.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














تازە دەوامی فەرمی دادگا دەستیپێكردبوو كە دەرگەوانەكە، پۆلیس بوو، هاتە ژوورەوە سڵاوێكی سەربازییانەی بۆ دادوەركرد و پێی گوت: گەورەم پیرە پیاوێك لەگەڵ كردنەوەی دەرگای دادگا، لەبەردەم دەرگا راوەستاوەو بەگریان و پاڕانەوە پێی گوتووە خێرت دەگاتێ ئەگەر جەنابی دادوەر هات توخوا لێت دەپاڕێمەوە بمخە ژوورەوە، غەدرێكی گەورەم لێكراوە، نازانم چ كێشەیەكی هەیە، بەڵام بەخوا گەورەم زۆر دڵم پێی دەسووتێ، پێدەچێت كێشەیەكی ئاڵۆزی هەبێت.
كە پۆلیسەكە قسەكانی تەواو كرد دادوەر چاویلكەكەی لە چاوی هێنایە خوارەوە، گوتی تەمەنی چەندە؟ ئەویش گوتی: لە دەورووبەری حەفتا ساڵی دەبێت،دادوەر تۆزێك راماو ئینجا فەرمانی دا بێتە ژوورەوە، كابرا فەرمووی لێكراو هاتە ژوورەوە، دوای سڵاوكردن راستەوخۆ، بەدادوەری گوت: جەنابی حاكم لەسەر جادە فڕیانداوم دوو خانووی گەورەم هەبوو، هەردووكیانم بەكرێ دابوو پارەی كرێیەكانم كۆكردەوە و دوای چەند ساڵێك خانوویەكی هەشتا مەترم پێ كڕی بۆ خۆم لەگەڵ پیرێژنەكەم لەناوی دەژیام و بەكرێی ئەو دوو خانووەم كە بەری رەنجی ساڵەهای ساڵی كاركردنم بوو، بەهێمنی و بەتێری گوزەرانم دەكرد، ساڵێك پێش ئێستا خێزانم ئەمری خوای بەجێهێناو مرد، من بەتەنها مامەوە، كوڕەكانم هاتنە بن كلێشەم و گوتیان بابە وەرە لای ئێمەو ئەو خانوانەت بفرۆشە بەتەنها چی دەكەی، ئێمە بەدڵ و بەگیان خزمەتت دەكەین و لەسەر چاوی خۆمانت دادەنێین
پێمگوتن كوڕم وا بۆخۆم دانیشتوومەو چاوم لەدەستی كەس نییە، مەمنوونتانم وا بەپەرۆشن بۆم، بەڵام بەخودای نامەوێ ژیان نە لەئێوەو نە لەخۆشم تێكدەم، راستە ئێوە پێتان خۆشە بەڵام كێ دەڵێ ژنەكانتان رامدەگرن..
كابرای بەساڵاچوو كە ناوی حەمەدەمین بوو تاوێك لە قسەكانی راوەستاو ئەو جا بەدادوەری گوتی: ئەدی وە نییە گەورەم؟ دادوەریش گوتی: فەرموو قسەكانت تەواو بكە، حەمەدەمین دەستی بەقسەكانی كردەوەو گوتی: حاكم خۆشبێ، نەمزانی چۆن سێ خانوویان لەبن دەست دەرهێنام و تەنها هەتا كاری خۆیان كرد لای خۆیان گلیان دامەوە، كە ئامانجەكەی خۆیان بەدەستهێنا ئەوجا فڕیاندام، دادوەر كە گوێی لە قسەكانی بوو پێی گوت: ئایا بەڵگەیەكی هەیە لەسەر ئەو قسانە گوتی: بەڵگەی چیم هەبێ، پێیان گوتم خانووەكانت بەكرێیەكی زۆرتر دەدەینە كۆمپانیا، ئەو كاتی وەكو پاشایان دەژی و ئێمەش ئەگەر ویستت ژنێكی ترت بۆ دێنین، ئەگەر نا خزمەتكارێك بۆ بەكرێ دەگرین، ئینجا بێ ئەوەی قسەكانی تەواو بكات دادوەرەكە كە لێی پرسی داخۆ سكاڵات لەدژی كەس هەیە؟ ئەویش گوتی: بەڵێ لە هەرسێ كوڕەكەم و كابرایەك كە خۆی بەسدیق پێناساندم و گوتی: خاوەنی كۆمپانیام.. دادوەرەكەش لەسەر پارچە كاغەزێك دوو دێڕی نووسی و بە پۆلیسەكەی گوتی: بینێرە بنكەی پۆلیس و سكاڵای بۆ تۆمار بكەن.
هەقیقەتی كێشەكە
وردەكاری و بنجوبنەوانی كێشەی مام حەمەدەمین یەكێ لەو ئەفسەرانە بۆمان دەگێڕێتەوە كە كاتی خۆی لێكۆڵینەوەی لەسكاڵاكەی كردووە، ئەو ئەفسەرە مەسەلەكەی بەدوورو درێژی بۆ گێڕاینەوەو گوتی: بەیانی بوو كاتێك پیرەمێردێكی غەمبار و چاو بە فرمێسكی لەڕوو لاواز هاتە بنكەكەمان و پارچە كاغەزێكی پێی بوو، كە هاتبووە بنكە كاغەزەكەی پیشانی پۆلیسەكەی بەر دەرگای دابوو، ئەویش هێنابوویە لای من، كاغەزەكەم لێ وەرگرت و خوێندمەوەو منیش پێش ئەوەی وتەكانی وەرگرم داوام لێكرد بەدرێژی سەربوردەی خۆی باس بكات تادوایی پوختەكەی بكەینە سكاڵاو بیبەینە بەردەم دادوەر، جا لەگێڕانەوەكەیدا بۆم دەركەوت كە پوختەی قسەكانی ئەو پیاوە پیرە ئەوەیە كوڕەكانی بەفێڵ و تەڵكەبازی هەرسێ خانووەكەیان پێفرۆشتووەو گرێبەستێكیان پێ مۆركردیە گوایە گرێبەستی بەكرێدانی خانووەكەیە بەكۆمپانیا دووسێ هەفتەی پێچوو هەر یەك دوو رۆژێك لەلای یەكێكیان بووە، ئەوەندەی پێنەچوو رۆژێك كوڕێكیان پێیگوتووە بڕۆ بازاڕ لە فڵانە چایخانە برا گەورەكەم دێتە دوات دەتباتە ماڵی خۆیان ئەوەی گوتی منیش وامكرد، تا نزیكەی ئێوارە چاوەڕێم كرد كەچی كەس نەهات، هاتمەوە ماڵی ئەو كوڕەی كە لایان بووم كەچی ماڵەكەیان باركردبوو، ئیتر تێگەیشتم چۆن دەستیان بڕیوم، مام حەمەدەمین كە قسەكانی تەواو كرد كاغەزێكی دامێ گوایە ئەو گێربەستەیە كە نیشانی دەدات خانووەكەی بەكرێ داوە، كە خوێندمەوە دەبینم گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی خانووەو لەنووسینگەكەوە كراوە، پاشان ناوی كوڕەكانیم نووسی كە سكاڵای لەدژیان تۆماركردووە، دۆسییەمان بەتەواوەتی ئامادەكردو وتەكانی مام حەمەدەمینمان بەشێوەیەكی فەرمی تۆماركردو لەگەڵ دۆسیەكەی ناردمانە لای دادوەرو ئەویش پاشان خوێندنەوەی دووبارە وتەكانی مام حەمەدەمین ئیمزای لەسەر كردو فەرمانی دەستگیركردنی هەموویاندرا ئێمەش فەرمانی دەستگیركردنمان دەكردو تا نیوەڕۆ هەموومان دەستگیركردن كە هۆی دەستگیركردنەكەمان پێگوتن، هەموو سوێندو قورئانیان دەخوارد كەوانییە باوكیان خەڵەفاوەو تێكچووە، كوڕەكان هەرسێكیان دەیانگوت كە باوكیان لەلای كەسیان نەحەواوەتەوەو ماڵیانی بەجێهێشتووە دەنا چۆن بوو كە هەموویان هەر خراپ بوون؟ كە پرسیاریشم لێكردن بۆچی خانووەكەیان لێفرۆشتووە یەكێكیان بریكارنامەی دەرهێنا كە خۆی چۆتە دادنووس و خۆی ئارەزووی فرۆشتنی كردووە، منیش گوتم كە خانووەكانی فرۆشتووە ئەی پارەكەی چی لێكردووە؟ هەموویان بەیەك ئاواز گوتیان پارەكەی بزركردووە، دیاربوو شتێك لەمەسەلەكەدا هەبوو، من وتەكانیانم وەرگرتوو و ناردمە لای دادوەر ئەویش سەر لەنوێ لێكۆڵینەوەی زارەكی لەگەڵ كردبوون و تەواو گومانی لێیان هەبوو، ئینجا دادوەر بڕیاریدا كەوا بزانێ ئایا ئەو كوڕانەی خانووی تازەیان كردووە چ بەناوی خۆیان بێت یان بەناوی خێزانیان هەروەها فەرمانی كرد كەوا ئەو كڕیارە ئامادە بكەین كە خانووەكانی كڕیوە، پاشان لێكۆڵینەوەیەكی چڕیش بكرێت لەگەڵ ئەو كەسەی كە ناوی سدیق و خۆی بە خاوەن كۆمپانیا ناساندووە
دەركەوتنی راستی
دیارە لە كێشەكەدا تاوانێكی گەورەی ساختەكاری بەدی دەكرا، بۆیە دادوەری لێكۆڵینەوە زۆر بە جددی بە دوای هەنگاوەكانی لێكۆڵینەوەدا دەچوو، ئەوەبوو لە رێڕەوی لێكۆڵینەوەدا بۆمان دەركەوت ئەو گرێبەستەی بەناوی بەكرێدانی خانوو ئامادەكراوە لە بنەڕەتدا گرێبەستی فرۆشتن بووە و بە پێچەوانەوە لە مام حەمەدەمینیان گەیاندووە، مام حەمەدەمین رەوانەی لێژنەی پزیشكی كرا بۆ پشكنینی داخوا بزاندرێت هۆش و زیرەكییەكەی لە دەست داوە یان نا، دەركەوت هیچ نییە و زۆر بە هۆش و ژیرەو بە تەواوەتیش هۆشدار و ئاگادارە، هەر سێ براكە، بە هاوكاری سەدیق بە كارەكە هەڵساون و دوای فرۆشتنی هەر سێ خانووەكە بە ماوەیەكی كورت یەكو خانوویەكیان بۆ خۆیان كڕیووە، بەڵام ئەو كڕیارەی كە خانووەكانی كڕیووە ئاگای لەم كەین و بەینە نەبووە بۆیە دادگا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كڕین و فرۆشتنی هەرسێ خانووی داو، گەڕاندرایەوە بۆ سەر ناوی مام حەمەدەمین و سێ كوڕەكەی و سەدیقیش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ساختەكاری و تەزویر درانە دادگای تایبەتمەند بۆ ئەوەی سزای عادیلانەی خۆیان وەربگرن.
سهباح مهجید

لهسهر هێڵ نییه






ده ست خؤش سه ركه وتوبيت ده ستي ماندوت خؤش بيت وبه رده وام بيت
لهسهر هێڵ نییه








مام حهمهدهمینی داماو هێشتا ماوه و ساغه وایان لێ کرد ئهدی نهخۆش بێ له جێ بکهوێ چی لێ دهکهن!! ئهو دهستانهت نهڕزێ کاک ئهحمهد ههر بژی..


لهسهر هێڵ نییه








ئێ چی بکهین ئهمهیه کور ههههههههههههههههههههه
سوپاس بۆ پهیامهکهت گوڵهکهم سهرکهتووبیت
لهسهر هێڵ نییه