه ناكرێ. به تایبه‌ت بۆ ئافره‌تێك كه پێویستی به خۆجوان كردن هه‌بێت بۆ مێرده‌كه‌ی‌و مێرده‌كه‌ی داوای لێ بكات‌و بیه‌وێت مێرده‌كه‌ی تووشی حهراموخراپهكاری نهیهتو بیگه‌یه‌نێته خۆشی وله‌زه‌ت وه رێگرتن، ئافره‌ت پێویسته مووه‌كانی لابدات وه‌خۆی برازێنێتهوه به‌تایبه‌ت ده‌م وچاو كه‌سیمای جوانی ورهونهق له وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، وه نابێت به‌ناوی حه‌رام بون وپابه‌ند بون به‌شه‌رعه‌وه كێشه‌و ئالۆزی بخاته ناو خێزانه‌وه به تایبه‌ت سروشتی هه‌ندێك ئافره‌ت وایه له رووی جه‌سته‌ییه‌وه كه له ده‌مووچاویدا زووزوو موو دێته دره‌وه، وه پاش موولابردن ئافره‌ت ده‌بێت ده‌م و كوڵمه‌كانی میكیاج بكات‌و نینۆك بۆیه بكات وه به‌شێوه‌یه‌كی رازاوه خۆی نیشانی مێرد بدات وه به‌رده‌وام شه‌وی زاوایی یاد بخاته‌وه: وه‌ك په‌یڕه‌وانی ئیمام شافیعی گوتویانه، وه ئیمام نه‌وه‌وی له‌وانه‌وه نه‌قڵی كردووه‌و گوتویه‌تی: ده‌م و كوڵم سوركردن و ڕه‌نگ كردنی قژ بهڕهشو نینۆك بۆیه‌كردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته مێردی ههبێدروسته ، به‌ڵام به‌بێ پرسی ئه‌و بیكا ئه‌وه حه‌رامه ، ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌شی ڕێگه‌ی دابێ ئه‌وه بهفهرمودهی ڕاست دروسته. ئه‌مه پوخته‌ی قسه‌ی قوتابیان‌و شوێن كه‌وتوانی ئیمامی شافعیه له‌م مهسئهلهیهدا. كه‌وابوو په‌یڕه‌وانی ئیمام شافیعی ڕێگه‌یان داوه بهمیكیاج كردن بۆمێرد، هه‌روا ڕێگه‌یان داوه كه نینۆك بۆیه بكرێ به‌پرسی مێرد، ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌وه حه‌رامه، به‌ڵام بۆ ئافره‌تی بێ مێرد حه‌رامه‌و دروست نییه. هه‌ندێ له په‌یڕه‌وانی ئیمام ئه‌حمه‌د كه ئیبن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی لێیانه‌وه نه‌قڵی كردووه، كه گوتویانه: دهمو كوڵم سوركردنو نینۆك بۆیه كردن به‌پرسی مێرد دروسته. ئه‌مه‌ش بۆ میرده نه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌و بۆ خه‌ڵكی بێگانه واته میكیاج كردن‌و خۆ رازاندانهوه بۆ مێرد كارێكی دروست‌و رێگه پێ دراوه‌و پێویسته له‌سه‌ر كیژان بۆ پیاوه‌كانیان ئه‌و كارانه بكه‌ن نه‌ك بۆ رازیكردنی ده‌وروبه‌رو لهبهرقسهی خه‌ڵكی.
وه سه‌باره‌ت به‌كارهێنانی بۆن له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه بۆمێرد دروسته وپێویسته وه ئه‌وقه دهغهكردنهی له فه‌رموده‌دا هاتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌و بۆنانه‌ی ئێستا ئافره‌تان به‌كاری دێنن، دیاره بۆنه‌كه‌یان بلاَودهبێتهوه، بۆنی ئافره‌تان وه‌ك له فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )هاتووه كه فه‌رمویه‌تی: ((طیب الرجال ما ظهر ریحه وخفی لونه وطیب النساء ما ظهر لونه خفی ریحه)). واته: بۆنی ئافره‌تان ئه‌وه‌یه بۆنی نییه‌و ڕه‌نگی هه‌یه. كه‌وابوو دروست نییه ئافره‌تان بۆنێك به‌كار بێنن، كه بۆنه‌كه‌ی بڕوا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا، كه ئافره‌ت له ماڵ ده‌ربچێ، چونكه به‌م شێوه دروست نییه به‌ڵام بۆ مێرد‌و له كاتی خۆ رازاندانهوه بۆ مێرد دروسته.
وه سه‌باره‌ت به قژ كورتكردنه‌وه:
دكتۆر عبدالكریم زیدان ده‌ڵێ: مادام ئه‌و كورتكردنه‌وه ته‌نها بۆ جوانی بێ، ئه‌وه دروسته‌و ناچێته سنوری سه‌رتاشین. وه سه‌باره‌ت به‌كورت كردنه‌وه‌ی برۆ نه‌ك تاشینو باریككردنه‌وه‌ی رای به‌هێز ئه‌وه‌یه كه دروسته. به‌ڵام هه‌ندیك ئافره‌تان برۆیان ئه‌تاشن هه‌تا زۆر باریكیان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه دروست نییه، چونكه ده‌چێته بابه‌تی گۆڕان‌و ده‌ستكاری كردنی دروستكراوه‌كانی خوا. ئه‌وه‌ش قه‌ده‌غه كراوه له شه رعدا و دروست نی یه. تاشینی برۆیه‌كان جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ تاشینی ده‌م و چاودا، چونكه تاشینی ده‌م و چاو نیشانه‌كانی ده‌م و چاو لانابات، به‌ڵكو چاكتر ده‌ری ده‌خا، به‌ڵام تاشینی برۆ نیشانه‌كانی برۆ وون دهكاتو نایهێڵیت. هه‌روه‌ها ده‌چێته قاڵبی گۆڕانی دروست كراوه‌كانی خوا، كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌و دروست نییه وه هه‌ندیك ئافره‌ت بۆ خۆ جوان كردن هه‌ڵده‌ستن به‌كاری نه‌شته‌رگه‌ری كه مه‌به‌ست له‌م خاڵه ئه‌وه‌یه ئافره‌ت ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌سێ ده‌ستكاری خۆی ده‌كات بۆ جوان كردنی خۆی وهه‌ندێك له به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌ست كاری ده كات، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێ بۆ جوان كردنی ئه‌و ئه‌ندامانه، یان هه‌ندێك له‌و ئه‌ندامه لاده دات ئه‌م كارانه هه‌ندێكیان له ڕابردودا هه‌بووه‌و زانایان باسیان لێوه كردوه له وانه‌ش لابرنی په‌ڵه له‌ده‌م و چاوی ئافره‌ت: هه‌ر كاتێ ئافره‌ت په‌ڵه به ده‌م و چاویه‌وه بێ ئه‌وه دروسته به ده‌رمان ئه‌و پهلاَنه لاببرێت وه‌كو ئیبن الجوزی حه‌نبه‌لی ووتویه‌تی. خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا فه‌رمویه‌تی: (قل من حرم زینه الله التی أخرج لعباده والطیبات من الرزق) ألاعراف/ ٣٢ . واته: ( تۆ ئه‌ی محمد ( صلی الله علیه وسلم ) بڵێ كێ ئه‌و جوانی و ڕازاوه‌یه‌ی خوا، كه بۆ به‌نده‌كانی خۆی هێناوێتیو، ئه‌و ڕزق و ڕۆزی یه پاكه‌ی قه‌ده‌غه كردووه ) هه‌ندێ له توێژه‌ره‌وانی قورئان (مفسرین) ده‌ڵێن وشه‌ی (زینه) كه له‌و ئایه‌ته‌دا هاتوه به هه‌موو جۆره‌كانی (جوانی) ده‌گوترێ هه‌ر له‌به‌رگ و پۆشاكه‌وه ـ هه‌تا هه‌موو شێوه‌كانی خشل وئالتون به خۆدا كردن. وه (مشروعیه‌تی) جوانی (زینه)خۆرازاندنه‌وه له بنه‌ڕه‌تی خۆیدا به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه (مباح) ه، ته‌نها ئه‌و شتانه نه‌بێت كه به‌ده‌قێكی شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگار حه‌رامی كردووه .
ئه‌و موباحییهتهش پیاوو ئافره‌ت ده‌گرێته‌وه‌و جیاوازیان نیه. هه‌ر یه‌ك له ژن‌و پیاو ده‌توانێ خۆی جوان بكات به‌و شته‌ی، كه بۆی حهلاَڵهو شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگار حهلاَڵ كردووه یان موباحه وهیچ قه ده‌غه كردنێكی له سه‌ر نه‌هاتووه له ده‌قه‌كانی قورئان یان سونه‌ت، چونكه ئاینی ئیسلام ئایینی فتره‌ت وسروشتی پاكی مرۆڤه وه‌هیچ یاسایه‌ك له یاساكانی ئیسلام پێچه‌وانه‌ی فتره‌تی مرۆڤ نیه، له‌به‌ر ئه‌وه حهلاَڵ كردنی جوانی( زینه )بۆ ئافره‌ت، وهلاَم دانه‌وه‌ی فتره‌تی ئافره‌ته. چونكه هه‌موو ئافره‌تێك حه‌ز له جوانی‌و ڕازاوه‌یی ده‌كا هه‌تا ده‌گاته جوانی ته‌واو. ئیسلامیش بۆیه هاتووه كه ئه‌و جوانییه رێك بخات نه‌ك قه‌ده‌غه‌ی بكات وه جوانی‌و ڕازاوه‌یی بۆ ئافره‌تی خاوه‌ن مێر سوننه‌ته. به‌ڵگه‌ش ئه‌و فه‌رموده پیرۆزه‌یه، كه ئیمام ئه‌حمه‌د له عائیشه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه گوتویه‌تی: خێزانه‌كه‌ی ( عثمانی كوری مظعون ) ڕه‌نگی له‌سه‌ر ده‌داو خۆی بۆن خۆش ده‌كرد، پاش ماوه‌یه‌ك وازی له‌و ڕه‌ووشته هێناو هاتهلامو منیش پێم گوت: مێرده‌كه‌ت له ماڵه یان له ماڵ نیه؟ ئه‌ویش گوتی: له ماڵه، به‌ڵام عوسمان نه دنیای ده‌وێ و نه ژن. عائیشه گوتی: ئه‌وه بوو منیش بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)م گێڕایه‌وه‌و پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (یا عپمان تۆمن بما نۆمن به؟ قال نعم یا رسول الله قال فاسوه ما لك بنا) واته : ئه‌ی عوسمان تۆ بڕوات هه‌یه به‌وه‌ی ئێمه بڕوامان پێیه‌تی؟ عوسمان گوتی: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی ئه‌ی بۆ چاو له ئێمه ناكه‌ی .
ئیسلام په یک

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh azizm hanakam

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak 7asen ba raste babteke jwana u pr amwzhagrya nmwnat zor bet barezm ba hiwe babteke nwe sarkwtwbet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت هاورێی به‌رێزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده سته كانت خؤش بيت كاكه حسين
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه