.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











مایکرۆسۆفت هەمیشە تێدەکۆشێت و هەوڵی زۆری داوە بۆ داگیرکردنی پشکێکی زۆری بازاڕی گەڕان " Search " وە بۆ ئەم مەبەستە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە.
ماتۆڕی نوێی مایکرۆسۆفت " Bing " بەڕێژەیەکی کەمتر زیادی کردووە لەمانگی ٦ دا اوەک لەوەی MS چاوەڕوانی دەکرد.
ئەم ماتۆڕە نوێیە هەرچەند تا ئیستا تاقیگاریە زۆر لە Windows Live باشترەو لەکاتی گەڕان بەدوای ووشەیەکدا ئەنجامێکی زۆر ئەدات بەدەستەوە ، هەرچەند تا ئێستا زۆر لە کردارەکانی لە ئەوروپا چالاک نەکراوە ، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو هەموو کرادارەکانی چالاک دەکرێت.
شایانی ئاماژەیە ماتۆڕەکانی گەڕان قازانجێکی زۆر لە ڕیکلام دەکەن ، ئەمەش پێشبڕکێیەکی گەرمی لەنێوان کۆمپانیاکانی وەک گوگڵ و یاهـــو بینگ و ئاسک و ویکیپێدیا و هەموو ئەوانیتردا دروستکردووە.
بەپێی کۆمپانیای شرۆڤەکەری "Statcounter" کە لە ڕاپۆرتیکدا نوسیویەتی Bing لەمانگی ٦ دا ٨.٢٣% بازاڕی ئەمریکای بۆخۆی داگیرکردووە کە مانگی ٤ دا ئەم ڕێژەیە ٧.٢١% بووەو لە مانگی ٥ دا ٧.٨١% .
وە یاهـــو لەمانگی ٦دا ١١.٠٤ و لەمانگی ٥ دا ١٠.٩٩ ، بەڵام ١١.٢٧% لە مانگی نیسانی رابردوودا بەدەست هێناوە.
گـــوگڵ بەردەوام پاشای هەمویانە لەمانگی ٦ دا ڕیژەی ٧٨.٤٨% و مانگی ٥ ، ٧٨.٧٢ و وە لەمانگی ٤ دا ٧٩.٠٧% بازاڕی ئەمریکای بۆ خۆی داگیرکردووە ، هەرچەندە ڕێژەیەکی کەمی بەکارهێنەرانی لەدەستداوە .
جگە لەوانەش ئەنجامی بازاڕی ڕیکلامیش نزیکەی بەهەمان شێوە بەرز و نزم بونەتەوە ، چونکە ڕیژەی کەم و زۆری بەکارهینەران کاردانەوەی لەسەر بازاڕی ڕیکلامیش دەبێت.
جێگای باسە " Steve Ballmer "بەڕیوەبەری مایکرۆسۆفت لەسەرەتای مانگی پێشودا ڕایگەیاندبوو کەوا ماتۆڕی Bing لە مەودایەکی دووردا رکابەری گوگڵ دەکات.

لهسهر هێڵ نییه