.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















شیر به به‌هاترین مادده‌ی خۆراكییه، پرۆتین، رۆن، شه‌كر، ڤیتامینه‌كان، خوێ و ئاویشی تێدایه، ئه‌م شه‌ش مادده‌یه‌ش له گرنگرترین پێكهاته‌كانی خۆراكی مرۆڤن. كه‌مجار هه‌یه خۆراكه سروشتییه‌كانی تر هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌یان تێدا بێت.
شه‌كری لاكتۆز كه له شیردا هه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی گه‌شه‌ی منداڵه، پرۆتینه‌كان بۆ بونیاتانانی ماسولكه‌كانیان پێویستن. كلسیش بۆ ئێسكه‌كانیان، له‌گه‌ڵ مادده‌كانی تریشدا كه هه‌ریه‌كه‌یان رۆڵێكی تایبه‌ت ده‌گێڕێت.
جگه له‌وه شیر ناوه‌ندێكی گونجاوه بۆ گه‌شه و زۆربوونی چه‌ندین جۆری جیاوازی میكرۆب و به‌كتریا، هه‌یانه به‌سووده و هه‌یانه زیانبه‌خشه، بۆیه پێویسته چاودێری بكرێت و به‌پاكی بپارێزرێت. ده‌كرێت به‌بێ هیچ كوڵانێك شیری خاو و نوێ به‌كاربهێنرێت، ئه‌گه‌ر پاك بێت و له‌و گیاندارانه‌وه وه‌رگیرابێت كه نه‌خۆش نین، به‌ڵام له‌كاتی دڵنیا نه‌بوون له پاكی شیره‌كه و گیانداره‌كان باشتروایه بكوڵێنرێت، هه‌رچه‌نده كوڵاندن ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ندێك ڤیتامینی ناو شیره‌كه.
شیر رێژه‌ی 3.75 تا 8.8% رۆنی تێدایه، 4.3 تا 5.6% شه‌كر و 1.5 تا 6.2% پرۆتینیشی تێدایه، هه‌روه‌ك ڤیتامینه‌كانی "A و B و C و D"یشی تێدایه. پاش قۆناغی منداڵیش مرۆڤ پێویستی به‌شیر هه‌یه، چونكه هه‌میشه ئێسقان پێویستییه‌تی. هیچ خۆراكێكیش نی‌یه ئه‌و كلسه‌ی تێدابێت كه له شیردا هه‌یه. بۆیه شیر بووه‌ته مادده‌یه‌كی پێویست له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی منداڵ، گه‌نجان و ژنانی دووگیان و ئه‌و پیرانه‌ی ئێسكه‌كانیان رووی له لاوازی كردووه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌یان له ته‌مه‌نی 40 ساڵی تا ئه‌وكاته‌ی سه‌ریان سپی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه‌ی پاش منداڵی دروست ده‌بێ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ده‌ست ده‌كات به پێكهێنانی زه‌وق و حه‌زی تابه‌تی خۆی. ئه‌و حه‌زه‌ی كه به حیكمه‌تی خودا له منداڵی‌دا دروست نابێت، بۆیه هیچ ساوایه‌ك نا‌بینیت حه‌زی له تامی شیر نه‌بێت، ئه‌مه‌ش حیكمه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی دڵیان هه‌یه، كاتێكیش منداڵ گه‌وره بوو و كه‌متر پێویستی به شیر بوو ئه‌وكاته حه‌زه جیاوازه‌كان له هه‌ڵبژاردنی خۆراك و تامكردنیان ده‌ستپێده‌كات. لێره‌شه‌وه رۆڵی به‌رهه‌مه‌كانی شیر ده‌ستپێده‌كات وه‌ك ماست، په‌نیر، كه‌ره و شیرێژ تا به‌دڵی هه‌موو كه‌سێك بن.
په‌نیر
له هه‌ر سه‌د كیلۆیه‌ك له شیر، ده‌كرێت 16 كیلۆ په‌نیر دروست بكرێت. په‌نیر به تێكه‌ڵكردنی مادده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شیر دروست ده‌كرێت و ئه‌و مادده‌یه وه‌ك خه‌میره وایه و له سكی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ره‌هێنرێت، شیره‌كه ده‌كاته په‌نیر، به‌ڵام ئه‌م خه‌میره‌یه به كوڵاندن تێكده‌چێت. لێره‌شه‌وه كێشه‌ی ئه‌و په‌نیره سه‌رهه‌ڵ ده‌دات كه له‌ناوخۆ و له‌لایه‌ن دانیشتوانی لادێكانه‌وه دروست ده‌كرێت، چونكه نابێت شیره‌كه بكوڵێنن و ناشزانن به رێگه‌ی به‌سته‌ره شیره‌كه پاك بكه‌نه‌وه. بۆیه‌ش په‌نیری خۆماڵی قابیلی پیسبوونه، جا یان له كاتی دروستكردندا یان به‌هۆی نه‌خۆشبوونی مانگا یان مه‌ڕ و بزن به په‌تایه‌كی وه‌ك سیل و حه‌مای ماڵتا یان تووشبوونی مه‌مكه‌كانی به هه‌وكردنی میكرۆب.
په‌نیر بایه‌خێكی خۆراكیی باڵای هه‌یه، سه‌رچاوه‌ی پرۆتین و رۆن و خوێیه‌كان و كالیسیۆم و فۆسفۆڕ و كبریت و ئاسنه. له‌ناو وڵاتانی جیهاندا فه‌ره‌نسا به‌وه ناوی ده‌ركردووه كه ده‌توانێت 360 جۆر په‌نیر دروست بكات، ئه‌مه‌ش وای له چارل دیگۆلی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا كرد داد‌و بێدادی له‌ده‌ست گه‌لی فه‌ره‌نسی ده‌ربڕێت له حوكمكردنیاندا و وتی: گه‌لی فه‌ره‌نسا، چۆن ده‌توانم حوكمی گه‌لێك بكه‌م كه له‌ناویدا ئه‌و ژماره زۆره‌ی جۆره‌كانی په‌نیر و زه‌وقی جیاجیا هه‌بێت؟
ماست
ماست زۆر له شیر ده‌چێت، چونكه هه‌موو پێكهاته‌كانی شیری تێدایه ته‌نها شه‌كر نه‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه شه‌كر به‌هۆی پرۆسه‌ی هه‌وێنكردنه‌وه ده‌بێت به ترشێك كه تامێكی تایبه‌ت به ماسته‌كه ده‌دات. ته‌نانه‌ت ماست له شیر خۆشتره و باشتریشه، چونكه چه‌ند جۆرێكی تر ڤیتامینی تێدایه كه به‌هۆی به‌كتریاكانی هه‌وێنكردنه‌وه دروست بوون، بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌توانن به ئاسانی و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك بیخۆن، شیر به‌هۆی چه‌ند به‌كتریایه‌كه‌وه ده‌بێت به ماست كه تایبه‌تن و زیانیان نی‌یه و به‌ڵكو سوودی زۆریان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه هه‌رگیز تامی ماستمان نه‌ده‌كرد.
به‌زۆری شیری مانگا بۆ ماست به‌كاردێت، به‌ڵام شیری مه‌ڕ و بزنیش باشترین جۆری ماستیان لێ دروست ده‌كرێت. له عیراقدا جۆره ماستێك هه‌یه كه له هه‌ولێره‌وه ده‌برێته پارێزگاكانی تر و به "ماستی هه‌ولێر" ناسراوه، ئه‌وه‌ش له‌ناودارترین جۆره‌كانی ماسته به‌هۆی تام و چێژه تایبه‌ت و خۆشه‌كه‌یه‌وه.
رۆنه كه‌ره
رۆنه كه‌ره مادده‌یه‌كه له شیردا و به پاڵاوتنی ماست یان قه‌یماغ و شڵه‌قاندنی له مه‌شكه‌دا و به‌چه‌ند شێوازێكی جیا دروست ده‌كرێت. پاش شڵه‌قاندنی ماست و جیاكردنه‌وه‌ی رۆنه كه‌ره، به چه‌ند جۆرێك ده‌ستكاری رۆنه كه‌ره ده‌كرێت وه‌ك سوێركردن. رۆنه كه‌ره 78%ی رۆنه به كۆلسترۆلیشه‌وه، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌ك پرۆتین و رێژه‌یه‌كی كه‌م خوێ كانزاییه‌كان و ئاوی تێدایه. به‌و هۆیه‌وه كه كۆلسترۆلی تێدایه ئامۆژگاری ئه‌وانه ده‌كرێت كه تووشی فشاری خوێن و ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و جه‌ڵته‌ی دڵ بوون رۆنه كه‌ره نه‌خۆن، هه‌روه‌ها زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ش نه‌خۆن.
قه‌یماغ
قه‌یماغی ماست مادده‌یه‌كی چه‌وره له‌سه‌ر رووی شیر، پاش كوڵاندنی به‌هێواشی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌بێ قوڵپدان دروست ده‌بێت، ئه‌و مادده چه‌وره بریتییه له‌و رۆنه‌ی له شیردا هه‌یه و زۆر چڕ نی‌یه، بۆیه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر رووی شیره‌كه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك شیره‌كه بێ تێكه‌ڵدان دابنرێت. چه‌ند جۆرێكی قه‌یماغ به‌پێی رێژه‌ی رۆنه‌كه‌ی هه‌یه، قه‌یماغیش وه‌ك رۆنه كه‌ره كۆلسترۆلی زۆره، بۆیه ئامۆژگاری تووشبووان به نه‌خۆشی دڵ ده‌كرێت نه‌یخۆن.
ده‌كرێت زۆر به ئاسانی له‌ماڵه‌وه ماست دروست بكرێت، ئه‌مه‌ش به كوڵاندنی شیره‌كه، كوڵانێكی كه‌م و به پله‌یه‌كی گه‌رمی كه بكرێت په‌نجه‌ی تێوه‌ربدرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك بێ سووتانی په‌نجه‌كه، ئه‌و كاته‌ش شیره‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ دروستكردنی ماست، كه‌مێك ماست ده‌كرێته ناو شیره‌كه‌وه وه‌ك هه‌وێن، بۆ هه‌ر په‌رداخێك شیر كه‌وچكێك ماستی تێ ده‌كرێت. تێكه‌ڵ ده‌كرێن و پاشان شیره‌كه داده‌پۆشرێت تا به‌كتریاكه‌ی ناوی گه‌شه بكات، ئیتر شیره‌كه ده‌كات به‌ماست. ئه‌م رێگایه بۆ شیری شل و شیری وشكیش ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئاو بكرێته ناو شیره وشكه‌كه‌وه.
یه‌كه‌م دوكان كه له به‌غدا بۆ فرۆشتنی ماستی هه‌ولێر كرایه‌وه به‌رامبه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری بوو، ئه‌و دوكانه بووه قیبله‌ی هه‌وادارانی ماستی هه‌ولێر كه تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، ناوبانگی دوكانه‌كه بڵاوبوویه‌وه، جارێك جوندییه‌كی عیراقی نامه بۆ ماڵه‌وه‌یان ده‌نێرێت تا پێیان بڵێت كه ئێستا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌وام ده‌كات و به‌م جۆره‌ش ناونیشانی خۆی له‌سه‌ر نامه‌كه ده‌نووسێت: به‌غدا – وه‌زاره‌تی به‌رگری – به‌رامبه‌ر ماستی هه‌ولێر.
به‌رپرسێك سه‌ردانی سۆپه‌رماركێتێكی گه‌وره‌ی كرد، گوێی له یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی گرت كه ده‌یوت قه‌یماغ و رۆنه كه‌ره كۆلسترۆلیان تێدایه و بۆ نه‌خۆشی دڵ خراپن، هه‌روه‌ها ماستیش به‌كتریای تێدایه كه له‌شیره‌وه كردوویه‌تی به ماست، پاش ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه به‌رپرسه‌كه فه‌رمانیدا هه‌موو قه‌یماغ و رۆنه كه‌ره و ماستی سۆپه‌ر ماركێته‌كه كۆبكه‌نه‌وه و بیخه‌نه "زبڵدان"ه‌وه.
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ئممم شتيكى باشه و به سوده ده ست خوش تكامه كه ئه ى خوم هههههههه
سه ركه وتوبيت كاكه دلدار

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ههههههههههههههههههه رؤزانه ناشيرين ئه كه ر خواردت هى بايه ع بخؤ بؤتؤباشه ده ست خؤش بيت رؤزان كيان.بس ده توخوا بيخؤ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ههههههههههههههههههههههههه باشه رؤزان خان بيخؤ عافيتت بيت بس توخوا توخوابيخؤههههههههههههههههههههه سه ركه وتوبيت كيانه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ست خؤش كاك دلدار به خوا حه زم به شير نيه نايخؤم
رؤزه راست ئه كات تكا مه كه ههههههههههه
به لام نايخؤم زوير نه بى هههههههههههه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةس خؤش بؤ دانانى ئةم بابةتة جوانه


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastt xosh bet
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن tanya gull (2009-07-17 11:15:25)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









جامن بؤئيوه مه والله مه يخؤن ده ستان خؤش بيت هاورئ دلسؤزه كانم سه ركه وتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه