❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-21 10:01:17

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!

چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!
http://www.dangiislam.org/v/upload/dadwar.gif

چه‌ند وشه‌یه‌ك که‌ پێك هاتوون له‌ چه‌ند پیتێ، به‌ڵام پڕواتا! ‌ئه‌و پیتانه‌ چه‌ند وشه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن که‌ دڵه‌کان ده‌‌هه‌ژێنن، هه‌ست و بیره‌کان ده‌وه‌ستێنن، کۆتایی به‌ ئاواته‌کان دێنن! دۆست و یاران له‌یه‌ك ده‌که‌ن، دڵی دایکان ئه‌ترسێنن، ناوی خۆشه‌ویستان ئه‌سووتێنن، کۆتایی دێنن به‌ واتای ژیان.
ئه‌پرسی چین و کامانه‌ن؟!

(مه‌رگ، مرد، مردوو، گۆڕ، نه‌شر، حه‌شر، به‌یان)
ئه‌م وشانه‌ پێکهاتووی چه‌ند وشه‌یه‌کن به‌ بینیان زۆر ئاسانن به‌ڵام به‌ ڕوودانیان دڵ حه‌یران وێڵ و شه‌یدا و سه‌رگه‌ردانه‌، چاوه‌کان به‌گریانن، ده‌سته‌کان ده‌سته‌وسانن!
ئه‌پرسی چۆن؟! ئه‌ڵێت که‌ی وایه‌!
بێ گومان به‌ ئه‌م وشانه‌ بۆ دڵانێکی زیندووه‌ بۆ که‌سانێك تێگه‌یشتووه‌!

ئه‌گه‌ر ده‌پرسیی مه‌رگ چییه‌؟
مه‌رگ

وشه‌یه‌کی زیندووه‌، که‌ هه‌واڵی میواندارییه‌کت پێ ئه‌دا هه‌ر هاتووه‌!
گه‌ر ڕازی بیت یا ناڕازی هه‌ر میوانته‌ هه‌ر ڕۆژێك دێت و هاتووه‌!
له‌ کاته‌که‌‌ی ئه‌پرسی؟
ده‌ته‌وێ کاتی بزانیت؟ دیاری نه‌کراوه. هه‌رکاتێ هات، دێت. خۆی خاوه‌نبڕیاره‌!
بۆ کێ ئه‌بێت؟ بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران و بێده‌سه‌ڵاتان، بۆ سه‌ره‌تا و بۆ کۆتایی، بۆ باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕ!!! کۆتایی دێنێت و ناوه‌کان ده‌سڕێته‌وه‌.

ئه‌ی بۆ منیش؟
بێ گومان به‌ ڕۆژێك میوانته‌ ڕۆژێك له‌سه‌ر خاك بۆ ناو خاك ده‌تبات!
مرد
وشه‌یه‌که‌ هه‌واڵی له‌ ناوچوونی که‌سێکت پێ ئه‌دا؛ ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌؟ دایکت، باوکت، برات، خوشکت، کوڕت، کچت، که‌ست، دۆستت، خۆت!
بۆ کوێ، به‌ره‌و کوێ؟
شوێنێکی نادیار، ماڵێکی تاریك، دنیایه‌کی سامناك، خاك و خۆڵ، گۆشه‌ی ته‌نیایی، له‌سه‌ر پشتی زه‌وی بۆ ناو تاریکییه‌کانی ناو زه‌وی؟
ئه‌ی ناوی چی لێ دێت؟
ناوی ئه‌که‌وێته‌ په‌ڕه‌ی ڕابردوو، وێنه‌کانی له‌ناو ئه‌لبوومی خه‌یاڵ هه‌ڵده‌گیرێت! هیچ فه‌رق ناکات ئه‌گه‌ر دوای چه‌ند ساڵێك بووبێت یان چه‌ند ساتێك!

مردوو

وشه‌یه‌که‌ دێته‌ به‌رگوێت. فڵان مرد و فڵان مرد. وشه‌یه‌که‌ گه‌ر خاوه‌نی مردووه‌که‌ بیت له‌سه‌ر شانت بۆ گۆڕستان به‌ڕێی ده‌که‌ی، گه‌ر هاوسێی بیت به‌دووی ده‌که‌ویت، گه‌ر دۆستی بیت چاوه‌کانت پڕفرمێسکه‌، گه‌ر نه‌یناسیت خۆ نه‌فسێکه‌ ئه‌ویش ده‌مرێت.
بۆ ئه‌بێ هه‌بێ؟
ئه‌جه‌لێکه‌ و کۆتایییه‌ و ئه‌بێ هه‌بێ له‌ دونیادا. به‌ره‌و جێگای وه‌ڵامێك ئاماده‌ی بۆیی؟ چی له‌پاش دێت؟ بۆ کوێ ده‌ڕوات؟ ئه‌ی له‌ کوێ بووم؟

گۆڕ
ماڵێکی ته‌سك و تاریکه‌، ترووسکایی له‌ناویدا هه‌گیز نییه. ترسناکه‌ و تۆقێنه‌ره‌. به‌ بینینی ئاواته‌کان وه‌ك گه‌ڵاڕێزان یه‌ك به‌دوای یه‌ك ئه‌وه‌رێنێ.
چ چاڵێکه‌ چ ته‌سکوتروسك، ئێسكوپرووسك به‌ناو یه‌کدا ده‌ئاڵێنێت، ئه‌یشێوێنێت، پێستی نه‌رم و ڕووی جوانی تۆ ئه‌هاژێنێت، بۆنی مسك و عه‌تر و گۆڵاو ئه‌گۆڕێنێت، بۆگه‌ن ده‌بێت.
منیش ده‌چم؟
بێ گومان به‌ کاروانێکه‌ و ڕێگا‌که‌ی ئه‌و‌ هه‌ر له‌ڕێته‌؟ زۆری بردوو و زۆریش ده‌با‌، ماندوونه‌ناس چاونه‌نوستوو هه‌گبه‌ی پێیه‌.
ئه‌ی ناپرسی منیش له‌وێم؟ ئه‌ی ناپرسی کار و کردارم له‌ کوێیه‌؟ ئه‌ی ناپرسی وتم چی بوو له‌گه‌ڵ کێ بووم، جا چیم پێیه‌؟ ئه‌وه‌ گۆڕه‌ و ماڵی تۆ و منی لێیه‌!


نه‌شر (هه‌ڵسانه‌وه‌)
سه‌رده‌مێکی نادیار و چاوه‌ڕوانه. ئه‌وه‌ی له‌ناو خاكه‌که‌دا وا میوانه‌ له‌ سه‌ره‌تادا تا کۆتایی گشت به‌ یه‌ك ده‌نگ نه‌شر و حه‌شر و ڕاوه‌ستانه‌.
به‌عوریانی، وه‌ک سه‌ره‌تای له‌دایکبوون و په‌یمانه‌. قوڕپێوانه‌ و هاتوهاوار، نامه‌ی ئه‌عمال به‌ده‌ستمانه‌! کام ده‌ستمانه؟



حه‌شر
ڕێگایه‌ دووره‌، ساتێکی سه‌خت و مه‌رگه‌ساته. مه‌رگیش له‌ ئاستی په‌شیمانه. چ ده‌شتێکه،‌ بۆ لای کێیه‌؟ کام حساب و کام کیتابه‌؟ له‌پاش ئه‌وه‌ ئه‌ی بۆ کوێیه‌، ئه‌ی بۆ کوێیه‌؟
ئه‌ی که‌سوکار؟
بڕۆ داماو، نه‌فسی نه‌فسی، باوك بۆ خۆی، دایك بۆ خۆی، منداڵ بۆ خۆی، خێزان بۆ خۆی، هه‌رکه‌س بۆ خۆی
.

به‌یان
کاتێكی گرانه‌، ڕۆژێکی درێژ، که‌ درێژایی په‌نجاهه‌زار ساڵه‌. ئه‌وه‌ستی له‌وێ، ماندووبوون داڵده‌ت نادا. تونێتی! شوێنێکی بێئاوه‌. ژێر سێبه‌رێك! بۆی مه‌گه‌ڕێ ئه‌گه‌ر سێبه‌ری خوات نه‌بێ؟ تین و تیژی تیشکی خۆر له‌سه‌ر سه‌رت توند ئه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی میلێ. میلێك، ئاره‌ق چاوه‌کانت هه‌ڵده‌کۆڵێ و خه‌رقت ده‌کات. هه‌تا ئه‌ژنۆ یان که‌مه‌رت یان بۆ گه‌ردن یان بینه‌قاقات هه‌ڵده‌کات. تونێتی قوڕگت ده‌گرێت، هاتوهاوار ناو گوێکانتان پڕ ده‌کات.


هه‌ورازێکت وا له‌پێشه‌ ڕێگای تریش ده‌ست ناکه‌وێ
ئه‌و دیو نه‌بینی چاوه‌ڕێته‌ ئاخۆ که‌ی ده‌گه‌یته‌ ئه‌وێ
سه‌رفراز و براوه‌ی گه‌ر توێژوت بۆ پێچابێته‌وه‌!
داماویش خۆیت کاتێ ده‌گه‌ی هه‌بگه‌ی به‌تاڵت ده‌رکه‌وێ



ده‌نگی ئیسلام

به هيوام سود مه ندبيت بؤتان







...****......****......****......****......****...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژان (2009-07-21 10:04:19)

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-21 11:41:19

versin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-09-12
په‌یامه‌كان: 514
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!

8888ده ست خؤش هاوري گيان به هيواى سه ركه وتن وبه رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-21 12:07:57

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-21 14:26:30

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!

ده ستى ئيوه ى خؤشه ويست خؤشبيت هاوئ خؤشه ويسته كانم هيوادارم سود مهند بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-21 16:53:37

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!

ده‌ستت خۆش بێت هاورێی به‌رێزم رۆژان گیان بابه‌تێکی جوان و تا بلێی به‌سوده‌  به‌لام ئێمه‌ بیر له‌ما ناکینه‌وه‌ تا ره‌وانه‌ی ناو گۆر نه‌کرێین به‌ئاگانایێن ، وێنه‌که‌ت و بابه‌ته‌که‌ت سام ناکه‌ بۆ که‌سێکی بێ ئیمان ، به‌لام بۆ که‌سی ئیمان دار ئه‌م گوره‌ شوێنه‌ وارێکی له‌مێرگ و رێحانه‌ به‌هیوام بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌م بابه‌ته‌نا خوای گه‌وره‌  ته‌مه‌نت درێژ بکات

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-22 09:01:44

saman.xoshnaw
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-09
په‌یامه‌كان: 2
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!

ده ست خؤش بؤ ئةم بابةتة جوانة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-07-22 12:03:01

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!

ئێمه‌ بیر له‌ما ناکینه‌وه‌ تا ره‌وانه‌ی ناو گۆر نه‌کرێین به‌ئاگانایێن




زوور راسته وته كانت كاكه حسين ده سته كانت خؤشبيت ئه زيزم سه ركه وتن بؤتؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net