.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گرژیی ده‌روونی له شوێنی كار و ئه‌و خهمۆكییهى له‌ئه‌نجامی تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ل كه‌سانى تر رووبه‌رووى مرۆڤ ده‌بێته‌وه هۆكارێكه بۆ زیادبوونى كێشی له‌ش .
توێژه‌ر و پزیشكی ئه‌مه‌ریكی جاسۆن بلۆك له ده‌زگاى رۆبێرت وۆرد جۆنسون بۆ ته‌ندروستی له زانكۆى هارفارد ده‌لێت : " ئه‌مڕۆ باری ئابوورى ده‌بێته هۆكارى سه‌ره‌كی گرژیی ده‌روونى بۆ خه‌ڵك " .هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خسته روو كه گرژیی ده‌روونی په‌یوه‌ندیی به زۆر له نه‌خۆشییه‌كانی وه‌كو دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و زیادبوونى مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه .
هه‌روه‌ها بلۆك ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخست په‌یوه‌ندی له‌نێوان گرژیی ده‌روونی و زیادبوونى كێشه‌وه هه‌یه ، هه‌روه‌ها زیادبوونى كێشیش په‌یوه‌ندی به گرفته داراییه‌كان و ئه‌ركه قورسه‌كانه‌وه هه‌یه ، و به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تیش ئافره‌تان كاتێك په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كانیان تووشی گرفت ده‌بێت تووشی زیادبوونى كێش ده‌بن .
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخست كه كێشی پیاوان به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه خێزانی و كۆمهلایهتییانهى پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن كاریگه‌رى ئه‌وتۆى ناكه‌وێته سه‌ر به‌به‌راورد له‌گه‌ل ئافره‌تان ، به‌لام ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دوورخستنه‌وه‌ى پیاوه‌كان له‌و ده‌سه‌لاته‌ى كه له‌رێگه‌یه‌وه ده‌توانن ئه‌و بڕیارانه له كاره‌كانیان ده‌ربكه‌ن كه به راستی ده‌زانن ، سنوورێك بۆ توانایان له بهدهستكهوتنى كارامه‌یی نوێ له كاره‌كانیان و به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانیان به شێوه‌یه‌كى باش داده‌نێت .
ktv


له‌سه‌ر هێڵ نییه