❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن بتوانم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-17 14:20:56

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

چۆن بتوانم

چۆن تۆم بیر چێته‌وه‌

تازه‌چۆن تۆم بیر چێته‌وه‌

چۆن ئه‌و هه‌مو په‌ڕه‌ جوانه‌ له‌ ده‌فته‌ری ڕابردومان لێکه‌مه‌وه‌

تازه‌دڵم پڕه‌له‌تۆ

چۆن ته‌نیایی تێکه‌مه‌وه‌

خۆشه‌ویستم مه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا قه‌ت باران نه‌بارێو مه‌گه‌ر قه‌ت چه‌تر هه‌ڵنه‌که‌م

که‌ خه‌یاڵه‌کان دێنه‌وه‌ مه‌گه‌ر باسی تۆیان له‌گه‌ڵ نه‌که‌م

هه‌ناسه‌که‌م شار ده‌فته‌ری وێنه نیه‌ وه‌ک مناڵیم

به‌لاستیکه‌بۆنخۆشه‌که‌م

شۆسته‌کانی بسڕمه‌وه‌

بۆئه‌وه‌ی تۆم بیرچێته‌وه‌ به‌ پێنوسه‌ داره‌که‌شمکۆڵانه‌کانی تێک به‌مه‌وه‌


من ڕاهاتوم هه‌موشه‌وێک هه‌تادره‌نگ هه‌رخه‌می تۆ لێک به‌مه‌وه‌

تازه‌ چۆنتۆم بیرچێته‌وه‌ چۆن دڵم کاڵ بکه‌مه‌وه‌

ئاخر چۆن تۆم بیرچێته‌وه‌

مه‌گه‌ر که‌س گۆرانی نه‌ڵێو مه‌گه‌ر له‌مه‌به‌دوا ئیتر که‌س شعر نه‌نوسێ

مه‌گه‌ر ئیتر هه‌تاماوم ده‌ستم نه‌به‌م بۆ پێنوسێک

تازه‌ چۆنتۆم بیرچێته‌وه‌

مه‌گه‌ر ئوتومبێل لێنه‌خوڕم

مه‌گه‌ر هه‌چی باخچه‌ی شاره‌ پێی لێببڕم

خۆسه‌ویستم بۆنه‌که‌مت زۆر لاخۆش بوو ئاخر چیبکه‌م بازاڕی شار پڕ پره‌ له‌بۆنی لۆندۆن

ئاخر چۆن به‌خه‌ڵکی بڵێم ئێوه‌ش نابێت ئیتر نابێت له‌خۆتانی بده‌ن

ئاخر چۆنتۆم بیرچێته‌وه‌ ئه‌بێت خه‌یاته‌کانی شار له‌مه‌به‌دوا له‌مۆدێلی جله‌کانی تۆ بۆ هیج کچی شار نه‌دورن

ئه‌مه‌ داوایه‌کی سه‌خته‌ کچانی شار وه‌ک و تۆنین لێم ببورن

تازه‌چۆن تۆم بیرچێته‌وه‌

ئاخر چۆن خۆم گێلبکه‌م له‌پارکه‌ جوانه‌که‌ی نالی

شه‌قامی سالم و حه‌مدی

شوێنێک هه‌یه‌ بڵێین یادگاریمانی تیانیه‌و ئێمه‌ یه‌کترمان تیا نه‌دی

ئاخر ده‌پێم بڵێ چۆن بتوانم تۆم بیرچێته‌وه‌

مه‌گه‌ر گشت وه‌رزه‌کان بمرن

مه‌گه‌ر دوو دڵدار نه‌بینم شل شل ده‌ستی یه‌کتر بگرن

له‌بیرت دێت ئێواره‌یه‌ک له‌ نامه‌یه‌کا بۆم نوسیت که‌ ئه‌ڕۆمه‌وه‌ بۆ ماڵێ له‌ئاوێنه‌ی ماڵه‌که‌ی ئێمه‌دا تۆی تیایت

ئێستا هه‌ر ئاوینه‌که‌نا

ئه‌ڕوانمه‌ هه‌ر جێگایه‌ک تۆ له‌وێدایت

ئاخر چۆن تۆ له‌بیر بکه‌م

تۆهه‌یت له‌گست شوێنو کاتێ

بڕوائه‌که‌ی هیچ که‌سێک نیه‌ بۆ نوسین وه‌کو تۆ خه‌یاڵم باتێ

پێمبڵێ چۆنله‌بیرتکه‌م که‌ تۆ له‌ ڕوناکیا هه‌یت

هه‌مو ڕۆژێک من نوستوم و به‌رله‌وه‌ی چاومهه‌ڵبێنم ماچم ئه‌که‌یت

ئاخر چۆن تۆم بیر چێته‌وه‌

بڕوائه‌که‌ی من و خه‌یاڵ که‌ شه‌وانه‌ سه‌ر ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر سه‌رین

بێ له‌ یادگاریه‌کانی تۆ چی شک به‌رین

من به‌م هه‌مو ئه‌وینه‌وه‌ چۆن بتوانم تۆم بیربچێت

مه‌گه‌ر بنوم تا ئه‌م سه‌رده‌مو زه‌مانه‌ به‌سه‌ر ئه‌چێت

تازه‌ چیبکه‌م

ئه‌ی چۆن شعرت بۆ نه‌نوسم

ئه‌کرێت ده‌ستم زنجیربکه‌م

ئــــــــا به‌ومه‌رجه‌ تۆ له‌بیر ئه‌که‌م تۆش بیر له‌من مه‌که‌ره‌وه‌

ئه‌و شه‌وانه‌ی بۆت گریاوم فرمێسکه‌کانم به‌ره‌وه‌

به‌ومه‌رجه‌ تۆ له‌بیر ئه‌که‌م ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌کمان تیاناسی

له‌ ڕۆژ ژمێری ته‌مه‌نمان ده‌ریبێنیت

درۆناکه‌م من نه‌متوانی تۆ ئه‌توانیت ته‌مه‌نت بخه‌ڵه‌تێنیت

به‌ومه‌رجه‌ تۆ له‌بیرئه‌که‌م

دڵم له‌ناو دڵی خۆتا بکوژێنه‌وه‌و هه‌ست مه‌که‌ به‌ گڕوتینی

ئه‌بێت به‌ڵێنم پێبده‌یت که‌ خه‌وم پێوه‌ نه‌بینیت

هیچیش شعرت بۆ نانوسم

بڕوابکه‌ هیچیش شعرت بۆ نانوسم

ئاماده‌م به‌ڵێنت پێبه‌م

به‌ڵام گه‌نجان ڕازی بکه‌ که‌ پێنوسه‌که‌م فڕێبه‌م

ئاخر چۆن هه‌ست نه‌که‌م ته‌نیام

له‌بیرتدێت که‌ ئێوارانچاوه‌ڕێت بووم

نه‌مئه‌ڕوانیه‌ کاتژمێر به‌ ترپه‌کانی دڵمدا پێم ئه‌زانی چه‌ندی ماوه‌ بگه‌یته‌لام

به‌مه‌رجێک تۆ له‌بیر ئه‌که‌م

چیتر بیر له‌من مه‌که‌ره‌وه‌

ئه‌وشه‌وانه‌ی بۆت گریاوم فرمێسکه‌کانم به‌ره‌وه‌

به‌ومه‌رجه‌ تۆ له‌بیر ئه‌که‌م چه‌ن دێڕ شعرم بۆ نوسیویت

ئه‌بێت ئه‌وه‌نه‌ کاتژمێر له‌ ته‌مه‌نی خۆتم پێ به‌یت

دڵنیاشم دڵم نایه‌و له‌پاش ڕۆژێک

بۆت ئه‌که‌مه‌وه‌ به‌ به‌یتـێـــــــــــــــــــــک


ڕه‌نج سه‌نگاوی

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net