❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (6)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 08:26:49

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (6)

به‌ڵغه‌مى خوێناوى Haemoptysis
پێویسته‌ یه‌ك لاى بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ى خوێنه‌كه‌ كۆكه‌یه‌ نه‌ك رِشانه‌وه‌ یان خوێن به‌ربوونى لووت. هه‌ر كاتێك نه‌خۆش به‌ڵغه‌مى خوێناوى هه‌بوو، رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ بكه‌.
هۆیه‌كانى:
- نه‌خۆشیه‌كانى سنگ: سیلى سی، شێرپه‌نجه‌ى بۆریه‌كانى هه‌وا، هه‌وكردنى كورتخایه‌نى سىیه‌كان Pneumonia، جه‌ڵته‌ى سىیه‌كان، هه‌وكردنى سه‌خت یان درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌وا، داخوران و فراوانبوونى بۆریه‌كانى هه‌وا Bronchectasis.
- نه‌خۆشیه‌كانى دڵ: ته‌سك بوونه‌وه‌ى زمانه‌ى دوانى Mitral stenosis.
- نه‌خۆشیه‌كانى خوێن: شێرپه‌نجه‌ى خوێن Leukaemia.
- هه‌ندێ له‌و خه‌پلانه‌ى كه‌ مه‌یینى خوێن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.
=================================
هێڵنج و رِشانه‌وه‌ Nausea and Vomitting
هێڵنج واته‌ ئاره‌زوو كردنى رِشانه‌وه‌ یان دڵ پرِى، به‌ڵام رِشانه‌وه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ هێڵنج ده‌ست پێ بكات، بریتىیه‌ له‌ خالى كردنه‌وه‌ یان هێنانه‌وه‌ى خوارده‌مه‌نى ناو گه‌ده‌ له‌ رِێگه‌ى ده‌مه‌وه‌. رِشانه‌وه‌ كارێكه‌ له‌ ده‌ست خۆماندا نىیه‌، له‌ ئه‌نجامى گرژبوونى ماسوولكه‌كانى سك و ناو په‌نچكه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆى كرانه‌وه‌ى زمانه‌ى نێوان گه‌ده‌ و سورێنچك و به‌ خێرایی ده‌رپه‌رِێنى خواردنه‌كه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌.
هۆیه‌كانى:
1- نه‌خۆشیه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس: هه‌وكردنى گه‌ده‌ و رِیخۆڵه‌كان، كولكى گه‌ده‌ و دوازده‌گرێ، گیرانى رِیخۆڵه‌، ژه‌هراوى بوونى خۆراكى ... تاد.
2- ده‌رمان: وه‌ك دیجۆكسین، مه‌ى (ئه‌لكهول).
3- هۆى دیكه‌ وه‌ك: سك پرِى، سست بوونى دڵ، جه‌ڵته‌ى دڵ، سست بوونى گورچیله‌، ژانى گورچیله‌ و بۆرى میز (حالب)، زۆربه‌ى درمه‌كان Infections له‌ منداڵدا.
4- هۆكانى كۆئه‌ندامى ده‌مار: سه‌رئێشه‌ (لایه‌كى سه‌ر - شه‌قیقه‌)، هه‌وكردنى گوێى ناوه‌وه‌، گرێى ناو مێشك (ورم الدماغ).
=================================
گیرانى ده‌رچه‌ى گه‌ده‌ Pyloric stenosis
ئه‌م نه‌خۆشانه‌ زۆربه‌ى كات كولكى گه‌ده‌ یان دوازده‌گرێیان بووه‌، پێیان زانیبێت یان نا. پاش ماوه‌یه‌ك له‌ هه‌وكردنى دووباره‌ بووه‌، ده‌رچه‌ى گه‌ده‌ ته‌سك ده‌بێته‌وه‌. نه‌خۆش رِشانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ كه‌ خواردنى بۆگه‌ن بووى چه‌ند رِۆژ له‌وه‌ و پێشى تێدایه‌، پاش ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشه‌كه‌ كێشى كه‌م ده‌كات و لاواز ده‌بێت. زۆربه‌ى كات پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌رى هه‌یه‌.
پێویسته‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ رِه‌وانه‌ بكرێن، ئه‌گه‌ر رِێگاى دوور بوو، پێش ئه‌وه‌ ده‌بێت فلوید (رِینگه‌ر یان سه‌لاین)یان بۆ هه‌ڵبواسرێت.
=================================
هه‌وكردنى رِیخۆڵه‌ و گه‌ده‌ Gastroenteritis
نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ پرِ ده‌ست پێده‌كات و سه‌ره‌رِاى ئازار و پێچى ناو سك، سكچوون و رِشانه‌وه‌شى هه‌یه‌، زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ به‌ ماوه‌یه‌كى كورت چاك ده‌بن و پێویستیان به‌ رِه‌وانه‌كردن نى یه‌، ئه‌گه‌ر سكچوونه‌كه‌ زۆرى خایاند و نه‌خۆشه‌كه‌ نه‌یتوانى به‌ باشى شله‌مه‌نى بخواته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ پێویستى به‌ فلوید ده‌بێت له‌ رِێگه‌ى خوێنهێنه‌ره‌وه‌.
=================================
گیرانى رِیخۆڵه‌ Intestinal obstruction
جگه‌ له‌ رِشانه‌وه‌ و سك چوون، نه‌خۆشه‌كه‌ زۆر قه‌بزه‌ و پیسایی ناكات. سك ئێشه‌ى ده‌م ده‌مى هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ى ئازارێكى زۆر وه‌كو پێچ وایه‌، هه‌روه‌ها سكى ده‌ئاوسێت و وورده‌ وورده‌ بۆنى رِشانه‌وه‌كه‌ى ناخۆشتر ده‌بێت. باشتر وایه‌ دواى دانانى فلوید له‌ رِێگه‌ى خوێنهێنه‌ره‌وه‌، به‌ زوویی رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ بكرێت.
=================================
هه‌وكردنى زراو Cholecystitis
زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ئافره‌تى قه‌ڵه‌ون كه‌ چه‌ندین سكیان كردووه‌، زیاد له‌ 90% یان به‌ردى زراویان هه‌یه‌، له‌ پشكنینی سكدا، به‌ ده‌ست لێدانى لاى رِاستى سكیان هه‌ست به‌ ئازارێكى زۆر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ كاتى ده‌ست خستنه‌ سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ واته‌ لاى رِاستى سه‌ره‌وه‌ى سك و دواى هه‌ناسه‌دانى قووڵ له‌گه‌ڵ ده‌ست داگرتن هه‌ناسه‌یان رِاده‌گرن له‌به‌ر ئازارى زۆر Murphy's sign. له‌ كاتى نۆریه‌كى ئازاردا باشتره‌ ده‌رزى ئازاریان بۆ بكرێت به‌ سمته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵواستنى فلوید (گلوكۆز وۆتر) و ئامۆژگاریان بكرێت كه‌ خواردن نه‌خۆن و رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ بكرێن.




به‌هه‌شت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-09 16:56:44

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (6)

ده‌ستت خۆش بێت DiDo گیان  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ و زانیاره‌ به‌سودانه‌  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-10 11:28:04

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (6)

زۆر سوپاس کاکه‌ حسین گیان

ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزه‌که‌م و سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net