❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خێزانێك كچەكەیان بەرەو ڕێگەی ئاگر ئاراستە دەكەن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-16 14:45:46

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329
WindowsXPMSIE7

خێزانێك كچەكەیان بەرەو ڕێگەی ئاگر ئاراستە دەكەن

ویژدانی مرۆڤ ناتوانێت خۆراگربێت لەبەرامبەر ئەو دیمەن و تراژیدییایانەی دەیان بینێت یاخود دەیانبیستێت، دەبێتە هاوڕێ و خەمخۆری ئەو. (پەیمان) كچێكی تەمەن 33 ساڵەو خاوەن دوو منداڵە، پەیمان خاتونێكی شۆخ و شەنگ بووە، بەهۆی بڕیاری خۆی بۆ هاوسەرگیری ئەنجامی ژیانی بەوجۆرەی لێدێت وەك خۆی ئاماژەی پێ دەكات، تەنیایی پەیمان ئەوەندەی تر پاڵنەرە بۆ غەمگین و بێ ئومێدبوونی لەژیان، قسەكانی پەیمان خۆی لەوەوە دەبینیووە مرۆڤە هەركەسێك بێ گرنگ نییە بۆ ئەم، ئەو كەسە خۆشەویست و كەسی یەكەمە لەلای ئەو كە دڵسۆزبێت و گوێت لێ بگرێت نەك بتوانێت بەرەنگارت بێتەوە و دڵ رەق بێت. پەیمان بە چاوی فرمێسكەوە بەردوامس بوو گوتی:هەموو هەڵەی من ئەوە بووە كورێكم خۆش دەویست و هاوسەرگیریمان پێكهێنا. شەماڵ ئەو كەسەبوو هەموو ئاوات و خواستێكم ئەوبوو بۆ یەكببین و ببینە هاوڕێ و هاوسەری سەفەری ژیانمان، هەرچەند رێگرو ناكۆكییەكانی خێزانەكەمان رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبوو، بەڵام خۆشەویستی شەماڵ سەرجەم شتەكانی دنیای بیربردمەوە تەنانەت خۆشەویستی خێزانەكەشم. لەخانەوادەكەمدا بەتایبەت دایكم و براكانم رێگربوون بۆ ئەم پرۆسەیە، هەمیشە رەفزیان دەكردەوە و پەسەندیان نەدەكرد.
هۆكاری رازینەبوونی خێزانەكەمان
پەیمان لەكاتی گفتوگۆكردنەكەماندا هەڵدەستایە سەرپێی و كەمێك لەئاوێنەی ژوورەكەیدا لەخۆی دەڕوانی و پاشان بەردەوام دەبوو لەسەر قسەكردن و دەیگوت: شەماڵ كوڕی خێزانێكی هەژاربوون و لەبەر كەم دەرامەتی وازی لەخوێندن هێنابوو، سەرقاڵی خۆشنووسی بوو، بەپێچەوانەی خێزانی ئێمەوە بوو، هەم لەرووی خوێندن و هەم لەرووی ئاستی ئابوورییەوە، سەرجەم خێزانەكەم پرۆسەی خوێندنیان تەواوكردبوو، دایكم و باوكم هەردووكیان مامۆستابوون، ئەمەش وایكردبوو زیاتر شەماڵیان بەلاوە پەسەند نەبوو بەتایبەت دایكم. من شەماڵم لەوەكاتەوە ناسی لەپۆلی پێنجی ئامادەیی بووم مامۆستاكەمان داوای راپۆرتی لێكردین بۆ نوسینی ئەو راپۆرتە چووینە لای خۆشنوسێك كە بەرێكەوت چوینە لای شەماڵ، دوای هاتوچۆكردن بۆ چەند جارێك زیاتر یەكترمان ناسی و لێگدی نزیك بوینەوە. ئیتر هەرئەمە وایكرد پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانماندا دروست ببێت. پەیمان باسی جوانی شەماڵی دەكرد و رەوشت بەرزی وای لێكردووە كە هۆگری بێت، بەڵام دایك و باوك و خانەوادەكەی هەست بەو پەیوەندییە جوانیەی نێوان ئەم دوو كەسە ناكەن و تەنیا هەوڵدەدەن بڕیاری خۆیان بەسەریاندا بسەپێنن بۆئەوەی پەشیمان ببنەوە.
پەیمان دەڵێت: شەماڵ زیاد لە (10)دە جار داوای كردم و هاتە ماڵەوەمان، لەگەڵ هەموو هاتنێكیاندا خانوادەكەمان چەندەها سوكایەتیان پێ دەكردن، هەرجارەی بەبیانوو و ناوێكەوە،تاگەیشتە ئەو رادەیەی بەتەواوەتی دەریان كردن و هیچ پێشوازیەكیان لێنەكرد، ئەمەش دوای ئەوەی كە كەسێك، خزمێك، دراوسێیەك، نەما نەیكەن بەتكاو نەچێتە بەر حزوری خانەوادەكەمان، جار لەدوای جار خراپتر دەبوون، رق ئەستور دەبوون واخۆیان نیشان ئەدا هەروەك لەبەرامبەر دوژمنێكی بەهێزدا وەستابوون.
دوای نائومێدبوونی
كاتێك شەماڵ و پەیمان زانیان هەوڵەكانیان بێ سودە و بۆماوەی حەوت ساڵە لەدڵەراوكێ و نارەحەتیدا دەژین، بۆیە بڕیارێكی كتوپڕیاندا كە هاوسەرگیریی پێك بهێنن دوور لەماڵی دایك و باوكی هەردوو لا، چونكە خانەوادەی شەماڵیش تەواو لەم مەسەلەیە بێتاقەت بوون و بڕیاریاندا بەهیچ جۆرێك ئەو كچە بۆ كوڕەكەیان نەهێنن و داوایان لێكردبوو لێی دووربكەوێتەوە، هەوڵی هەردوو خانەوادە بۆ ئەو مەبەستە شكستی هێنا، بەڵام هەروا بەئاسانی نا لەدوای گفتوگۆ و تەنانەت دەمەقاڵییەكی زۆر لەنێوان خاڵی پەیمان و خێزانەكەی گەیشتە ئەو ئاستەی حاشا لەپەیمان بكەن لەبەرچاوی خاڵیاندا، لەكاتێكدا پەیمان بەخاڵی گوتبوو پشتگیری بكات و قەناعەتیان پێبكات، بەڵام كاتێك زانی بێ سودە، دایك و باوكی دەڵێن با پەیمان بێت لەبەرچاوی تۆدا بەراشكاوانە بڕیارێك بدات بزانین ئێمەی دەوێت یان شەماڵ، ئەگەر شەماڵی ویست ئەوا ئێمە حاشای لێدەكەین و بابێتە ماڵی ئێوە دوور لەئێمە هاوسەرگیری خۆی بەئەنجام بگەیەنێت. پەیمان بەهەناسە بركێی و سووربوونەوەی دەموچاوی و بەلەرزەوە دێتە بەردەم دایك و باوك وخوشك و براو خاڵی، لێی دەپرسن بەراشكاوی بریار بدا ئێمەت دەوێت یان شەماڵ؟ پەیمانیش زۆر بەبوێرییەوە دەڵێت شەماڵم دەوێت!! بۆیە خاڵی باوەشی پێدا دەكات و ماچی دەكات و هەر ئەوشەوە لەگەڵ خۆیدا دەیبات بۆ ماڵی خۆیان و چەند رۆژی داهاتوو وەك باوكێكی زۆر دڵسۆز مەراسیمەكەیان بۆ سازدەكات.پەیمان دەڵێت: لەخێزانی ماڵی شەماڵیش كەسیان ئامادەنەبوون، تەواوی كارەكان ماڵی خاڵما یارمەتیان داین و دوای چەندین هەفتە ماڵمان بۆ خۆمان دروست كردوو چووینە ماڵی خۆمانەوە.
سەفەركردنمان بۆ دەرەوەی وڵات
شەماڵ بەهۆی هاوڕێیەكییەوە بوو بەشۆفێر لەرێكخراوێكی ئەمریكی، ئەم رێكخراوەش لەگەڵ گەڕانەوەی خۆیاندا سەرجەم كارمەندەكانیان برد، یەكێك لەوانە شەماڵ بوو لەگەڵ رێكخراوەكەدا سەفەریان كرد، بێگومان لەوكاتەدا لەكوردستان گرانییەكی بێ وێنە هەبوو ئابڵوقەی ئابووری لەسەر عێراق دانرابوو، سەرباری ئەو هەموو رق و دەركردنەی لەبەرامبەرمدا كرابوو، بەڵام بۆ بینینی هەر ئەندامێكی خێزانەكەم خەریك بوو رۆحم دەردەچوو، چەندین جار تەلەفۆنم بۆ نۆرماڵی ماڵەوە دەكرد دەمزانی وەڵامم نادەنەوە، بەڵام هەرپێم خۆش بوو گوێم لەو وشەی (بەڵێ)ی دایك یان باوك یان هەر یەكێكی تریان بویایە. ئاگاداربووم باری بژێوییان زۆر خراپ بوو چەندن جار پارەم بۆ ناردن، بەڵام بەرێگەی خۆیدا بۆیان ناردمەوە، هەرچەند هەوڵمدا بێ سود بوو.پاش ماوەیەك بیستم دایكم زۆر نەخۆشە و جەڵتە لێی داوە، منیش بەشەماڵم گوت كە بگەڕێینەوە بۆ كوردستان گەر بۆ جارێكیش بێت بیان بینمەوە. بێگومان شەماڵ بەم داوایەی پەیمان رازی دەبێت بەڵام دەڵێت با منداڵەكە بێت دواتر دەگەڕێینەوە.
گەڕانەوەمان بۆ كوردستان
دوای گەڕانەوەی شەماڵ و پەیمان بۆ كوردستان سەردانی ماڵی باوكی شەماڵیان كرد و پێشوازییەكی گەرمیان لێكراو هەر ئەو شەوە چوون بۆ ماڵی خاڵی پەیمان.
پەیمان دەست دەكات بەگریان و دەڵێت توخوا خاڵە گیان بابچین بۆ ماڵی باوكم زۆر بیرییان دەكەم، خاڵی بێدەنگییەك دەیگرێت و دەڵێت كچم پەلە مەكە هەردەچین، پەیمان دەڵێت: كە رۆژ بووە گوتم دەی خاڵە گیان بابچین، خاڵم زۆر دوو دڵ دەبوو دەیزانی رووبەڕووی چی دەبینەوە؟ بەڵام لەبەرمن رازی بوو. پەیمان و خاڵی سواری ئۆتۆمبێل دەبن و بەرەو ماڵی باوكی پەیمان بەرێ دەكەون و دەگەنەئەوێ، سەرەرای هەموو شتێك، وەك هیچ نەبوبێت پەیمان یەكسەر پەلاماری جانتاكان دەدات كە بۆ ماڵی باوكی هێنابووی و لەسیارەكە دایان دەگرێت و لەگەڵ خاڵیدا بەرەو دەرگاكە دەڕۆن، خاڵی دەست دەكات بە دەرگا لێدان، دوای دوو سێ جار خوشكی پەیمان دەرگاكە دەكاتەوە یەكەمجار خاڵی دەبینێ و پەیمانیش لەدوای دەرگاكەوە خۆی نیشان دەدات وەك مفاجەئەیەك بۆیان، بەڵام زۆر بێ ویژدانانە خوشكەكەی دەرگەكەیان لەسەر دادەخات و لێیان ناكاتەوە، هەرچەند لەدەرگا دەدەن بێ سوود دەبێت بۆیە پەیمان و خاڵی ناچار دەبن برۆن.
پەیمان ئۆقرەی لێهەڵدەگیرێت و نازانێت چی بكات، بۆیە بیردەكاتەوە بچێت بۆئەو قوتابخانەیەی كە باوكی مامۆستایە لێی، رۆژێك دەچێت بۆ قوتابخانە و باوكی دەبینێت و باوەشی پێدا دەكات، باوكی دەست دەكات بەگریان و دەڵێت:كچم بۆوات كرد حاشات لە ئێمە كرد ئەوەتا پەشیمانیش بوویتەوە، پەیمان دەڵێت: بەباوكم گوت نا باوكە گیان هیچ پەشیمان نیم، بەڵام بێ رادە بیری ئێوەم كرد هەرلەبەرئەوەش هاتوومەتەوە بۆ كوردستان. باوكی دەڵێت: باشە وەرە دەچینەوە بۆ ماڵەوە و لەگەڵ ئەوانیشدا ئاشت ببەوە و با دایكت گەردنت ئازا بكات.
پەیمان و باوكی دەچنەوە بۆ ماڵی خۆیان و بەدڵێكی پر لەترس و لەرزەوە لەگەڵ دەچێت، و نازانێت چ شتێك روودەدات، باوكی زۆر دڵی پڕەو لەدەرگای ماڵەوە دەدات براكەی دەرگا دەكاتەوە دەبینێت پەیمان لەگەڵ باوكیدا هاتۆتەوە، براكەی توڕسە دەبێت چییە باوكە ناشێت چوبێتی بەدوایدا؟ پەیمان بەروویەكی خۆشەوە خۆی دەكات بەژوورداو هەواڵی دایكی دەپرسێت دایكی لەژوورەكەی خۆی گوێی لێ دەبێت و هاواردەكات پەیمان نەیەتە ژوورەوە تۆ كچی من نیت، تۆ ئێمەت وەلا نا بۆ كوڕێك دەبڕۆ بۆ لای ئەو.
پەیمان دەڵێت: باوكم چوو بۆلای دایكم و قسەی لەگەڵدا كرد، دایكم نەیدەتوانی هەڵبسێتە سەر پێ، هەرچۆنێك بێت بەگریانەوە خۆم كرد بەژوورەكەیداو باوەشم بەدایكمدا كرد، بەڵام دایكم زۆر ئیهانەی كردم وقسەی پێ گوتم تا برا و خوشكەكانم هاتنە ژوورەوە و ئەوانیش زیاتر ئیهانەیان كردم، نەم دەزانی چی بكەم من بۆلای ئەوان هاتوومەتەوە ئەوانیش ئاوام پێدەكەن، بۆیە یەكسەر بڕیارمدا كە شتێك بكەم، هەستام و چوومە حەوشەی پشتەوە بینیم دەبەیەك نەوت دانراوە، بەبێ هیچ ترسێك كردم بەخۆمدا و خۆم سووتاند. بەڵام لەدوای خۆسوتاندنی پەیمان تەنانەت خێزانەكەی بەدەم هاواری پەیمانەوە نەچوون و ماڵی دراوسێكەی دواوەیان بەدەنگیەوە چوون و كوژاندیانەوە و بردیان بۆ نەخۆشخانە، دوای مانەوەی بۆ ماوەی (28) رۆژ لەنەخۆشخانە پەیمان چاك دەبێتەوە، هەروەك پەیمان دەڵێت:لەوكاتەوە تووشی حاڵەتێكی دەروونی زۆر خراپیش بووم و نازانم چی بكەم؟ دوای ئەوەی كە گەڕامەوە بۆ دەرەوەی وڵات تەنانەت نەشتەرگەریشم كرد، ئێستاش كەسەیری ئاوێنە دەكەم خەفەت دەخۆم كە من لەپێناوی چیدا وام لەخۆم كرد، بەڵام شەماڵ زیاتر لەجاران منی خۆش دەوێت و رێزم لێدەگرێت، ئەوەش بۆمن گەورەترین سەرمایەیە، چونكە بەختەورەم لەگەڵیدا.

serchawe ...... gullan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-17 19:27:39

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

Re: خێزانێك كچەكەیان بەرەو ڕێگەی ئاگر ئاراستە دەكەن

دةست خؤش سةركةوتو بيت

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-17 20:11:55

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329
WindowsXPMSIE7

Re: خێزانێك كچەكەیان بەرەو ڕێگەی ئاگر ئاراستە دەكەن

swpas euzhy xan bo payamakat dasty tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-18 12:51:08

جاوشين
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 70
WindowsXPFirefox

Re: خێزانێك كچەكەیان بەرەو ڕێگەی ئاگر ئاراستە دەكەن

دةستت خؤش بيت
بؤ ئةو بابةتة جوانة
سةركةوتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-18 15:36:29

شه قلاوه
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2011-04-17
په‌یامه‌كان: 44
WindowsXPMSIE

Re: خێزانێك كچەكەیان بەرەو ڕێگەی ئاگر ئاراستە دەكەن

ده‌ست خۆش به‌ریز بۆ ئه‌م بابه‌ته‌  هیوادارم ئه‌و به‌ریزانه‌ی خوێندیانه‌وه‌  ببێته‌ مایه‌ سوود و ئامۆژگار ده‌ورووبه‌ریان بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ نابه‌جێیانه‌ به‌راستی نازانم چ دلێکیان هه‌بووه‌ ئه‌م خوشک و دایکه‌ که‌وا رۆحی لیبورده‌ییان نه‌بێت به‌راستی کاره‌ساته‌


گه‌وره‌ترین تۆله‌ لیبوردنه‌

Kurdzhin
وتیان تۆ چۆن ئەوت خۆش دەوێت کە پەیکەری تۆ لەبـەفـرەو چــاوەکــانــی ئـــەو لــە هـەتــاو
مـنـیـش وتـــم تـــا بــەردەوام لە خـــزمــــەتــــیـــا بــتــوێــمـــەوە و بـــبــــم بـــە ئـــــــاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-20 07:29:28

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329
WindowsXPMSIE7

Re: خێزانێك كچەكەیان بەرەو ڕێگەی ئاگر ئاراستە دەكەن

dasttan xosh bet hawreyan swpas bo payamakatan w hiwadarm swdtan le war grtbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net