❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه‌سته‌ت بناسه‌ به‌شی دوه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-10 10:17:56

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

جه‌سته‌ت بناسه‌ به‌شی دوه‌م

خانه‌

هه‌موو ڕووه‌ک و گیانله‌به‌ران له‌ خانه‌ دروست کراون. زۆربه‌ی خانه‌کان زۆر بچووکن بۆ دیتن. ئه‌گه‌ر په‌نجه‌یه‌ک به‌ نموونه‌ وه‌ربگرین، چه‌ندی ملیۆن خانه‌ پێویسته‌ بۆ دروست بوونی. به‌ڵام هه‌ندێک ورده‌ زینده‌روه‌ له‌ ته‌نها یه‌ک خانه‌ پێکهاتوون وه‌ک به‌کتریا.

ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت سه‌یری خانه‌ بکه‌یت و بزانیت چۆن پێکهاتووه‌، ئه‌وا پێویستت به‌ وردبین "میاکرۆسکۆپ" هه‌یه‌. یاخوه‌، ده‌توانی سه‌یری هێلکه‌یکه‌ بکه‌یت، هێلکه‌ی باڵنده‌یه‌ک که‌ بریتیه‌ له‌ یه‌ک خانه‌، خانه‌یی گه‌وره‌.

هێلکه‌ خانه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌. ئه‌گه‌ر هێلکه‌یه‌ بشکێنی بیخه‌یته‌ ناو قاپێکه‌وه‌، یه‌که‌م شت که‌ ده‌یبینیت بریته‌یه‌ له‌ به‌شه‌ زه‌رده‌که‌ی هێلکه‌، که‌ پێی ده‌ڵێیت زه‌ردێنه‌، به‌ڵام زینده‌وه‌رزانان پێی ده‌ڵێن ناوکی خانه‌. به‌ نزیکه‌یی هه‌موو خانه‌یه‌ک ناوکی هه‌یه‌.

بۆهێله‌کانی خانه‌ له‌ناو ناوکه‌. بۆهێله‌کانی ناو هێلکه‌ی مریشکێک پێمان ده‌ڵێت ئه‌و جوجه‌له‌یه‌ی که‌ له‌ هێلکه‌که‌ دروست ده‌بێت چۆن چۆنی ده‌بێت. بۆهێلکان به‌ خانه‌ ده‌ڵێن که‌ چۆن کار بکات. ڕووه‌کی جیاوازه‌ و گیانله‌به‌ری جیاواز، بۆهێلی جیاوازیان هه‌یه‌.

به‌شه‌ ڕوونه‌که‌ی ده‌وری ناوک ده‌وترێت سایتۆپلازم. گه‌لێک له‌ ئیش و کاره‌کانی خانه‌ له‌ناو سایتۆپلازم به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یندرێن.

هه‌موو خانه‌کانی شتێکی زیندوو له‌ خانه‌ی تره‌وه‌ دێن. له‌و خانانه‌ دێن که‌ ده‌توانن دابه‌ش ببن. دوو قۆناغ هه‌یه‌ بۆ دابه‌ش بوونی خانه‌ له‌ ڕووه‌که‌کان و گیانله‌به‌ره‌کان. یه‌که‌م دابه‌ش بوونی ناوک پاشان دابه‌ش بوونی سایتۆپلازم، به‌مه‌ خانه‌که‌ ده‌بێته‌ دوو خانه‌، هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی ناوکی خۆیه‌تی.



چاوه‌کان و بینین

بیر له‌ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ بکه‌وه‌ که‌ به‌چاوه‌کانت ده‌یانکه‌یت، سه‌یری کردنی ته‌له‌فیزیۆن، خوێندنه‌وه‌ی کتاب، به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت..هتد، بۆیه‌ چاوه‌کانت وه‌ک په‌نجه‌ره‌وان بۆ تۆ به‌ره‌وه‌ جیهان.

چاوه‌کانت وه‌ک کامیره‌ ورده‌بێته‌وه‌ له‌و شتانه‌ی له‌پێشه‌ تۆدان. چاوه‌کانت له‌گه‌ڵ ده‌ماغت کارده‌که‌ن بۆ دروستکردنی وێنه‌یه‌ک له‌ جیهاندا. دروست کردنی وێنه‌ ده‌ست پێده‌کات کاتێک تیشکی ڕووناکی ده‌چنه‌ ناو گۆی چاوه‌کانت.



سه‌یری گۆی چاوه‌کانت بکه‌؛

ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ ئاوێنه‌یه‌ک سه‌یری یه‌کێک له‌ چاوه‌کانت بکه‌یت، ده‌بینی خڕه‌. ناوه‌وه‌ی چاوه‌کانت ڕوونه‌ (ده‌توانیت ناوه‌وه‌ ببینی). له‌ناوه‌وه‌ی گۆی چاوه‌کانت مادده‌یه‌کی جه‌ڵی هه‌یه‌ که‌ شێوه‌ به‌ گۆی چاوه‌کان ده‌به‌خشێت. تۆ ناتوانیت به‌شی زۆری ئه‌م مادده‌ جه‌ڵیه‌ ببینیت چونکه‌ ده‌وره‌دراوه‌ به‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ یاخود دیواری ده‌ره‌وه‌. گۆی چاو پێکهاتوه‌ له‌ سێ چین، ده‌ره‌وه‌، ناوه‌ند، ناوه‌وه‌.



دیواری ده‌ره‌وه‌؛

چینی ده‌ره‌وه‌ی چاو بریتیه‌ له‌ به‌رگێکی پارێزه‌ر پێده‌وترێت سپێنه‌ی چاو له‌گه‌ڵ قه‌رێنه‌. تیشکی رووناکی ده‌چێته‌ ناو چاوه‌کانت له‌ ڕێگایی قه‌رێنه‌وه‌.



دیواری ناوه‌ند؛

چینی ناوه‌ند له‌ دیوار، له‌ سێ به‌ش پێکهاتووه‌، به‌شێکیان بریتیه‌ له‌ گلێنه‌ی چاو که‌ ڕه‌نگ ده‌به‌خشێت به‌ چاوه‌کانت. له‌ ناوه‌ڕاستی گلێنه‌ی چاو ده‌رچه‌یه‌ک هه‌یه‌، له‌ ڕێگایی ئه‌م ده‌رچه‌یه‌وه‌ ڕووناکی ده‌چێته‌ ژووره‌وه‌ بۆ سه‌ر تۆڕ "شبکه‌" ی چاو، ئه‌م ده‌رچه‌یه‌ له‌ توانایی هه‌یه‌ بچووک و گه‌وره‌ ببێت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی چه‌نده‌ ڕووناکی بچێته‌ ژووره‌وه‌.



دیواری ناوه‌وه‌؛

جینی ناوه‌وه‌ی گۆی چاو بریتییه‌ له‌ تۆڕ "شبکة"ی چاو. قه‌رێنه‌ و هاوێنه‌ی چاو هه‌ڵده‌ستن به‌ ته‌سک کردنه‌وه‌ی تیشکی ڕووناکی و خستنه‌ سه‌ر تۆڕی چاو هه‌روه‌ک هاوێنه‌ی کامیرا.

تۆڕی چاو له‌ ملیۆنان خانه‌ی هه‌ستیاری بۆ ڕووناکی تێدایه‌، ئه‌م خانانه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ وه‌رگرتنی خاڵی زۆر ورد له‌ ڕووناکی که‌ دێته‌ سه‌ر تۆڕی چاو. له‌ناو خانه‌ هه‌ستیاره‌کان بۆیه‌ هه‌یه‌، هه‌ندێکیان یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ بینی له‌کاتی شه‌و و هه‌ندێکی تریان یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ بینی ڕه‌نگه‌کان.



ده‌ماری بینایی (چاو)؛

له‌ هه‌ریه‌ک له‌ چاوه‌کان ده‌مارێکی چاوی ده‌رده‌چێت بۆ ده‌ماغ. هه‌ریه‌ک له‌ چاوه‌کان هه‌ندێکی وێنه‌ی جیاواز وه‌رده‌گرن. کاتێک ئه‌م وێنانه‌ به‌یه‌که‌وه‌ (له‌ هه‌ردوو چاو) ده‌گه‌نه‌ سه‌نته‌ری بینین له‌ ده‌ماغ، ده‌بنه‌ هۆی بینینی سێ ڕوویی.


ماویه‌تی.........

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-12 14:18:58

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: جه‌سته‌ت بناسه‌ به‌شی دوه‌م

ده‌ستت خۆش تینا گیان سبحانه‌ الله‌ له‌ قه‌باره‌ی خانه‌کان خانه‌ی مرۆڤ چه‌ند بچووکه‌ و هێلکه‌ی وا هه‌یه‌ به‌ کیلۆ که‌ هه‌ر یه‌ک خانه‌یه‌.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net