.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















په‌ندی پێشینان
گوڵی ژین ئاشتی و هه‌م بێ ده‌ردی یه
دژ به سه‌ركه‌شی و بیری فه‌ردی یه
دژ به زۆردارت بوه‌سته بهلاَم
لێدانی زه‌بوون ڕێی نامه‌ردیه
ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌هه‌وڵی ههرداوه بێ شك به‌رهه‌می به‌ده‌ست هێناوه .
هه‌رچه‌ند ده‌ست مایه‌ی وه زعیشی كه‌م بێت ( بنه‌مای لافاو هه‌ر تكه‌ی ئاوه )
ناكه‌س به باسی ئه‌م و ئه‌و فێره بهلاَم له ئاستی عه‌یبی خۆی كوێره.
عه‌یبی بچوكی خه‌ڵكی ئه‌بینێ عه‌یبی زلی خۆی نی یه یا خێره .
خۆزگه به و كه‌سه‌ی مه‌رد و دلێره له لێ قهومانا په‌نایه و خێره
نه‌ك هه‌ر حازری شایی و شینی له‌سه‌ر كولێره عه‌شیره گلێره .
به‌دی خۆپه‌رست پهٌڕهی بۆ سۆیه له ناو چاكانا سوك و نامۆیه
ڕۆحی هاوكاری كالاَی كۆمه‌ڵه (ئه‌مڕۆ له منه سبه‌یی له تۆیه)
گه‌ردون گوڵی ژین هه‌ڵ ده‌وه‌رێنێ .. كێ توانیویه‌تی سودێك بچێنێ
ناوی به‌وپێ یه ده‌مێنێته‌وه ده‌س وههرتیا ئه‌چێ و ده‌زگا ئه‌مێنێ
ته‌نیا جارێكه مردنی مه‌ردی ژیانی یانی به‌رزی و نه‌به‌ردی
ژینی ناپاكیش پُڕه له مردن ئه‌وه‌یش هه‌یه‌تی ترسه و ڕوو زه‌ردی
إڕهسهن ڕه‌سه‌نه برسیبێ یان تێر ناكه‌س ئه‌گۆڕێ و لێت ئه‌بێ به شێر .
بۆ سپڵه‌ی به‌د كار پێشینان ده‌ڵێن : ( لێم بووه به شێر ئه‌وه‌ی پێم كرد خێر )
پێشینان ئه‌ڵێن : ( كردن تا مردن )
حه‌یفه بێ عیلمیش ده‌س بۆ هیچ بردن .
ئه‌وه‌ی خۆشی ئه‌و هه‌ر خۆشی خه‌ڵكه، ئاواتی ژینی خزمه‌ت و كه‌ڵكه .
خۆی به خۆی ئه‌ڵێت بۆ سودی گشیت ،( له‌گه‌ڵ دوژمنا بسازێ و هه‌ڵكه)
چاكه و پیاوه‌تی هه‌تا ئه‌كرێ بۆت ، چاوه‌رێش مه‌به هیچ بنێرێت بۆت .
بهلاَم له دونیای خۆشه‌ویستی دا، ( بۆ یه‌كێ بمره , ئه‌ویش بمرێ بۆت )
نه ده‌ستی قوچاو نه زۆر بهرهلاَیش ، نه په‌له كردن نه زۆر به هێواش .
به‌س به پێی توانا و به خاڵ بجوڵێ ،( نه ههرشتای ماش نه پێلاَ وی پاش )
بێ ده‌سی شه‌رمن كز و گهداشه ده‌سگیری بۆ ئه‌و كارێكی باشه .
ئه‌ینا بێ حه‌یا په‌كی ناكه‌وێت ( له هه‌ركوێ ئاشه كتك فه‌ڕاشه )
ماڵ ئه‌و مه‌لایه ئه‌و موڵكی تۆ بێ بۆ شادی خۆت و خه‌ڵكی تر هۆ بێ
نه‌ك تۆ موڵكی ئه‌و به ده‌ستی قوچاو به‌نده‌ی ماڵ ئه‌بێ هه‌ر ڕه‌نجه ڕۆ بێ
دار‌ت هه‌ڵبڕی سه‌گی دز دیاره بۆیه له ڕه‌خنه ناپهك بێزاره
ئه‌ینا سه‌ربه‌ستی ره‌خنه و بیروڕا له له‌ی دڵپاكان گوڵی بۆنداره
كه‌سێ بیه‌وێ ژیانی خێر بێ ئه‌بێ به حبسی ئاره‌زووی فێر بێ
هاوكێشه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌یه سكت برسیه تا له شت تێر بێ
مه‌ده له ژێری هه‌ڵه‌ی خۆكردو , مه‌كه‌وه شوێنی ته‌قله‌ی با بردوو
دانا كاتی خۆی لاش فیڕۆ نادا ( نه ڕه‌نج بۆ ناكه‌س نه شین بۆ مردوو .
شعره‌كانی : ملا محمد ساڵح
پێشكه‌ش كردنی : خوشكه هه‌نار
دهنگــــــــــی ئیســــــــلام


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت shazada-shane گیان بۆ دانانی ئه‌م په‌نده جوانانه سه‌رکه‌وتوو بیت وته‌مه‌ن درێژ بیت له ژیاندا به‌رێزم ،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet bo am pndana sarkwtu bet hamesha


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش شه‌نێ گیان بۆ دانانی ئه‌م په‌ندانه هه‌ر بژی گوڵه‌که‌م.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆۆر سوپاس هاورێێان بۆ په‌یامه‌کانتان ..ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت و هه‌یوای سود وه‌رگرتن..
شاد‌و سه‌رفرازبن ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه