.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ستۆدیۆی شه‌و
ده‌نگی شنه‌ی با
هاژه‌ی ڕووبار
خوڕه‌ی چه‌م و جۆگا
لووره‌ی ڕه‌شه‌با
جوتبوونی گه‌ڵاکان
چپه‌ی گوڵه‌کان
خشه‌ی پێی سه‌رخۆشه‌کان
چکچکه‌ی دڵۆپه‌ی سه‌ربانی خانووه گڵینهکهمان
ته‌په‌ی به‌فر
ده‌نگی نمه و خوره‌ی باران
هه‌نگاوی کاروانی مێروله‌کان
نمایشی گیا
ترپه‌ی دڵی تۆ کاتێ سه‌رم ده‌نێم به سنگته‌وه
چرپه‌ی هه‌ناسه‌ت کاتێ به گوێما ده‌چرپێنی " بابخه‌وین"
سرته‌ی په‌یکه‌ری مارئاسات، که دهکشێیته ژێر چه‌رچه‌فه تامهزرۆکهم
خشه‌ی لاپه‌ڕه‌کان له نێوان په‌نجه‌کانتدا
ڕمه‌ی پێنوسه‌که‌ت،
کاتێک خاڵێک له کۆتایی ڕسته‌یه‌کدا ده‌چه‌قێنیت
ده‌نگی شه‌پۆلی ده‌ریاکان
ده‌نگی بێده‌نگی چیاکان
ده‌نگی له‌رزینی شۆڕه‌بیی...
له نیوه‌شه‌و به‌و دیوا
نه‌شاز ناکه‌ن
له ستۆدیۆی شه‌ودا
پاکترین تۆن و سروشتیترین ئاوازن
له مارشی فه‌رمانڕه‌وایی تاریکیدا.
هێمن ڕه‌ئووف

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خؤش هاوري گيان هؤنراوه يه كى جوانه سه ركه وتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه