.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له‌هه‌وڵێكی نوێ‌دا بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مه‌كانی، كۆمپانیای گه‌وره‌ی گه‌ڕانی ئینته‌رنێتی‌و به‌رنامه‌سازی (Google) ئاشكرای كرد كه ده‌یه‌وێت سیستمێكی نوێ دروستبكات به‌ناوی (كرۆم - Chrome) كه شێوازی كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیته‌ر به‌جارێك ده‌گۆڕێت كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كۆمپانیای مایكرۆسۆفت‌و سیستمی ویندۆز.
كۆمپانیای گووگڵ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی ئاشكرای كرد كه سیستمێكی نوێ به‌ناوی كرۆمه‌وه دروستده‌كات كه ده‌بێته شۆڕێكی گه‌وره له‌بواری به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌رداو رێڕه‌وی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر ده‌گۆڕێت، ئه‌ویش به‌هۆی خێرایی به‌رز له به‌كارهێنانیداو نه‌رمونیانی‌و گونجاوی له‌گه‌ڵ سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا.
ئه‌م سیستمه تازه‌یه‌ی بڕیاره گووگڵ به‌رهه‌می بهێنێنێت پشتده‌به‌ستێت به ته‌كنۆلۆجیای (سه‌رچاوه‌ی كراوه – Open Recourses) كه ئه‌مه‌ش رێگا به دیزاینه‌ره‌كان ده‌دات به‌ئاسانی گۆڕانكاری له كۆده‌كاندا بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی كه دڵیان ده‌یخوازێت، بۆئه‌وه‌ی به ویستی خۆیان به‌رنامه‌كانیان بنووسنه‌وه‌و جێبه‌جێكاری له‌سه‌ر بكه‌ن، كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش له سیستمی ویندۆزدا نی‌یه.
هه‌روه‌ها له سیستمی كرۆمدا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن سوود له ته‌كنۆلۆجیایه‌كی تر وه‌ربگرن به‌ناوی (ژمێریاری هه‌وره‌كان - Cloud Computing) كه به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه شه‌یدایانی به‌رنامه كۆمپیوته‌رییه‌كان ده‌توانن ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه دروستیان كردووه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌ڵیبگرن‌و بیپارێزن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێكی تایبه‌ت دایبنێن‌و ئه‌مه‌ش به‌ڕای پسپۆڕانی بواری به‌رنامه‌سازی كۆمپیوته‌ر مه‌ترسی هاككردن‌و ڤایرۆساویبوون كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌هۆی بوونی ئه‌م جیاوازییه پۆزه‌تیڤانه‌وه له سیستمی چاوه‌ڕونكراوی كرۆمدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ترسی لێنیشتووه به‌وه‌ی كه ئه‌م سیستمه تازه‌یه جێگا به سیستمه ناسراوه‌كه‌ی ئه‌و لێژ بكات كه ئه‌ویش سیستمی (ویندۆز - Windows)ه‌و بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره له‌گۆڕه‌پانی به‌رهه‌می به‌رنامه كۆمپیوته‌رییه‌كاندا پێگه‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه ئاشكرا بكرێت كاتی ته‌واوبوون‌و به‌بازاڕكه‌وتنی سیستمی كرۆمه كه ئه‌ویش ئه‌مڕۆ كۆمپانیای گووگڵ ئاشكرای كرد كه له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی (2010)دا به‌رنامه‌ڕێژی بۆ سیستمه‌كه ته‌واوده‌بێت‌و ده‌خرێـته بازاڕه‌وه.
به‌ڕای هه‌ندی له شاره‌زایان له‌سه‌ره‌تادا سیستمی به‌كارخستنی كرۆم هه‌روه‌كو هه‌ندێ (Gmail)و سیستمی (بیكاسا- Picasa) كه به‌رهه‌می گووگڵن به‌خۆڕایی ده‌بێت.
ده نكوباس
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن دلدار_85 (2009-07-09 21:01:01)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه