❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیسپانیا (بةشى 1 )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-10 07:33:03

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

ئیسپانیا (بةشى 1 )

ئیسپانیا


زمانی‌ فەرمی‌: ئیسپانیا
پایتەخت: مەدرید
گەورەترین شار: مەدرید
سیستمی‌ سیاسی: شانشینی‌ پەرلەمانی‌
سەرۆکی‌ دەوڵەت (پاشا): شا خوان کارلۆس
سەرۆکی‌ حکومەت: حۆسیە لویس پباتیرۆ
ڕووبەر: ٥٠٤،٧٨٢ کم²
ژمارەی‌ دانیشتوان: ٤٥.١١٦.٨٩٤ (٢٠٠٧)
چڕی دانیشتوان: ٨٥ کەس بۆ ھەر کم²
دراو: یۆرۆ (€)
داھاتی‌ گشتی‌ نەتەوەیی: ٩٨٩ ملیار دۆلاری‌ ئەمریکی (٢٠٠٥)
داھاتی‌ میللی‌ تاکەکەس: ٢٣،٩١١ دولار أمریکی (٢٠٠٥)
جیاوازی‌ کات: UTC+١
سوردی‌ نیشتمان: Marcha Real
ھێمای‌ ئوتومبیلەکانی‌: ES
ھێمای‌ ئەنتەرنێت: .es
ژمارەی‌ تەلەفون ( کۆد): +٣٤

------------
جوگرافیا

ڕووبەری‌ ئیسپانیا دەگاتە نزیکەی‌ نیو ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، بەمەش دەبێتە سێیەم وڵاتی‌ ئەوروپی‌ لە ڕووی‌ ڕووبەرەوە، لەگەڵ ھەریەکە لە پورتوگال و ئەندۆرا بەشداری‌ دەکەن لە پاراستنی‌ جبل تاریقی‌ بەریتانی‌، چونکە ھەموویان دەکەونە دوورگەی‌ ئیبریاوە، زۆربەی‌ بەرزایی و شاخەکانی‌ ئیسپانیا بەگشتی‌ دەکەونە ناوەڕاست و باکوری‌ وڵات، زنجیرەچیای‌ (پێرینیە) سنوری‌ سروشتی‌ لەگەڵ (فەرەنسا) پێکھێناوە‌و ھەردوو وڵاتی‌ لەیەکتری‌ جیا کردۆتەوە، و لوتکەی‌ (تیدە Teide= ) دەکەوێتە دوورگەکانی‌ (کەناری‌)و بەرزیەکەی‌ دەگاتە (٣,٧١٨)م بەرزترین لوتکە چیایە لەئیسپانیا، ھەروەھا شاخی‌ (مۆلھاسین Mulhacén=) کە دەکەوێتە زنجیرەچیای‌ (سییرا نیفادا)ی‌ باشور کە بەرزترین بەرزایی‌ سەر وشکایی‌ ئیسپانیایە، کە بەرزیەکەی‌ دەگاتە (٣,٤٨٢) م، درێژترین ڕووبەر لەوپەڕی‌ باکوورەوە تا دەگاتە باشوری‌ ئیسپانیا (٨٥٦ )کم، لەکاتێکدا لەوپەڕی‌ خۆرھەڵاتەوە درێژیەکەی‌ تا خۆرئاوا (١٠٢٠) کم، کەنارەکانی‌ باشووری‌ بە زۆری‌ کەنداو جیادەکرێتەوەو گرنگترینیان کەنداوی‌ (قادس)ە.

گرنگترین ڕووبارەکانی‌ ئیسپانیا بریتین لە: دویرۆ و تاجۆ و ئیبرۆ و جوادلکفیر و جوادیانا .

ئاو و ھەوای‌ دەریای‌ ناوەڕاست لە زۆربەی‌ ناوچەکانی‌ ئیسپانیا بەدی‌ دەکرێت، کە زستانەکەی‌ مامناوەندە و ھاوینەکەی‌ گەرمە، لەزۆربەی‌ وەرزەکانی‌ ساڵ بەفر شاخەکانی‌ پێرینیە و سییرا نیفادا داپۆشیوە

-----------------
دانیشتوان

ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ ئیسپانیا دەگاتە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەس، ئیسپانیەکان زۆرینەی‌ دانیشتوانی‌ ئەم وڵاتەن، چەند کەمینەیەکیش ھەن لەو وڵاتە وەک باسکەکان و گالیزیییەکان.

-------------
زمان

زمانی‌ ئیسپانی‌ زمانی‌ فەرمیە لە گشت وڵاتدا، لە کاتێکدا زمانی کاتالانی‌، گالیزی و باسک فەرمین لە ھەندێک ناوچەدا، زمانی‌ ئاراگۆنی و ئارانی‌ کەمتر بڵاون و تەنھا ژمارەیەکی‌ دیاریکراو لە ئیسپانیەکان بەکاری‌ دەھێنن. زمانی‌ ئیسپانی‌ لە بنچینەدا پێی‌ دەگوترێت کاستی‌ کە زمانی‌ نیشتیمانی‌ کاستیلیەکانەو واپێدەچێت کە لە(کۆردییرا)وە گەشەی‌ کردبێت و سەرچاوەی‌ گرتبێت دوای‌ ڕزگاربوونی‌ ئەم ناوچەیە کە دەکەوێتە باکوور لەسەدەکانی‌ (٨) و (٩) ی‌ زایینی‌، زمانی‌ (کاستی‌) لەھەموو باشووری‌ ئیسپانیا پەرەی‌ سەند‌و جێگەی‌ ئەو زمانانەی‌ گرتەوە کە (مەغریب)یەکان قسەیانە پێدەکرد لەو ناوچەیە، وەک زمانی‌ عەرەبی‌، ئەمە بووە ھۆی‌ ئەوەی‌ ئەم زمانانە پلە بە پەربسێنن و خەڵکی‌ تێیان بگەن‌و لەکۆتایدا بەزمانی‌ (ئیسپان)ی‌ ناسرا. لەئیسپانیدا وشەی‌ (کاستیانۆ) زۆربەی‌ جار بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەزمانی‌ ئیسپانی‌، لەتەنیشت وشەی‌ ئیسپانی

------------‌

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-10 07:55:40

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: ئیسپانیا (بةشى 1 )

8ده ستت خؤش بيت بؤ ئه و بابته جوانه

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-10 10:39:45

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

Re: ئیسپانیا (بةشى 1 )

زؤر سوباس دلةكةم بؤ بةيامةكةت سةركةوتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net