.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئافره‌تێكی پیر به نیازه چه‌ند رۆژێكی دیكه یادی 102 ساڵه‌ی ته‌مه‌ن بكاته‌وه، كه تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر خۆی بژێوی ژیانی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و رقیشی له خانه‌نشینیه.
رۆژنامكهی (SAN)ی به‌ریتانیا وێنه‌ی ئافره‌تێكی پیری بڵاوكردۆته‌وه، كه ناوی (كونی براون) و مانگی ئابی داهاتوو یادی 102 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌كاته‌وه.
براون هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی زۆره، كه‌چی ئێستاش هه‌ر له كاركردنی له خواردنگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژه‌مه خوارده‌مه‌نیه‌كانی ماسی و په‌تاته‌ی سوركراو كار ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له خانه‌نشینكردنی خۆی بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تاوه‌كو ئێستاش خاتوو براون هه‌ر به ده‌سته‌كانی كاره‌كانی نێو خواردنگه‌كه‌ی له وردكردنی ماسی و په‌تاته و خاوێن كردنه‌وه‌ی خواردنگه‌كه‌ی ده‌كات.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی، ئه‌م ئافره‌ته پیره رۆژانه ماوه‌ی 8 كاتژمێر كارده‌كات، ته‌نیا یه‌ك رۆژی له هه‌فته‌دا پشوو هه‌یه.
له به‌رامبه‌ر پرسیارێك كه ئایا كه‌ی بیر له خانه‌نشینكردن ده‌كاته‌وه؟ وتویه‌تی: "خه‌ڵكی ده‌ڵێن باشترین شت پشوودانه، به‌ڵام به لای منه‌وه باشترین شت كاركردنه"، وتیشی: من ده‌بێت خانه‌شین ببم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم له سه‌رووی سه‌د ساڵیه‌وه‌یه؟
جێی ئاماژه‌یه، كونی براون له ساڵی 1928 له هه‌رێمی (وێڵز)ی رۆژئاوای ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌م خواردنگه‌یه‌یان كردۆته‌وه، دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌شی كچه‌كه‌ی 73 ساڵ و مێرده‌كه‌ی یارمه‌تیان داوه.
pna


له‌سه‌ر هێڵ نییه








هههههههههههه من بگه‌مه0 5ساڵ خۆم خانه‌نیش ده‌که‌م ههههههههههه
ده‌ستت خۆش بێت سازه گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه