.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















حيكمهتى هێشتنه‌وه‌ى ئيبليس تا كۆتايى ژيان
(ابن قيم ) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) له (شيفاء العليل) دا ئه‌فه‌رمووێت : خودا چه‌نده‌ها حيكمهتى هه‌يه كه وههم و خه‌ياڵ له‌ناو ده‌بات كه‌مى ئه‌كاته‌وه له هێشتنه‌وه‌ى ئيبليس له‌وانه‌ش : [إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ* إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُم بِهِ مُشْرِكُونَ ] النحل (99-100) _1 تاقى كردنه‌وه‌ى به‌نده‌كان : خوداى پاك وبێگه‌رد شه‌یتانى كرد به سه‌نگى مه‌حه‌ك تا پاك و پيس له يه‌كترى جيا بكاته‌وه دوژمن و خۆشه‌ويستى پێ له يه‌كترى جيا بكاته‌وه , خوداى كاربه‌جێ مه‌به‌ستى بوو كه شه‌يتان بمێنێته‌وه تا مه‌به‌ستى داواكراوى به‌نده‌كانى بێته ديى , ئه‌گه‌ر بيمراندايه ئه‌و مه‌به‌سته له‌ناو ده‌چوو , هه‌روه‌ك چۆن حيكمهتى خودا وابوو باوكى مرۆڤايه‌تى (ئاده‌م) ى تاقيكرده‌وه , هه‌روه‌ها تاقيكردنه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى كه له دواى ئه‌وه وه دێن , خۆشبه‌ختى و سه‌ربه‌رزى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه دوژمنايهتى شه‌یتان ده‌كه‌ن , هه‌ر كه‌سيش گوێڕايه‌ڵى شه‌یتان بكات و خۆشى بووێت ده چێته ڕيزى ئه‌وه‌وه . [إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ* إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُم بِهِ مُشْرِكُونَ ] النحل (99-100) 2- هێشتيهوه وه‌كو تۆڵهيهك بۆ كاره‌كانى پێشووى دواى ئه‌وه‌ى فرمانى به‌سه‌ردا دراو حوكم درا به‌بێ به‌ش كردنى له ڕۆژى دوايدا , له‌وه‌و پێش گوێڕايه‌ڵى و پهرهستشى هه‌بووه به‌وه پاداشتى درايه‌وه كه له دنيادا بمێنێته‌وه تا كۆتايى ژيان , چونكه خواى گه‌وره زوڵم له‌كه‌س ناكات , كه كردارى چاكه بكات , چاكه‌ى ئيمان‌دار له دنياو دوا ڕۆژدا ده‌داته‌وه به‌ڵام چاكه‌ى بێباوه‌ڕ هه‌ر له دنيادا ده‌داته‌وه له دوا ڕۆژدا هیچ پاداشتێكى نيه .. [إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ* إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُم بِهِ مُشْرِكُونَ ] النحل (99-100) وه‌كو چۆن له فه‌رمووده‌ى سه‌حيحى پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت) دا هاتووه . [إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ* إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُم بِهِ مُشْرِكُونَ ] النحل (99-100) 3- مۆڵه‌ت دراو هێشتيهوه و بۆ ئه‌وه‌ى كه تاوانى زۆر بكات : به ڕاِستى مانه‌وه‌ى ڕێزلێنان نه بوو بۆى چونكه ئه‌گه‌ر بيمراندايه باشتر بوو بۆى و سزاكه‌ى سوكتر ده‌بوو بۆى كهمتريش خراپه‌ى ده‌كرد , به‌ڵام كاتێك گوناهه‌كه‌ى توندتر بوو به‌وه كه سوور بوو به‌سه‌ر سه‌رپێچى كردن و دوژمنايهتى كردنى هه‌ركه سێك ڕ‌ازى بێت به فه‌رمانى خودا , قسه‌ى له حيكمهتى خودا ده‌كرد , سوێندى خوارد كه به‌نده‌كانى خودا دوربخاته‌وه له په‌رستنى , سزاى تاوانه كه‌ى گه‌وره‌ترين سزايه به پێى گه‌وره‌ى تاوانه‌كه‌ى , سزايه‌كى بۆ بڕ يار درا , كه بۆكه‌سێكی تر بڕيار نه‌دراوه , له به‌رئه‌وه‌ى كه سه‌رچاوه‌ى هه‌موو خراپهيهكهو له‌وه وه هه‌ڵده قوڵێت , وه‌كو خراپه‌كانى به ئاگر پاداشت ده‌درێته‌وه ..
هه‌موو سزايهك كاتێك داده‌به زێته سه‌ر خه‌ڵكانى ناو ئاگرو دۆزخ له شهيتانهوه ده‌ست پێده‌كات پاشان له‌وه‌وه ده‌چێت بۆ شوێن كهوتووهكانى , به ڕاستى دادگهريهكى ئاشكرا‌و ڕوونه .
4- هێشتيهوه تا ببێته دۆست و پشتيوانى تاوان باران شه‌یتان به دوژمنايهتى كردنى په‌روه‌ردگاردا ووتى :[ قَالَ أَرَأَيْتَكَ هَـذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إَلاَّ قَلِيلاً] الأِسراء 62, واته :[ بێشه‌رمانه ووتى : ئائهمهيه كه ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا ؟! سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دوام بخه‌يت تا ڕۆژى قيامه‌ت , ئه‌وا بێگومان هه‌موو نه‌وه‌كانى گومڕاو سهرگردان ده‌كه‌م , جگه له كهمێكيان كه ده‌سه‌ڵاتم به سه‌ريدا نيه ] .
خوداى گه‌وره له نه‌وه‌كانى ئه‌وه كه‌سانێك هه‌ن كه ناگونجێت له ماڵى خودا نيشته جێ ببن وه به زمانى قه‌ده‌ر پێى فه‌رموو ئائه‌وانه هاوڕێ و خۆشه‌ويستى تۆن , وه دانيشه له چاوهڕوانيدا , ئه‌گه‌ر چاكه‌كاربن ئه‌وه ناتوانيت به‌سه‌رياندا زاڵبيت , چونكه من دۆست و پشتيوانى چاكهكارانم , ئه‌وه ئه‌وانن كه گونجاون بۆ من , تۆش دۆستى تاوان باره‌كانى , كه شايسته‌ى ئه‌وه نين ببنه خۆشه‌ويست و دۆستى من , ڕه‌زامه‌ندى من به ده‌ست بهێنن , [إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ* إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُم بِهِ مُشْرِكُونَ ] النحل (99-100)
واته :[ بێگومان شه‌یتان ده‌ستى نيه به‌سه‌ر ئه‌وانه كه باوه‌ڕيان هێناوه پشت به په‌روه‌ردگاريان ده‌به‌ستن* به‌ڕاستى ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئه‌وانه دا به ستووه كه گوێڕايه‌ڵ و فه‌رمان به‌ردارى ئه‌ون هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هاوبه‌شى بۆ په‌روه‌ردگار داده‌نێن ] .
به‌ڵام مراندنى پێغه‌مبه‌ران به سووكگرتنيان نيه , په‌نا به خودا , به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌نه شوێنى ڕێزدارى و شكۆ داريان , بۆ ئه‌وه‌ى پشوو بده‌ن له‌و ماندوو بوونهى كه له دنيادا تووشيان بووه , له‌گه‌ڵ ده‌رده‌سه‌رى و دڵ ڕه‌قى دووژمنان , هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى تر بنێرێ و خه‌ڵكى پێغه‌مبه‌ر له دواى پێغه‌مبه‌ر ببينن كه ڕوانه ده‌كرێن , مردنيان باشتر‌و چاكتره بۆ خۆيان و ميللهتهکهیان , به نيسبه‌ت خۆيانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پشوو بده‌ن له‌و شتانه‌ى كه تووشيان بووه له دنياو گه‌شتن به دۆستى هه‌ره به‌رزيان , كه ئه‌ويش ته‌واو ترين , چێژ و خۆش به‌ختيه , به‌تايبه‌تى خوداى گه‌وره سه‌رپشكى كردوون له مانه‌وه‌يان له دنيادا يان گهشتنيان به خوداى گه‌وره .
به‌نيسبه‌ت ميللهتهكانيانهوه , وه‌كو چۆن له دنيادا گوێڕايه‌ڵيان كردووه , له دواى مردنيشى گوێڕايه‌ڵيان كردووه شوێن كه‌وتوانى پێغه‌مبه‌ران ئه‌وانيان نهپهستووه , چونكه خوداى گه‌وره هه‌ميشه زيندووه و هه ميشه نامرێت , له مراندنى پێغه‌مبه‌ران چه‌نده‌ها حيكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌يه , بۆ خۆيان و ميللهتهكانيان , هه‌رچه‌نده ئه‌وانيش مرۆڤن , خوداى گه‌وره مرۆڤى بۆ ئه‌وه دروست نه كردووه كه به ههميشهیى بمێنێته‌وه , به‌ڵكو كردوونى به جێنشينى خۆى له‌سه‌ر زه‌ويدا , هه‌ندێكيان ده‌بنه جێنشين بۆ هه‌ندێكى تريان , ئه‌گه‌ر بيهێشتنايهتهوه ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندى و حيكمه‌ت نه‌ده‌ما له كردنيان به جێنشين و زه‌وى لهسهريان ته‌سك ده‌بوويه‌وه , مردن ته‌واو كه‌رى هه‌موو بڕوادارێكه , ئه‌گه‌ر مردن نه بووايه ژيان خۆش نه‌ده‌بوو , هه‌روه‌ها به‌ختيارى تێدا نه‌ده‌بوو بۆ كه‌سانى ئه‌م دنياو حيكمهتى مردنيش وه‌كو حيكمهتى ژيان وايه .
شه‌یتان ووتی: مۆڵه‌تم بده‌رێ تا ئه‌و ڕۆژه‌ى هه‌مووان زيندوو ده‌كرێنه‌وه ئيبليسى خۆ به‌گه‌وره زان و كه‌له‌ڕه‌ق و ياخى،شايسته‌ى ئه‌م سزايه بوو،بۆيه خوداى گه‌وره له به‌هه‌شتدا ده‌رى كرد،سوك و ڕیسواى كرد، به‌وه‌ى ده‌رفه‌تى بداتێ هه‌تا ڕۆژى زيندوو بوونه‌وه ، خوداى گه‌وره وه‌ڵامى ئه‌م داواكاريه‌ى دايه‌وه ، له‌به‌ر حيكمه‌تێك كه خودا خۆى ده‌زانێت،پێى فه‌رموو :[ قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ، إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ]سوره‌تى (ص) ئايهى (80-81)
واته :[باشه تۆ له مۆڵه‌ت دراوانى ،تا ڕۆژ و كاتى دياری كرا‌و] ،بيگومان ڕۆژى ديارى كرا‌و ڕۆژى دواييه،ئه‌م مۆڵه‌ته له به‌ر ئه‌وه‌يه ،كه خوداى گه‌وره په‌له نه‌كات له تۆڵه سه‌ندنه‌وه ،له وكهسانهى كه ياخى ده‌بن.جا داواى مۆڵه‌ته كه‌ى بۆئه‌وه نه‌بوو كه په‌شيمان بێته‌وه ، بگه‌ڕێته‌وه بۆلاى په‌ره‌وه‌ردگار داواى لێ‌خۆش بوون بكات ، تا تاوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر لا بچێت ، نه خێر مۆڵه‌ته‌كه‌ى بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه بوو له ئاده‌م و نه‌وه‌كانى ، چونكه هۆكارى نه فره‌ت لێكردنهكهى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاده‌م ،نه‌ك بۆ گومڕایى و سه‌رپێچى خۆی، دواى ئه‌وه‌ى ئيبليس دڵنيا بوو له مانه‌وه ى تا ڕۆژى زيندوو بوونه‌وه (قيامه‌ت) دڵنيا بوو له‌وه‌ى تيا ناچێت ئيتر ياخى بوو له گوناه و تاوانيشدا ڕۆچوو، كه وته پيلان دانان بۆ ڕووبه ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ، شوێنى ئه‌م ئاشووبهش سه‌ر زه‌وى بوو ، پيلانهكهش بريتى بوو له ڕازاندنه‌وه، ڕازاندنهوهيهكى پيس و جوانكردنى شته‌كان، به جۆرێك هه‌ر خراپه‌یه‌ك مرۆڤ ده‌يكات جێ ده‌ستى شه‌يتانى پێوه دياره ، چونكه ڕازاندوويهتى يهوه و جوانى كردووه له به‌رچاوى، ڕووكه‌شى بۆ ده‌كات كه ڕووكه‌شى درۆينانهو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه، ئالێره‌دا پێويسته مرۆڤ ئاگادار و هۆشيار بێت، نه يه ڵێت شه‌يتان فرسه‌تى لێبێنێت ،جوانى و دره‌خشانى ئاره زوو تاوان فريووى نه‌دات ، له هه‌ركاتێك شه‌يتان هانى دا بۆ خراپه‌يه‌ك په‌نا به خوا بگرێت، پشتى پێببه‌ستێت، چونكه شه‌يتان تواناى به‌سه‌ر به‌نده دڵسۆزه‌كانى په‌روه ردگاردا نيه.
ئیسلام دۆست

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بابه‌تێکی جوانه سه‌رکه‌وتووبیت به‌ڕێزم....


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةس خؤش بؤ دانانى ئةمة بابةتة جوانه
سةركةوتوبيت


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش كوله سور بايه تيكى به سوود بوو هه ر سه ركه وتوو بيت
خوا باداشتت باته وه


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس چاوجوانه‌که‌ی من ده‌ستی تۆش خۆشبێت گوڵی من
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh gullakay yana har bzhy
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس گوڵی من ده‌ستی تۆش خۆشبێت سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزی من
له‌سه‌ر هێڵ نییه