❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاماده‌يت بۆ پێشوازى له‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌ت..؟؟؟!!!‏

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-05 07:01:03

chinaz xan
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2009-10-29
په‌یامه‌كان: 169
WindowsXPMSIE7

ئاماده‌يت بۆ پێشوازى له‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌ت..؟؟؟!!!‏

ئاماده‌يت بۆ پێشوازى له‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌ت..؟؟؟!!!‏

براى خۆشه‌ويست .. خوشكى ئازيز .. وا دابنێ كه‌ پاش چركه‌ساتێكى كه‌م ميوانێكى زێده‌ به‌ڕێزو ‏خۆشه‌ويست له‌ ده‌رگاى ماڵت ده‌دات و ده‌بێته‌ ميوانى ماڵه‌كه‌ت ، ئه‌و ميوانه‌ ئازيزو خۆشه‌ويسته‌ش ‏پێغه‌مبه‌رى خودايه‌ (صلى الله عليه‌ وسلم) ، و له‌ سه‌ردانێكى چاوه‌روان نه‌كراودا به‌ نوورى پڕ به‌ره‌كه‌تى ‏ماڵه‌كه‌ت ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ . ‏‎
‎ پێش ئه‌وه‌ى به‌ڕێزى بگاته‌ ماڵه‌كه‌ت چى ده‌كه‌يت ؟! .. له‌ كاتێكدا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ چاكتره‌ له‌ هه‌موو ‏ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌سه‌ر زه‌ويدا ڕۆشتوون و ده‌ڕۆن ، باشتره‌ له‌ هه‌موو سه‌رۆك و سه‌ردارانى جيهان ، چاكتره‌ له‌ ‏هه‌موو بيرمه‌ند و هه‌ڵكه‌وتوانى گێتى ، ئه‌و زاته‌ هه‌ره‌ خۆشه‌ويستى خودايه‌ و به‌ سه‌ردان دێته‌ ماڵه‌كه‌ت. ‏‎
‎‏ ‏ ئێستا ڕامێنه‌ ... به‌ نيازى چى بكه‌يت ئه‌ى خاوه‌ن ماڵ ؟!! ئايا يه‌كسه‌ر به‌ره‌و ڕووى ده‌رگاكه‌ ده‌چيت و ئاوه‌ڵاى ‏ده‌كه‌يت ؟ تا له‌ كاتى گه‌يشتنى دا ده‌ست له‌ ملانى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه‌ وسلم) بيت و له‌و ‏ده‌مه‌دا فرمێسكه‌ قه‌تيسماوه‌كانى چاوت تنۆك تنۆك ده‌ڕژێن و له‌ ديمه‌نێكى هه‌رگيز له‌بير نه‌چونه‌وه‌دا تێكه‌ڵ به‌ ‏زه‌رده‌خه‌نه‌ى شادى ده‌بن ؟؟ وه‌ ده‌ڵێيت: ( ئه‌م ڕۆژه‌ خۆشترين ڕۆژى ژيانمه‌ چونكه‌ شكۆدارترين كه‌س ‏ميوانى ماڵه‌كه‌مه‌ !! ) ‏‎
‎‏ ‏ يان جه‌سته‌ت دێته‌ له‌رزين .. به‌ خيرايى به‌ره‌و ژووره‌كه‌ت ڕاده‌كه‌يت تا شريتى گۆرانى يه‌ كوردى و عه‌ره‌بى و ‏توركى و بيانيه‌كانت بشاريته‌وه‌ و له‌ برى ئه‌وان شريتى قورئان و وانه‌ ئاينى يه‌كان و سروودى به‌سوود له‌ ‏جێگه‌يان دابنێيت . يان شريته‌ ڤيدۆيى و سيدييه‌كانت ده‌شاريته‌وه‌ .. يان وێنه‌ى ئه‌و گۆرانى بێژو سه‌ماكه‌رانه‌ى ‏كه‌ ديوارى ژووره‌كه‌تيان داپۆشيوه‌ لا ده‌ده‌يت له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌رگيز پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (صلى الله عليه‌ وسلم) به‌ ‏هيچ كام له‌م كارانه‌ ڕازى نى يه‌ .. ‏‎
‎‏ ‏ براكه‌م .. ئايا ئه‌و ساته‌ كه‌مه‌ به‌ هاناته‌وه‌ دێت بۆ كردنى نوێژه‌كانت ؟ و ده‌رخستنى سيواكێك له‌ په‌ناى فڵچه‌ى ‏ددانه‌كانت؟ تا خۆت وا نيشان بده‌يت كه‌ زۆر گرنگى ده‌ده‌ى به‌ سوننه‌ته‌ پيرۆزه‌كانى ئه‌و سه‌رداره‌ به‌ڕێزه‌ (صلى ‏الله عليه‌ وسلم) . ‏‎
‎‏ ‏ خوشكى موسوڵمان .. ئايا به‌ چ شێوازێك پێشوازى له‌ پێغه‌به‌ره‌كه‌ت (صلى الله عليه‌ وسلم) ده‌كه‌يت كه‌ ‏باشترين ڕێزى له‌ ئافره‌ت گرتووه‌ ؟ ئايا خێرا پۆشاكى شه‌رم و شكۆ ده‌پۆشيت كه‌ چه‌ندين ساڵه‌ له‌به‌ر ‏بڕيارێكى ده‌رونت پشتگوێت خستووه‌ و وازت لێ هێناوه‌ ؟ ئايا به‌سه‌رو قژى ڕووت و جلوبه‌رگێكى ته‌سك و ده‌م ‏و چاوێكى ده‌رمان كراوه‌وه‌ پێشوازى له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌يت ؟ ئايا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ به‌سه‌ر سيماو جل و ‏به‌رگتدا ده‌زانێت كه‌ تۆى خاوه‌ن ماڵ موسوڵمانيت ؟ يان وا گومان ده‌بات كه‌ له‌ ده‌رگاى ماڵه‌ كچه‌ ئه‌كته‌رێكى ‏ڕۆژئاوايى داوه‌ كه‌ هيچ پابه‌ند بوونێكى به‌ ئيسلامه‌وه‌ نى يه‌ ؟! .. ئايا له‌به‌ر چاوى ئه‌و به‌ڕێزه‌ ده‌ست ده‌كه‌يت ‏به‌ ڕێز گرتن له‌ دايكت و باوكت و به‌رز و گه‌وره‌ ڕاگرتنيان و به‌ گوێ گرتنى فه‌رمانه‌كانيان و بانگ كردنيان به‌ ‏خۆشترين ناو ؟؟ .. يان هه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌يت كه‌ به‌ر له‌ هاتنى پێغه‌مبه‌رت كردووته‌ ، له‌ به‌ ‏گوێ نه‌گرتنيان و ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌و فه‌رمان كردن به‌سه‌رياندا ؟ .. چى وه‌ڵامێكت ده‌بێت كاتێك پێغه‌مبه‌ر ‏‏(صلى الله عليه‌ وسلم) بفه‌رموێ : (پرسيارت لێ ناكه‌م ده‌رباره‌ى كردنى نوێژى به‌يانى و نوێژى ‏جه‌ماعه‌ت .. و ڕۆژووه‌كانت .. و خۆداپۆشينت .. و .. ) . كه‌ به‌ دڵنياييه‌وه‌ ئه‌مانه‌ يه‌كێكن له‌ بنه‌ما ‏سه‌ره‌كى يه‌كانى موسوڵمانێتى !! . ‏‎
‎‏ ‏ ئا له‌م ساته‌ وه‌خته‌دا هه‌ست به‌ چى ده‌كه‌يت ؟ شه‌رمه‌زارى ! نه‌نگى ! غه‌مبارى ! په‌شيمانى ! يان هه‌موو ‏ئه‌مانه‌ به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌يه‌كى دوو ڕووانه‌ ده‌خه‌يته‌ ژێر لێوانه‌وه‌ ؟؟ ده‌بێت پێغه‌مبه‌رت (صلى الله عليه‌ وسلم) چيت ‏پێ بڵێت ؟! .. ئايا پێت ده‌ڵێت: (تۆ مايه‌ى شانازى ئيسلام و موسڵمانانيت) ، يان ڕه‌نگى سوورت ‏هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و به‌ تووڕه‌يى يه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ت به‌جێ ده‌هێڵێت ؟ ئاى ئه‌مه‌ش چه‌ند مايه‌ى به‌دبه‌خت بوونى تۆيه‌ ‏گه‌ر ڕووبدات !!‏ له‌ چ باره‌يه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا (صلى الله عليه‌ وسلم) ده‌دوێيت :‏‎
‎  له‌ باره‌ى زام و زه‌بوونى موسوڵمانان له‌م جيهانه‌دا كه‌ لێوان لێوه‌ له‌ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌..‏‎
‎  يان له‌باره‌ى زانسته‌ ئاينى يه‌كان و مێژووى موسوڵمانانه‌وه‌..‏‎
‎‏ ‏  يان له‌ باره‌ى بوژانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى موسوڵمان و په‌ره‌پێدانى له‌ ڕووى ئايين و ژيانه‌وه‌ به‌ زانستى كرده‌وه‌؟.. ‏‎
‎‏ ‏  ياخود له‌باره‌ى خۆشه‌ويسته‌كه‌ته‌وه‌ ده‌دوێيت كه‌ به‌ ته‌له‌فون و مۆبايل به‌رده‌وام قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌يت .. ‏‎
‎‏ ‏  يان له‌ باره‌ى ژماره‌ى نامه‌ ئاڵوگۆڕه‌كانى نێوانتان. ‏‎
‎‏ ‏  يان ئه‌وه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵيدا ده‌چيته‌ كافترياو شوێنه‌ گشتى يه‌كان و سنوور شكێنه‌كانى ئيسلام.. ‏‎
‎‏ ‏  يان له‌ باره‌ى وێنه‌ بێ ئابڕووه‌كان و نامه‌ خراپه‌كان و قسه‌و گۆرانيه‌ بێ شه‌رمه‌كانى ناو مۆبايله‌كه‌ت ! ‏‎
‎‏ ‏  يان له‌ باره‌ى تيپه‌ مۆسيقييه‌ به‌ناوبانگه‌كان و كۆنسێرت و گۆرانيه‌كان . ‏‎
‎‏ ‏  يان ڕووداوى ناو زنجيره‌ دۆبلاژكراوه‌كانى ته‌له‌فزيۆنه‌كان. ‏‎
‎‏ ‏  يان له‌ باره‌ى ئه‌ستێره‌كانى سينه‌ماى جيهانى و دوا فليمه‌كانيان.‏  يان له‌ باره‌ى ئه‌ستێره‌كانى به‌ختت . ‏‎
‎‏ ‏  يان له‌ باره‌ى ئه‌و باڕانه‌ى كه‌ چه‌ندين جۆرى مه‌ى و مادده‌ى بێ هۆشكه‌ر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.‏‎
‎‏ ‏  يان له‌ باره‌ى دوا گۆڕانكارييه‌كانى بازاڕ و دۆلار له‌گه‌ڵى دا ده‌دوێيت . ‏‎
‎‏ ‏ پاش خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م په‌يامه‌ ‏‎
‎‏ ‏ خوشكى ئازيز .. براى به‌ڕێز .. ئايا هه‌ڵوێستت گۆڕا ؟ يان چه‌ند وته‌يه‌كى بێ كه‌ڵك و به‌سه‌رچووت خوێنده‌وه‌ ؟ ‏ئايا هه‌ست به‌ ڕوو زه‌ردى و په‌شيمانى ناكه‌يت له‌و ته‌مه‌نه‌ى كه‌ ڕابوردووه‌ ؟ ئايا هه‌ست ده‌كه‌يت كه‌ ‏ئاماده‌نيت بۆ پێشوازى له‌ سه‌ردانێكى كورتى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه‌ وسلم) كه‌ هێشتا هه‌ر ‏بيركردنه‌وه‌يه‌كه‌ و به‌س؟! ‏‎
‎ براو خوشكى موسوڵمان.. ئه‌وه‌ت له‌ بير نه‌چێت كه‌ خواى گه‌وره‌ شه‌و و ڕۆژ ئاگاى لێته‌ .. نه‌ ده‌خه‌وێت ، و نه‌ ‏بێ ئاگا ده‌بێت .. ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ خواى ميهره‌بان به‌ شه‌و ده‌ستى واڵا ده‌كات بۆ لێخۆشبوونى گوناهبارانى ‏ڕۆژ تا پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانيان ، وه‌ ڕۆژيش ده‌ستى واڵا ده‌كات بۆ لێخۆشبوونى گوناهبارانى شه‌و له‌ ‏تاوانه‌كانيان ، ده‌فه‌رموێت : ( كێ هه‌يه‌ ته‌وبه‌ بكات تا ته‌وبه‌كه‌ى لێ وه‌ربگرم ، كێ هه‌يه‌ داواى لێخۆشبوون ‏بكات تا لێى خۆش ببم ، كێ هه‌يه‌ داوا بكات تا پێى ببه‌خشم ) ‏‎
‎‏ ‏ براو خوشكى زێده‌ ئازيز .. ئاى چه‌نده‌ دڵت ڕه‌قه‌ ! ئاى كه‌ هه‌ستت وشكه‌و نابزوێت ! له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ پشته‌وه‌ ‏دنيايه‌ك هه‌يه‌ له‌ ده‌ستت هه‌ڵدێت ، كه‌چى تۆ به‌ دواى دا هه‌ڵه‌داوانته‌ تا بيگه‌يتێ و كه‌چى ده‌بێ هه‌ر ‏به‌جێشى بهێڵيت !! هه‌ڵدێيت له‌ خوايه‌ك كه‌بێ ئه‌ندازه‌ ده‌رگاى ته‌وبه‌ى له‌سه‌ر گوناهباران خستۆته‌ سه‌ر ‏پشت و هه‌رده‌م واڵان. ‏‎
‎‏ ‏ براو خوشكى خۆشه‌ويست .. به‌بێ گومان و دوو دڵى له‌ قيامه‌تدا بيرى ئه‌م په‌يامه‌ كورته‌ت ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ‏ده‌بيته‌ يه‌كێك له‌م دوو كه‌سه‌ : ‏‎
‎‏ ‏ كه‌سێك: كه‌ سوپاسى خوا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م په‌يامه‌ى پێ گه‌شتووه‌ كارى پێكردووه‌ ، وه‌ ده‌بێته‌ ‏مايه‌ى سه‌رفرازى و ڕزگاربوونى له‌ ئاگرى دۆزه‌خ . يان ‏‎
‎‏ ‏ كه‌سێك: كه‌ په‌نجه‌ى په‌شيمانى ده‌گه‌زێت چونكه‌ په‌يامه‌كى پێگه‌شتووه‌و كارى نه‌كردووه‌ و وه‌لاى ناوه‌ ، ‏ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى ڕووڕه‌شى و مسۆگه‌ر كردنى ئاگرى به‌ ئازارى دۆزه‌خ.‏‎
‎ ‏ خوشك و براى به‌ڕێز .. په‌له‌ بكه‌و خێرابكه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ لاى په‌روه‌ردگارت .. پێش له‌ده‌ست چوونى ‏چركه‌ساته‌كانى ژيانت .. چونكه‌ مردن زۆر له‌وه‌ نزيكتره‌ كه‌ئێمه‌ چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ين ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ‏‏( إِقْتَرِبَ لِلنّاسِ حِسابُهُم وَهُم في غَفلَةٍ مُعْرِضون (1) ما يَأتِهِم مِن ذِكْرٍ مِنْ ربِّهِم مُّحْدَثٍ إلاّ اْستَمَعُوهُ يَلْعَبون(2) ‏‏) (الانبياء) ‏‎
‎‏ ‏ واته‌ : (لێپرسينه‌وه‌ى خه‌ڵكى نزيك بۆته‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان بێئاگاو غافڵن و پشتيان كردۆته‌ – ئاينى خوا – ‏ڕوويان وه‌ڕگێڕاوه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌ى ، هيچ ياداوه‌رى و – قورئانێك – ى تازه‌ له‌ لايه‌ن په‌روه‌ردگاريانه‌وه‌ بۆيان ‏نه‌هاتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ به‌ده‌م يارى و گه‌مه‌وه‌ گاڵته‌يان پێ نه‌كردبێت و پشتگوێيان نه‌خستبێت ) .‏
ئیسلام دۆست

Kurdzhin
به‌ هۆی خوێندنه‌وه‌ ناتوانم وه ک جاران بێمه‌ یانه‌
http://kurdzhin.org/uploads/692ee3f156.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-07 12:02:37

naznaz_1
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-26
دواترین سه‌ردان: 2009-09-15
په‌یامه‌كان: 10
WindowsXPMSIE7

Re: ئاماده‌يت بۆ پێشوازى له‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌ت..؟؟؟!!!‏

ده سته کانت خۆش چیناز گیان سه رکه وتوبی خواپاداشتت باته وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-07 12:14:41

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئاماده‌يت بۆ پێشوازى له‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌ت..؟؟؟!!!‏

ئێستا ڕامێنه‌ ... به‌ نيازى چى بكه‌يت ئه‌ى خاوه‌ن ماڵ ؟!! ئايا يه‌كسه‌ر به‌ره‌و ڕووى ده‌رگاكه‌ ده‌چيت و ئاوه‌ڵاى ‏ده‌كه‌يت ؟ تا له‌ كاتى گه‌يشتنى دا ده‌ست له‌ ملانى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه‌ وسلم) بيت و له‌و ‏ده‌مه‌دا فرمێسكه‌ قه‌تيسماوه‌كانى چاوت تنۆك تنۆك ده‌ڕژێن و له‌ ديمه‌نێكى هه‌رگيز له‌بير نه‌چونه‌وه‌دا تێكه‌ڵ به‌ ‏زه‌رده‌خه‌نه‌ى شادى ده‌بن ؟؟ وه‌ ده‌ڵێيت: ( ئه‌م ڕۆژه‌ خۆشترين ڕۆژى ژيانمه‌ چونكه‌ شكۆدارترين كه‌س ‏ميوانى ماڵه‌كه‌مه‌ !! ) ‏‎
‎‏ ‏ يان جه‌سته‌ت دێته‌ له‌رزين .. به‌ خيرايى به‌ره‌و ژووره‌كه‌ت ڕاده‌كه‌يت تا شريتى گۆرانى يه‌ كوردى و عه‌ره‌بى و ‏توركى و بيانيه‌كانت بشاريته‌وه‌ و له‌ برى ئه‌وان شريتى قورئان و وانه‌ ئاينى يه‌كان و سروودى به‌سوود له‌ ‏جێگه‌يان دابنێيت . يان شريته‌ ڤيدۆيى و سيدييه‌كانت ده‌شاريته‌وه‌ .. يان وێنه‌ى ئه‌و گۆرانى بێژو سه‌ماكه‌رانه‌ى ‏كه‌ ديوارى ژووره‌كه‌تيان داپۆشيوه‌ لا ده‌ده‌يت له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌رگيز پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (صلى الله عليه‌ وسلم) به‌ ‏هيچ كام له‌م كارانه‌ ڕازى نى يه‌ .. ‏‎
‎‏ ‏ براكه‌م .. ئايا ئه‌و ساته‌ كه‌مه‌ به‌ هاناته‌وه‌ دێت بۆ كردنى نوێژه‌كانت ؟ و ده‌رخستنى سيواكێك له‌ په‌ناى فڵچه‌ى ‏ددانه‌كانت؟ تا خۆت وا نيشان بده‌يت كه‌ زۆر گرنگى ده‌ده‌ى به‌ سوننه‌ته‌ پيرۆزه‌كانى ئه‌و سه‌رداره‌ به‌ڕێزه‌ (صلى ‏الله عليه‌ وسلم) . ‏‎

وه ى به راستى زووور كاريكَه رى له سه رم هه بو ده سته كانت خوشبيت كَولى من

بابه تيكى زوور جوان بو به هيواى به رده واميت مالَه كه م بمينى به شادى

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-08 12:01:23

chinaz xan
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2009-10-29
په‌یامه‌كان: 169
WindowsXPMSIE7

Re: ئاماده‌يت بۆ پێشوازى له‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌ت..؟؟؟!!!‏

نازناز گیان رۆژان گیان سوپاس بۆ په یامه کانتان به قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-15 11:08:40

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: ئاماده‌يت بۆ پێشوازى له‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌ت..؟؟؟!!!‏

dast t xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-19 12:46:16

chinaz xan
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2009-10-29
په‌یامه‌كان: 169
WindowsXPMSIE7

Re: ئاماده‌يت بۆ پێشوازى له‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌ت..؟؟؟!!!‏

ته نیا گوڵ گیان سوپاس بۆ په یامه که ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net