❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆنی ده‌می ناخۆش (Bad Breath)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-07 16:52:36

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

بۆنی ده‌می ناخۆش (Bad Breath)

بۆنی ده‌می ناخۆش (Bad Breath)

http://kurdzhin.org/uploads/302fe1a5d8.gif


هۆکاره‌کان؛
زۆر له‌ هۆکاره‌کان سه‌رچاوه‌که‌ی ناو ده‌مه‌.

1. خواردن؛
کۆبونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خۆراک له‌ نێوان ددانه‌کاندا ئه‌بێته‌ هۆی بۆنی ناخۆش. خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی رۆنی به‌هه‌واداچوو ده‌رده‌ده‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی تری بۆنی ناخۆشن، پیاز و سیر باشترین نموونه‌ن، سه‌وزه‌کانی تریش هه‌روه‌ها به‌هارات بۆنی ناخۆش دروست ده‌که‌ن. کاتێک ئه‌م خواردنانه‌ هه‌رس ده‌کرێن، رۆنه‌ تیژه‌که‌یان ئه‌مژریت بۆ ناو خوێن، ئه‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ سی یه‌کان و له‌رێی هه‌ناسه‌وه‌ ده‌کرێته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌تاکو ئه‌و خواردنانه‌ به‌ ته‌واوی له‌ له‌ش ده‌رده‌چن. سیر وپیاز بۆنی ناخۆش دروست ده‌که‌ن هه‌تا 72 کاتژمێر پاش خواردنیان.

2. کێشه‌کانی ددان؛
پاک رانه‌گرتنی ددان و نه‌خۆشیه‌کانی ده‌وری ددان(periodontal disease) سه‌رچاوه‌ی بۆنی ناخۆشن.
ئه‌گه‌ر ددان پاک نه‌کرێته‌وه‌ به‌ فڵچه‌ و ده‌زووی ئاوریشمی تایبه‌ت، پاشماوه‌ی خواردن له‌ناو ده‌مدا به‌جێ ده‌مێنێ و ئه‌بێته‌ هۆی کۆبوونه‌وه‌ی باکتیریا و ده‌ردانی هه‌ڵمی هایدرۆجین سلفاید (hydrogen sulfide). له‌ ئه‌نجامدا توێژاڵێکی بێ ڕه‌نگ له‌ باکتیریا له‌سه‌ر ددانه‌کان دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ فڵچه‌ لانه‌برێت ئه‌و توێژاڵه‌ پووک ئه‌روشێنێ (gingivitids) و ئه‌بێته‌ هۆی کلۆری ددان. له‌ کۆتایی دا گیرفانی پڕ له‌ باکتیریا دروست ده‌بێت له‌ نێوان ددان و پووک، کێشه‌که‌ خراپتر ده‌بێت- بۆنی ده‌م ناخۆش ده‌کات. تاقمی ددان به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ جوانی و رێک و پێکی پاک نه‌کرێته‌وه‌، باکتیریا و پاسماوه‌ی خواردن هه‌ڵده‌گرن.

3. وشکی ناو ده‌م(dry mouth)؛
لیک یارمه‌تی پاککردنه‌وه‌ و شێدارکردنی ناو ده‌م ده‌دات. وشکی ناو ده‌م یارمه‌تی کۆبونه‌وه‌ی خانه‌ی مردوو ده‌دات له‌سه‌ر زمان، پووک، ئه‌م خانانه‌ش شی ده‌بنه‌وه‌و بۆنی ناخۆش دروست ده‌که‌ن. وشکی ناو ده‌م به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی له‌ کاتی خه‌وتندا رووده‌دات که‌ بۆنی ده‌می به‌یانیان دروست ده‌کات. وشکی ناو ده‌م زیاتر ده‌بێت گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ ده‌می بکاته‌وه‌ له‌کاتی خه‌وتندا.
هه‌ندێک ده‌رمان و هه‌روه‌ها جگه‌ره‌ کێشان ئه‌بنه‌ هۆی وشک بوونه‌وه‌ی ناو ده‌می درێژخایه‌ن.

4.نه‌خۆشی؛
هه‌وکردنی درێژخایه‌نی سی یه‌کان و دومه‌ڵی سیه‌کان(lung abscesses) بۆنێکی زۆر پیس دروست ده‌که‌ن.
سستبوونی گورچیله‌(kidney failure) بۆنێک وه‌ک بۆنی میز دروست ده‌کات،
سستبوونی جگه‌ر(liver failure) بۆنی ماسی دروست ده‌کات،
نه‌خۆشی شه‌کره‌ی کۆنترۆڵ نه‌کراو بۆنێک وه‌ک بۆنی میوه‌ له‌ ده‌میان دێت.

5. هۆکاره‌کانی ده‌م، لووت، قورگ؛
بۆنی ده‌م له‌وانه‌یه‌ هۆکاره‌که‌ی هه‌وکردنی جیوب بێت. بۆنی ده‌م له‌ مناڵدا له‌وانه‌یه‌ هۆکاره‌که‌ی ته‌نێکی نامۆ بێت له‌ناو لووتدا وه‌ک؛ موروو یان هه‌ر ماده‌یه‌کی بچووک له‌ لووتدا، ئه‌بێته‌ هۆی ده‌رداوی لووتی به‌رده‌وام و بۆنی ده‌می ناخۆش.
هۆکاره‌کانی تر وه‌ک؛ هه‌وکردنی قورگ، هه‌وکردنی بۆریه‌کانی هه‌وا.

6. جگه‌ره‌ کێشان؛
جگه‌ره‌ ناو ده‌م وشک ده‌کاته‌وه‌ و بۆنی ناخۆش دروست ده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی ددان و پووک زیادده‌کات که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی تری بۆنی ناخۆشن.

خۆپاراستن یان باشکردنی بۆنی ده‌م:

* شتنی ددان به‌ فڵچه‌ دوای نان خواردن و پێش نوستن؛
به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ رۆژی 2 جار ددانت بشۆ، هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌ی 2-3 ده‌قیقه‌. شتنی ددان پێش خه‌وتن زۆر پێویسته‌.

* پاککردنه‌وه‌ی ددان به‌ ده‌زووی تایبه‌ت، به‌لانی که‌مه‌وه‌ رۆژی یه‌کجار وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌.
                     
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-92ebbfb060.jpg

 

* پاککردنه‌وه‌ی زمان بۆ لابردنی خانه‌ی مردوو، باکتیریا و پاشماوه‌ی خواردن، له‌رێی فلچه‌ی دان نه‌رم یان ڕنه‌ی زمان(tongue scraper)، وه‌ک له‌ وێنه‌کاندا دیاره‌.
                           
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-04885f50b5.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bc19469bef.jpg
 

*پاککردنه‌وه‌ی تاقمی ددان به‌لانی که‌مه‌وه‌ رۆژی 2 جار.

* بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌ڕایی ناو ده‌م بڕێکی زۆر ئاو بخۆره‌وه‌. هه‌روه‌ها جوینی بنێشت (جۆری بێ شه‌کر) یارمه‌تی ده‌ردانی لیک ده‌دات و پاشماوه‌ی خواردن و باکتیریا لاده‌بات.

* فڵچه‌ی ددانی تازه‌ به‌کاربێنه‌، هه‌ر 3 -4 مانگ جارێک فڵچه‌که‌ت بگۆره‌. باشتروایه‌ فڵچه‌ی نه‌رم به‌کاربهێنێ.

*سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه‌، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ساڵی 2 جار بۆ پاککردنه‌وه‌ی ددان.

*جوینی مه‌عده‌نووس یا مژینی نعناعی بێ شه‌کر له‌وانه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی بۆنی ده‌م باش بکات.


که‌ی ده‌ست به‌شتنی ددان ده‌کرێت له‌ مناڵدا؟

   http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e43581d250.jpg                   
هه‌ر که‌ منداڵ ددانی ده‌ریه‌ت ئه‌توانی ده‌ست به‌ پاککردنه‌وه‌ی بکه‌ی له‌ رێگه‌ی سڕینیان به‌ خاولیه‌کی شێدار. که‌ ژماره‌ی ددانه‌کانی زیادی کرد فڵچه‌ی نه‌رمی تایبه‌ت به‌ منداڵ به‌کاربهێنه، پێویسته‌ بڕی ده‌رمانی ددان به‌قه‌ده‌ر ده‌نکێ به‌زالیا بێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی منداڵه‌که‌ ئه‌توانێ ده‌رمانه‌که‌ تف بکاته‌وه. که‌ منداڵ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ 7-8 ساڵ ئه‌توانێ ددانی خۆی بشوات.‌‌ 



زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5e9b500791.gif
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-133893222a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-07 18:20:58

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بۆنی ده‌می ناخۆش (Bad Breath)

dastt xosh bet
barasti babateki baswda
sarkaw tw bit mamosta gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-08 14:00:25

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: بۆنی ده‌می ناخۆش (Bad Breath)

spas kabab gyan hhhhhhhhh
6

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-24 22:02:56

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: بۆنی ده‌می ناخۆش (Bad Breath)

سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-24 22:17:06

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: بۆنی ده‌می ناخۆش (Bad Breath)

spas kaka zaniar
sarkaw twbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-12 15:28:38

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: بۆنی ده‌می ناخۆش (Bad Breath)

lava gyan babatakat zor basud bu har sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-07-12 15:32:18

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: بۆنی ده‌می ناخۆش (Bad Breath)

spas asrin gyan bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net