.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















رەشپۆشی و بێدەنگی سەراپای ماڵی گوڵاڵە و عایشەی داپۆشیوە، دایكیان لەبەر گریان زۆر بەكەمی قسەی بۆ دەكرا، ریش هێشتنەوەی باوكیان خەمی كارەساتەكەی روونتر نیشاندەدا كە لە بڕیاری خۆكوشتنی هاوبەشی دوو كچی ئەو ماڵەوە سەرچاوەی گرتووە.
لەگەڕەكی نەورۆزی هەولێر دوو كچ بەناوەكانی گوڵاڵە موحسین عەزیز، تەمەن 19ساڵ، عایشە محەممەد عەزیز، 24 ساڵ، لە ئێوارەی21/6/2009 بە دەمانچە لە خۆیانداو، گوڵاڵە گیانی لەدەستدا، ئەو فیشەكەی عایشەش لەخۆی داوە، دەم و ددان و زمانی بڕیوەو تائێستا توانای قسەكردنی نییە، نەقیب ژیلەمۆ عەبدلقادر بەڕێوەبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەولێر بە(رووداو)ی راگەیاند، باوكیان رۆژێك گیرا، پاشان بە كەفالەت ئازادكرا "لە لێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەركەوتووە، خۆیان گوللەیان لەخۆ داوە".
ئەوكاتەی عایشە تەمەنی 5 مانگ بوو، باوكی بە كارەساتێك مردو دایكی عائیشە شووی بە موحسین عەزیزی مامی عائیشە كردەوە. دڵخواز كەریمی دایكی عایشە، 3 كوڕو 5 كچی هەیە. گوڵاڵە كە كچی موحسینە، وەك عائیشە هەردووكیان نەخوێندەوارن. ئەو ئێوارەیەی عایشەو گوڵاڵە بڕیاری مەرگیان دابوو، باوكیان لە ماڵی دراوسێیەكەیان بوو، دایكیشیان لە بازاڕبوو.
موحسین ئەفسەری سەربازییەو دەڵێت پێشتر هەستی بە شتێك كردبوو، بەڵام نەیدەزانی دەگاتە حاڵەتی خۆكوشتن"دوو رۆژ بەر لە رووداوەكە گوڵاڵە كز و بێدەنگ بوو، نانی كەم دەخوارد، لێمپرسی كچم چیتە، بتبەمە نەخۆشخانە؟ گوتی نا بابە باشم".
دڵخوازی دایكیان بەر لەوەی بچێتە بازاڕ دەبینێت گوڵاڵە گوێ لە بەرنامەی (دەروونزانی و كۆمەڵ) دەگرێت كە یوسف عوسمان پسپۆڕی دەروونی لە رادیۆی ئاشتی پێشكەشی دەكات، عایشەش لەبەردەم تەلەڤزیۆن دانیشتووە، دڵخواز خواحافیزیان لێدەكات، بەڵام ئەوان وەڵام نادەنەوە. دڵخواز لە كاتی گەڕانەوەدا دەبینێت خەڵكی گەڕەكەكەیان بەرەو ماڵی ئەوان غار دەدەن، بێ ئاگا لەوەی كە كچەكانی چ كارەساتێكیان قەوماندووە.
دڵخواز تەرمی هەردوو كچەكەی دەبینێت كە شەڵاڵی خوێن بوون، موحسینیش بەپەلە دەگەڕێتەوە ماڵ و خۆی كچەكانی بۆ نەخۆشخانە دەگوازێتەوە، موحسین كە ئەو داخەی هەرگیز لە دڵ دەرناچێت و دەڵێت "لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن ئۆكسجین نەماوە بیكەنە سەر دەمی گوڵاڵە، ئەگینا رەنگە نەمردایە".
وەك باوكیان گێڕایەوە كچەكان كارەكەیان لە ژووری نووستن ئەنجامدابوو، 4 فیشەكیان لە ژێر دەمیان دابوو، گوڵاڵە گوللەكەی لە نێوچەوانی هاتبووە دەرەوەو گیانی لەدەستداوە، بەڵام گوللەكان تەنیا دەم و ددان و زمانی عائیشەیان گرتووە،بەڵام ئەویش تائێستا توانای قسەكردنی نییە تا رووداوەكە بگێڕێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست(رووداو) كەوتوون، ئەو كچانە لە رقی دایكیان خۆیان كوشتووە، بەڵام دڵخواز لەگەڵ رەتكردنەوەی ئەو قسانە هیچ پاساوێك نابینێت بۆ خۆكوشتنی كچەكانی. موحسین و دڵخواز دەڵێن بە هیچ شێوەیەك كێشەمان نەبووە"نازانین بۆ خۆیان كوشت، ئەوە قسەو قسەڵۆكی خەڵكە سەد قسەیان لەدوایان كردووە".
هەرچەندە یوسف عوسمان پێشكەشكاری بەرنامەی (دەروونزانی و كۆمەڵ)، نەیزانیووە عایشەو گوڵاڵە دوای بەرنامەكەی ئەو خۆیان كوشتووە، بەڵام دەزانێت لەو رۆژە باسی هەڵسوكەوتی دایك و زڕدایكی كردووە "ئەو رۆژە زۆر تەلەفۆنمان بۆ هاتن، كە باسی هەڵسوكەوتی خراپی دایك و باوكیان دەكرد، زۆر ماندووبوون بەوەی كە دەیانویست دایك و باوكیان بگۆڕن، بەڵام نەیاتوانیبوو، داوامان لێیان دەكرد، خۆیان بگۆڕێن، نەوەی تازەن دەبێ سینگیان فراوانتر بێت".
ئەو دەروونزانە دەڵێت "لە ماوەی 8ساڵی بەرنامەكەم بەپێی ئەو نامانەی پێمانگەیشتووە، زیاتر لە 380 كچ لە خۆسووتاندن و خۆكوژی بەهۆی بەرنامەكەوە پەشیمان بوونەتەوە". یوسف پێشیوایە عایشەو گوڵاڵە رەنگە نەیاتوانیبێ ئامۆژگاری بەرنامەكە جێبەجێ بكەن كە خۆگۆرینیانەو فشاری دایك و باوكیشیان لەسەر بووە، بۆیە "ئەوانیش بڕیارێكی هەڵەیان داوە، دەبوایە خۆڕاگر بن".
لەكاتی رووداوەكە جگە لە عایشەو گوڵاڵە خوشكێكی بچوكیان لەماڵ بووە، چاوی بە خوێنی خوشكەكانی كەوتووە، بۆیە لەو رۆژەوە خەوی لێ ناكەوێت و بەردەوام دەبوورێتەوە. دڵخواز دوای كەمێك رامان، بە دەنگێكی پڕ گریانەوە دەڵێت "جەرگم سوتا، خەوم نەماوە، داوا لە خوا دەكەم ئەو كچەمان بۆ بهێڵێتەوە".
روداو


لهسهر هێڵ نییه








کاکه دڵدار ئێمه ئهم ماڵه ئهناسین درۆیهکی زۆریان بۆ ههڵبهستراوه
دهستت خۆش بێت بۆ دانانی ئهم بابهته

لهسهر هێڵ نییه









زؤرسوباس بؤبه يامه كانتان بيكومان زؤر ناخؤشه زؤرسوباس نوا كيان
جؤن مؤم كيان يعنى بوختانيان بؤكردوون ئه كه اليت مؤم كيان به به ريوه به ران اليم ئه م بابه ته م ره شبكه نه وه مادام ئه يانناسن
لهسهر هێڵ نییه








هههههههههه نانا مهیسرنهوه خزمیکی دوورن هههههههه
ئینجا قسهی زۆریان بۆ ئهکریت به خۆت نازانی ژنان چۆن کاتێکی شتێک ئهبێت ها
لهسهر هێڵ نییه





به راستی کاره ساتیکی زۆر ناخۆشه به داخه وه بو ئه وکجانه ی که ئاوا سه ری دایک و باوکو بنه ماڵه یه ک شۆره که ن و خۆشیان بێ دین و ئیمانه که ن به ده سی خۆیانئه م دنیاشو ئه ودنیاش له خۆیانه که ن باشه با فشاریکی زۆریشیا له سه ربیت بۆ ئه بی په نا بۆ خۆکوشتن به ن ئه وه تا یه کیان ماوه خۆ شی ناشرینو بی زمان کرد یان خۆیه سوتینیت و نامریت دوای جسمو لا شه ی خۆ شی عیباره کات ئیده باشه توزی خوراگربن په نا به خوابگرن بزانه خواش یارمه تیت نایات که سنیه له م دنیا بڵی من بی کیشه م هه رهه مومان به جۆریک له جۆره کان کیشه و مه شاکیلمان هه یه گرنگ ئه وه یه ریگه چاره یه کی دروستی بۆ بدوزینه وه و په نا بۆ کاری خراپ نه به ین
ده ستت خۆش کاک دڵدار


لهسهر هێڵ نییه









زؤرسوباس مؤم كيان ده بوايه تؤئه م كيشه ت جاره سه ربكردايه وه كوريش سبيه ك هههههههههههه ده ستت خؤش بيت مؤم كيان
ئافه رين جينازخان خؤزكه هه مووئافره تيك وه ك تؤبيرى كردباوه.باشه ئه وه له م دنيايه رؤيش له دنيايه كه ى تريش هه ميشه له زيرعضاب دا ئه بيت.راست ئه كه يت جينازخان كه س نيه له م دنيايه خه مى نه بيت بس به خوا شت نيه جاره سه ر نه كريت ئه وه حكومه ت ئيستاسه دان بنكه بؤئافره تان كراوه ته وه حكومه ت بالبشتت ئه كات نه كا به نا بؤخؤ كوشتن ببه يت فه رموو سه يرى ئه وباوكه داماوه جه ركى سوتا.ده ستى تؤش خؤش بيت جينازخان سه ركه وتوبيت
لهسهر هێڵ نییه