.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















كینت ئیلیوت" تۆمه‌تبار به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر 42 منداڵ، كه سیانیان كچه‌زای خۆنی، بۆته جێی ناڕه‌زایی دانیشتوانی شاری ریۆ رانشۆی ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆی ئه‌مریكی.
"كینت ئیلیوت" دوای ئه‌وه‌ی ته‌عدای جه‌سته‌یی كرده سه‌ر 42 مناڵ له‌ناویاندا 3 له كچه‌زاكانی خۆی و ئاماده‌یی نیشاندا بچێته دادگا ئه‌گه‌ر پێویستیكرد، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی "ئیلیوت"ی 58 ساڵ، شه‌پۆلێكی ڕق و كینه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا.
هه‌ر سێ كچه‌زاكه‌ی "ئیلیوت" دوانیان 8 ساڵ و ئه‌ویتریان 9 ساڵ، دانیان به‌وه‌دا ناوه كه باپیره‌یان به‌درێژایی 2 ساڵ پاشئه‌وه‌ی نه‌نكیان كه له‌سه‌ر هه‌مان قه‌ره‌وێڵه ده‌خه‌وتن، خه‌وی لێده‌كه‌وت، باپیره‌یان هه‌ستاوه به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان و ئه‌م ڕه‌فتاره‌شی ڕۆژانه دووباره كردۆته‌وه.
ئێستا ئه‌و سێ منداڵه له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه‌دان و دوورن له خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه.
"كینت ئیلیوت"ی 58 ساڵ ساڵی پار له 2ی ته‌مموزدا قۆڵبه‌ستكرا و به‌پێی ماڵپه‌ڕی نیوز 13ی ئه‌لیكترۆنی، دادگای ساندۆڤال كه سه‌یری فایله‌كه‌ی كردووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركردووه بێئه‌وه‌ی كه‌فاله‌ت بیگرێته‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو دوای سێ ڕۆژ له‌م بڕیاره‌ی دادگا، "كینت ئیلیوت" ئازاد ده‌كرێت، تائێستاش نه‌زانراوه ئه‌م گۆڕانكارییه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ی دادگا هۆكاره‌كه‌ی چی بووه.
ئه‌وه‌ی جێی تێڕوانینه، دیلایلا مۆنتنۆ باكا، كه (قازی) دادگاكه‌یه، پسوڵه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی "كینت ئیلیوت"ی واژۆ كردووه و هه‌رخۆشی ئازادیكردووه، كه به‌هه‌موو جۆرێك ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و قازییه له‌باره‌ی ئه‌م كاره‌یه‌وه هیچ شتێك بڵێت.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی دادگا به‌ئازادكردنی ئه‌و تاوانباره، شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی و بێزاریی دانیشتوانی (ریۆرانشۆ)ی به‌هۆوه به‌رزبۆوه و یه‌كێك له هاوسێكانی "كینت ئیلیوت" به‌ناوی (چارلی ستریكلاند) ڕایگه‌یاند، شتێكی گاڵته‌جاڕی و پێكه‌نیناوییه، به‌هۆی هه‌ندێك بۆشایی یاساییه‌وه خه‌ڵكانی وه‌ك "كینت ئیلیوت" له زیندان ئازاد ده‌كرێن و هیچ ئیجرائاتێكیان له هه‌مبه‌ر ناكرێت.
ئه‌وه‌ی زیاتر ترسی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی زیاتر كرد، لێدوانێكی وته‌بێژی پۆلیسی ریۆ رانشۆ بوو، كه بۆ یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كان وتبووی: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی قانونی و یاساییمان پێ نییه ڕێگه له‌م كه‌سه بگرین هه‌ر شتێك بكات، به‌ڵكو هیچ ڕێگهیهكیشمان له‌ده‌ستدا نییه خه‌ڵكیشی لێ بپارێزین."
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه