.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نێكی دره‌نگدا ده‌ست بكه‌یت به نوێژ كردن ئایا نوێژه‌كانی پێش ئه‌و ته‌مه‌نه ئه‌بێ بگێرِێته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر نا ئایا به‌ر لێخۆشیوون ئه‌كه‌وێت یان چی ؟
وه‌ڵام
هۆكاری نوێژ فه‌وتاندن ده‌بێته دوو به‌شه‌وه :
1 ـ یان ئه‌وه‌یه باوه‌رِی به ئیسلام نه‌بووه بۆیه نوێژی نه‌كردووه .
2 ـ یان ئه‌وه‌یه كه به هۆی ته‌مبه‌ڵی و خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌میه‌وه نوێژی نه‌كردووه .
ـ جا ئه‌گه‌ر هۆكاری نوێژ نه‌كردنه‌كه باوه‌رِ نه‌بوون بێت به ئیسلام یان به فه‌رزێتی نوێژ ، ئه‌وا قه‌زا كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوێژه فه‌وتاوانه‌ی له سه‌ر نىیه چونكه پاش موسڵمان بوون نوێژ كردن فه‌رز ده‌بێت له سه‌ری .
ـ وه ئه‌گه‌ر هۆكاری نوێژ نه‌كردنه‌كه ته‌مبه‌ڵی و خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می بێت ئه‌وا قه‌رزاری ئه‌و نوێژه فه‌وتاوانه‌یه به‌ڵام ئایا چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه له سه‌ر خۆی لابات ؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم :
یه‌كه‌م : قه‌زاكردنه‌وه‌ی نوێژی فه‌وتاو به هۆی ته‌مبه‌ڵی و خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌مى یه‌وه نى یه له ئیسلامدا چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه نه‌هاتووه له قورئان و سوننه‌تدا .
دووه‌م : به‌ڵام پێویسته له سه‌ر ئه‌و كه‌سه كه بۆ ماوه‌یه‌ك نوێژی فه‌وتاوه كه‌وا نوێژی سوننه‌ت زۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نوێژه سوننه‌تانه جێی نوێژه فه‌رزه فه‌وتاوه‌كان بگرنه‌وه .
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه بریتى یه له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم :
عن أبي هريرة (رضي الله عنه) عن النبـي (صلى الله عليه وسلم) قال : ((إنَّ أول ما يُحاسب به العبد يوم القيامة من عمله صلاته، فإنْ صلحت فقد أفلح وأنجح، وإنْ فسدت فقد خاب وخسر، فإنْ إنتقص من فرضته شي‌ء، قال الرب عزّوجل: أنظروا هل لعبدي من تطوع ؟ فيكمل بها ما انتقص من الفريضة، ثم يكون سائر عمله على ذلك)) صحيح سنن الترمذي رقم : (413) .
واته : یه‌كه‌م شت كه‌وا لێپرسینه‌وه‌ی عه‌بدی له سه‌ر بكرێت له قیامه‌تدا له كرده‌وه‌كانیدا بریتى یه له نوێژه‌كانی، جا ئه‌گه‌ر به‌چاكی و رِێكی ئه‌نجامیانی دابێت ئه‌وا سه‌رفیراز و سه‌ركه‌توو ده‌بێت، وه ئه‌گه‌ر خراپ بێت و كه‌موكورِی تێدا بێت ئه‌وا بێ ئومێد و خه‌سارۆمه‌ند ده‌بێت، وه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك نه‌قوسانی له فه‌رزه‌كانیدا هه‌بێت (واته : به كامڵی هه‌مووی ئه‌نجامنه‌دابێت) ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت : برِوانن بزانن ئایا عه‌بده‌كه‌م نوێژی سوننه‌تی هه‌یه؟ به‌و سوننه‌تانه نه‌قوسانى یه‌كانی نوێژه فه‌رزه‌كانی بۆ ته‌واو و كاملڕ ده‌كرێت، ئه‌نجا هه‌موو كرداره‌كانی به‌م شێوه‌یه لێده‌كرێت .
وه (شیخ الإسلام ابن تيمية) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : (تارك الصلاة عمداً لا يشرع له قضاؤها ولا تصح منه، بل يكثر من التطوع).
واته : ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا به ئه‌نقه‌ست (عمداً) واز له نوێژ ده‌هێنێت دروست نى یه بۆی به قه‌زا بیانكاته‌وه و لێشی وه‌رناگیرێت، به‌ڵكو ده‌بێت نوێژی سوننه‌ت زۆر بكات .
هه‌روه‌ها (ابن حزم)یش فه‌رموویه‌تی : (وأمَّا من ترك الصلاة عمداً حتى خرج وقتها، هذا لا يقدر على قضائها أبداً، فليكثر من فعل الـخير وصلاة التطوع، ليثقل ميزانه يوم القيامة، وليتب وليستغفر الله عز وجل).
واته : ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا به ئه‌نقه‌ست (عمداً) واز له نوێژ ده‌هێنێت تاوه‌كو كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت، ئه‌وا ئه‌مه هه‌رگێز ناتوانێت به قه‌زا بیكاته‌وه به هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵكه با كرداری چاكه و نوێژی سوننه‌ت زۆر ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رازووی چاكاكانی قورس بێت له رِۆژی قیامه‌تدا، وه با ته‌وبه بكات و داوای لێبوردن و لێخۆشبوو‌ن له خوا بكات .
سه‌رچاوه سایتی به‌هه‌شت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastt xosh bet mamosta gyan


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
