❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌روه‌رده‌....ولێكگه‌یشتنێكی‌ باش بۆ مندالاَن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-12 07:08:24

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

په‌روه‌رده‌....ولێكگه‌یشتنێكی‌ باش بۆ مندالاَن

په‌روه‌رده‌....ولێكگه‌یشتنێكی‌ باش بۆ مندالاَن

نوسینی‌ د/ئیمان حسین شه‌ریف
و/نیازجه‌لال
په‌یوه‌ندی‌ نێوان باوان‌و منداڵ له‌جوانترین‌و پیرۆزترین په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌ ، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ لێكتێگه‌یشتن‌و ڕێز‌وخۆشه‌ویستی‌‌وپیرۆز ڕاگرتنی‌ ئه‌و په‌ویوه‌ندییه‌ دروست بێت
به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ مندالاَن بیریان كاریگه‌ری‌ ته‌كنه‌لۆژیاپێشكه‌وتوه‌كان و ڕوداوه‌ جیاوازه‌كانی‌ كه‌ ده‌وری‌ جیهانه‌كه‌مانی‌ داوه‌له‌سه‌ره‌، ڕاگه‌یاندنه‌كانیش ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ سه‌ر هزروبیری‌ مندالاَن هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ هۆیه‌كانی‌ گه‌یاندنی‌ په‌یامه‌كان‌و ده‌ستكه‌وتنی‌ زانیارییه‌كان بۆ كه‌سانی‌ دیكه‌، لێره‌دا بۆ گه‌یاندنی‌ ئه‌و په‌یامانه‌ چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ وتووێژی‌ زاره‌كی‌، یان له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ربڕینه‌كانی‌ ده‌موچاو یان جووڵه‌ی‌ ده‌سته‌كان، بۆ لێگه‌یشتنێكی‌ كاراو چالاك هونه‌ری‌ ڕه‌فتاركردنی‌ دایكان‌و باوكان له‌گه‌ڵ مندالاَندا پێویستیه‌كی‌ گرنگه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ژیانیكی‌ باش بۆ مندالاَن.
(ڤیكتۆریا كندل هۆدیسۆن)شاره‌زای‌ ده‌رونناسی‌ له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیدا له‌سه‌ر كتێبی‌(دایكان‌و باوكانی‌ به‌ڕێز، مندالاَنی‌ به‌ڕێز:7هۆكارله‌ گۆڕینی‌ ئاڵۆزیه‌كانه‌وه‌ بۆ ڕێكه‌وتنه‌كان)
تاكه‌ ڕێگه‌ بۆ گۆڕینی‌ ئاڕاسته‌كان له‌ ناكۆكیه‌وه‌ بۆ ڕێكه‌وتن، گۆڕینی‌ هه‌ڵس‌و كه‌وتی‌ زاڵبوون ‌وخۆ سه‌پاندنی‌ دایك‌و باوكه‌ به‌ڕه‌فتاری‌ نه‌رم‌ونیانه‌‌و گوێگرتن له‌منداڵه‌كانیان ‌و تێگه‌یشتن له‌ گیروگرفته‌كانیان‌و هاوكاریكردنیان.
*بۆچی‌ لێكگه‌یشتنێكی‌ كارا له‌نێو دایك‌و باوك‌و مندالاَندا هه‌یه‌ سه‌رباری‌ هه‌موو شتێك؟
كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ كارا له‌گه‌ڵ مندالاَندا زۆر گرنگه‌، به‌ته‌نها بۆ مندالاَن نا، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ خێزان گرنگه‌، بۆ گه‌یشتن به‌په‌یوه‌ندییه‌كی‌ باش ‌وپته‌‌وله‌نێوان دایك‌و باوك‌و مندالاَندا.
گوێگرتن ئه‌و چالاكیه‌ داواكراوه‌یه‌ بۆ لێكگه‌یشتنی په‌یوه‌ندییه‌كی‌ چالاك، تایبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ تێگه‌یشتن بێت نه‌ك زه‌بروزه‌نگ له‌نێوان باوان‌و مندالاَندا.
ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه‌ ئێوه‌ پێیگه‌یشتوون مندالاَنیش هه‌ست به‌هه‌مان گه‌یشتن ده‌كه‌ن،  بۆنمونه‌، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌تان هه‌ست بكه‌ن گوێیان لێناگیرێت یان گرنگیان پێناده‌ن، ئه‌و كات هه‌ست به‌بێزاری‌ ‌ونه‌مانی‌ هیوا ده‌كات.
ئه‌گه‌ر وه‌لاَمه‌كانتان زێده‌ڕۆیی‌ تێدابوو بێگومان منداڵه‌كانیشتان بڕوایان پێنامێنێت‌و بێ هیواده‌بن، مندالاَن ڕێگری‌ له‌ده‌ربڕینه‌كان ده‌كه‌ن به‌و هه‌سته‌ی‌ به‌مێشكیاندا دێت‌و ده‌ڕوات یان ئه‌و هه‌سته‌ی‌ هه‌یانه‌، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ ئاساییه‌، چونكه‌ گرنگیه‌كی‌ تایبه‌تیتان به‌قسه‌و داواكارییه‌كانی‌ منداڵه‌كانتان نه‌داوه‌ یان به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بووه‌ وه‌لاَمه‌كانات بۆیان ببێته‌ هاندانێك بۆ ئه‌و قسانه‌ی‌ كردوویه‌تی‌، هه‌میشه‌ به‌ئاگادارییه‌وه‌ نایه‌ڵن زانیاریه‌كانیان ده‌ربخه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌سته‌كانیان‌و گۆڕینی‌ ئاینده‌ی‌ منداڵه‌كانتان .
گرنگ ئه‌وه‌یه‌پارێزگاری‌ له‌و په‌یوه‌ندیانه‌تان بكه‌ن كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ شه‌فافیه‌ت‌و باوه‌ڕبه‌خۆبوون له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتانداپێكتان هێناوه‌، به‌تایبه‌ت هه‌موو دایك‌و باوكێك ده‌خوازن ‌وده‌یانه‌وێت ته‌ندروستی‌‌وماف‌و ئاسایشی‌ منداڵه‌كانیان پارێزراوبێت،ئه‌وه‌ش مه‌حاڵ نیه‌‌وبه‌پاراستن‌و كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ پێشوازیكردن له‌مندالاَن له‌هه‌موو كاته‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێت .
چه‌ند نمونه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ڕێگه‌ چاره‌:
هه‌ر دایك‌و باوكه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ جیاواز باس له‌ نه‌رێنی‌(سلبیاتی‌) منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌م سینارێۆیانه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕێگایانه‌یه‌، تۆ بڵییت كام سینارێۆ نزیك له‌ڕه‌فتاری‌ منداڵه‌كانی‌ تۆ بێت ؟
كاتێك كچێكی‌ ته‌مه‌ن دوو سالاَن له‌گه‌ڵ دایكی‌ ده‌ڕوات بۆ بازاڕ ده‌ستی‌ دایكی‌ به‌رده‌دات‌و ڕاده‌كات‌و بۆماوه‌ی‌ چه‌ند خوله‌كێك دیار نامێنێت كه‌ دایكی‌ له‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت ده‌بینێت له‌گه‌ڵ منداڵیكی‌ دیكه‌دا یاری‌ ده‌كات، له‌دوای‌ كڕینی‌ هه‌ندێك پێداویستی‌ به‌ڕاكردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای‌ دایكی‌ ‌وده‌ڵێت ئه‌و مندالاَنه‌ لێیان داوم له‌وكاته‌دا دایكی‌ توڕه‌دبێت‌و ده‌قیژێنێت به‌سه‌ریداو ده‌ڵێت:"كه‌م بگری‌ ‌و بێده‌نگ به‌ ئه‌وه‌نده‌ گرینۆك مه‌به‌".
منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵونیو دایكی‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یباته‌ لای‌ دكتۆر‌و له‌ژووری‌ چاوه‌ڕوانیدا به‌سه‌ر كورسیه‌كاندا خۆیی‌ هه‌ڵده‌واسێت‌و هه‌وڵده‌دات خۆیی‌ فڕێبداته‌ خواره‌وه‌،دایكیشی‌ كه‌مێك پێكه‌نینی‌  شه‌رمه‌زارانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت:"ئازاری‌ خۆت ده‌ده‌یت ئازیزه‌كه‌م".
وه‌لاَمی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ فڕێدانه‌ خواره‌وه‌ی‌ یارییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دایكی‌ بێده‌نگ بێت.
منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن سێ‌ ساڵ له‌چێشتخانه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ دایكی‌ ده‌بێت  ده‌زانێت فڕنه‌كه‌ داگیرساوه‌‌و گه‌رمه‌ خۆیی‌ نزیك ده‌كاته‌وه‌ له‌دایكی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌ی‌ بدات خۆی‌ فڕنه‌كه‌ بكاته‌وه‌،دایكی‌ پێیی‌ ده‌ڵێت:" ئه‌وه‌ زۆر گه‌رمه‌و ده‌تسوتێنێت بۆ یارمه‌تیم ناده‌یت بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و شووشه‌یه‌‌و دواتر یاری‌ ده‌كه‌ین".
له‌و كاته‌شدا منداڵه‌كه‌ بیری‌ ده‌چێته‌وه‌ له‌و وڕكه‌ی‌ كه‌ گرتوویه‌تی‌.
كچێكی‌ 16 به‌هار و شه‌رمنه‌و زوو هه‌ڵده‌چێت، ده‌یه‌وێت له‌خوێندنگا هه‌ڵبێت‌و له‌ماڵیش بێته‌ ده‌ره‌وه‌، دایكی‌ هه‌ست به‌دڵه‌ ڕاوكێیه‌كی‌ زۆر ده‌كات‌و ده‌گری‌ له‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كچه‌كه‌ی‌ تووشی‌ ڕووداوێكی‌ خراپ نه‌بێته‌وه‌، ئه‌و كچه‌ به‌قۆناغێكی‌ تایبه‌تیدا تێده‌په‌ڕێت كه‌ ئه‌ویش هه‌رزه‌كارییه‌‌و چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی‌ فیسۆلۆژی‌ له‌ جه‌سته‌یدا ڕوویانداوه‌ به‌تایبه‌ت باڵقبوون، كه‌ هه‌ستێكی‌ شه‌رمنی لادروستده‌كات‌و واده‌زانێت هه‌ڵه‌یه‌كی‌ كردووه‌، ئه‌و سوڕی‌ مانگانه‌یه‌شی‌ به‌ سزایه‌ك وێناكردووه‌ لای‌ خۆی‌ ‌و ده‌ترسێت لای‌ دایكی‌ قسه‌بكات ‌و بارودۆخی‌ خۆی‌ تێبگه‌یه‌نێت ‌و دڵنیایه‌ دایكی‌ لێی‌ تێناگات .
وه‌ك دایك‌و باوك زۆربه‌مان به‌هه‌مان ئه‌و قۆناغانه‌دا تێپه‌ڕیوین‌و هه‌ر خێزانه‌‌و به‌جۆرێك كاردانه‌وه‌‌و ڕه‌فتاری‌ بۆ گۆڕانكارییه‌كان ده‌بێت بۆ گونجاندانی‌ كه‌سێتی‌ منداڵه‌كانیان، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ لێره‌دا ڕێگه‌ی‌ جیاواز بۆ كاردانه‌وه‌كان بناغه‌ی‌ مه‌ودای‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌ندروست له‌نێوان منداڵ‌و دایك‌و باوكدا دروستده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ئه‌رێنی‌ پڕاوپڕ له‌خۆشه‌ویستی‌ نێوان دایك‌و باوك‌و منداڵ بۆ داواكاریه‌كانی‌  كاركردن‌و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێتیه‌كی‌ به‌هێز‌و سه‌ركه‌وت‌و ده‌ربچێت، په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین ئه‌ركه‌كانی‌ باوان، پاراستنی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش پارێزگاری‌ كرانه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ گه‌یشتنی‌ ده‌وێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ بڕوادار، له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ لێكگه‌یشتنی‌ نێوان دایك‌و باوك‌و منداڵ.
* سزا نه‌گه‌یشتنه‌ به‌ئامانج..
*ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ لێك تێنه‌گه‌یشتنی‌ باش له‌گه‌ڵ مندالاَندا به‌م ئه‌نجامه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت:
1ـ ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ هه‌ست به‌باوه‌شی‌ گه‌رم‌و نه‌بوونی‌ سۆز‌وچاودێری‌ خێزانی‌ ناكه‌ن، زۆرترین خۆبه‌كه‌مزانی‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌،  كاریگه‌رییه‌كانی‌ كێشه‌ی‌ سۆزداری‌‌و قوتابخانه‌،ئالووده‌بوون به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، هه‌ڵس‌وكه‌وتی‌ نابه‌جێ‌‌و ناشرین له‌قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاری‌ یان له‌ سه‌ره‌تای‌ باڵقبوون.

*ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ هه‌ستده‌كه‌ن باوانیان گوێییان لێناگرن، هه‌سته‌كانیان له‌ناخه‌وه‌ په‌نگ ده‌خواته‌وه‌‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ خه‌مۆكی‌‌وخۆ نه‌خۆشخستن به‌بێ‌ پاساو كه‌ له‌ڕاستیدا ته‌ندروستیشی‌ باشه‌.
*مندالاَن به‌ره‌و درۆكردن ده‌ڕۆن‌و هه‌وڵی‌ خۆده‌رخستن به‌ڕێگه‌ی‌ جیاواز ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنج ڕاكێش بن.
*ئه‌گه‌ر دایك‌و باوك نه‌گه‌یشتنه‌ ئامانج له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان، ئه‌وه‌ مندالاَن ناچار ده‌كات زانیاری‌ نادروست بداته‌ باوان بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ به‌دوور بگرێت له‌هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك ‌و سزایه‌ك كه‌به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت.

*ڕۆڵی‌ دایك‌و باوك له‌سه‌ر بنه‌مای‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هیز‌و گه‌یشتن به‌ئامانج چیه‌؟
پێویسته‌ له‌سه‌ر دایك‌و باوك له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵه‌كانیانه‌وه‌، مندالاَن ئاشنای‌ ژیانی‌ ئاینده‌یان بكه‌ن، زه‌حمه‌ته‌ درك به‌وه‌ بكه‌ین چۆن منداڵه‌كانمان بیرده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌ناڵی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان كراوه‌‌و شه‌فاف‌و ئاشكرا‌و ڕێزگرتن نه‌بێت.
*5پرسیار ...بۆ بیركردنه‌وه‌
1ـ تا چ ئاستێك ده‌توانن له‌ منداڵه‌كانتان تێبگه‌ن؟
2ـ هه‌ست ده‌كه‌ن منداڵه‌كانتان هه‌ست به‌ئارامی‌ دڵنیای‌ ده‌كات؟
3ـ منداڵه‌كانتان بڕوای‌ پێتان هه‌یه‌ هه‌موو نهێنیه‌كانی‌ خۆی‌ له‌لاتان بدركێنێت؟
4ـ ده‌توانن بزانن كه‌ی‌ منداڵه‌كانتان بۆ نائاسوده‌‌و بێزارن؟
5ـ چه‌ند جار منداڵه‌كانتان بێده‌نگ كردووه‌وه‌ ‌و داواتان لێكروون قسه‌نه‌كه‌ن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ گوێبیستی‌ بن بزانن چی‌ ده‌ڵێت؟
*پێشنیازی‌ نوێ‌
1ـ منداڵه‌كانتان له‌وه‌ گه‌یشتوون ئێوه‌ زۆرگرنگیان پێده‌ده‌ن‌و به‌ووردییه‌وه‌ گوێیان بۆ شلده‌كه‌ن، پێویسته‌ ئه‌و هه‌سته‌یان بده‌نێ‌ كه‌ ئێوه‌ له‌پشتیان‌و هه‌ر پێداویستیه‌كیان هه‌بوو بۆ یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن‌ویارمه‌تیان ده‌ده‌ن.
2ـ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان ویستیان قسه‌تان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، دڵنیایان بكه‌نه‌وه‌ هه‌موو ته‌ركێزێكتان پێشكه‌ش به‌وان ده‌كه‌ن.
3ـ هه‌وڵبده‌ن به‌رده‌وام وه‌لاَمتان بۆ  منداڵه‌كانتان هه‌بێت، با دڵنیا بن له‌وه‌ی‌ كاتێكی‌ تایبه‌تیتان به‌خشیوه‌ بۆ دانیشتن ‌و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، بۆ نمونه‌ كوژانه‌وه‌ی‌ ته‌له‌ڤزێۆن هیچی‌ تێناچێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ گوێ له‌منداڵه‌كانتان بگرن.
4ـ دڵنیایان بكه‌نه‌وه‌ گوێتان له‌قسه‌كانیان گرتووه‌‌و گرنگیتان داوه‌  به‌ قسه‌كانیان .
5ـ ڕێگه‌ بده‌ن به‌رده‌وام منداڵه‌كانتان هه‌موو قسه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن به‌بێ‌ بڕینی‌ قسه‌كانیان ‌و سه‌پاندنی‌ بڕیار‌و بۆچوونه‌كانی‌ خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن منداڵه‌كانتان هه‌موو ڕاستیه‌كانتان لێده‌شارنه‌وه‌.
6ـ كاتێك ویستان قسه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان بكه‌ن، با دڵنیابن له‌وه‌ی‌ له‌ ئاستی‌ توانا‌و هێز‌و قه‌باره‌ی‌ ئه‌واندان، له‌كاتی‌ قسه‌كردندا هه‌وڵبده‌ن بائێوه‌ به‌سه‌ر پێوه‌ نه‌وه‌ستابن، چونكه‌ قه‌باره‌ی‌ ئێوه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ئه‌وان‌وبێگومان ده‌ترسن، ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ ئێوه‌ له‌وان به‌توانا‌و به‌هێز ترن  له‌قسه‌و هه‌موو شتێكدا.
7ـ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان ویستی‌ قسه‌یه‌كی‌ تایبه‌تیتان پێبڵێن، به‌ ته‌نهابچنه‌ ژوورێكی‌ بێده‌نگه‌وه‌ بۆ گوێگرتن له‌قسه‌كانی‌.
8ـ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان شتێكیان وت به‌دڵی‌ ئێوه‌ش نه‌بوو، هه‌وڵبده‌ن هه‌ستیان بریندار نه‌كه‌ن.
9ـ هه‌وڵمه‌ده‌ن ڕه‌خنه‌ له‌منداڵه‌كانتان بگرن ئه‌گه‌ر هه‌ر چیه‌كیش بڵێن، ئه‌وه‌ وایان لێده‌كات به‌ئاگا بن له‌هه‌موو ئه‌و زانیاری‌‌و قسانه‌ی‌ ده‌یكه‌ن.
10ـ وابكه‌ن هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی‌ گه‌یاندن‌و لێكگه‌یشتن پێش ته‌مه‌نی‌ یه‌كه‌م ساڵی‌ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌و هه‌له‌ زێڕینه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ بڕوا‌و به‌خشینه‌ به‌ منداڵه‌كانتان له‌ته‌مه‌نێكی‌ بچوكدا.
NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-13 21:27:09

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: په‌روه‌رده‌....ولێكگه‌یشتنێكی‌ باش بۆ مندالاَن

dastt  xosh bet  barezm  bo  am  darshtna  sarkwtu bet  hamesha

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-06 05:53:05

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: په‌روه‌رده‌....ولێكگه‌یشتنێكی‌ باش بۆ مندالاَن

zor swpast akam barezm
dast xosh bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-06 16:38:38

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: په‌روه‌رده‌....ولێكگه‌یشتنێكی‌ باش بۆ مندالاَن

dastakant xos bet xoshka gyan bo baxshene am zanyarya

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net