.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌رکردن به هیپنۆتیزم (واتهخهواندنی موگناتیسی) ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که ده‌کرێت خه‌واندنی موگناتیسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه ده‌روونی و ده‌روون له‌شییه‌کان (واته سایکۆسۆماتییه‌کان) سودی لێوه‌ربگیرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌ر هه‌رکه‌سێک نه‌خۆشی ده‌روونیی هه‌بێت وه‌ك (دڵه راوکێ، نائارامی باری ده‌روونی، نۆرستانیا، نه‌بوونی متمانه به‌خۆکردن چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی ده‌رونیی دیكه‌ش ده‌توانرێت بخه‌وێنرێت به شێوه‌یه‌کی موگناتیسی و دواتر گفتخوازی ( واته ئیحا)ی پێ پدرێت، سودی لێوه‌رده‌گرێت و چاک ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که به هۆی ناته‌واوی ده‌روونییه‌وه دروست ده‌بن ده‌تواندرێت له ڕێگه‌ی هیپنۆتییزمهوه چاره‌سه‌ر بکرێت، بۆ نموونه که‌سێک به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژی دواتر به‌هۆی دڵه‌ڕاوکێکه‌وه توشی سه‌ریه‌شه‌ی نیوه‌یی (شقیقه) ده‌بێت ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بکرێت. جگه له‌مانه‌ش خه‌واندنی موگناتیسی سودی زۆری هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که خووگرتوون به به‌کارهێنانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان یان مه‌ی خواردنه‌وه یان جگه‌ره کێشان یان هه‌ر خوویه‌کی تر بێت.
شێوازی چاره‌سه‌رکردن
له‌سه‌ره‌تادا نه‌خۆشه‌که له جێگه‌یه‌کی ئارام‌دا له‌لایه‌ن پزیشکێکی ده‌روونیی یاخود شاره‌زایه‌کی بواری خه‌واندنی موگناتیسییه‌وه ده‌خه‌وێنرێت و دواتر خه‌وه‌که‌ی قووڵ ده‌کرێته‌وه و پاشان ئیحای چاک بوونی پێده‌درێت. دوای دانشتنی یه‌که‌م هه‌ست به باش بوونی باره‌که‌ی ده‌کات و پاش چه‌ند دانشتنێک ده‌بینین چاک ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێویسته نه‌خۆشه‌که بڕوای ته‌واوی هه‌بێت به‌وه‌ی له ڕێگه‌ی هیپنۆتیزمه‌وه چاک ده‌بێته‌وه. جگه له‌مانه‌ش خه‌واندنی موگناتیسی ده‌کرێ له جیاتی مادده سڕکه‌ره‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریشدا به‌کاربهێنرێت.
له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا ئه‌م شێوازه بۆ سڕكردنی نه‌خۆش به‌هه‌زاره‌ها جار به‌کارهاتووه. ده‌شتوانرێت ته‌نها ئه‌و جێگه‌یه سڕبکرێت که مه‌به‌سته نه‌خۆشه‌که به‌ئاگابێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ جۆره ئازارێک بکات. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی توێژینهوهکانیشهوه ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له ڕێگه‌ی هپنۆتیزمهوه سڕده‌کرێن زووتر برینه‌کانیان چاک ده‌بێته‌وه وه‌ک له‌وانه‌ی که به‌هۆی مادده سڕکه‌ره‌کانه‌وه نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
رادیۆ نه‌وا

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh mamosta gyan


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت کاکه حسێن گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه سه‌رکه‌وتووبیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت کاکه خه‌لات گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه