.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بوك‌و خه‌سو به‌یه‌كه‌وه بژیان باشتره یان به‌جیا؟، بۆچی كچان نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زوران‌و به‌تایبه‌تیش خه‌سویاندا بژین؟، له‌م ریپۆرتاژه‌ی ئاوێنه‌كاندا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی چونه ژیانی هاوسه‌ریی‌و ئه‌وانه‌ش كه به‌نیازن له‌داهاتودا بڕۆنه ئه‌و ژیانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌و باره‌یه‌وه ده‌دوێن. توێژه‌رانی ده‌رونیش به‌پشتبه‌ستن به‌هه‌ندێك توێژینه‌وه پێیانوایه بوك‌و خه‌سو به‌یه‌كه‌وه نه‌ژیان باشتره.
زۆرجار روده‌دات كاتێك كوڕێك، كچێكی خۆشده‌وێت‌و ده‌یه‌وێت ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵدا دروست بكات، له‌سه‌ر دروستكردنی ماڵی جیا كێشه له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت‌و ره‌نگه سه‌ره‌نجام جیاببنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌بیانوی نه‌گونجانی بوك له‌گه‌ڵ خه‌سویدا، بۆیه دوای چه‌ند مانگێك ژنه‌كه داوای ماڵی جیا له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
به‌شێكی كچان پێیانوایه ئه‌گه‌ر بێت‌و ماڵی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، ئه‌وا ژیانیان خۆشتر ده‌بێت‌و ده‌توانن ئاسوده‌تر بژین، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێك له‌ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كان كه ئێستا بونه‌ته خه‌سو جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌به‌ستیان له‌پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ بوكدا بۆ دروستكردنی ژیانی خۆشه.
نزیكه‌ی نۆ ساڵه له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زورم ژیام
شادان ژنێكی سی ساڵه‌و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیه‌وه ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێناوه‌و به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌نیشی وا رێككه‌وتون بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌م له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زوریدا بژین، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی شوێنی نیشته‌جێبونه‌وه ناچار درێژه‌ی به‌و ژیانه داوه.
ناوبراو ئێستا خاوه‌نی دوو منداڵه، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه نهۆمی سه‌ره‌وه‌یان له‌ماڵی خه‌زوریدا كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی پاره‌وه نه‌یانتوانیوه ته‌واوی بكه‌ن. ئه‌و ئێستا هیواخوازه هه‌رچی زوتره له‌ماڵی خه‌زوری جیابێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیانێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن.
شادان ده‌ڵێت "كاتێك كچان داوای ماڵی جیا له كوڕه‌كه ده‌كه‌ن، ماڵی باوكی زۆر به‌هه‌ڵه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لێك ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ وه‌رگرتنی سه‌ربه‌ستی زیاتره له‌نێوان ژن‌و مێرده‌كه‌دا، چونكه چه‌ندین نهێنی له‌نێوانیاندا هه‌یه ".
درۆیه كچێك بڵێت ماڵی جیام ناوێت
به‌بۆچونی سه‌میره، ئه‌و كچه‌ی ده‌ڵێت حه‌زم له‌ماڵی جیا نیه‌و ئاماده‌م له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زورم دابنیشم راست ناكات.
سه‌میره‌ی ته‌مه‌ن بیست‌و شه‌ش ساڵ كه ده‌رچوی زانكۆیه‌و هێشتا نه‌چۆته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، پێیخۆشه له‌ئاینده‌دا بتوانێت ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا دروست بكات كه خۆشه‌ویستی‌و رێز له‌نێوانیاندا هه‌بێت‌و ماڵی جیاشی بۆ بكرێت.
ئه‌و به‌هۆی تێكه‌ڵاوبونی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئافره‌تاندا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو كچێك له‌ناخی خۆیدا حه‌ز ده‌كات كه چوه ژیانی هاوسه‌ریی، ماڵی جیای بۆ بكرێت "زۆربه‌ی كچانی ئه‌م سه‌رده‌مه حه‌زیان له‌ماڵی جیایه، چونكه هه‌ستده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی كوڕه‌كه دابنیشن، له‌گه‌ڵ خه‌سویاندا پێكه‌وه ناگونجێن‌و ته‌داخول له‌ژیانیاندا ده‌كات، بۆیه ده‌یانه‌وێت به‌خۆشی‌و دور له‌كێشه بژین".
دوور‌و دۆست باشترین چاره‌سه‌ره
وه‌ك كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن دایگێڕنه‌وه، ساڵانی پێشتر زۆربه‌ی كچان له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زوریاندا ژیانیان به‌سه‌ر بردوه‌و ژیانیشیان خۆشبوه، به‌ڵام ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كچانی ئه‌مڕۆ بیركردنه‌وه‌یان زۆر گۆڕاوه‌و حه‌ز ناكه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌سویاندا بژین.
حاجی مینا ره‌شید شه‌ست‌و پێنج ساڵی ته‌مه‌نی به‌ڕێكردوه‌و چه‌ندین نه‌وه‌ی پێگه‌یاندوه، ئێستاش له‌خانویه‌كی گه‌وره‌دا له‌گه‌ڵ دوو كوڕیدا كه ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێناوه پێكه‌وه ده‌ژین.
به‌پێی ئه‌و كلتوره‌ی له‌ماڵی حاجی مینادا هه‌بوه كوڕه‌كانیان دوای دروستكردنی ژیانی هاوسه‌ریی، تا دوای چه‌ند ساڵێك بۆیان نه‌بوه له‌ماڵی باوكیان جیا ببنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ی ده‌بێت بوكیان شاره‌زایی له‌كلتوری ئه‌واندا په‌یدا بكات‌و بتوانێت له‌داهاتودا وه‌كو كه‌یبانویه‌ك ماڵ به‌ڕێوه ببات، له‌هه‌مانكاتدا دایكیشیان ویستویه‌تی زیاتر هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا دروست ببێت.
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ر له‌كۆنه‌وه ئه‌و رێچكه‌یه له‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا هه‌بوه‌و تائێستاش ره‌نگ ده‌داته‌وه، به‌ڵام پێیوایه كچانی ئێستا قه‌ناعه‌تیان به‌دانیشتن نیه له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زوراندا‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئینسان قه‌ناعه‌تی هه‌بوو ده‌توانێت له‌خێمه‌یه‌كیشدا بژی، به‌ڵام كچانی ئه‌مڕۆ قه‌ناعه‌تیان نه‌ماوه‌و خه‌سوو وه‌ك دوژمن سه‌یر ده‌كه‌ن، له‌سه‌ره‌تادا ده‌ڵێن به‌هه‌موو شتێك رازین، به‌ڵام كه هه‌موو شتێك ته‌واو بوو، ده‌ڵێت ماڵی جیام ده‌وێت، چونكه له‌گه‌ڵ خه‌سووم ناژیم‌و دوور‌و دۆست باشترین چاره‌سه‌ره".
خه‌سووم له‌دایكم خۆشتر ده‌وێت
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مو رای كچه‌كانی پێشوو، به‌شێكی دیكه‌ی كچان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی باش بێت، ده‌توانێت له‌هه‌مو جێگه‌یه‌ك شوێنی خۆی بكاته‌وه.
دیانا عومه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی سی‌و دوو ساڵه‌و نزیكه‌ی چوار ساڵه چۆته ژیانی هاوسه‌ریه‌وه‌و له‌و كاته‌وه تائێستا له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زوریدا ده‌ژین‌و خاوه‌نی دوو منداڵیشه. ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر كچێك، كوڕێكی خۆشویست‌و به‌دڵی بوو، ده‌بێت له‌هه‌مو شوێنێكیش له‌گه‌ڵیدا بژی‌و دایكیشی وه‌ك دایكی خۆی ته‌ماشا بكات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئێمه سه‌ره‌تا له‌خانووی كرێدا بووین، به‌ڵام دواتر منداڵێكمان دروستكرد‌و هه‌ستمان كرد ماڵی خه‌زورم جێگایان هه‌یه‌و باشتر وایه بڕۆینه‌وه له‌وێ بژین، بۆیه ئێستا ژیانێكی زۆر خۆشمان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌ڕۆم بۆ ده‌وام‌و تا دێمه‌وه، منداڵێك لای خه‌سوم داده‌نێم، خه‌سوشم له‌دایكم خۆشتر ده‌وێت".
"باشتره بوك‌و خه‌سو به‌یه‌كه‌وه نه‌ژین"
توێژه‌ری ده‌روونی، ته‌لار كه‌مال مه‌دحه‌ت له‌سه‌نته‌ری راوێژكاریی خێزان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك توێژینه‌وه ده‌ریانخستووه زۆربه‌ی بووكه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌سووه‌كانیاندا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆی شێواندنی په‌یوه‌ندیه كوَمه‌لاَیه‌تی‌و خێزانیه‌كان له‌نێوانیاندا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌و توێژینه‌وه‌وانه باسیان له‌وه‌كردوه دوای ئه‌وه‌ی كوڕ ژن ده‌هێنێت، دایكی به‌رده‌وام له‌گومان‌و ترسدایه له‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی كلتوری ماڵی بوكێ هه‌ڵبگرێت‌و كوڕه‌زاكانی له‌سه‌ر شێوازی ماڵی باوكی بووكه‌كه‌ی په‌روه‌رده بكرێن، چونكه گومانه‌كانی خه‌سوو له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له‌داهاتودا بوكه‌كه‌ی شوێنی بگرێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه‌ی خه‌سوو وای لێدێت كه بوك ده‌توانێت سنوری په‌یوه‌ندی مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا دیاری بكات‌و ده‌ترسێ له‌وه‌ی رۆڵی دایكایه‌تی له‌ده‌ست بدات.
ته‌لار وتی "له‌كوَتایی هه‌ندێك له‌توێژینه‌وه‌كان، پێشنیاز كراوه كه پێویسته ژن‌و مێرد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بژین، بۆئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوانیاندا رونه‌دات".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌ڕابردوودا به‌پێی كلتوری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، كاتێك كچێك چۆته ژیانی هاوسه‌ریه‌وه له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی هاوسه‌ره‌كه‌یدا پێكه‌وه ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، به‌لاَم ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نه‌بووه كه به‌بێ كێشه ژیاون، چونكه ئه‌وكاته ژیان ساده‌و ساكار بووه، به‌لاَم له‌م سه‌رده‌مه‌دا‌و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زیاتر ته‌كنه‌لۆجیا‌و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ڕوَشنبیری ئافره‌تان‌و ته‌واوكردنی خوێندن‌و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، چوونه نێو ژیانی هاوسه‌ریی، كچان خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ده‌گمه‌ن ڕازی ده‌بن وه‌ك دایكیان له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زورانانیدا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن‌و زوَرجار ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی ڕوودانی كێشه له‌نێوان كچ و كوڕه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌ستخستنه ناو كاروباری ژیانیانه‌وه.
ئاوێنه‌کان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ست خۆش مۆمی ته‌مه‌ن بۆ بابه‌ته‌که‌ت
به‌راستی بابه‌تێکی جوانه ئه‌گه‌رپرسیاریان له‌منیش بکردایه‌هه‌رئه‌م ووت ماڵی جیا
ئه‌وه‌بیروباوه‌ری زۆربه‌ی کچانه‌هه‌مووکه‌س حه‌زئه‌کات له‌ماڵه‌که‌ی خۆی سه‌ربه‌خۆبێت..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








هیچ غه‌مت نه‌بێت سۆزه ئه‌ڵێمه مێره‌ده‌که‌ت
خانوێکی به‌کرێت بۆ بگری باشه ئۆخه‌ی نه‌گری ها هههههههههههههههه
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گوڵی سلێمانی سه‌رکه‌وتووبیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








به‌شێكی كچان پێیانوایه ئه‌گه‌ر بێت‌و ماڵی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، ئه‌وا ژیانیان خۆشتر ده‌بێت‌و ده‌توانن ئاسوده‌تر بژین،
ئةكهه ئو دستانةت خؤش بيت كوره كشتى خةسوه
موشكيله ئةنيتةوة ناحةوينةوه
ههههههههه لةكةل ريزم بؤ هةندى خةسو


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سازه گیان مه‌رج هه‌موو خه‌سووێک وابێت خه‌تای ئافره‌ته‌کانیشی تیایه
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گوڵه‌که‌م سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
بوك‌و خه‌سو به‌یه‌كه‌وه بژیان باشتره یان به‌جیا؟
ئه‌گه‌ر كچێك، كوڕێكی خۆشویست‌و به‌دڵی بوو، ده‌بێت له‌هه‌مو شوێنێكیش له‌گه‌ڵیدا بژی‌و دایكیشی وه‌ك دایكی خۆی ته‌ماشا بكات.
منيش هاورام له كَه ل وته كه ى ديياناعومه ر
ده ست خوش كاك ئه حمه د سه ركه وتوبيت بمينى به شادى

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




hawreyan koresh haz dakat bajya bze balam har nawe kch daban wa niya....-
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ههههههههه قسه‌که‌ت جوانه شنه خان به‌ڵام کوره گه‌ر شتێکی نه‌بێت پێوه‌ی بژێت چی بکات ناچار ده‌بیت له‌گه‌ل
دایک و باوکی بژیت یان
زۆر له کچانی ئه‌م زه‌مانه نازانن خواردن ئاماده بکه‌ن ئینجا ئه‌مه‌ش هۆیه‌که هههههههههههههههه وه‌یه یان وه‌نیه یان وه‌یه
سوپاس گوڵه‌که‌ی کوردژین شنه گیان سه‌رکه‌وتووبیت گوڵه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه