.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














10 نیشانه‌ی نه‌خۆشی که نابێت پشت گوێ بخرێت:
ئه‌م 10 نیشانه‌یه‌ی خواره‌وه نابێت پشت گوێ بخرێن- هه‌ندێکیان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ترسناک نین، به‌ڵام له‌وانه‌یه مه‌ترسی بۆ ژیانت هه‌بێ و پێویست به‌وه‌بکات سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت.
1. دابه‌زینی کێشی له‌ش بێ لێکدانه‌وه( unexplained weight loss) :
ئه‌گه‌ر زانیت کێشت به‌شێوه‌یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دائه‌به‌زێت به‌بێ ویستی خۆت، سه‌ردانی پزیشک بکه. دابه‌زینی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری کێش به‌بێ مه‌به‌ست واته له‌ده‌ست دانی؛
- له‌سه‌دا 5 (5%) ی کێشت له‌ماوه‌ی مانگێکدا. یان،
- له‌سه‌دا 10 (10%) ی کێشت له‌ماوه‌ی 6 بۆ 12 مانگدا.
چه‌ند حاله‌تێک ده‌بنه‌هۆی له‌ده‌ست دانی کێشی له‌راده‌به‌ده‌ر، وه‌ک/ نه‌خۆشی زۆر ده‌ردانی ڕژێنی ده‌ره‌قی (hyperthyroidism)، خه‌مۆکی(depression)، نه‌خۆشی جگه‌ر، شێرپه‌نجه، ئه‌و تێکچوونانه‌ی ده‌بنه‌هۆی خراپ مژینی خۆراک(malabsorption disorders).
2. تای به‌رده‌وام (persistent fever):
تای به‌رده‌وامی پله‌نزم (سه‌روو 38) - پێوێسته پشکنینی بۆ بکرێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو بۆ هه‌فته‌یه‌ک یان زیاتر.
بوونی تا له‌گه‌ڵ له‌رز یاخود تایه‌کی پله‌به‌رز(زیاتر له 40) - یان به‌قورسی نه‌خۆش بویت- به‌زووترین کات پێوێستهسهردانی پزیشک بکه‌یت.
تا نیشانه‌یه‌کی باوه له‌گه‌ڵ هه‌وکردنه چاره‌سه‌رکراوه‌کاندا وه‌ک/هه‌وکردنی میزه‌رۆ.
تای به‌رده‌وام ئه‌شێت نیشانه‌ی هه‌وکردنی شاراوه‌بێت(hidden infection).
هه‌ندێک شێرپه‌نجه ئه‌بنه هۆی تایه‌کی به‌رده‌وامی دوورودرێژ، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی سیل(تدرون).
3. ته‌نگی هه‌ناسه(shortness of breath) - هه‌ستکردن به‌ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به‌ده‌ر له‌گیرانی لووت و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به‌هۆی وه‌رزشکردنه‌وه له‌وانه‌یه نیشانه‌ی نه‌خۆشی بێت.
هه‌ستکردن به‌ته‌نگی هه‌ناسه له‌گه‌ڵ یان به‌بێ ئه‌رک کێشان(مجهود) یان له‌کاتی ڕاکشاندا- پێویستی به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی پزیشکییه به‌بێ دواکه‌وتن.
هۆکاری ته‌نگی هه‌ناسه وه‌ک/ نه‌خۆشی گیرانی بۆری هه‌وای درێژخایه‌ن(chronic obstructive pulmonary disease)، هه‌وکردنی درێژخایه‌نی بۆری هه‌وا(chronic bronchitis)، ڕه‌بو(asthma)، نه‌خۆشی دڵ، دڵه‌ڕاوکێ(anxiety)، نۆبه‌ی ترس(panic attacks)، هه‌وکردنی سی(pneumonia)، گیرانی سی یه‌کان به‌خوێنی مه‌ییو (pulmonary embolism)،
4. گۆڕانکاری له‌نه‌ریتی ریخۆڵه‌کان بێ لێکدانه‌وه(unexplained changes in bowel habits):
سه‌ردانی پزیشک بکه ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ت هه‌بوو؛
- سکچوونی توند، به‌رده‌وام بێ له2 رۆژ زیاتر.
- سکچوونی هێواش، هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وام بێ.
- قه‌بزی به‌رده‌وام بۆ زیاتر له2 هه‌فته.
- سکچوونی خوێناوی.
- پیسایی ڕه‌ش وه‌ک قیر.
هۆکاره‌کان لهوانهیهههوکردنی به‌کتیری بێت وه‌ک/سالمۆنێلا(salmonella)، کهمپایلۆبهکتهر(campylobactor). یاخود هه‌وکردنی ڤایرۆسی یان مشه‌خۆری بێت.
هۆکاری تر؛ نه‌خۆشی هه‌وکردنی ریخۆڵه‌کان(inflammatory bowel disease)، شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن(colon cancer
5. گۆڕان له‌باری مێشک‌دا(mental status changes):
هه‌ڵسه‌نگاندنی پزیشکی خێرا پێویسته ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌مانه‌ی لای خوارهوهڕووبدهن؛
- تێکه‌ڵاوی له‌بیرکردنه‌وه‌دا (مشوش) کت‌وپڕ یان له‌سه‌ر خۆ.
- خه‌واڵوو(disorientation)
- ره‌فتاری شه‌ره‌نگێزانه ی کت‌وپڕ(sudden aggressive behavior).
- وڕێنه‌کردن(هلوسـة) له‌که‌سێکدا که‌له‌وه‌و پێش نه‌یبووه.
گۆڕانکاری له‌ره‌فتار و بیرکردنهوهلهوانهیه هۆکه‌ی هه‌وکردن، برینداربوونی سه‌ر(head injury)، جه‌ڵده‌ی مێشک(stroke)، دابه‌زینی شه‌کری خوێن، یان ده‌رمان بێت (به‌تایبه‌ت که‌سێک تازهدهستی به‌وه‌رگرتنی کردبێ).
6. سه‌رئێشه‌ی تازه‌یان توندتر; به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت سه‌روو 50 ساڵ بێت:
سه‌ردانی پزیشک بکه گه‌ر توشی هه‌رکام له‌مانه‌ی لای خواره‌وه هاتیت:
- سه‌رئێشه‌ی توندی کت‌وپڕ- زۆرجار پێی ده‌وترێت سهرئێشهیهورهبروسکه(thunderclap headache)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌پڕێکدا یه‌ت وه‌ک بروسکه.
- سه‌رئێشه له‌گه‌ڵ تا، ره‌قبوونی مل(stiff neck)، په‌ڵه‌ی سه‌رپێست(rash)، تێکچوونی هۆش(تشوش الذهنی)، گه‌شکه(seizure)، گۆڕان له‌بینیندا، سڕبوون(numbness)، گۆڕان له‌قسه‌کردندا، ئازاری پێستی سه‌ر له‌گه‌ڵ جوینی خواردندا.
- ئه‌و سه‌رئێشه‌یه‌ی ده‌ست پێ ئه‌کات یان خراپتر ئه‌بێ له‌دوای برینداربوونی سه‌ر.
ئه‌م نیشانانه هۆکاره‌که‌ی له‌وانه‌یه؛ جه‌ڵده‌ی مێشک، هه‌وکردنی په‌رده‌ی مێشک(سحایا)، هه‌وکردنی بۆری خوێن(arteritis)، کشانی بۆری خوین(aneurysm)، شێرپه‌نجه‌ی مێشک(brain tumor)، خوێن به‌ربوونی مێشک دوای برینداربوونی سه‌ر.
7. له‌ده‌ست دانی بینین، قسه‌کردن، جوڵهبۆ ماوه‌یه‌کی کورت:
ئه‌مانه له‌وانه‌یه نیشانه‌ی جه‌ڵده‌ی مێشک بن، بۆیه پێویسته ده‌سبه‌جێ هه‌ڵسه‌نگاندنی پزیشکی بۆ بکرێ ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ت هه‌بوو؛
- لاوازبوون و سربوونی کتوپڕی ده‌م و چاو، قۆڵ یا قاچ له‌یه‌ک لای له‌ش.
- لێڵی یا له‌ده‌ست دانی کتوپڕی بینین.
- له‌ده‌ست دانی توانای قسه‌کردن، قورسی قسه‌کردن، یان تێگه‌شتنی قسه.
- سه‌رئێشه‌ی هه‌وره‌بروسکه(thunderclap headache).
- گێژبوونی کت‌وپڕ، له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی له‌ش یاخود که‌وتن.
8. بریسکه‌ی ڕوناکی(flashes of light):
کتوپر هه‌ستکردن بهبرێسکهی روناکی له‌وانه‌یه نیشانه‌یه‌ک بێت بۆ جیابونه‌وه‌ی تۆری چاو(retinal detachment)، پێویست به‌سه‌ردانی خێرای پزیشک ده‌کات.
9.هه‌ستکردن به‌تێری دوای خواردنێکی زۆر که‌م:
هه‌ستکردن به‌تێری خێراتر له‌جاران له‌گه‌ڵ دڵ تێکهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام که‌زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت، پێوێسته له‌لایه‌ن پزیشکهوهههڵسهنگاندنی بۆ بکرێت. هۆکاره‌کان زۆرن، بۆ نموونه؛ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، په‌نکریاس..
10. هه‌ڵئاوسان و سوربونه‌وه‌و گه‌رمی جومگه:
ئه‌م نیشانانه له‌وانه‌یه هۆکه‌ی هه‌وکردنی جومگهبێت، که‌پێویستی به‌چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه‌بۆ ڕزگارکردنی جومگه‌که و ڕێگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی به‌کتیریا.
هۆکاره‌کانی تر وه‌ک/ نه‌خۆشی میرانه(دا‌ء الملوك)، هه‌وکردنی جومگه‌ی ڕۆماتیزمی(rheumatoid arthritis).
زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی



له‌سه‌ر هێڵ نییه






سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








spas kaka zrian bo payama jwanakat
sarkaw twbet hawre gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه







sarkawtu bit lava xan babatakat basud bu dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس ئه‌سرین گیان
سه‌رکه‌و توبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه