.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










مسیۆ میخائیل ئاماری
له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (تاریخ المسلمین) ئه‌ڵێت: به رِاستی محمدی پێغه‌مبه‌ری مسوڵمانه‌كان، ئاینێكی هێنا بو دورگه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌گونجێ ببێته ئاینی هه‌موو گه‌لان به گشتی، چونكه ئاێنێكی ته‌واوو خاوه‌ن گه‌شه‌و به‌رزیه، ئاینی رِۆشنبیری و تێگه‌یشتنه، ئاینی چاودێری و خزمه‌ته، بۆمان نیه له نرخ و به‌های ئه‌و ئاینه كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌سه فه‌خرو پیاهه‌ڵدان بۆ محمد كه له هه‌موو ژیانی بانگه‌وازیدا ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكی كه‌میش موساوه‌مه‌ی قبوڵ نه‌كرد له سه‌ر بیروباوهرِهكهی، له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جۆری هونه‌ری موساوهمهدا كه به‌كاریان هێنا له گه‌ڵی، وه له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازار‌و نارِهحهتی وتهنگهشانهدا كه هێنایانه رِێی، به رِاستی له بیروباوهرِێكی پته‌وو رِۆچوو به ناخیدا ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد كاتێ ووتیئهگهر رِۆژ بخه‌نه لای رِاستم و مانگیش بخه‌نه لای چه‌پم له سه‌ر ئه‌وه‌ی واز له‌م كاره بێنم وازی لێ ناهێنم) ئه‌مه به‌ڵگه‌ی بیروباوهرِێكی قوڵ و به‌رده‌وامی و خوگریهكی بێ وێنه‌یه، هیممه‌ت و عهزیمهتێكه كه به رِاستی هه‌موو عه‌ره‌ب قه‌رزاری محمدی كورِی عبدالله ن، كه عه‌ره‌بی كرده گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه شوێنێكیان له ژێر رِۆژدا هه‌بێت له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا..
برناردشو
شاره‌زاو زانای ئینگلیزی له شاری كانیا له دایك بووه، 1817-1902 دانه‌ری كتێبی (محمد) كه دهسهلاَتی ئه‌و كاته‌ی به‌ریتانیا سوتاندویه‌تی.
جیهان پێویستیه‌كی ئێجگار زۆری به كه‌سێكی وه‌ك محمد هه‌یه له بیركردنه‌وه‌یدا، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره كه ئاینه‌كه‌ی به‌رده‌وام جێگه‌ی رِێزو گه‌وره‌یی بووه، به رِاستی به هێزترین ئایین بووه كه بتوانێت هه‌موو شارستانیه‌تێك له خۆیدا جێ بكاته‌وه، هه‌تا هه‌تایه به نه‌مری بمێنێته‌وه، من زۆرێك له نه‌ته‌وه‌و هاو زمانهكانم ئه‌بینم كه چونه‌ته ئه‌م ئاینه‌وه له سه‌ر به‌ڵگه‌و رِۆشنایی، وه ئه‌م ئایینه له داهاتوودا گۆرِهپانێكی فراوانی بۆ دروست ئه‌بێت له‌م كیشهوهرهدا (كیشوه‌ری ئه‌وروپا).
پیاوانی ئاینی له سه‌ده‌كانی ناوهرِاستدا، له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌مارگیری و نه‌فامییه‌ی كه هه‌یانبوو، وێنه‌یه‌كێ رِهش و ناشیرینیان دابوو به ئاینی محمد، ئه‌وانه به دوژمنی ئاینی مه‌سیحیه‌تیان له قه‌ڵه‌م ئه‌دا، بهلاَم من كاتێك شاره‌زا بووم له قسه‌و كاره‌كانی ئه‌م پیاوه، بینیم به رِاستی سهرسورِهێنهرێكه بۆ خۆی، گه‌شتمه ئه‌و باوهرِهی كه ئه‌م ئاینه دوژمنی مه‌سیحیه‌ت نه‌بووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو پێویسته ناو ببرێت به رِزگاركهی مرۆڤایه‌تی، به رِای من ئه‌گه‌ر ئیش و كاری جیهان ئهمرِۆ له ژێر ده‌ستی ئه‌ودا بووایه، سه‌ركه‌وتوو موفه‌ق ئه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانمان به‌و ئاشتی و به‌خته‌وه‌ریه‌ی كه پێیه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی
لیف تولستۆی
1828-1910ئه‌دیبێكی جیهانیه كه شاكاره‌كانی له ئاستی جیهانیدا رِهواجێكی زۆری هه‌یه.
"به‌سه سه‌ربه‌رزی و فه‌خر بۆ محمد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ركزو زه‌لیل وشهرِانی له كه‌ڵبه‌ی شه‌یتان و هه‌رچی خووی دزێو‌و ناپه‌سه‌ند هه‌یه رِزگار كرد، وه رِێگهی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی به رِویاندا كرده‌وه، به رِاستی به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی محمد دنیا ئه‌گرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگه له گه‌ڵ ژیری و داناییدا..
سانت هیلر
زانا‌و رِۆژههلاَتناسی ئه‌ڵمانی سانت هیلر 1793-1884 له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (الشرقیون و عاداتهم).
"محمد سه‌رۆكی وولاَت بوو و هه‌روه‌ها شه‌ونخونی ئه‌كرد له پێناو ژیان و ئازادی گه‌له‌كه‌ی، تۆڵه‌ی له‌و كه‌سانه ئهسهندهوهئكه خراپه‌یان ئه‌نجام ئه‌داو له رِێ ده‌رئه‌چوون له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه پرِ بوو له كه‌س و كۆمهلاَنێك كه درِندهوه وه‌حشی گه‌ر بوون، پێغه‌مبه‌ر بانگی ئه‌كردن بو یه‌كخواپه‌رستی و واز هێنان له زوڵم و سته‌م، به رِاستی له سه‌ر خۆ‌و نهرمو نیان بوو له بانگه‌وازه‌كه‌یدا ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ دوژمنه‌كانیشیدا، له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا دوو سیفه‌تی سه‌ره‌كی تیا به‌دی ئه‌كرا كه له جوانترین و باشترین سیفات و رِهوشێتك بوون كه مرۆڤایه‌تی ههڵیگرتبن ئه‌وانیش: دادپه‌روه‌ری و به‌زه‌یی..
مونتگمری
مونتگمری وات له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی (محمد فی مكة) 1953 لاپهرِه 52.
"به رِاستی ئاماده‌یی ئه‌م پیاوه بۆ ئه‌و هه‌موو نارِهحهتی و چه‌وسانه‌وه و ئێش‌و ئازاره‌ی كه له پێناوی بیروباوهرِهكهیدا بیچێژێت، هه‌روه‌ها سروشتی ئه‌خلاق وهه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وانه‌ی شوێنی كه‌وتبوون و به سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی خویان دائه‌نا، ئه‌مه له گه‌ڵ گه‌وره‌یی و به‌رزی ده‌سكه‌وته رِههاو به سووده‌كانی، ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی دادپه‌روه‌ری پاكێتی كه‌سایه‌تی ئه‌و پیاوه‌ن، گریمانی ئه‌وه‌ی كه محمد له خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی بیروباوهرِهكهی كردبێ گریمانێكه گرفته‌كان قوڵتر ئه‌كه‌نه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ناكه‌ن، به رِاستی هیچ كه‌سایه‌تیه‌ك له كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كانی مێژووی رِۆژئاوا نیه، رِێزو ته‌قدیری شایه‌ن به خۆی پێ درابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به محمد دراوه ".
جا با ئه‌وانه‌ی بێ رِێزی به‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌كه‌ن تۆزیك به وردی سه‌رنج له قسه‌ی ئه‌م كه‌ڵه زانایانه بده‌ن، ئه‌مانه هیچیان عه‌ره‌ب نه‌بوون و مسوڵمانیش نه‌بوون، بهلاَم به زانست و تێگه‌یشتن و ویژدانه‌وه ژیانی پێغه‌مبه‌ریان خوێندۆته‌وه‌و له ئاستێكی به‌رزدا نرخاندوویانه، كوردیش ئه‌ڵێت: مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه، ئه‌مه‌ش ته‌نها چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوو، ئه‌نا هه‌موو مرۆڤایه‌تی منه‌تباری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه له هه‌موو رِوویهكی ژیانه‌وه.
ماویه‌تی............

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش تیناگوڵ خۆزگه خۆزکه هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ئێستا هه‌ر که‌مێک سیفه‌تی پێغهمبهرمانیان هه‌بووایه.
مونتگمری باس له پاكێتی پێغه‌مبه‌رمان ده‌کات، ئه‌وه‌ی من زانیبێتم له ووتارێک کاتێک پێغه‌مبه‌رمان(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) منداڵ بووه دوو په‌ری (ملائکة) هاتوونه دڵیان ده‌رهێناوه و به ئاوی زمزم شوشتویانه که جێگه‌ی دیار بووه له سینه‌یدا واته زۆر پاك بووه له هه‌موو ناڕه‌وایه‌ک.
هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو بیت تینا گیان.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









هه‌زاران خۆزگه هانا گیان
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئهزیزیمن ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆش خۆشبێت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
