❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرینگیدانى ئیسلام به‌ ئافره‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 14:47:28

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

گرینگیدانى ئیسلام به‌ ئافره‌ت

نوسینى  : دایكى عبدالله

وه‌رگێرِانى  : دایكى ئیمان


الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـي بعده ، أما بعد :

له‌ رِۆژگارى ئه‌مرِۆدا له‌ زۆرێك له‌ ده‌سته‌واژه‌كانى رِاگه‌یاندنه‌وه‌ ئه‌وه‌مان به‌ گوێدا ده‌درێت كه‌ ئیسلام ئاینێكه‌ سته‌مى له‌ ئافره‌ت كردووه‌ و بێبه‌شى كردووه‌ له‌و مافانه‌ى كه‌ پێویسته‌ پێى بدرێت ، خاوه‌نى ئه‌م وتانه‌ش یان موسڵمانێكى ساویلكه‌ى تێنه‌گه‌یشتووى ته‌ڵقین كراوه‌ ، یان دژه‌ دینێكى ئاره‌زوو په‌رستى به‌ پاره‌ و پله‌ و پایه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ ئه‌و قسانه‌یان وه‌كو تووتى دووباره‌ كردووه‌ته‌وه‌ خه‌ریكه‌ ئافره‌تانى موسڵمان تووشى گومان و دڵه‌ رِاوكێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ئایینه‌كه‌یان ، ئێمه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسى وشوێنه‌وارى ئه‌و قسانه‌ حه‌زمان كرد ئافره‌تان به‌ به‌شێكى زۆر كه‌م له‌و مافانه‌ ئاشنا بكه‌ین كه‌ ئایینه‌كه‌یان پێى به‌خشیون و ئه‌وان لێى بێئاگان ، به‌ هیواى ئه‌وه‌ى ئافره‌تان خۆشیان به‌شێك له‌و هه‌موو كاتانه‌ى كه‌ به‌فیرِۆى ده‌ده‌ن ته‌رخان بكه‌ن بۆ تێگه‌یشتن له‌ ئایینه‌كه‌یان ، چونكه‌ به‌ رِاستى شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ مرۆڤ له‌ سه‌رده‌مێكدا كه‌ به‌ سه‌رده‌مى زانست ناسراوه‌ خاوه‌نى بیروباوه‌رِێكى حه‌ق بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زاییه‌كى ( ئه‌گه‌ر چى كه‌میش بێت ) له‌ باره‌ى بیروباوه‌رِه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌یبێت ، بۆیه‌ داوامان له‌ خوشكانى موسڵمانمان ئه‌وه‌یه‌ :هه‌وڵى شاره‌زابوون بده‌ن له‌ ئایینه‌كه‌یان ، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ پیلانى نه‌یارانى ئه‌م دینه‌ حه‌قه‌ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و له‌ ئایینه‌كه‌یان لا نه‌ده‌ن .


به‌راوردێك له‌ نێوان :
مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامى و سه‌رده‌مى ئیسلامدا


1. له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى ( جاهیلى )دا خه‌ڵكى رِقیان له‌ ئافره‌ت بوو، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ] ( سوره‌ النحل : 58 ) .
واته‌: خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ى بوونى كچ بدرێت به‌ یه‌كێك له‌و نه‌فامانه‌ ، رِووى گرژ و تاڵ ده‌بێت و رِه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ى پرِ ده‌بێت له‌ خه‌م و په‌ژاره‌ .
ئافره‌تیان به‌ سووك و بێ رِێز ته‌ماشا ده‌كرد ، و هه‌ر به‌ زیندوویه‌تى ده‌یانكرد به‌ ژێر خۆڵه‌وه‌ ، به‌ڵام ئیسلام هات ئه‌و كاره‌ى قه‌ده‌غه‌ كرد ، و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز كرد كه‌ پێویسته‌ رِێز له‌ ئافره‌تان بگرن و له‌ گه‌ڵیاندا چاك بن و مافه‌كانیان پێشێل نه‌كه‌ن ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [ وَإِذَا الْمَوْؤُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ ] (سوره‌ التكویر : 8-9 ) .
واته‌: كاتێك كچى زینده‌ به‌ چاڵ كراو پرسیارى لێده‌كرێت . به‌ چ گوناهێك ، به‌ چ تۆمه‌تێك كوژرا ؟!
وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:" من عال جاريتين – بنتين – حتى يبلغا جاء يوم القيامة أنا وهو كهاتين " (رواه مسلم).

واته‌: هه‌ركه‌سێك دوو كچ به‌ خێو بكات تاوه‌كو پێ ده‌گه‌ن و بالغ ده‌بن رِۆژى قیامه‌ت من و ئه‌و كه‌سه‌ وه‌كو ئه‌م دوو په‌نجه‌یه‌ – نزیكین له‌ یه‌كه‌وه‌ - .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:" من ابتلى من هذه البنات بشيء فأحسن إليهن كنَّ له سترا من النار " (رواه البخاري ومسلم) .

واته‌: هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره‌ تاقى بكاته‌وه‌ به‌ پێ به‌خشینى كچ وه‌ ئه‌ویش باش بێت له‌گه‌ڵیاندا ( به‌ جوانى به‌خێویان بكات و په‌روه‌رده‌یان بكات ) ئه‌وا سترى ده‌كه‌ن له‌ ئاگر .
2. له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئیسلامدا خه‌ڵكى میرات ( ئه‌و پاره‌ و ماڵه‌ى مردوو دواى خۆى به‌ جێى ده‌هێڵێت ) نه‌یان ده‌دا به‌ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر چى شیاوى وه‌رگرتنیشى بوایه‌ ، به‌ڵام كاتێك ئیسلام هات به‌ باشترین شێوه‌ به‌شه‌ میراتى ئافره‌تى دیارى كرد و مافى خۆى پێدا ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ لِّلرِّجَالِ نَصيِبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ] ( سوره‌ النساء: 7) .
واته‌: پیاوان به‌شیان هه‌یه‌ له‌و شتانه‌دا كه‌ باوك و دایك و خزمان به‌ میراتى له‌ دوایان به‌ جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه‌ له‌و شتانه‌دا كه‌ باوك و دایك و خزمان به‌ میراتى له‌ دوایان به‌ جێ ده‌مێنێت ، له‌ كه‌م و زۆرى به‌شى هه‌ركه‌سێك دیارى كراوه‌ و ده‌بێت بیدرێتى .
3. له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئیسلامدا پیاوان وه‌كو چۆن ماڵ و موڵكى مردوویان به‌ میراتى وه‌رده‌گرت به‌ هه‌مان شێوه‌ش خێزانى كابراى مردوویان وه‌كو میراتى بۆ خۆیان ده‌برد ، هه‌ر كه‌ پیاوه‌كه‌ مرد پیاوێكى تر ده‌هات پۆشاكێكى ده‌دا به‌ سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌دا و ده‌یوت: بوو به‌ به‌شه‌ میراتى من هه‌روه‌كو چۆن ماڵه‌كه‌یم به‌ میراتى برد ، به‌ڵام ئیسلام ئه‌مه‌ى حه‌رام كرد ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ النِّسَاء كَرْهًا ] ( سوره‌ النساء: 9 ) .
واته‌: ده‌با ئه‌وانه‌ش كه‌ ( دوور نیه‌ به‌م نزیكانه‌ بمرن ) و نه‌وه‌ى لاواز و ساوایان له‌ دوا به‌ جێ بمێنێت ، خواناسى و ئایندارى بكه‌نه‌ پیشه‌یان و گوفتارى چاك و به‌ جێ بڵێن .
4. له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامیدا پیاو رِێگر بوو له‌ شووكردنى ئه‌و خێزانه‌ى خۆى كه‌ ته‌ڵاقى داوه‌ هه‌تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى بۆ نه‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ خه‌رجى كردووه‌ ، وه‌ باوك كچه‌كه‌ى و برا خوشكه‌كه‌ى خۆى له‌ شووكردن قه‌ده‌غه‌ ده‌كرد ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ ، وه‌ پیاو خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ده‌كرد و ته‌ڵاقى نه‌ده‌دا تاوه‌كو فیدیه‌ى پێ نه‌دایه‌ .
خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى: [ وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ ] (سوره‌ النساء: 19 ) .
واته‌: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه‌ دروست نیه‌ بۆتان ژنان به‌ زۆر بكه‌نه‌ میراتى خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن ( وه‌كو كه‌لوپه‌لى ترى ناو ماڵ ) .
وه‌ فه‌رموویه‌تى: [ فَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْاْ بَيْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ ] ( سوره‌ البقره‌ : 232 )
واته‌: ئێوه‌ ( ئه‌ى كه‌س و كارى ژن ) مه‌بنه‌ كۆسپ له‌ رِێگه‌یاندا ئه‌گه‌ر ویستیان شوو بكه‌نه‌وه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كانیان ( یاخود ویستیان شوویه‌كى تر بكه‌ن ) ، كاتێك ئه‌وان له‌ نێوان خۆیاندا رِه‌زامه‌ندییان نواند به‌ شێوه‌یه‌كى جوان .
5. له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ئافره‌ت به‌ ده‌ست سته‌مى مێرد و رِه‌وشت خراپى و خراپ مامه‌ڵه‌كردنیه‌وه‌ ده‌یناڵاند ، به‌ڵام كاتێك ئیسلام هات ئه‌مه‌ى قه‌ده‌غه‌ كرد ، و فه‌رمانى به‌ پیاو كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى رِێك و پێك و جوان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئافره‌تداهاوژینیان له‌گه‌ڵدا به‌ جوانى به‌رنه‌سه‌ر . بكات ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى :

[ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] ( سوره‌ النساء: 19 ).واته‌: هاوژینییان له‌گه‌ڵدا به‌ جوانى به‌رنه‌سه‌ر .
وه‌ فه‌رموویه‌تى: [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] ( سوره‌ البقره‌: 228 ) .
واته‌: ژنان مافیان هه‌یه‌ به‌سه‌ر پیاوانه‌وه‌ به‌ وێنه‌ى ئه‌و مافانه‌ى كه‌ بۆ پیاوانه‌ له‌سه‌ر ژنان به‌ گوێره‌ى باو و نه‌ریتێك كه‌ په‌سه‌نده‌ له‌ ئیسلامدا .
6. له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا عیدده‌ى ئافره‌ت له‌ دواى مردنى پیاوه‌كه‌ى یه‌ك ساڵ بوو ، به‌ڵام كاتێك ئیسلام هات ئه‌م ماوه‌یه‌ى كه‌م كرده‌وه‌ و كردى به‌ چوار مانگ و ده‌ رِۆژ ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [ وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ] ( سوره‌ البقره‌ : 234 ) .
7. ئیسلام وه‌ێیه‌تى كردووه‌ به‌ جوان رِه‌فتارى و مامه‌ڵه‌ى باش له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " واستوصوا بالنساء خيرا " ( متفق عليه ) .
وه‌ فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : " لا يفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضي منها آخر " ( رواه مسلم ) .
واته‌: با پیاوى برِوادار رِق و كینه‌ له‌ خێزانه‌ برِواداره‌كه‌ى هه‌ڵنه‌گرێت ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر رِقى له‌ رِه‌وشتێكى بێت ، له‌ رِه‌وشتێكى ترى رِازیه‌ .
وه‌ فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : " خياركم: خياركم لنسائهم " ( رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح ) .واته‌: چاكترینتان : چاكترینتانه‌ بۆ خێزانه‌كانیان .
وه‌ فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : " الدنيا متاع وخير متاعها المرأة الصالحة "   ( رواه مسلم ) .
وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم دیارى كردووه‌ كه‌ ئافره‌تى چاك كامه‌یه‌ و هه‌ندێك له‌ سیفه‌ته‌كانى له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا دیارى كردووه‌ :( إذا نظر إليها سرَّته وإذا أمرها أطاعته وإذا غاب عنها حفظته في نفسها وماله " (رواه أحمد والنسائي) .
واته‌: ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ى ته‌ماشاى بكات دڵخۆش ده‌بێت ، و ئه‌گه‌ر فه‌رمانى پێ بكات گوێرِایه‌ڵى ده‌كات ، و ئه‌گه‌ر لێى دوور بكه‌وێته‌وه‌ ( بۆ نموونه‌ پیاوه‌كه‌ بچێت بۆ سه‌فه‌ر ) ئابرِووى پیاوه‌كه‌ى ده‌پارێزێت به‌ پاراستنى خۆى وه‌ ماڵه‌كه‌شى ده‌پارێزێت .


والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات

سه‌رچاوه‌:-  ba8.org

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-09 15:59:50

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: گرینگیدانى ئیسلام به‌ ئافره‌ت

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ خه‌لات گیان  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-09 18:34:58

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: گرینگیدانى ئیسلام به‌ ئافره‌ت

زۆر سوپاس کاکه‌ حسێن سه‌رکه‌وتووبیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net