.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












موژدە لەگەڵ خوشكەكەی گفتوگۆی بوو، كە لە حەفتیانەی ژنهێنانی خاڵیدا كامە جلی لەبەر بكات، بەڵام هێشتا 3 رۆژی مابوو بۆ حەفتیانەكەی خاڵی، موژدە لە گەرماوەكەی ماڵیاندا دەبەیەك نەوتی بەخۆیدا كردو خۆی سووتاند.
موژدە لوقمان شوكر، 20 ساڵ، تا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە، كچی ماڵەوەیە، دانیشتووی ناحیەی دارەتووی سەر بە هەولێرە. كاژێر9ی بەیانی 30/6/2009 خۆی سووتاند، موژدە %41ی لەشی سووتاوەو سكاڵای لەسەر كەس تۆمار نەكردووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمیرجنسییەو باری تەندروستی بەرەو جێگیربوون دەڕوات، بە ئەستەم توانای قسەكردنی هەیە.
هەموو ئەوانەی خۆیان دەسووتێنن دوای رووداوەكە پەشیمان دەبنەوەو دەزانن كارێكی هەڵەیان كردووە. پسپۆڕانی دەروونیش دەڵێن، ئەو كچانەی خۆیان دەسووتێنن نایانەوێت دوای خۆسووتاندن رەخنە لەكەسوكاریان بگرن، چونكە تا دەمرن ئومێدیان بە ژیانەو كەسی دیكەش جگە لە خزمانیان نابینن لە دەوریان بێت و خزمەتیان بكا، بۆیە لەپێناوی ژیانیان بێدەنگ دەبن.
بەپێی ئاماری پەیمانگەی پزیشكی دادوەری كوردستان، ساڵی رابردوو لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆك و سلێمانی 486 ژن بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها بەپێی هەمان ئامار ساڵ بە ساڵ رێژەی سووتان لەبەرزبوونەوەدایە، ساڵی 2006 لە هەرسێ پارێزگاكە 391ژن بەسووتان مردوون، لەساڵی 2005یش لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی 310 ژن بەسووتان گیانیان لە دەستداوە.
لەساڵی 2008دا بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی بۆ بەدواداچوونی كێشەی ژنان و سێ بەڕێوەبەرایەتی بەهەمان شێوە لە هەر سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان دامەزرێندران، لەوكاتەوە پۆلیس چاوەڕێی سكاڵا ناكات بۆ بەدواداچوونی كێشەی ژنان، بەڵكو خۆی راستەوخۆ لەكاتی هەستكردن و ئاگاداربوون لە كێشەیەك بەدوایدا دەچێت، جگە لەوەش كە جیاواز لە عێراق، لە كوردستان ئەوەی لە یاسای سزادانی عێراقیدا هاتبوو بەنێوی كوشتن لەسەر شەرەف، بەتاوان حساب دەكرێ.
ئەو رۆژەی موژدە خۆی سووتاند، لوقمانی باوكی لە دووكانەكەی دانیشتبوو، لەناكاو زەنگی تەلەفۆن رایچڵەكاند بۆ ئەو رووداوەی هەرگیز بیری لێنەكردووەتەوە، كە ئەویش سووتانی موژدەیە، لەو كاتەدا دایكی موژدە لە ماڵی دراوسێیەكیان بووە، تەنیا موژدەو خوشكێكی لە ماڵ بوون.
وەك لوقمان دەڵێت موژدە لەگەڵ خوشكەكەی لە ماڵ دانیشتووەو لەناكاو دەچێتە گەرماو، دواتر بە ئاگرەوە دێتە دەرەوەو هاوار دەكات "بمكوژێننەوە"، هەر ئەو كاتە دایكی موژدە لەگەڵ قیژەی ژناندا لە ماڵی دراوسێیەكەیانەوە ئاگادار دەبێتەوەو بەرەو ماڵ دەگەڕێتەوە، دەبینێت موژدە سووتاوەو وا ئاوی پێدا دەكەن.
باوكی موژدە لەبەردەم نەخۆشخانەی ئێمرجنسی بە خەمبارییەوە ئەوسەر و ئەمسەری دەكردو دڵی ئۆقرەی نەدەگرت و چاوەڕوانی هەواڵی كچەكەی بوو، بە دەنگێكی نزمەوە قسەی دەكرد، لوقمان بەر لەوەی كچەكەی بگەیێنێتە نەخۆشخانە لێی پرسی بوو: موژدە بۆ خۆت سوتاند؟ باوكی دەڵێ "هەر ئەوەندی گوت نازانم".
موژدە لە ئیفادەی پۆلیس دەڵێت "كێشەم لەگەڵ كەس نییە، بەڵام لە ژیان بێزار بووم، ئەو بەیانییە زۆر دڵتەنگ بووم، لە گەرماوی ماڵەكەمان، نەوتم بەخۆمدا كرد و ئاگرم لەجەستەم بەردا".
هۆكاری دڵتەنگی و بێزاری موژدە لەلای لوقمان روون نییەو دەڵێت "بە هیچ شێوەیەك لە ماڵی ئێمە ناخۆشی و توڕەبوون نەبووە، شتێكی وا رووینەداوە هەتا پاساوێك بێت بۆ خۆ سووتاندنی موژدە، هۆكاری بێزاربوونەكەی نازانین"، بەڵام لوقمان ئاماژەی بەوەدا چەند مانگێك لەمەوبەر موژدە یەك دوو جار بووراوەتەوە.
وەك لوقمان باسی دەكات موژدە لە نەخۆشخانە دەڵێت لە هیچ كەس توڕە نەبووم، ناخۆشیم لەگەڵ كەس نییە "هۆكاری سووتانەكەشی ناڵێت، حەزدەكەین بزانین بۆ خۆی سووتاند، چونكە هەرگیز باسی خۆسووتاندنی نەكردبوو".
پشتیوان نەعمان ئامۆزای موژدە، خەم لە روویدا دیاربوو، ئەو كە ئێستاش باوەڕ بە سووتانی ئامۆزاكەی ناكات، ئاماژەی بەوەدا، چوار رۆژ بوو خاڵی موژدە ژنی هێنابوو، بۆیە موژدە ئەو رۆژە لەگەڵ خوشكەكەی باسی ئەوەیان دەكرد بۆ هەفتیانە ئەو جلەی لەبەر دەكات كە تازە كڕی بووی "ئێوارەكەیشی لە ماڵی ئەوان بووین هەر گاڵتەمان دەكرد".
سهرچاوه : ڕووداو
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ..ههنه.. (2009-07-15 11:53:55)

لهسهر هێڵ نییه
ئوووى به داخه وه ده سته كانت خوش هه نه بو ئاماده كردنى ئه م هه والــه
به هيواى سه ركه وتنت خوشكى من

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh bet

لهسهر هێڵ نییه






سوپاس بو پهیامه كانتان هاورييانى خوشه ويست
ڕۆژان خان و جاوشين90 كَيان
لهسهر هێڵ نییه