❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مامۆستایه‌کی ئافره‌ت و قوتابییه‌کی کچ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-04 10:07:29

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

مامۆستایه‌کی ئافره‌ت و قوتابییه‌کی کچ

ه‌کێ له‌ مامۆستایانی ئافره‌ت ده‌ڵێ:
داستانه‌که‌ به‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات ، که‌ یه‌کێ له‌ قوتابیانی کچ دێته‌ ژووری من ، ده‌ستی به‌ مامۆستایه‌کی قوتانخانه‌که‌وه‌ گرتبوو ، به‌ ته‌واوی روخابوو له‌ حاڵێکدا بوو مرۆڤ بۆی بگرێیت ، ویستمان له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌دا هێمنی بکه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام بێ هۆده‌ بوو ، داوام لێ کرد دابنیشێ ... ئه‌نجا قورئانه‌که‌م دایه‌ ده‌ست و سوڕه‌تی (یاسین )م بۆ کرده‌وه‌ بیخوێنێ تا ئارام ببێته‌وه‌ ، خوێندکاره‌که‌ به‌ ئارامه‌وه‌ وه‌رگرت و ده‌ستی کرد به‌ خوێندنی قورئان ،خۆشم ده‌ستم کرده‌وه‌ به‌ کاره‌کانی خۆم ، من بڕوام وا بوو له‌وه‌ به‌ده‌ر نییه‌ ، که‌ په‌ستی کردووه‌ ،یان فشارێکی ده‌روونییه‌ ، یان خۆشه‌ویسته‌که‌ی مردووه‌ ، یان باره‌کی تر که‌ ڕۆژانه‌ به‌سه‌ر کاردا دێن.
قه‌د نه‌مده‌زانی ئه‌م خونچه‌ جوانه‌ خه‌مێکی هه‌ڵگرتووه‌ شانی یه‌ک خێزان قورس ده‌کات. قوتابیه‌که‌ هێور بۆوه‌و به‌ چه‌ند هه‌نگاوێکی نزیک لێم هاته‌ پێشه‌وه‌ و خه‌مبار بوو له‌به‌رده‌ممدا دانیشت.
زانیم هاتۆته‌وه‌ سه‌رخۆو ده‌توانێ قسه‌ بکات، ئه‌نجا وتی:
سه‌ره‌تای به‌سه‌رهاتی من له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنی پشووی هاوینه‌ی خوێندنی رابردوو ده‌ست پێ ده‌کات. دایکم له‌گه‌ڵ باوکمدا گه‌شتێکیان کرد بۆ هه‌نده‌ران به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن، به‌ چاودێری پلکمی که‌ نیمچه‌ نه‌خوێنده‌وار بوو له‌گه‌ڵ خوشکی بچووکمی به‌جێ هێشتم ، مه‌به‌ستم له‌ نیمچه‌ نه‌خوێنده‌وار ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوێنده‌واری هه‌بوو، به‌ڵام له‌ راست کاروباره‌کانی ژیان و فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنبیر نه‌بوو. من هه‌ستم به‌ شه‌که‌تی و په‌ستی ده‌کرد ، ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ له‌ دایکم داببڕێم . ده‌ستم کرد به‌ رابواردن به‌ ئینته‌رنێت و چه‌ند جێگایه‌کی گه‌ڕام، له‌ ژوورێکی پڕ له‌ غه‌ڵبه‌غڵب دا وتووێژم درێژه‌ پێ ده‌دا ، چونکه‌ په‌روه‌رده‌یه‌کی پاش کرابووم له‌ هیچ نه‌ده‌ترسام. تا ڕۆژێکیان گه‌نجه‌کم دۆزییه‌وه‌ هاوڵاتی من بوو له‌ شوققه‌کی تردا ده‌ژیا، به‌ مه‌به‌ستی کات به‌سه‌ربردن له‌ گه‌ڵیدا که‌وتمه‌ ئاخافتن، پاشان بۆ ژوانی رۆژانه‌ گۆڕا . داوای لێ کردم له‌سه‌ر ماسینجه‌ر قسه‌ی بۆ بکه‌م، منیش له‌گه‌ڵیدا رێك که‌وتم رۆژانه‌ تا سبه‌ی قسه‌ی چه‌ند سه‌عاتیم بۆ ده‌گێڕایه‌وه‌. له‌ کاتی ئاخاوتنه‌که‌ هه‌ردوولا یه‌کترمان ناسی وبه‌سه‌ر ژیانی یه‌کتریدا راگه‌یشتین. زانیم لاوه‌کی خاوه‌ن به‌زم و رابواردنه‌ و حه‌زی له‌ گه‌شته‌ و هه‌موو حه‌رامێکی تاقی کردۆته‌وه‌.
دیسان له‌مه‌ڕ هه‌ندێ کاری به‌سود قسه‌مان کرد له‌ راست ژیاندا ، به‌ لیاقه‌ی خۆم توانیم نوێژی پێ بکه‌م .. دوای ماوه‌یه‌کی کورت راسته‌وخۆ خۆشه‌ویستی خۆی بۆ من ده‌رخست ، به‌تایبه‌تی که‌ ئه‌و گۆڕاوه‌ به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ره‌فتاری گۆڕاوه‌ وژیانی رابردوی گه‌وجانه‌ بوو تا دوایی.
سه‌ره‌تا دڕدۆنگ بووم ، به‌ڵام داویی بیرم کرده‌وه‌ که‌ ئاڵوده‌ی بووم. دیسان هه‌ستم کرد که‌ به‌خته‌وه‌رترین کاتم ئه‌و کاته‌یه‌ له‌ دیداری ماسینجه‌ر نزیک ده‌بێته‌وه‌ . په‌یوه‌ندی نێوانمان زۆر توند بوو ، تا داوای لێکردم ژوانی بکه‌م و منیش قایل بووم که‌ جێگایه‌کی گشتی بێ و بۆ چه‌ند خوله‌کێ بێ تا رووخساری من ببینێت . رۆژی ژوان توانیم له‌ ده‌ستی پورم خۆم ده‌رباز بکه‌م به‌و پاساوه‌ی ده‌مه‌وێ سه‌ردانه‌کی ده‌سته‌ خوشکه‌که‌م بکه‌م ، که‌ داوای لێ کردووم سه‌ری لێ بده‌م . هه‌تا کاتی ژوانه‌که‌ هات دڵم راده‌چڵه‌کی تا روبه‌ڕو بینیم.
من نه‌م ده‌زانی ئه‌وه‌نده‌ جوان بێ ، وه‌کو له‌ داستانی خه‌یاڵی دا ده‌ڵێ ( شؤڕه‌ سواری خه‌ونی من بوو) . چه‌ند خوله‌کێ گفتوگۆمان کرد ، ئه‌ویش روخساری منی زۆر به‌ دڵ بوو وتی : زۆر له‌وه‌ جوانتری که‌ من بیرم لێ ده‌کرده‌وه‌ . پاشان به‌ جێم هێشت به‌ خۆشحاڵی یه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ ، له‌ خۆشیان گه‌شگه‌م گرتبوو. ئه‌وه‌نده‌ دڵخۆش بووم تا هه‌ڵوس و که‌وتم له‌ ڕاست خوشکانمدا گۆڕاو بووبووم به‌ بڵێسیه‌ک خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو خێزانه‌که‌م ، خۆشه‌ویستی راست ئه‌وه‌ی فێرکردم . شێوازه‌کی ترمان بۆ گفتوگۆ به‌کار هێنا ، ئاکامی هه‌موو ئه‌وانه‌ بوو ، که‌ به‌ڵێنی پێدام ، که‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانم دێته‌ داخوازیم.. به‌ڵام من په‌سه‌ندم نه‌کرد تا خوێندنم ته‌واو ده‌که‌م. ماوه‌ی پشوودانه‌که‌ سێ جار دیداری یه‌کترمان کرد، هه‌موو جار به‌قه‌ده‌ر هه‌موو دنیا به‌ کامه‌رانی ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ . له‌م سه‌رو به‌ینه‌دا خانه‌واده‌م له‌ گه‌شتی نه‌خۆشیه‌که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ، به‌ڵام چونکه‌ چاره‌کردنه‌که‌ سه‌ری نه‌گرتبوو په‌ستی گه‌شتی خانه‌واده‌که‌مانی داگرتبوو. له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی وه‌رزی خوێندن داوای دیدارێکی لێم کرد ، به‌ڵام من په‌سه‌ندم نه‌کرد ، چونکه‌ له‌گه‌ڵ بوونی دایکم دا ناوێرم ئه‌م چاوپێ که‌وتنه‌ بکه‌م ، به‌ڵام به‌ هۆی زۆری کردن ، که‌ گوایه‌ مژده‌یه‌کی خۆشی هه‌ڵگرتووه‌ قایل بووم. له‌هه‌مان کاتی ژواندا چاومان پێك که‌وت و ئه‌نگوستیله‌ی ده‌زگیرانی پێ دام ، زۆر شآدمان بووم و سوربو که‌ سه‌ردانی خێزانم بکات ، به‌ڵام به‌ بیانوی خوێندن قبوڵم نه‌کرد. هه‌مان ڕۆژ له‌ چه‌ند ساته‌کی لاوازی دا ته‌سلیم به‌ شيیتان بووین .... که‌ چه‌ند ساته‌کی خه‌مۆک بوو ، نازانم چۆن باسی بکه‌م و حه‌زناکه‌م هه‌ر باسی بکه‌م... من له‌م کاته‌دا خۆم له‌ باره‌کی تردا ده‌بینی ... قه‌ت من نه‌بووم که‌ له‌سه‌ر ره‌شت و ئابڕو ره‌نیو هێنراوم....
من کچێنیم له‌ ده‌ست داو له‌گه‌ڵێ دا ناموس و ئابڕه‌ه‌ شه‌رم و هه‌موو شتێکم له‌ده‌ست دا . دوای ئه‌وه‌ دڵنه‌وازی ده‌کردم و په‌یمانی پێدام که‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ داخوازی . دوای ئه‌وه‌ ئه‌م ژوانه‌ به‌وه‌ کۆتایی هات ، که‌ دوایی بیری لێ ده‌که‌مه‌وه‌ وپاشان کاتی هاتنی بۆ داخوازییه‌ ده‌ستنیشان ده‌که‌م. من به‌ دڵی شکاو و په‌ریشانییه‌وه‌ بۆ ماڵ گه‌ڕامه‌وه‌ و چه‌ند ڕۆژێ له‌ ماڵدا کاتم به‌سه‌ر برد تاقه‌تم نه‌بوو که‌سێک ببینم و زۆری کارکرده‌ سه‌ر ئاستی خوێندنم ، به‌ڵام ئه‌م کوڕه‌ی هه‌موو ڕۆژ دڵنیای ده‌کردمه‌وه‌ که‌ دێ بۆ داخوازی کردنم . دوای ماوه‌یه‌کی کورت هه‌فته‌یه‌ک بێ سۆراغ بوو، ئه‌م ماوه‌یه‌ش بۆ ئێمه‌ زۆر بوو ، که‌ بێ به‌هانه‌ شوێنه‌ ون بێ ، هه‌ڵم دا چاوم پێ بکه‌وێ نه‌م دۆزییه‌وه‌.
دوای ئه‌م ماوه‌ درێژه‌ چاوه‌ڕێکردنه‌ له‌ پۆسته‌ی خۆمدا نامه‌یه‌کم له‌ پێ گه‌یشت کورت و سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو ، له‌ ناوه‌ڕۆکی حاڵی نه‌ده‌بووم ، داوام لێ کرد به‌ ته‌له‌فۆن تێم بگه‌یێنێت . دوای کاتژمێرێ که‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردم چاوم پێ که‌وت زۆر خه‌مبار بوو داچۆڕابوو ، هه‌وڵم دا له‌ هۆیه‌که‌ی بگه‌م ، به‌ڵام سودی نه‌بوو ، له‌ هیکڕا به‌ کوڵ گریا ، قه‌ت پیاوێکم به‌و دیمه‌نه‌ زۆر گرینه‌ نه‌دیتبوو !! له‌به‌ر زۆری گریان هه‌ڵده‌له‌رزی و هه‌نسکی ده‌هاتن، وام زانی که‌سێکی تووش کاره‌سات هاتووه‌ ، هه‌وڵم دا هۆکاری خه‌مه‌که‌ی بزانم ، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ و داوای لێکردم بۆ ماڵه‌وه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌. سه‌رم سوڕما وتم هێشتا کاتی نه‌هاتووه‌ . پاشان داوای لێکردم له‌ یادی بکه‌م ... نه‌مزانی مه‌به‌ست له‌م یادکردنه‌ی چی یه‌... منیش گریام و به‌وه‌ تاوانبارم کرد که‌ ده‌یه‌وێ له‌ کۆڵ خۆیم بکاته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ هیکڕا ده‌ستی کرد به‌ قسان !! قه‌ت رووی خه‌مۆکی ئه‌و له‌ یاد ناکه‌م کاتێ پیی وتم به‌ دره‌نگه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌ک له‌ودا سه‌ر هه‌ڵداوه‌ !! مه‌به‌ستی کام نه‌خۆشییه‌ وکام دره‌نگه‌؟ مانای چییه‌؟ دۆسته‌که‌م تووشی (ئایدز) بووه‌و وکت و پڕ به‌ ڕێکه‌وت به‌مه‌ی زانیوه‌ . ئه‌مه‌ به‌ کورتی به‌سه‌رهاتی منه‌ و هه‌میشه‌ سه‌رگه‌ردانم و چآره‌نووسم نادیاره‌ ، منش تووشی هاتووم ، ئێستا نازانم چی بکه‌م ، چۆن به‌م کاره‌ساته‌ رووم له‌ خێزانه‌که‌م بکه‌مه‌وه‌ ؟ یان چی بکه‌م..........؟
لێره‌دا به‌ کورتی به‌ هه‌موو کچێك ده‌ڵێین : خۆتان بپارێزن و گوناهه‌ گه‌وره‌کان به‌ بچووک مه‌زانن ، هه‌ر گوناهه‌کی بچووم داهاتوو گه‌شه‌ده‌کات و گه‌وره‌ ده‌بێت!

کتێب/ په‌ند وه‌رگره‌ له‌ 50 به‌سه‌رهاتی قوربانیانی خۆشه‌ویستی
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سه‌رگه‌ینێڵی

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-04 13:34:38

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: مامۆستایه‌کی ئافره‌ت و قوتابییه‌کی کچ

توتوبه راستى زؤرزؤرناخؤشبوو له هه موى ناخؤشتر ئايدز.ده سته كانت خؤش بيت هاناخان سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-05 12:57:17

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: مامۆستایه‌کی ئافره‌ت و قوتابییه‌کی کچ

زۆر سوپاس کاک دلدار بۆ په‌یامه‌که‌ت خوا هه‌موو لایه‌ک بپارێزێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-07 07:20:13

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329
WindowsXPMSIE7

Re: مامۆستایه‌کی ئافره‌ت و قوتابییه‌کی کچ

berasty shteky zor naxosha bas nazanm bo kchany eyma awana zw axalaten ba qsay kwran .....yan am hamwa ba sar hat w rwdawa rw adat bo swdy le war nagrn har awana kwrek wty dema dawat eytr to piroztrin shty xoty bxaita zher dast???? hiwadarm kas wak am kcha damaway le nayat .....wak brayak dawam la hamw khan haya tw xwa awana zw xotan taslim ba kwr makan ba rasty hande kwr kwr haya hamw shtek akata qwrbany araza pisakany ......sami

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-07 14:41:59

rahnd
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی / توی مه??
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2010-06-25
په‌یامه‌كان: 65
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: مامۆستایه‌کی ئافره‌ت و قوتابییه‌کی کچ

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌  ..........هه‌ر بژیت گوڵه‌كه‌نم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-07 14:45:14

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: مامۆستایه‌کی ئافره‌ت و قوتابییه‌کی کچ

ده‌ستت خۆش بێت گوله‌که‌م سه‌رکه‌وتووبیت به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-07-19 08:51:06

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: مامۆستایه‌کی ئافره‌ت و قوتابییه‌کی کچ

dastakant xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net